٩\١٠\٢٠٢٥
شەڕ بەردەوامە!

شوان سدیق
شەڕی غەززە ئەمریکاوئیسرائیل و چەند وڵاتێکی
ئەوروپی بەرامبەر حەماس بەناو ڕاگیراوە.
بەناو قۆناغێکی ئاشتی دەستی پێکردوە، بەڵام شەڕ ڕانەگیراوە، ئەمریکا
بەئارەزووی خۆی شەڕ دەکاو شەڕ ڕادەگرێت.
ڕاگرتنی شەڕ پێویستی بەدانوستان و نێوەندگیری لایەنی سێیەمە بەڵام لەم
شەڕە دووساڵیەی غەززە لایەنی سێیەم وەکو نێوەندگیر نیەو دادگای
نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان، لەلایەن ئەمریکا لە پەلوپۆخراون و
ڕۆڵیان بزرە.
ئەم جەنگەی غەززە، لەسەدەی ٢١ بە یەکێک لە جەنگ قورسەکان دادەنرێ،
تەنیا لایەنی خەڵکی سیڤیلی غەززە، کوژراوانیان بەدەستی ڕژێمی دینی
جولەکەو ئەمریکا گەیشتۆتە نزیکەی هەشتا هەزار کەس. و شارێکیان وێران
کردوە.
پێشتریش لە حەفتی ئۆکتۆبەر حەماس هێرشی کردە سەر کۆمەڵگەیەکی جولەکە
نشین و زیاتر لە هەزار کەسی کوشت، جگە لە بەدیلگرتنی ژمارەیەک سەربازی
ئیسرائیلی و کەسانی سیڤیلی جولەکە.
شەڕی غەززە، دەری خست ئەمریکا نایەوێ دەوڵەتێک بەناوی فەڵەستین هەبێ و
ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی نێوەراست دروست بێ، بۆیە بەردەوام پێگەی ئیسرائیل
بەهێز دەکاو خەڵکی بۆ دەهێنێ و بە پارەو چەک بەبێ حیسابات پشتیوانی لە
ئیسرائیل دەکات.
ئەم جەنگە دوو ساڵیە، وڵاتانی ئەوروپیشی دابەشی دوو بەرەکرد ئەو
حکوومەتانەی ڕاست و ناسیۆنالیزم ئیدارەی دەکەن، پاڵپشتی دەوڵەتی
جولەکەو ئەمریکایان دەکرد.
باقی هاوڕای فەڵەستینیەکان بوون، بەگشتی ئەوروپا نەیتوانی ئابوڵقەی
ئابووری و پارەدارکردنی ڕژێمی جولەکە ڕابگرێت.
شەقامی ئەوروپی توڕە بوون و ئێستەش توڕەن، لە حکوومەتەکانیان، دژی
سیاسەتی پارتە ڕاستەکانن، کەپشتیوانی لەڕژێمی جولەکەو ئەمریکا دەکەن.
پارتە ڕاست و ناسیۆنالەکانی ڕۆژئاوا، درۆ دەکەن دەڵێن؛ ئەوان دژی ڕژێمی
ئیسلامی و دینین، بەڵام هاوڕای ڕژێمی جولەکەن، کەواتە ناکۆکی ئەمان
تەنیا لەگەڵ ڕژێم و پارتی ئیسلامگەرایە، نەک جولەکەو کریستیان!
ناڕەزایی شەقامی ڕۆژئاوا کاریگەری دەبێ بۆ سەر ڕێژەو پێگەی دەنگی پارتە
ڕاستەکان لە داهاتوو زیانی زۆر دەکەن.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|