٥\١١\٢٠٢٠
شەڕ
!

دارا خونچە
نیوه‌شه‌وه‌کی سپیواژ
له په‌نا ده‌سته نه‌رمه‌کانی ئه‌ندێشه
په‌ڕ په‌ڕی
ئا‌رشیفەکی ئاوریشمپۆش
روومه‌ته کونجر کونجره‌کان
لێوەک کە دەقلیشێ
ماچپڕژێن بکە.
سه‌رما ده‌مانسمێ
رۆژ ده‌مانبا
خه‌و ده‌مانباته‌وه...،
سه‌رله‌سپێده
وە مرداریی واگاهاتین؛
شه‌ڕ هه‌ر شه‌ڕ بوو:
له خه‌ونه‌وه بەرەو جه‌نگ
له شه‌ڕه ماچه‌وه بەرەو شه‌ڕه گولله..
له هه‌نگێوه
روومه‌تمان
تابلۆی ماکه خوونتێزایه‌کانه..
له هه‌ر جێدەمەک
کە دەژییێمەوە
سه‌ردوولکه‌ی (شه‌ڕ و شه‌ڕ)
سه‌ربرده‌ی (خۆم و خۆم)
لەتەک
زارۆکە هێشتا نەبووەکان و
ئه‌ڤینداره
کەونارەکان
ده‌گێڕمه‌وه.
شه‌ڕ هه‌ر شه‌ڕه و ئاشتییش هه‌ر شه‌ڕ
نیوه‌شه‌وه‌کی
سپیواژ و سپیواژتر و سپیواژترینیش
هه‌ر شه‌ڕ..
شه‌ڕ و شه‌و و من و ماچ و سپێده
هه‌ر هه‌مووی
هه‌ر شه‌ڕن..
که هه‌ر شه‌ڕ بی؛
په‌ڕ په‌ڕی
ئا‌رشیفەکی ئاوریشمپۆش
روومه‌ته کونجر کونجره‌کان
لێوەک
کە دەقلیشێ
تامه‌زرۆتر
وه‌به‌ر ماچان بدە.
ئه‌یلوولی ١٩٩٧ -
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی دارا
خونچە
|