٢٤\١١\٢٠١٢
شه‌ره‌ف له نێوان
پێناسه‌ی دین و رەوشتی نێرسالارییدا!
شنۆ محەمەد
گەر دەتانەوێ لە شەرف تێبگەن؛ برۆنە لای سۆزانییەکان با وانەیەکتان لە
سەر شەرەف بدەنێ، چونکە باوەڕ ناکەم کەس لەوان باشتر و زاناتر بێ تا
شەرەفی راستەقینه‌تان بۆ شی بکەنەوە! شه‌ره‌فی گەوره و رەسەن.. ئەو
شەرەفەی بیری خۆتانی دەبەنەوە و خوێنی لەسەر ناڕێژن!!
کاتێک کە گوێبیستیان دەبن.. ئەوان رێک باسی هەژاریی، دایکایەتی،
نەخۆشیی، برسیەتی، بێ رەوشتیی بەرپرسەکان،
بازرگانەکانی دین و سیاسەت و... هتد دەکەن، باسی هه‌موو ئەوانە ده‌که‌ن
که لە ئەزەلەوە تا ئێستا بە دوایانەوەن و دایک و خوشک و کچەکانی
خۆیانیان بیرچۆ‌ته‌وه و تەنیا چاویان له‌سه‌ر ئه‌وانه و وه‌دوی
نێوگەڵیان کەوتوون!
سۆزانییەکان زۆرن و به‌شی هه‌مووتان دەکەن، به‌شی ئه‌وانه‌ش هه‌یه که
ده‌مامکی شه‌ره‌فی گه‌وره‌یان پۆشیوه و بێ شه‌ره‌فیی له رەوشتیانەوە
دەچۆڕێتەوە! هه‌موو ئه‌وانه‌تان بۆ باس ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندیی به
رێگەی دوور و درێژی بێ شەرەفه‌کانی کۆمەلگەوه هه‌یه که چۆن به بێ
ده‌نگیی شه‌ره‌فه‌کان پەردەپۆش دەکەن و تاوانەکانی دزیی و گەندەڵیی و
خوێنڕشتن و دووڕوویی و لەنێوبردبردنی هەژارەکان دەشێرنەوە و بە بێ
دەنگیی لە نێوان خۆیانی دابەش دەکەن، گەندەڵیی ده‌که‌نە پیشه، چێژی
نۆشینی خوێن خۆش ده‌که‌ن، ژنان برسی ده‌که‌ن تا بێشه‌رەفیان بکه‌ن و
خۆیان به شه‌ره‌ف !!
من هەست ناکەم هیچ کەسێکی دیکە هەبێ لەوان جوانتر و باشتر شه‌ره‌فتان
بۆ شی بکەنەوە! ئاخر تەنیا سۆزانییەکانن
رێگەی دوور و درێژی هەموو بێ شەرەفەکانیان بڕیوە و چێژی هەموو جۆرە
ستەمێکی تێکڕای سەردەمەکانیان چەشتوە و قۆناغه‌کانی نێرینه‌یی رەوشتی
دین و زه‌لیلیی خۆیان تێپه‌ڕاندووه! ئه‌وان به هەموو سەردەمه‌کاندا،
به هه‌موو سه‌رکرده‌کاندا، به هه‌موو مزگه‌وته‌کاندا، به هه‌موو چین
و توێژه‌کاندا تێپه‌ڕیون تا بەو سەردەمە
گەیشتوونە که شه‌ره‌ف تێیدا تەنیا لە نێوگەڵدا - کە درێژییەکه‌ی لە هه‌شت
سانتیمه‌تر تێپەڕ ناکا - کۆبۆته‌وه!
ئه‌و که‌سانه‌ى ئێوه پێیان دەڵێن سۆزانیی
یان بێ شه‌ره‌ف؛ گه‌ر سه‌یرى نێوگەڵیان بکه‌ین جگه له لێوى ئێوه
هیچی دیکە نابینین... نێوگەڵی ئه‌وان له‌به‌ر مۆرى ماچه‌کانى ئێوه بە
تەواویی ون بووە!!!
که‌چى هه‌ر ئه‌و لێوانەی ئێوەن
دواجار به‌وان دەڵێن سۆزانیی یان لەشفرۆش...
له دوا جاریشدا هه‌ر بەو ده‌ستانەی ئێوە - کە دەستبازیی و رامووسانی
پێ لەگەڵ ئەوان دەکەن - ئه‌وان دەکوژرێن!!
ئه‌و که‌سانه‌ى ئێوه پێیان دەڵێن سۆزانیی و بێ شەرەف؛ گه‌ر لەو سه‌رى
دونیا ته‌نیا به چاوه مه‌سته‌کانیان تیله نیگایه‌کى کورت.. زۆر زۆر
کورتتان تێبگرن.. ئەوە ئێوه وه‌ک برووسکە و رێژنەباران - گه‌ر
رێگەکەتان به قه‌د سەختیی چیایە سەرسەختەکانیش ناخۆش و پڕ لە هەوراز و
نشێو بێ - دەگەنە ئەوێ و هەر بە تیلە نیگایەکیش بە
سەرمەستیی لەبەر لەشولاریان وەردەکەون و هەرچی درۆی ئەو دنیایە
هەیە بۆیان دەکەن! گه‌ر له ده‌موچاوی ئەو کەسانە نزیک ببینەوە کە بە
سۆزانیی و بێ شەرف ناوزەدیان دەکەن دەبینین جگه له لێوی ئێوه که‌س
ماچی نه‌کردوون، گه‌ر له نێوگەڵیان نزیک ببینەوە جگه له بۆنی ئێوه
بۆنی کەسی دیکەیان لێ نایێ، نێوگەڵ و دەم و
لێو و سنگ و مه‌مکه‌کانیان پڕ پڕن له شه‌هوه‌تی نێوگەڵتان و ته‌ڕ ته‌ڕن
به لیکی ده‌متان و ره‌ش ره‌شن به مۆرى نێوچاوانتان!
هه‌ر که لیک له لێوه‌کانتاندا وشکی کرد، هه‌ر که رشانەوه‌ی
نێوگەڵتان بۆنی کرد، ئیدی جوێنتان لێ ده‌بارێ و هه‌مووان وه‌ک سۆزانیی
و له‌شفرۆش ده‌بینن، خوشک و دایک و کچ و هاوسەرەکانیشتان لێ ده‌بێ به
سۆزانیی و ده‌یانکوژن.
ئه‌وان ته‌نیا جه‌سته‌یان دە‌فرۆشن، ئێوه شه‌ره‌ف و ویژدان و خاک و
نەتەوە و مرۆڤبوونتان.
ئه‌وان جه‌سته‌یان دە‌فرۆشن بۆ تێرکردنى منداڵەکانیان.. یان بۆ
رزگاربوون له برسیه‌تى و کاری وزەپڕوکێنی کۆیلەیی و ستەمی سیستەمە
نێرسالارییەکەتان، بەڵام ئێوه بۆ تێرکردنى حەز و ئارەزووە
خۆپەرستییەکانتان ئاماده‌ن خۆشتان بفرۆشن!!
گه‌ر نان په‌یداکردن به له‌شفرۆشیى یان رزگارکردنى منداڵێک له برسیه‌تى
سۆزانیی و بێ شەرەفیی بێ، ئەوە ئه‌و پیاوانه‌ى لەشفرۆشەکان ماچ دەکەن و
لەباوەشیان دەگرن و لەگەڵیان جووت دەبن؛ دوو جار سۆزانیین.. ده جار بێ
شه‌ره‌فن.. سەد جار بێ رەوشتن.. هەزار جار هیچوپووچن.
گه‌ر ئێوه به بیانووى شه‌ره‌ف خوشکانتان.. کچانتان.. دایکانتان..
هاوسه‌ره‌کانتان... خەڵتانی خوێن دە‌که‌ن، دەبێ له پێشدا خۆتان به ده‌ستى
خۆتان لەنێو ببەن، چونکه گه‌وره‌ترین بێ شه‌ره‌فیی کوشتنى ژنه به
بیانووى شه‌رەف!!!
٢٣\١١\٢٠١٢
|