٢٠\٦\٢٠١٧
شەرەف!

سمکۆ ئەحمەد
بنوو ئەی ئاسکە پێ
پەتییەکەی
دەڤەری نەفامیی
بۆ نەتدەزانی گوڵ لە سەحەردا
چرۆ ناکا؟
بنوو ئەی کیژە دڵشاکاوەکەی وڵاتی بێڕەنگ
بۆ نەتدەزانی بۆ ئازادییت
نە ولات و نە یاسا
زمانیان هەرگیز گۆ ناکا؟
بۆ نەتبیستبوو لە
وڵاتی تۆ شەمشەمەکوێرە سەرۆکە و
میللەتی مێگەل
لە ژانی تۆ هەرگیز ناگا؟
بۆ گوڵ نەبوو لە پاڵ تۆدا
سەرخەوێ بشکێنێ!
بۆ ئەو هەبوو لەپاڵ گوللە
لە ژێر دەواری جەهالەت
نەک گوڵی تۆ
شەرەفی میللەتێك بدۆڕێنێ!
٢٠١٧
- لەندەن
ماڵپهڕی سمکۆ ئهحمهد
|