په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٥\٢٠٢٥

    شەڕە ژیان.

فه‌رهاد کەریم      

= هاوڕێیەکەم هەمیشە ڕووە ڕوونەکەی ژیانە و دەڵێ ژیان پڕە لە کامەرانیی و جوانیی و چێژ،

چاو و گوێم بۆ پڕ لە گان و گوو کەم، ڕووم لە ئاسۆیە.

ژیان جوانە، ژیان ڕوونە، ناخم تژیی لە ئاوەدانیی، ئاوەدانییم تەنگ ناکەم.

میوانین و گەشتمان کورتە بۆ خەم بخۆم کە دەڕۆین و ناگەڕێینەوە، ڕۆیشتنە مردن، گۆڕ ژوورە.

شادم و خەفەت لە ونبوون و مردن ناخۆم، ئەزموون و فێربوونە ژیان، رەنگە مردنیش، مردنە بەها دەداتە ژیان و ژیان جوان و شیرین...

- ماندووم هێندەی دەمامک بگۆڕم، ژیان ترسە، ژوورەکەم تەنیایی، دەرەوە خەمگینیی و ئازاری گەورە.

لە ژوورەوە چاوەڕێی مردنێکی خەمگین بمکوژێ، دەرەوە ژیان.

ژیان شێڵوە، تاریکە ژیان، مردن زوو نەگا، ژیان دەمکوژێ، ژیان شەڕە، شەڕێکی ئاڵۆز و تاریک، شەڕێکی سەخت و کوشندە و گەورە.

هاوڕێ من پەرێشانم بەدبەختی ڕژاوەتە ناو زمانم بە هەڵە هاتووم، کەس خۆشیناوێم وەک مردوو دەژیم، وەک مردن لێرەم، خوا مرد، بازاڕی مرۆڤ گەرم.

بە دوای کوشتنێکی هێمن دەگەڕێم

مردنم خێراکا تا چیتر ژیان نەمگێ

بە دوای ژیانێک دەگەڕێم

مردنم  دواخا و نەگایرێم

کوشتنێک قەرداری خۆمم

مردن سێبەرە و دەستم ناچێتە خۆم

هاوڕێیەکەم ڕێیەکی ڕوون بۆ کوشتنم

ژیان تاریکە و سەختە مردنم

من دەڕۆم و لێرە نابم

مرۆڤ سواری مرۆڤ دەبێ

ژیان دەگێ مرۆڤ

تاریکە، شەڕە

هەسارەی تۆ گان و گووفەک و گووە ئاودەستە مرۆڤ

مرۆڤ چەند بێبەزەیی و بێشەرمە داکی خۆی گا و داکی خۆی دەگێ

داکی خۆی دەگێ و داکی خۆی گا

ڕشانەوەی ژیانە مرۆڤ لە دەم و قوونەوە

ڤۆرم مرۆڤ

مرۆڤ ڤۆرم

ڤ    م

ۆ     ر

ر     ۆ

م     ڤ

      ر        ۆ     

           ۆ         ر

               ڤ       م

         ۆ         ر

    ر         ۆ

م       ڤ

ر       ۆ

ۆ       ر

ڤ      م

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک