٢٠\٩\٢٠٢٥
شەڕفرۆشتنی
ئەمەریکا و ترامپ بە ڤەنزویلا مەحکومە.

عامر سابیر
ترامپ کە خۆی فاشیستێکی تیرۆریستە و لەگەڵ نەتەنیاهۆدا جینۆساید و
مناڵانی فەلەستینی ئەکوژێ و بەکۆمەڵ خەڵکی غەزەی برسی کردووە، ئەڵێ
سەرۆکی ڤەنزویلا (نیکۆڵاس مەدورا) تیرۆریستە و بازرگانی مادەی هۆشبەرە!
بۆیە کەشتی و فرۆکەی بردۆتە نزیکی ڤەنزویلا و ٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ
خەڵاتی کوشتنی سەرۆکی ڤەنزویلا داناوە و لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانێوە
ھەوڵی کودەتا ئەدات.
ترامپ لەوکاتەی بۆتەوە بە سەرۆک (٢٠/١/٢٠٢٥)، ھاڕەی خێرای بە ئیعتیباری
نێونەتەوەیی ئەمەریکا کردوو و لە هەموو شتێکیدا فەشەلی هێناوە، هەموو
بەڵێنەکانی بە شوێنکەوتووەکانی (ماگا) بووە بە بڵقی سەر ئاو و هەموو
سیاسەتەکانی بووەتە سەختترکردنی ژیانی ئەوان و گرانی زیاتر بۆ
کرێکارانی ئەمەریکا (٩٩٪) و ھەموو کارکردێکی تەنھا بەقازانجی
بلوێنەرەکانە. (١٪)
هەڕەشەکانی لە چین و ڕووسیا بەبنبەست گەیشتووە و لە هێڕشی بۆسەر
ئێراندا شکستی خوارد. ئەمەریکا کە وەک باخچەی دواوەی ماڵەکەی سەیری
ئەمەریکای باشوور ئەکات و بە شوێنێ قەڵەمڕەوی تەنھا خۆی ئەزانێ. لە
ساڵی ٢٠١٥ەوە گەمارۆی ئابووری ودارایی لەسەر ڤەنزویلا داناوە و وڵاتانی
تریشی ناچارکردووە بازرگانی لەگەڵ نەکەن و پشتی ئیقتیسادی ڤەنزویلای
شکاندووە و دەیان بلیۆن دۆلاری ڤەنزویلای دەستبەسەردا گرتووە و
ھەژارییەکی وەک سەردەمی گەمارۆی ئابووری سەر عێراقی لە ڤەنزویلادا
خوڵقاندووە.
ئەوەی خەڵکی ڤەنزویلا پێویستێتی، لابردنی گەمارۆی ئابووری و دەرمان و
خواردنە نەک جەنگ و خومپارە و ئاژاوە.
ئەمەریکا تەنھا خوڵقاندنی شەڕ و ملھوڕی و کاولکاری بەدەستەوە ماوە بۆ
دواخستنی ڕۆچوونی ئیقتیسادەکەی بۆ پلە دوویی. تاوانێک کە ترامپ و
حکومەتی ئەمەریکا بەنیازە لە دژی ڤەنزویلا ئەنجامی بدات، لێکەوتەی
جیھانی ھەیە و ماڵوێرانی زۆری بەدوادا دێت و ئەیەوێ کێشەی سەرەکی خەڵکی
ئەمەریکا کە فراوانی لەڕادەبەدەری قڵشتی چینایەتییە لە بیری خەڵک
بباتەوە.
نا بۆ شەڕەنگێزی ئەمەریکا و ترامپی فاشی.
ماڵپهڕی عامر سابیر
|