په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٤\٢٠١٦

شەری ئاینەكان و بەرژەوەندیی توركیای سوڵتانیی.

رێبوار حەسەن*   


لەساڵی ١٩٨٦ تاكو ساڵی ١٩٩١ لە سۆڤیەت دەژیام، بەو هۆیەوە زۆر ئاگاداری هۆكاری ناكۆكی ئەرمینیا و ئازاربایجان بووم، بەتایبەت ئەوكاتە‌ی كە بوومە‌لەرزەیەكی بە‌هێز لە ئەرمینیا ساڵی ١٩٨٨ ڕویدا تەنانەت سەرۆكی سۆفیەت گۆرباچۆڤ داوای هاریكاری جیهانی و ئەمریكی بۆ لێقەوماوانی رووداوەكە كرد، ئێمەش هەندێ لە قوتابیان لەگەڵ هاوڕێ ئە‌رمەنیەكانی هاوڕێمان كارمان لەسەر كۆكردنەوەی هاریكاری كرد تا لەمۆسكۆ و شوێنەكانی بیگەیەنیینە قوربانییەكان، بەهۆی ئەوەی لە خوێندنەكەشم ئەوكاتە لێپرسواوی بەشی نەخشەی جیۆلۆجی كەسێكی ئەرمەنی بوو بە ناوی تەرخانۆف، هەرچەندە بەسروشتی خۆی مرۆڤ دۆست بوو، بەڵام زانیاری باشی بە ئێمەی قوتابی دەگەیان لەسەر ناكۆكییە كانی نێوان ئەرمەن وئازەر و بەگشتیش لەسەر ناوچەی گۆڕنی كە‌رەباخ، ئەو ناوچەیەی كە بەشێك لەدانیشتوانەكەی كورد بوون و بەهۆی ئەم سیاستەتانەوە ئەوانیش زەرەرمەند بوون.


هەرچەندە ناكۆكی ئەرمەن و ئازەر زۆر كۆنە، بەڵام دەبوو بەهۆی گۆرانكارییەكانی جیهان و ناوچەكەوە بخرایەتە خانەی لەبیركردن و كێشەكان لەچاڵ بنرایە. بەڵام ئێستا وەك دەبینین ناكۆكیەكان بەمەبەست و دەستی دەرەكی بەنزینی پیدادەكرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە بەشێكە لەو نەخشەیەیی ئەردۆگان كە ئێران و ڕوسیاش لە وپرسەدا بەرژەوەندیان هەیە، كاتێك دێتە دی، كە ئەردۆگان پلانی بۆ دارشتوەو لە بەرژەوەندی خۆی نەخشەی بۆ كێشاوە، بەرنامەكەش ئەوەیە لەم پشێوییەدا خەلافەتی ئەردۆگانی عوسمانی رابگەیەنرێت و خۆشی ببیتە سۆڵتانی ئەو خەلافەتە، هەربۆیە بەزەقی دەردەكەوێت هاندانی هەڵگێرساندنی ئاگری شەڕی دینی لە ناوچەكەدا دروست كراوە. ئەمە لەكاتێكدایە كۆمەڵگەی ئەورپاش بێ ئاگا وسەرسام ماوەتەوە و ناتوانێت كارێكی عاقلانە لەبەرگرتن بەم شەرە بكات، دیارە ئەمەریکاش كاتێك هه‌نگاو دەنێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، لەسەر پرسەكانی دەرەوە و مافی مرۆڤ و مۆراڵی سیاسی و بەرژەوەندیەكان قسە دەكەن، بۆیە رەنگە ساڵێكی تر ئەمەریکا و ئەوروپا بە‌ شێوەیەكی تر مامەڵە لەگەڵ پرسی سیاسەتی دەرەوە بكەن كە تا رادەیەك جیاواز بێت لەوەی ئەمرۆ.


ئەردۆگان بەخۆیندنەوەی ئەو رووداوانە باش دەزانێت لە تەواوی جیهاندا دوژمنەكانی ڕوو لەزیاد بوون دەكەن، هەربۆیە دەیەوێت بە هاریكاری داعش هەرچی زووترە ئەسەد لابەرێت لە سەر دەسەڵاتی سوریا، بە‌هەمان شێوەش كار بۆ ئەوە دەكات كورد تێكبشكێنێت و بەرژەوەدنیەكانی توركیا فراوان بكات. گومانی ناوێت ئاشكرایە كارەكانی ئۆردۆگان ساڵێكی تر زەحمەتر و قورستر دەبن. گرفتەكانی بەردەم ئەكەپە زیاد دەكەن و ئەو كێشانەی ئێستا دروسیان كردوە ئاسان چارەسەر نابن. ئەمە لەكاتێكدایە ئەركی گرنگی ئاشتی و فراونكردنەوەی مەودای ئازادی لەسەر شانی تورك و ئەكەپەیە. ئەم رووداوانە كە بەخۆێندنەوەیەكی سەرپێی دەتوانیت ئاكامی باشی لی بەدەست بهێنیت، هێشتا لە ناو پارتەكانی ئەورپا وەك خۆی شی نەكراونەتەوە، بۆ نمونە بە‌داخەوە پارتی سەوزی سویدی هەوڵدەدات كوردەكانی سوید لەمەر ئەو رووداوانە بێدەنگ بكات، بەڵام لەلایەكی ترەوە لانگرانی ئەكەپە پۆستی جیاواز وەردەگرن و دەسەڵاتیان لە ناو حكومەتی سوید و سیا‌سەتی فیمینستی دە‌رەوەی سوید تائێستا روو لەهەڵكشانەو بوونەتە قسەكەرو شیكەرەوەی پرسی سەوزەكان. كوردانی هەندەران پێویستە چاوەرێ‌ بكەین تاساتی گۆرانكارییەگەورەكان دێت، ئەوكاتە هەڵوێست وقسەیەكی تریشمان دەبێت.

_______________________________
* رێبوار حەسەن: ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ستۆکۆڵم / سوێد.
تێبینیی: ئەم وتارەم بە سوێدی نووسیوە.

 

٤\٤\٢٠١٦
rebwarh@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک