٣\٣\٢٠١٧
شەڕی (بریکاریی)ی
پارتی و پەکەکە.

دارا خونچە
لە سەدەی رابردیی وە تایبەتییش لە سەردەمی
شەڕی ساردی نێوان دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و سۆڤیەت (شەڕی بریکاریی) وەک
زارەوەیەکی رامیاریی و سەربازیی وە تەواویی جێی خۆی گرت (شەڕی بریکاریی
سوریا وەک نموونەیەک لەورۆدا)، ئەو شەڕە لە راستییدا شەڕی نێوان
زلهێزەکان و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەوانە، لێ وە هۆی گوشار و
پالەپەستۆی ئاشتییخوازانەی خەڵک و نەگونجانی بەرپاکردنی شەڕەکە لە
نێوان خۆیان کە دڵنیان بەرژەوەندییەکانیان دەخاتە مەترسیی خۆیان
ناتوانن شەڕەکە ئەنجام بدەن.. ئیدی هێزە گچکەکانی سەر وە خۆیان
هاندەدەن و شەڕەکەیان پێ دەکەن.
ئەو شەڕەی ئەوڕۆ
٣\٣\٢٠١٧
کە لە دەوربەری شارەدێی (خانەسوور)ی سەر وە دەڤەری شنگال و سنوونێ و لە
نێوان وە ناو (پێشمەرگەی رۆژاوا) و (هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە) روویدا،
بێجگە لەوەی شەڕەکی ئەوپەڕی کۆنەپەرستانە و دژەگەلییە.. شەری (بریکاریی)ە
و لە راستییدا شەڕی نێوان (پارتی و پەکەکە)یە، هەڵبەتە ململانێ و
دوژمنداریی ئەوانیش لەژێر کارتێکردنی ململانێی هەردوو داگیرکەری
کوردستان (تورکیا و ئێران)ە کە درێژکراوەی هەردوو ئیمپراتۆریەتی
ستەمگەریی (عوسمانییەکان و سەفەوییەکان)ن و هەمیشە شەڕیان لە نێوان
جوولانەوە چەکدارییەکانی کوردان بەرپاکردیە و لە ئامانجە نەتەوەیی و
نیشتمانییەکانی خەلکی کوردستانیان دابڕینە.
وەکوشتدانی خەڵکی هەژار و بێ دەرەتانی کوردستان لەو شەڕە
کۆنەپەرستیی و دژەگەلییەی پارتی و پەکەکە زۆر وە رۆنیی و ئاشکرایی ئەوە
دەردەخا کە پارتی و پەکەکە بەر لە هەر تشتەک وەدووی ئەو ویست و ئامانجە
تەسکانەی حیزبەکانی خۆیانەوەن کە دوورن لە ئامانجەکانی گەل.. واتە
تێکۆشان لە پێناو گەل و مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خەڵکی
کوردستان لە کنە وان تەنێ ئەوەیە کە خۆیان دەسەڵاتدار بن و خەڵکی
کوردستان وەک مێگەل رابدەن! رەنگە کەسانەک هەبن لایەک تاوانبار بکەن و
کەسانەکی دیکەش لایەکەی دیکە، لێ ئەوانە بیانووی بێ واتا و پووچی
لایەندار و بەرژەوەندپارێزەکانە و هەرگیز ناتوانن دان بەو راستییەدا
بنێنن کە ئەو شەڕە داگیرکەران بەهێزتر و ملهوڕتر دەکا و ئامانجەکانی
گەل و سەروەخۆیی کوردستانیش دوور دوورتر دەخاتەوە.
گرتەیەک لە دیمەنەکانی شەڕەکە:
٣\٣\٢٠١٧
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|