شه‌ڕی ئێستای '' په‌که‌که '' له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌مه‌ریكادایه و دیاریش نییه دوا وێستگه‌كانی له‌كوێ ده‌مه‌ییته‌وه.
مه‌هدی كاوانی
به مه‌زنده‌ی خۆم سیاسه‌تی ئیران له مه‌ڕ هاوکاری کردنه‌کانی پێشتری له گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌نقه‌ڕه بۆ لێدانی چه‌کدارانی په‌که‌که کورتی هێنابێ . پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا‌و ڕێکه‌وتن نامه‌ی تورکیا‌و ئه‌مه‌ریکا له مسته‌وایه‌کی هه‌ره به‌رز له نێوان جۆرج ده‌بلیۆ بۆش و ئه‌ردۆگان له واشنتۆن ، گۆڕانێکی زۆری له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکی به‌رامبه‌ر به ئه‌نقه‌ڕه هێنا پێشه‌وه . ئه‌گه‌ر بێت و کاته‌کان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ر له هه‌لبژاردنه‌کانی تورکیا ، ڕێک ئه‌و کاتانه‌ی که کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی ده‌نگی خۆیان دا پاڵ فه‌رڕه‌نسیه‌کان له دژی قه‌تل و عامی ئه‌رمه‌نیه‌کان له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه ماوه‌یه‌ک به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه ، قسه کردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له ڕێوشوێنی ئه‌وه‌وه‌یه که پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر هامڵتۆن که تیادا باس له ڕیکخستنی عیڕاق ده‌کا بۆ فیدڕالیزمی پارێزگاکان و به‌هێز کردنی سه‌نته‌ر بۆ پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدن واته دابه‌شکردنی عیڕاق بۆ سێ هه‌رێمی فیدڕالیزمی شیعه‌و سوننه‌و کورد و به‌هێزکردنی لۆکاله‌کان و لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ر . هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وانه ده‌نگۆی هاوکاری کردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌کدارانی PKK به فراوانی خۆی گه‌یاندبووه ناو ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا‌و ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌که‌و جار‌و بار جیهانیش قسه‌و باسیان له‌و جۆره هاوکاری کردنه نهێنیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکاوPKK ده‌کرد . من له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌کان به چه‌ند بابه‌تێک له سایته کوردیه‌کان له سه‌ر ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه نوێیانه هاتمه پێشه‌وه‌و ناوه‌رۆکی قسه‌کانی خۆم بۆ ئه‌وه کورت ده‌کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌و کاردانه‌وانه‌یان واته ئاماژه‌کانی سه‌ره‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌وه بوو که نامه‌یه‌ک بێت ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه بکات ئه‌گه‌ر بێت و ئێوه وه‌ک کاته‌کانی سه‌ین و به‌ینی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام که ده‌نگتان بۆ هاوکاری کردن له گه‌ڵمان له دژی سه‌دام حوسێن نه‌دا ، ئه‌گه‌ر بێت و بۆ له‌مه‌و دواش له گه‌ڵمان نێنه بن بار بۆ هاوكاری كردنمان بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌وه بێت زۆرتر مه‌به‌ستیان ئێرانه ، ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ی ئێمه ده‌توانین دۆستی تر واته كورد‌و په‌كه‌كه په‌یدا بكه‌ین . دیاره حكومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه‌ش له لێدوانه‌كانیان كه ده‌یانگۆت واشنتۆن یان ده‌بێ ئێمه یان كورده‌كان زیاتر مه‌به‌ستیان په‌كه‌كه و هه‌لپه‌سارنی ماده‌ی 140 بوو هه‌ڵبژێرێ . عه‌قلی سیاسی لێدوانه‌كانی توركی و په‌ڕه‌گرتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكی زۆرتر بۆ ئاقاری سازشێكی ئه‌مه‌ریكی و توركی ده‌برده‌وه وه‌ك له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانیان له گه‌ڵ PKK حالی حازر ڕوو ده‌دات . پێم وایه ئێرانیه‌كانیش له و کار‌و کاردانه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکی و تورکی بۆ ئه‌وه ببه‌نه‌وه که هاوکاریه‌کانی نیوان ئه‌نقه‌ڕه‌و واشنتۆن مه‌و‌دایه‌کی دوورتر له‌وه‌ی هه‌بیت و بۆ دوا ڕۆژ ڕژێمی تارانیش بگرێته‌وه . له‌وانه‌شه ئه‌و بڕیاره‌ی ئێستای په‌ڕله‌مانی عیڕاقی و کوردی به تایبه‌تی جانبی عیڕاقی ، کاری ژێراو ژێری ئێرانیشی پێوه بێت که ده‌ڵێن ده‌بێ توركیا هێزه‌كانی خۆی به خێرا له هه‌رێمی كوردستان بكێشێته‌وه . بۆیه که ده‌ڵێم ئێران له‌و هاوکاری کردنه‌ی پێشووی له گه‌ڵ تورکیا دژی PKK له شوێن خۆی نه‌بوو ، به هۆی كاردانه‌وه‌كانی ئێستاكه ،زۆر ڕاستی هه‌ڵده‌گرێ . بۆ له مه‌و دواش له‌وانه‌یه ئێران به سیاسه‌ته‌کانی خۆی دا بچێته‌وه له مه‌ڕ دژایه‌تی کردنی بۆ PKK به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هاوکاری کردنه‌ی نێوانی تورکیا‌و ئه‌مه‌ریکا له دژی چه‌کدارانی PKK بچێته قۆناغیکی په‌ره‌سه‌ندوو تر . دیاره په‌که‌که‌ش تا سه‌ر ده‌ست له ئه‌ژنۆ دانانیشێ . ئه‌گه‌ر بزانێ هاوکاریه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ڕه‌و واشنتۆن تا سه‌ر ده‌بێت ، ئه‌وا ئه‌وانیش بۆ خۆیان و پارێزگاری کردن له مانه‌وه‌ی خۆیان ڕێوشوێنی هاوکاری کردن له گه‌ڵ ئیران و ڕووسیا ده‌ست پێ ده‌که‌ن . له حاله‌تی وه‌هادا گه‌مارۆدانی PKK زه‌حمه‌ت ده‌که‌و‌ێ چونكه له‌و كاتانه‌دا كارئاسانی بۆ گه‌ڕیلاكانی PKK كه چیاكانی كوردستانه له هه‌ر چوار پارچه‌وه ئاسان ده‌كه‌وێ و بۆ تورك و هاوكاری كردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به‌و ئاسانیه نابێت كه له توانایان دابێت ئیحتوای پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌ن . خۆ ئه‌گه‌ر بژاڤی چه‌كداری كورد له باكوور فراوانتر بكرێت واته ته‌واوی كوردستانی باكوور‌و شوێنه‌كانی تری توركیا بگرێته‌وه ، ئه‌وا به هۆیه‌وه PKK له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی سه‌ركه‌وتنێكی تریش به ده‌ست ده‌هێنێ . ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه نوێیانه‌ی بزاڤی کوردی باكوور به په‌که‌که‌و ده‌ته‌په واته پارتی کۆمه‌ڵگای شارستانی کورد و جه‌ماوه‌ری کوردی باکوور به تایبه‌تی له‌و خۆپیشاندانه فراوانانه‌یان و ئه‌نجامدانی هه‌ندی کاری توندوتیژی ئاکامی باشی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی باکوور لێ ده‌که‌وێته‌وه . قسه‌یه‌كیش هه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكی پاش ئه‌و شكستیانه‌ی له عیڕاق و ئه‌فگانستان وه‌ده‌ستی ده‌هێنن و له لوبنانیش به هۆی حیزبولله‌وه ناتوانن وه‌ك و پێویست ئه‌جندای خۆیان ببه‌نه پێشه‌وه ، ئه‌وا ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌و دواش به‌ره‌یه‌كی تر دژی كورد یان پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌نه‌وه له سه‌ریان به زه‌حمه‌ت ده‌كه‌وێ . زۆر جار ئێمه‌ی كورد له كاتی خۆشی‌دا به جارێك گه‌شبین ده‌بین به‌وه‌ی كه به‌هارمان كۆتایی نایه‌و له كاته‌كانی ناخۆشیش ڕه‌شبین ده‌بین كه ڕیگاكان گشتی به سه‌رمان داخراوه‌و چاوه‌ڕوانی ڕۆژگارێكی ڕه‌ش ده‌كه‌ین،له شوێن خۆی نه‌بێت . لێدوانه‌كانی لێپرسراوه به‌رزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی كه ده‌ڵێن ئێمه‌و ئه‌نقه‌ڕه، PKK دو‌ژمنی هاوبه‌شمانه ، به‌ڵام ده‌شبێت بۆ له‌مه‌و دوا توركیا به‌رامبه‌ر به دوژمنایه‌تی كردنی كورده‌كان به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه . دیاره لێكدانه‌وه‌ی سیاسی بۆ ئه‌و لێدوانانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كاتی كه حكومه‌تی ئێستای توركیا له سه‌ین و به‌ینی ئه‌وه دایه كه هه‌ندێ گۆڕان له ده‌ستوری ئێستای توركی بكات . هه‌لگیرانی قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی په‌چه له زانكۆكان به‌وه‌ی كه ته‌عبیر له ده‌ربڕینی ڕای كه‌سی ده‌كا، به یه‌كێ له گۆڕانكاریه گرنگه‌كان دژی ڕێوشوێنه‌كانی ئۆزالیزم ده‌ژمێردرێ . بۆ لایه‌نی كوردیش له‌وانه‌یه به ئاقاری دانپیانان به نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا‌و بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و جیبه‌جێكردنی هه‌ندێ له داخوازیه‌كانیان و ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌و هێزی سیاسی تری كورد ، به‌ڕێبكه‌وێ . به مه‌زنده‌ی من هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه چوونێك له سیاسه‌ته‌كانی توركیا با له گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ش ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ نه‌بێت ، به‌ڵام دۆزی كورد له باكوری كوردستان به پۆزه‌تیف ده‌چێته پێشه‌وه‌و كاری پۆزه‌تیڤانه‌ی خۆشی ده‌كات له به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م بزاڤی كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌كانه‌وه . ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێین له دوا جاردا له كوێ ده‌مه‌یته‌وه . سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی كوردیش ئێستاكه به‌رامبه‌ر به‌و وه‌زعه ئه‌گه‌ر له شوێن خۆشی نه‌بێت ، ئه‌وا به‌رامبه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان ناكه‌وێته خانه‌ی دوژمنایه‌تی كردنیان . دیاره ئه‌گه‌ر بۆ له مه‌ودواش هه‌ر وابمێنێته‌وه له ڕێگه‌یه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی لێ ناكه‌وێته‌وه، چونكه ده‌بێ تایته‌رازووی هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ش كه به‌زه‌ره‌ی كورد كه‌وتۆته‌وه له به‌رچاو بگرین . به‌ڵام كاره‌ساته‌كه له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ له مه‌و دوا له ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریكیه‌كان بكه‌وێته خانه‌ی هاوكاری كردن له گه‌ڵ توركیا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان . به‌ڵام كاری وه‌هاش كه په‌ڕه‌گرتنی جه‌ماوه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردی هه‌یه بۆ پاڵپشتی كردنی په‌كه‌كه له دژی هێرشه‌كانی توركیا‌و یارمه‌تی دانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان. پێشم وایه ئه‌و ڕیزبه‌ندیه فراوانه‌ی كورد بۆ هاوكاری كردنی په‌كه‌كه زۆری له به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌كا پیلانێكی تر واته لۆزانێك و جه‌زائیرێكی تری هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌مه‌ریكا به سه‌ر كورد دووباره بێته‌وه‌و كوردیش له ڕێگایه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌مان كاره‌ساته‌كانی پێشوو ببێته‌وه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین چاره‌نوسی ته‌واوی كورد به ئه‌زموونی حكومه‌تی ئێستای كوردیش و ماده‌ی ١٤٠ به‌ستراوه‌ته‌وه به خۆڕاگرتنه‌كانی په‌كه‌كه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ كردنه‌كانی له گه‌ڵ توركیا‌و ئه‌مه‌ریكاوه. چه‌ندی له‌و باره‌یه‌وه خۆ ڕاگر بێت ئاكامی باشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و پیچه‌وانه‌كه‌شی شته‌كان له دژمان به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی به نێگه‌تیڤ به سه‌رمان ده‌كه‌وێته‌وه . له مه‌ڕ ئه‌و كشانه‌وه كت و پڕیه‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی سسوپای توركی ، هه‌ر چه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکی ده‌ڵێن کۆتایی هێنانی شه‌ڕی هه‌شت ڕۆژه‌ی سوپایایان له دژی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له قه‌ندیل و سنوره‌کانی باشووری کوردستان به‌وه باس ده‌که‌ن که مه‌به‌سته‌کانی خۆیان پێکاوه‌و به ئاره‌زووی خۆیان کشاونه‌ته‌وه ، به‌ڵام به گوێره‌ی زۆر له ڕاگه‌یاندنی جیهانی ده‌یگێڕنه‌وه بۆ گوشاری ئه‌مه‌ریکی . دیسان لێدوانه‌کان له سه‌ر چۆنیه‌تی شه‌ڕه‌که‌و به‌رگری گه‌ریلاکان هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌رانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکی لێ نه‌که‌وته‌وه‌که بتوانن له ڕێگایه‌وه شه‌قامی تورکی پێ ڕازی بکه‌ن . بۆیه به مه‌زنده‌ی من شه‌ڕی تورک و کورد و گه‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ناوی به دوای ئه‌و کشانه‌وه کتوپڕیه‌ی سوپا ده‌چێته قۆناغێکی تره‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه حالی حازر تورکه‌کان حه‌په‌ساون و کورده‌کانیش ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن ده‌گێڕن .
/٠٢/٠٣/٢٠٠٨
|