په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٨\٢٠٢٥

شەڕی ئیسرائیل و کورد!

شوان سدیق      

هەندێ کورد بوونەتە ئیفیخای گوتەبێژی هێزەچەکدارەکانی ڕژێمی دینی ئیسرائیل!


 گوتەبێژی ئەو هێزانه وەکو هەر بەرگیرکارێک لەخۆیان هەر بەئاشکرا درۆو بانگەشەی زۆر دەکات، با واز لەمە بێنین، گرنگ نیە!


سەرچاوەی پشتیوانیکردنی هەندێ کورد لە ئیسرائیل، دژایەتی ڕەوتە ئیسلامیەکانە، چونکە ئەوەی دژی داگیرکاری ئیسرائیل دەوەستێتەوە، ئیسلامیەکانە بەتایبەتی حەماس.


بەڵام لێرەدا دووفاقیەک هەیە، تۆ ڕقت لە ئیسلامی بێ، بۆچی ڕژێمی جولەکەت پێ باشە؟ جولەکە لە ئیسلام ئاشتی خوازترە؟ نەخێر پێموانیە هەرگیز!


مەگەر جولەکەش ئایین نییە؟ مەگەر جیاوازی لە نێوان ڕژێمی جولەکەو ڕژێمی ئیسلامی شیعە چییە؟


کێ دەڵێت: ئەرزوئاسمانیان جیاوازە، بابگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی دەوڵەت، لەسەر بنەمای دەوڵەتی دینی و مەزهەبی و دەوڵەتی دینی و نەتەوەی هاوبەش!


گەر بگوترێ ئیسرائیل، زیانی بۆ کورد نەبووە، ئێمە بۆ زەم و ڕەخنەی بکەین، کەوایە نابێ پشتگریش لەو ڕژێمەش بکرێ، ئەدی سوودی چیەو چی بووە بۆ کورد؟


بابۆتانی ڕوونبکەمەوە، ئیسرائیل، بەشێک بووە لە هاوپەیمانی هیلالی سوونی تەنانەت تورکیا+قەتەر+ئەمریکا کە باوکی ڕۆحی ڕێکخراوی داعش  بوونە، وەک هیلالی سوونی دژی ، هیلالی شیعی زۆرترین خزمەتیان بەئیسرائیل کردوە. ئیسرائیلش دەستکەلای ئەمریکایە ئەویش بەشێک بووە لەڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی دروستکردنی داعش!


دەستودیاری داعش لای هەموو تاکێکی کورد دیارە، لەڕۆژئاواو باشووری کوردستان شەڕی سڕینەوەی کوردیان کرد، قەت بیستوتانە داعش دژی ئیسرائیل شەڕی کردبێ نەخێر!


ئیسرائیل، ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە دەستگرکردنی ئۆجالان بۆ تورکیا ڕۆژی (١٥-٢-١٩٩٩).


 چونکە ئیسرائیل بیری نەچووبوو کە(پەکەکە) لەهەشتاکان مەشق و ڕاهێنانی لەنێو گروپی بەرەی جەماوەری  مارکسی/ ڕزگاری فەڵەستینی وەردەگرت.


پەکەکە، لە سەرەتای هەشتکان هێرشی سەربازی لە دژی سوپای تورکیا دەستپێکرد.


پاشان ئەو حیزبە کوردیە، دژی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلیش شەڕی کرد لە لوبنان بەتایبەتی ساڵی ١٩٨٢.


هاوکات ساڵی ٢٠١٧ مستەفا قەرەسو ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە لەکاتی ناساندنی ئەمریکاش بە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل ئیدانەی کرد! 


ئەمڕۆ گەلانی ئازادی خوازی جیهان نەفرەت لەئیسرائیل دەکەن، ئەو ڕژێمە جینۆسایدی لە غەزرە ئەنجامداوە.


ناکۆکی ئیسرائیل و فەڵەستین، مێژوویە، شەڕی خاوەن ماڵ و داگیرکاریە، ئەمە بڕاوەتەوەو ئاشکرایە، ئیسرائیل نەک ئامادەی ئاشتی نیە بگرە بە بەرنامە خەریکی گەورەکردنی پانتانی جوگرافیای وڵاتەکەیە.


کۆمەڵگەی عەرەبی و ئیسلامی حەزناکەن بە حەماس بگوترێ تیرۆریست، ڕاستە ڕەوتێکی فۆندەمێنتالیزمی ئیسلامیە.


بەڵام بیرمان نەچێ ئێمەی کوردیش کاتێک تورکەکان دەڵێن: پەککە تیرۆریستە دڵگران دەبین، چونکە پەککە نوێنەرایەتی گەلێک دەکات، دەی حەماسیش نوێنەرایەتی فەڵەستین دەکەن، چاکن یان خراپ بابەتێکی دیکەیە!


ئیسلامی کورد لەڕوانگەی بڕوادارانەوە پشتگیری حەماس دەکەن، چەپ و دیموکرات و ناسیۆنالستی کوردی ڕقیان لە حەماسە. ئەمە جیاوازیەکەیە.


حەماس ڕەوتێکی ئیسلامی گرێدراو بە حیزبوڵای لوبنانن، ئێران پشتیوانی سەرەکیانەو هاوکاریانە.


حەماس لەحەفتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هێرشی کردە سەرکەمپی جولەکەکان و لەکردەوەیەکی تیرۆریستی جینۆسایدیان ئەنجمدا.


 وەڵامی ئیسرائیل وەڵامێکی توندبوو جینۆسایدێکی گەورەی لەسەر خاکی فەڵەستینیەکان ئەنجامدا، تائێستە نزیکەی شەست هەزار کەسی کوشتووە زۆربەیان هاوڵاتی، ئەم ڕژێمە ڕووبەڕووی ڕەخنەو نەفرەتیکردن بۆتەوە لەسەر ئاستی جیهان!


کۆمێنتی هاوڵایەتی ئەوروپیم بینی نووسی بووی "بەلانی کەم، نازیەکان بەناوی دیموکرایەتیت، تاوانیان نەدەکرد بەڵام خەجاڵەتی ئەوەیە ئێستە ناتانیاهۆ بەناوی دیموکراسیەت تاوان دەکات!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک