٩\٨\٢٠١١
شه‌ڕی قه‌ندیل! قازانج یاخود زیان؟ بۆ چ
لایه‌نێک؟

جه‌مالی عه‌لیالی
نه‌ته‌وی کورد شه‌ڕخواز
نییه و له شه‌ڕ بێزاره به‌ڵام زیاتر له
بیست و چه‌ند ڕۆژه نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئامێری شه‌ڕیان له سه‌ر سنووری
ناوچه‌ی قه‌ندیل و ده‌وران پشتی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو وه‌گه‌ڕ
خستووه. ئاشکرایه که نه‌یاران سه‌ره‌ڕای جیاوازی زمان و خێڵ و فه‌رهه‌نگ،
له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کوشتوبڕکردنی کورد هه‌رده‌م ها‌وده‌نگن و بۆ
پێکهاتن له‌و بواره‌دا چ پێویستیان به کۆبوونه‌وه و ڕاوێژکاری
نییه،
ئه‌مجاره‌یان پیلانێکی تری نه‌یاران له شاقه‌لی گالیبانی ئێرانی هاته
ده‌ر هه‌رچه‌ند کورد هه‌رده‌م ئامانجی تیری نه‌یارانه. به ڕای نه‌یارانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد، قڵت و بڕی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ک بێ هه‌ر به
قازانجی ئه‌وانه. ئه‌و کورته نووسراوه‌یه هه‌وڵێکه بۆ شی کردنه‌وه‌ی
ڕوانگه‌یه‌کی تری ئه‌و شه‌ڕه نگریسه‌ی که به‌و دوواییانه له ده‌ڤه‌ری
قه‌ندیل هاتۆته کایه‌وه.
بۆ ئه‌وه که مۆری قازانج یاخود زیان له‌و شه‌ڕه بده‌ین پێویسته
لایه‌نه‌کان، مه‌به‌سته‌کان و کاردانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بخه‌ینه به‌ر
چاو. به گۆێره‌ی مێدیاکانه‌وه پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک و
ناوچه‌ی هه‌رێمی باشووری کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم که‌وتوونه‌ته به‌ر
ده‌سرێژی سه‌ربازی ڕژێمی ئێران. لایه‌ک گریللاکانی پژاک و گه‌لی کورد،
لایه‌که‌ی تر پاسداری ئێرانی که لای وایه کورد له هه‌ر لایه‌که‌وه
بکووژرێ به قازانجه. بۆ ئه‌وان کۆڵبه‌رێکی برسی سه‌ر سنوور و
گریللایه‌کی خۆێنگه‌رم ده‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کی به‌داراکراو یان
تێرۆرکراو چ جیاوازێکیان
نییه، گشتیان کوردن. ئه‌و ویستگه فیکریه له
بیری ره‌گه‌زپه‌رستی و پاوانخوازی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاو ده‌گرێ.
مه‌به‌ستی فه‌رمی له‌و هێرشه بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل زۆر ئاشکرا
نییه،
نه‌ک به هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی نه‌یاران به‌ڵکوو به هۆی ئاڵۆزی
دۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی گرێ‌دراو به زۆر
هۆکاره‌وه له ئارادان و هه‌ر کام به شێوه‌یه‌ک و به هۆی کارتێکه‌ری
کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی ده‌ره‌کی، کارتێکه‌ری جیاوازیان له شۆێنی جیاواز
هه‌یه که ره‌وتی ڕووداوه‌کان ئاڵۆزتر ده‌که‌ن به‌و واتایه که دیاری
کردنی به‌ره‌و "کۆێ" چوونی ڕووداوه‌کان سه‌خڵه‌ت ده‌که‌ن. ئه‌وه ده‌بێته
هۆی ئه‌وه که هه‌ر تاک و سازه‌یه‌ک، یه‌ک یان چه‌ند مه‌به‌ستی جیاواز
له‌یه‌کتر به سه‌رکی ده‌گرێ له کاتێکدا که گشتی ئه‌و مه‌به‌ستانه
راستن و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد هیوادارن که لانی که‌م به یه‌ک له‌و
مه‌به‌ستانه بگه‌ن. لێره‌دا پێویسته باس بکرێ که ئه‌و هێرشه بوو به
هۆی ئه‌وه که زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی بزاوی رزگاریخوازی کوردی فاکته‌رێکی
زۆر گرینگ به که‌م بگرن و که‌متر ئاوڕی لێبده‌نه‌وه، ئه‌ویش بانگه‌شه‌ی
"خۆسه‌ری دێمۆکراتی" له باکووری کوردستانه. پاش ئه‌و بانگه‌شه‌یه "ک
ج ک" مه‌جلیسی نۆێنه‌رانی باکووری هه‌ڵبژارد و ئێستا خه‌ریکی سه‌قامگیر
کردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له باکووره که چی زۆربه‌ی مێدیای کوردی ته‌نانه‌ت
ئێستاش سه‌رقاڵی هێرشی قه‌ندیله. خۆسه‌ری دێمۆکراتی ئه‌و بایخه‌ی که
پێویستێتی پێ نه‌دراوه، ئه‌وه یه‌ک له مه‌به‌سته‌کانی نه‌یارانه که
جارێ به شێوه‌یه‌کی کاتی وه‌ده‌ستیان هێناوه.
له باری سیاسیه‌وه هه‌ر ئه‌و هێرشه لانی که‌م دوو کاردانه‌وه‌ی
تایبه‌تی هه‌بوو، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی که ناوی پژاکی زیاتر خسته سه‌ر
زاران، له سه‌ر مێدیاکانی جیهانی و له ناو جه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورددا، دووهه‌میان ئه‌وه که بیری نه‌ته‌وایه‌تی له ناو تۆێژو چینه‌کانی
فره‌چه‌شنه‌ی کورده‌واریدا له گشت پارچه‌کان پته‌وتر کرد و وه‌کی وێ
ده‌چێ به هۆی جه‌ختی نه‌یاران له سه‌ر شه‌ڕ، ئه‌و ڕه‌وته به‌ره‌و سه‌ر
هه‌ڵده‌کشێ و له ئاکامدا بیروڕای گشتی زیاتر به‌ره‌و بیرۆکه‌ی
پێکهاتنی ده‌وڵتی سه‌ربه‌خۆی کوردی هه‌ڵده‌ماڵێ.
هه‌ر له باری سیاسیه‌وه ئه‌و هێرشه بوو به هۆی ئاشکرا بوونی زیاتری
یه‌ک له پیلانه‌کانی ڕژێمی ئێران له بواری شه‌ڕی سایبێری‌دا. بڕواننه
سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌ت له سه‌ر مێدیاکانه! هێندێک بابه‌ت پژاک به
هۆکاری ئه‌و هێرشه ده‌زانێ له کاتێکدا ئه‌گه‌ر سرنج بده‌نه ناوه‌رۆکی
بابه‌ته‌که، ده‌که‌ونه بیری کۆڵبه‌ری سه‌ر سنوور و سه‌رکرده‌ی شه‌هید
کراو که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکراوه. له راستیدا ئه‌وه خۆی یه‌ک
له‌و فاکته‌رانه‌یه که ده‌بێته به ئالۆزی زیاتری دۆخه‌که به هۆی
ئه‌وه که ره‌نگه نووسه‌ر هه‌بن که ناخواسته بکه‌ونه ئه‌و داوه‌و
دره‌نگ وشیار بنه‌وه. وابزانم ئێستا ئاشکراتر بێ که کێ تا ئێستا له‌و
شه‌ڕه که‌متر زیانی دیتووه.
٨\٨\٢٠١١
jamal6483443@hotmail.com
|