شه‌ڕی قۆقاز
و
کارتێکردنی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی سارد.

مه‌هدی کاوانی
هه‌ر
لهئێستاوهئهمهریکا لهلایهکهوهههوڵهکانی خۆی له‌ڕێگای ناتۆ و
تێوهگڵاندنی ئه‌وروپا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕووسی له‌و شهڕهپێنج
ڕۆژیهیان دژی جۆرجیا، ده‌یه‌وێ تاوتۆ بکات و له‌لایه‌کی
تریشهوهوتووێژهکانی بۆ دانانی موشه‌کی بالستی له‌خاکی
پۆلهندهبهگوڕوتین تر کردۆته‌وه‌و ده‌شیه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان که‌شتی گه‌لی خۆی داخلی ده‌ریای هادی بکات به‌بیانۆی
یارمه‌تی دانی سیسته‌می ساکاشفیلی لهجۆرجیاو به‌پێچه‌وانه‌ی
ڕووسه‌کانیش بانگیشه‌ی یه‌کپارچه‌یی خاکی جۆرجیا ده‌که‌ن و ڕووسیاش
به‌وه‌تاوانبار ده‌که‌ن کهخاوهلهکشانهوهی هێزه‌کانی له‌خاکی
جۆرجیا‌و هه‌ندێ ده‌نگی پۆزه‌تیڤی ئه‌وروپاشیان پێیه. ڕووسیاش هه‌ر
هه‌موو ئه‌و لێدوانهئهمهریکیانهو زۆری ئه‌وروپیه‌کانیش له‌مه‌ڕ
کێشه‌ی ئه‌و دوایه‌ی جۆرجیا ڕه‌تده‌که‌نه‌وه. لهلهلایهکهوهههر
لهسهرهتاوهئهو چوونه‌ناوه‌وه‌یان بۆ ناو ئۆسیتای ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ
ناوچه‌ی تری جۆرجیا ، به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشهپێچهوانهی ڕژێمی
ساکاشفیلی وموباره‌کی ئه‌مه‌ریکی بۆ هه‌رێمی ئۆسیتیای ڕۆژئاوای سه‌ر
بهجۆرجیا داده‌نێن که زۆرینه‌ی ڕووسی تیا نیشته‌جێیه‌و داوای
سه‌ربه‌خۆیی یان جۆرێک له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن و ڕووسیاش پێشتریش هاو
ڕا بووهلهگهڵیان و ئێستاش به‌زیاتره‌وه. له‌لایه‌کی
تریشهوهدهیانهوێ ئه‌و سهرکهوتنهسهربازیهیان بکه‌ن به‌ئه‌مری
واقیع و لهڕێگایهوهههم ده‌سکه‌وتی سیاسی
لهناوچهکهپێیهوهوهدهست بێنن ، هه‌م هه‌ندێ عافیه‌ی ڕووخاوی
پێشتریان به‌گوێی جیهان ڕابگه‌یه‌نن کهههستاونهتهوهو چیتر یه‌ک
قوتبی له‌ئه‌مه‌ریکا قبوڵ ناکه‌ن . به‌هه‌ر حال ئه‌وانیش
ئێستاکهلهلایهکهوهخهریکی ئهوهنهکهههردوو هه‌رێمی ئۆسیتیای
ڕۆژئاوا‌و ئهبخازیابهناوی گه‌مه‌ی ڕیفراندۆم و داوای خه‌لکی ئه‌و
دووناوچهیهو ته‌واجدی هێزه‌کانیان لێی وفه‌رزی سه‌رکه‌وتنیان
له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ بسه‌پێنن و ناوناوه‌ش پۆله‌نداو ئه‌مه‌ریکا له‌دانانی
مووشه‌کی بالستی له‌سه‌ر خاکی پۆلهندههۆشیار ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن
کاری وه‌ها بۆ تێکدانی ئاسایشی ڕوسیایه‌و قبوڵی ناکه‌ین و مافی لێدانی
سه‌ربازی لهپۆلهندهیان دانانی مووشه‌کی ستراتیجی لهبهلهڕووسیاو
شوێنی تر دهدهینهخۆمان و هه‌ر هاتنهناوهوهیهکی که‌شتی گه‌لی
ئه‌مه‌ریکیش بۆ ناو ده‌ریای هادی قبوڵ ناکه‌ین و کاری وه‌ها بهوهلێک
دهدهنهوهکهدهیانهوێ گه‌مارۆی هێزه‌کانی ڕووسی بده‌ن .
دیاریش بوو هه‌ر دوا به‌دوای ڕاگیرانی شه‌ڕ سه‌رۆکی ڕووسی
به‌سه‌ردانێکی فه‌ڕمی چووهسوریاو به‌شار ئه‌سه‌دیش پێشوازیه‌کی گه‌رمی
لێکردو پالپشتی خۆشی بۆ ئه‌و کاردانهوهڕووسیهلهقۆقاز ده‌ربڕی و
به‌کارێکی ڕه‌وای ڕووسه‌کانی دایهقهلهم و ده‌نگۆیه‌کی فراوانیش
که‌وته‌ناو ڕاگه‌یاندنی جیهانی که‌مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی میدڤید بۆ
سووریا بۆ ئیمزاکردنی پڕۆتۆکۆلی دانانی بنکه‌ی مووشه‌کی ستراتیجی
ڕووسیهلهسهر خاکی سووریا‌و ئیسڕایلیش تابڵێیت پێیهوهتهنگهتاو
بووه.
به‌بۆچوونی من هه‌لوێستی ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ڕووسی
بۆ جۆرجیا له‌ڕێگای وتووێژه‌کانی سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی که‌به‌ناوی
سه‌رکردایه‌تی کردنی خولی ئێستای ئه‌وروپا ده‌کات، ئه‌و توندیه‌ی
ئێستای پێوه‌نه‌بوو. پێده‌چی هه‌ندێ له‌و توندیه‌ی ئێستایان له‌ڕێگای
گوشاری ئهمهریکیهوهبێت . سه‌رکردایه‌تی ڕووسی له‌لای خۆیان ئه‌و
شه‌ش خاله‌ی که‌له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون و کراوهتهبناغهبۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ
له‌نێوانیان که‌هه‌ردوو حکومه‌تی ڕووسی و جۆرجی به‌ناوبژیوانی سارکۆزی
ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه، ڕووسه‌کان وای لێک دهدهنهوهکهخالێکیان
خۆی لهوهوهدهبینێتهوهکهبۆ له‌مه‌ودوا هه‌رێمی ئۆسیتای ڕۆژئاوا
نابێت به‌به‌شێک له‌خاکی جۆرجیا‌و ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌که‌و
کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانیشیان بهوهوهدهکرێ که‌ئه‌و واقیعه‌یان
لێ قبوڵ بکرێ و جۆرجیا‌و ئه‌مه‌ریکاش به‌توندی ئه‌و داوایه‌ی ڕووسی
ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌و شله‌و په‌یته‌ی ئه‌وروپیش له‌و مهسهلهیهههیه.
ڕاستهبهعهمهلی شه‌ڕ بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر لهئێستاوهپڕوشکی
خهریکهدهپهڕێتهوهبۆ زۆر شوێنی تری جیهانی . له‌ڕێگای ئه‌و
شهڕهیهخهریکهمووشهکی بالیستی ئه‌مه‌ریکی بهخیرا خۆی
بگهیهنێتهپۆلهنداو که‌شتی گه‌لی ئه‌مه‌ریکیش بیه‌وێ پێ بنێتهئهو
شوێنه‌ی ده‌ریای هادی کهکهشتی گه‌لی ڕووسی لێیهوهنزیکهو
بهدیوهبهرانبهرهکهشی ، ڕووسه‌کان خه‌ریکی ئه‌وه‌ن بنکه‌یه‌کی
ستراتیجی سه‌ربازی له‌سووریا بکه‌نه‌وه. هێشتا قسه‌له‌سه‌ر ئێرانیش
نه‌کراوه، کاخوانه‌کینێ گوڕوتینی ئه‌وان و سووربوونیان له‌سه‌ر دروست
کردنی چه‌کی نه‌وه‌وی دهگهینهکوێوه. به‌و یارمهتیهوهک پێویست
نه‌بوونه‌ی ڕووسه‌کان بۆیانهوهوێڕای ئه‌و هه‌موو
دهنگهجیهانیهدژهو گه‌مارۆ ئابووری و هه‌وڵدان بۆ توندتر کردنی
که‌چی ئێرانیه‌کان به‌رده‌وامی خۆیان له‌دروست کردنی چه‌کی نه‌وه‌وی
درێژهپێ ده‌ده‌ن. ئه‌دی ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی توندی تر
بهخۆوهبگری ، لهڕیگایهوهڕژێمی تاران چه‌ندی تر وه‌خۆ
دهکهوێتهوهبۆ خێرا کردن له‌دروست کردنی ئه‌و چه‌که‌و فراوانکردنی
قه‌له‌مڕه‌وی خۆیان له‌عێراق و لوبنان و شوێنی تر. ئه‌و
ههویرهئاوهکی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ئاسانیش نیهسهرهدهری ته‌واو
بکه‌ی کاخوا ڕووداوه‌کان له‌کوێ دهمهینهوه.
لێکۆلهرهوهسیاسیهکان هه‌وله‌کانی سارکۆزی بۆ تێوه‌گلاندنی سوریا بۆ
چاره‌سه‌رکردنی قه‌یڕانی ده‌سه‌ڵات له‌لوبنان و بگرهکێشهی عیڕاق و
ده‌وروبه‌ریش ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکهوتنامهشهش خاڵه‌ی نێوانی ڕووسیاو
جۆرجیا بهوهلێک دهدهنهوهکهکورتی هێنابێ و مسداقیه‌تی خۆی
له‌ته‌واوی فه‌ڕه‌نساو ئه‌وروپا له‌ده‌ست دابێ. سوریا گۆلی خۆی
له‌ڕۆژئاوا کرد‌و وای له‌وان کرد که‌وه‌ک ناوبژیوانی که‌ر له‌کێشه‌کانی
ده‌وروبه‌ر ته‌ماشا بکرێ نه‌ک وه‌ک ده‌وله‌تێک که‌پارێزگاری
لهتیڕۆڕیست بکات و کێشه‌ی دادگایی کردنه‌که‌ش له‌سه‌ر ڕه‌فیق حه‌ریری
بکه‌وێته‌ناو شله‌و پهیتهپێ کردنی و زۆرانێک
لهلێکۆلهرهوهسیاسیهکان وا لێکی دهدهنهوهکهسازش له‌سه‌ر
کێشه‌ی دادگایی کردنی بهشارئهسهدو گه‌وره‌لێپرسراوانی تر ی سووری
بکرێ‌و لوبنانیه‌کان لایه‌نی ئهکسهریهش هه‌ر وای تێ ده‌گه‌ن . که‌چی
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی ڕووسی سوریه‌کان ئه‌و شتانه‌یان هه‌ر هه‌مووی
خستهبن پێی خۆیان.
ڕه‌نگه‌ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌و دوایه‌ی قۆقاز، پرسیار گه‌لێکی زۆر
بهخۆوهبگرێ . لهوانهیهپرسیارگهلی له‌و بابهتانهبێتهپێشهوهو
بگوترێ لهڕێگایانهوهئهوروپاو ئه‌مه‌ریکا زیاتر به‌خۆ بێنه‌وه‌و
پشدێنه‌ی گه‌مارۆدانی ڕووسی له‌ناوچه‌کانی پێشتری قهلهرمڕهیان تونتر
بکه‌ن. لهلایهکهوهلهڕیگای دانانی چه‌کی بالستیو مووشه‌کی ستراتیجی
تر له‌ناو خاکی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌پێشتر بهڕووسیای سۆڤیه‌تی
بهسترابوونهوهو ئه‌وروپاش په‌له‌ی بێت له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و
وڵاتانهبۆ ناو یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپی له‌لایه‌کی تره‌وه‌و
بههۆیهوهباری ڕووسی قورس‌تر بکه‌ن و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی
وڵاتهلهدهست چووه‌کانی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت بکه‌ن به‌ئه‌مری واقیع.
باوه‌ڕی ته‌واوم بهوهههیهکهئهمریکیهکان پێشوازیه‌کی به‌هێز
لهبهرقهرار کردنی ئهوڕێوشوێنانهدهکهن، به‌ڵام ئایا
ئه‌وروپیه‌کان له‌گه‌ڵیان به‌ڕێ ده‌که‌ون؟ به‌بۆچوونی خۆم
ئه‌وروپیه‌کان جیا له‌به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێ وه‌ک کامپێکی سهربهخۆو
دوور له‌ویستی ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی کار‌و چالاکیه‌کانیان و فراوانکردنی
یه‌کیه‌تی ئه‌وروپی به‌ئاشتی به‌ره‌و پیشهوهببهن و سوودیش له‌و
گرژیه‌ی نێوانی ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی وه‌ربگرن. دیاریشهنێوهندی ڕووسی و
ئه‌وروپی پاش هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت زیاتر به‌ئاقاری ڕێکی ده‌ڕوات
و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی وڵاتانی دابڕاویش له‌ڕووسیا بۆ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا،
به‌دوژمنایه‌تی ڕووسی لێک ناده‌نه‌وه‌و ڕووسه‌کانیش تا زۆر
ڕادهنیگهرانی فراوانیان پێوه‌دیار نیه. لهبهرامبهریشهوهتابڵێیت
ڕووسه‌کان لهکاردانهوهئهمهریکیهکان له‌ناوچه‌کانی نفوزی پێشتریان
نیگه‌رانن . بۆکاری ئابووری به‌تایبه‌ت نه‌وت و کازی سروشتی ڕووسی و
ئه‌و بهرزبوونهوهفراوانهی نرخیان کاری خۆی ده‌کات کهئهوروپیهکان
له‌به‌ر خاتری ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌ستبه‌رداری نه‌بن . به‌بۆچوونی خۆم
ئه‌وروپیه‌کان به‌و قهلهمڕهویهفراوانهی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و
تاکڕهویهیان له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی جیهان ڕازی نه‌بن و
چاوه‌ڕوانی دروست بوونی فهراغیک بن که‌ئه‌و دهستڕۆیشتنهی ئه‌مه‌ریکی
لاری تێ بکه‌وێ .بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و گرژیه‌ی
ئێستای ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی پالپشتی ئه‌وروپای بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان
پێوه‌نه‌بێت مانای کورتهێنانی مسداقیه‌تی
ئهمهریکیهکانهلهدرێژهپێدانی ده‌ستڕۆیشتوی قه‌له‌مڕه‌وی خۆیان
له‌لایه‌ک و کار‌و چالاکیه‌کانیشیان له‌عیڕاق و ئه‌فگانستان و لوبنان و
زۆر شوێنی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نده‌ک کورت بهێنێ له‌لایه‌کی
تره‌وه. ڕووسه‌کان ڕاستهلهڕووی توانای ئابووری و توانای سه‌ربازی
ناتوانن بارته‌قایی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بن. به‌ڵام
کێشهجیهانیهئاڵۆزهکانی جیهانیش زیاتر ئێستاکهڕوبهڕووی
ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆتهوهنهک ڕووسه‌کان که‌له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد
بهپێچهوانهبوو.
هه‌شن ئه‌و پهڕهگرتنهنوێیانهبهسیناریۆیهکی پارتی کۆماری
ئه‌مه‌ریکی لێک بدهنهوهکهئهوان ده‌ستیان له‌خولقاندنی هه‌بووبێت ،
تاوه‌کو لهڕێگایهوهههندێ ئاڵۆزی جیهانی دروست بکرێ و وا لهناخبی
ئه‌مه‌ریکی بکات که‌ده‌نگ بهپالێوراوی دیموکراتی ئۆبامهنهدهن
به‌وه‌ی که‌شاره‌زایی باشی لهتهنگژیهجیهانیهکان نیه. پیاو
که‌ته‌ماشای کڕۆکی ڕوودانی شه‌ڕی قۆقازو ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی
په‌روێز موشه‌ڕه‌فی پاکستان و بهپهلههاتنی ڕایز بۆ به‌غدا و
په‌له‌کردنی بۆ مۆرکردنی ڕێکه‌تننامه‌ی عیڕاقی و ئه‌مه‌ریکی، ئه‌و
ڕاستیه‌ی سهرهوهدهسهلمێنێ، چونکه ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش باش
دراسه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو کهئهگهربێت و ڕژێمی ساکاشفیلی هێرش
بکه‌نه‌سه‌ر ئۆستیای ڕۆژئاوا ، ڕووسه‌کان خۆتێههلدهقورتێن و گرژی
له‌ناوچه‌که‌دروست ده‌بێ و ڕوداوه‌کانیش هه‌روا که‌وتنه‌وه‌و بیانۆی
ڕوسه‌کانیش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای جۆرجیا‌و موباره‌کی
ئهمهریکیهوهبوو. بۆ ده‌ست له‌کارکیشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی پاکستانیش
په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ده‌که‌وێته‌خانه‌ی که‌ئه‌مه‌ریکا پێیهوهتهنگاو
ببێ به‌و بیانگۆیهی که‌شوێنێکی ستراتیجیهو چه‌کی نه‌وه‌وی لێیه‌و
مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ بکه‌وێته‌ده‌ست توندڕهوهئیسلامیهکان ،
له‌حاله‌تی وه‌هادا ئه‌مه‌ریکا پێویستی به‌سه‌رۆکێکی به‌توانا هه‌یه‌و
ئۆباماش ئه‌و شاره‌زایه‌ی نیه. بۆ په‌له‌کردن لهڕیکهوتن نامه‌ی
عیڕاقی وئهمهریکیش ئه‌وان لهمێژهکاری بۆ ده‌که‌ن تاوه‌کو
کۆماریه‌کان پێیهوهههندێ شکستیهکانیان له‌عیڕاق بشارنه‌وه‌و
بهدهسکهت بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن له‌قه‌له‌می بده‌ن.
23/08/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk
|