٢٢\١\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک:
شه‌ڕی وله‌ژێر.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی یه‌ک -
وله‌ژێر ئاواییه‌کی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوانه که هه‌ڵکه‌وتوه له
به‌رانبه‌ر مه‌ریوان له بناری زرێبار، وله‌ژێر ئاواییه‌که تایبه‌ت مه‌ندی
خۆی بوه‌و هه‌یه‌تی، له‌م ئاواییه‌دا کێشه‌ی خان وبه‌گزاده‌کان له‌گه‌ل
جوتیاران له سه‌ر خاوه‌ن دارێتی زه‌وی و زار به درێژایی ته‌مه‌نی په‌یدا
بوون خان ومالک درێژه‌ی بوه، زۆرێنه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ئاواییه خه‌ڵکانێکی
شۆڕش گێر وشۆڕش دۆستن، وله‌ژێر له داوێن زنجیره کێوێک دا هه‌ڵکه‌وتوه
که لکاوه به شاخی به ناو بانگی میراجییه‌وه، له وله‌ژێره‌وه
ناوشاری مه‌ریوان ده‌بینرێت و مه‌ودای نێوان وله‌ژێر ومه‌ریوان ده‌شتاییه،
له وله‌ژێره‌وه ئاواییه‌کانی کاڵی خواروو، کاڵی ژوور‌و، بالک، ده‌رزیان،
کانی دینار، جوجه سازی به‌ر قه‌ڵا، ریخه‌ڵان وکه‌ڵکه جان دیاره و گه‌وره
دێی نێ له 3 کیلومه‌تری وله‌ژێر هه‌ڵکه‌وتوه، له دیوی پشتوی کێوه‌کانی
پشت وله‌ژێر ئاواییه کانی وه‌سیه، سیانا، تووتمه‌ر، ئه‌سکۆڵ و چه‌ند
ئاوایی تر هه‌ڵکه‌وتوه که له به‌رانبه‌ر ئه‌وانیش دا زنجیره کێوی
سه‌خت وبه‌رداوی سوورێن به پێوه وه‌ستاوه.
پاش چالاکی وجه‌وله‌ی زۆری ئه‌و ساڵه له ناو چه‌ی مه‌ریوان، که
جیاواز له بڵاو کردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی یه‌ک جار زۆر بڵاو کراوه‌کانی
کۆمه‌ڵه، قسه‌و باس له‌گه‌ل خه‌ڵک، ده‌خاڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێک
کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک شه‌ڕێ نێوان هه‌ندێک خه‌ڵک که بۆ سکالا ئه
هاتنه لای کۆمه‌ڵه، کێشه‌ی ژن به ژنه، کێشه‌ی زه‌وی و زار له
نێوان خان و به‌گزاده‌کان له گه‌ل خه‌ڵکی هه‌ژار وزه‌حمه‌تکێش، وریا
کردنه‌وه‌ی شۆراکان، گرتنی هه‌ندێک سیخوڕی رژیم، کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی،
ناردنی نامه و پێوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی وا پێویست بوون، هه‌ندێک
چالاکی پێشمه‌رگانه‌ی تریش وه‌ک گرتنی چه‌ندین مۆڵگه وپایه‌گای رژیم،
زه‌بر دان له چه‌ند مۆڵگه‌ی رژیم له ناو شار ودێهاته‌کانی ناو چه‌ی
مه‌ریوان، به‌ستنی رێگای سنه مه‌ریوان و مه‌ریوان سه‌قز و کۆکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵک و پێوه‌ندی راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵیان، سزادانی ژماره‌یه‌ک له سیخور
وهێزه‌کانی رژیم، له که‌مین خستنی هێزه‌کانی رژیم وشه‌ری سه‌خت له‌گه‌ل
دوژمن، ته‌فروو توونا کردنی چه‌ندین گروهی زه‌ربه‌تی به ناو بانگ، وه‌ک
گوردانی نه‌بی ئه‌کره‌م، موحه‌مه‌د ره‌سوڵ ئه‌ڵا، جوندوڵا، چناره و سه‌وڵاوا
وبیه‌که‌ڕه هاتبوونه ئاراوه، چه‌ندین که‌ڕه‌تیش هاوڕێیانی ئێمه له
که‌مینی هێزه‌کانی رژیم که‌وتبون و تا ئه‌و کاته ژماره‌یه‌ک له
هاوڕێیانیش گیانیان به‌خت کردبوو، به‌ڵام له‌گشتی گه‌وره‌تر شه‌ڕی کانی
خه‌یاران بوو که نزیک چل رۆژ له‌وه پێش له کانی خه‌یارانی دزڵی
هاتبوه ئاراوه که له ئاکام دا زیاتر له 30 که‌س له هاوڕێیانی
کۆمه‌ڵه یان به دیل گیران یان گیانیان به‌خت کرد.
شه‌ڕی کانی خه‌یارانی دزڵی تاڕاده‌یه‌کی زۆر وره‌ی هێزه‌کانی رژیمی
بردبوه سه‌ر، تۆزکاڵێک هه‌ستیان به نه‌ترسی ئه‌کرد، ئاخر رژیم
کردبویه شایه‌عه که گۆیا له شه‌ڕی کانی خه‌یاراندا گوردانی کاک
فوئادی ته‌فرو توونا کردوه، ئه‌مه‌یش ببوه هۆکارێک که ئه‌و جاش وبه‌سیج
وپاسدارانه‌ی وا له ناو چه‌ی مه‌ریواندا بوون تۆزکاڵێک هه‌ست به ئه‌منیه‌ت
بکه‌ن و مه‌ترسی هێزی پێشمه‌رگه له سه‌ر خۆیان که‌متر هه‌ست پێ بکه‌ن.
پاش ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته‌ی کانی خه‌یاران، گوردانی کاک فوئاد له ناوچه‌ی
شامیان ده‌ستی دایه جه‌وله‌یه‌کی به‌هێز و هه‌ر وها له ده‌وروو به‌ری
مه‌ریوانیش به قودره‌تێکی زۆره‌وه خۆی نیشان دا به‌چه‌شنێک، که هێزه‌کانی
رژیم تووشی سه‌ر لێشێواوی بووبوون، پاش چه‌ند روژێک له‌و جه‌وله‌یه له
پشت ئاوایی وله‌ژێر له‌شوێنێک به ناوی کانی خوگان به ره‌سمی بنکه‌مان
لێدا.
ئاسه‌واری دڵته‌زێنی شه‌ر و به‌سه‌ر هاتی کانی خه‌یاران هێشتا له
سیمای خه‌ڵکدا به دی ئه‌کرا و ئه‌و کاره‌ساته کاریگه‌ری قورسی له سه‌ر
وره‌ی خه‌ڵک هه‌بوو، خه‌ڵک نگه‌ران وماتی ئه‌و کاره‌ساته بوون، زۆر که‌س
توشی ئه‌و ته‌وه هوم و دوودڵییه ببون که تۆ بڵێی قسه‌ی رژیم راست
بێت وگوردانی کاک فوئاد ته‌فرو توونا کرابێت؟
له پشت وله‌ژێر ماینه‌وه هه‌ر وه‌ک یه‌کێک له ئۆردووگاکانمان، به
که‌پر هه‌ر واحده‌ی بنکه‌یه‌کی چکۆله‌ی بۆ خۆی لێدا، بۆ ماوه‌ی زیاتر
له مانگێک به ئاشکرا له‌و دۆڵه‌دا ماینه‌وه، هه‌ر جاره‌ی واحدێک بۆ
کارێکی دیاری کراو به‌رێ ئه‌کراکه ئه‌و واحده ئه‌گه‌ڕایه‌وه پشت وله‌ژێر
واحدێکی دیکه بۆ شوێن وکارێکی دیکه به‌رێ ئه‌کرا، به واته‌یه‌کی تر
پشت وله‌ژێر ببوه بنکه‌یه‌کی ڕه‌سمی که بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌ک جار زۆر
چۆڵمان نه‌کرد، مانه‌وه‌مان له‌و دۆله‌دا به ئاشکرا نه‌ک بۆ رۆژ ودوان
ده‌نگۆیه‌کی زۆری له ناو جه‌ماوه‌ردا ساز کردبوو و هه‌ر وه‌ها هێزه‌کانی
رژیمی سه‌د قات توشی سه‌ر لێشێواوی کردبوو، رۆژانه به ده‌یان و بگره
سه‌دان که‌س هه‌ر کامه‌و بۆ مه‌به‌ستێک سه‌ردانیان ئه‌کردین، یه‌ک بۆ
لای کور یان کچه پێشمه‌رگه‌ی، یه‌ک بۆ کار وباری نه‌هێنی ورێکخستن، یه‌ک
بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، یه‌ک نه‌خۆش بوو بۆ لای به‌شی پزیشکی و هه‌ندێک که‌س
بۆ سکاڵا وگله‌یی وچاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان، که‌سانێکیش بۆ دیداری که‌سو
کاریان که وه‌ک دیل به ده‌ست کۆمه‌ڵه‌وه بوون ئه‌هاتن وله ناو ئه‌مانه‌یشدا
رێژیم زۆری هه‌وڵ ئه‌دا که ناوه ناوه له سیخوڕه‌کانی خۆی به
بیانوی جۆراو جۆره‌وه ره‌وانه بکات بۆ لامان به مه‌به‌ستی زانیاری
کۆکردنه‌وه له سه‌ر مان، ئه‌م ڕه‌واڵه زیاتر له مانگێکی خایاند.
ماوه‌ی مانگێک بوو له پشت وله‌ژێر مابووینه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا به
سه‌دان که‌س هه‌ر که‌سه‌و بۆ مه‌به‌ستێک و کارێکی تایبه‌ت سه‌ردانیان
کردبوین، بنه‌ماڵه‌ی زۆرێک له هاوڕێیان هاتبون بۆ چاو پێکه‌وتنی رۆڵه‌کانیان،
کاتێک هه‌ر که‌س که تازه ئه‌هات بۆ لامان و چاوی له‌و دۆڵه ئه‌کرد
بۆ چرکه ساتێکیش بوه هه‌ستی به‌وه ئه‌کرد که ئیتر ده‌وڵه‌ت نه
ماوه، ئه‌نا چۆن ماوه‌ی مانگێکه ئاوه‌ها پێشمه‌رگه نه‌ترسانه و بێ
باکانه به ئاشکرا له چه‌ند کیلومه‌تری مه‌ریوان ده‌مێننه‌وه؟
بنکه‌ی هه‌ر واحدێک به بیانوی کارێکه‌وه قه‌ره باڵغ بوو، کۆمه‌ڵێکی
زۆر له خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌خۆش بوون، بۆ چاره سه‌ری نه‌خۆشینه‌کانیان
سه‌ردانی به‌شی پزیشکی گوردانیان ئه‌کرد و هاوڕێیانی ئه‌م به‌شه‌یش له
هیچ هاوکارییه‌ک له‌گه‌ل خه‌ڵک درێغیان نه ئه‌که‌رد، به‌م بۆنه‌وه به‌شی
پزیشکی به گه‌ڵا و هه‌ژگ بنکه‌یه‌کیان بۆ خۆیان درووست کردبوو.
له به‌شێکی تردا هاوڕێیانی به‌شی رێکخستن به‌ر ده‌وام سه‌ر قاڵی کار
وباری رێکخستن وپێوه‌ندی گرتن و چاو پێکه‌وتنی ئه‌و هاوڕێیانه بوون له
به‌شی نه‌هێنی و دۆستانی کۆمه‌ڵه که ئه‌هاتن بۆ سه‌ر دانی به‌شی
رێکخستن، ئه‌م به‌شه‌یش شوێنی تایبه‌ت به خۆیان بۆ دیاری کرابوو به
چه‌شنێک که دۆستان ولایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه له به‌شی نه‌هێنی کاتێک دێن
بۆ سه‌ردان له به‌ر پاراستنی ئه‌منیه‌تی دوارۆژیان نه‌یه‌نه ناو
ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که.
کۆمه‌ڵێک دیلمان پێ بوو که هه‌ر رۆژه به ژماره‌یان زیاد وکه‌م ئه‌بوو،
ئه‌مانه که‌سانێک بوون که له شه‌ره‌کاندا به دیل گیرابوون یان له‌و
ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ کاری سیخوڕی وزانیاری کۆ کردنه‌وه
له سه‌ر ئێمه ئه‌هاتن بۆ سه‌ر دانمان وپاش ئه‌وه‌ی پێیان ئه‌زانرا ده‌ست
به سه‌ر ئه‌کران، به‌شێکیش وه‌ک زیندان بۆ دیله‌کان دیاری کرابوو.
هه‌موو رۆژێک کۆمه‌ڵێک له کچان وکوڕانی لاوی ناوچه‌که خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی
ئه بوون وپه‌یوه‌ست ئه‌بوون پێمان، ئه‌م ژماره‌یه پاش هه‌ڵ سه‌نگاندنی
سه‌ره‌تایی هه‌ر کامه‌یان به هه‌ر هۆیه‌ک بۆ وه‌ر گرتن موناسب نه
بوایه‌ت به‌رێ ئه‌کرایه‌وه، ئه‌وانی تریان وه‌ر ئه‌گیردران و ته‌حویلی
هاوڕێیانی گوردان ئه‌دران، له ماوه‌ی ئه‌و مانگه دا ژماره‌ی
خوازیاران که وه‌ر گیرابوون له ده‌یان که‌س تێپه‌ریبوون، ده‌بوا
جێگایه‌کی تایبه‌تییان بۆ دیاری بکرایه‌ت، کۆمیته‌ی ناوچه وای لێکداوه
که هه‌ر له‌وێ فێرگه‌یه‌کیان بۆ بکرێته‌وه‌و له لایه‌ن کادره‌کانی
ناوچه‌وه خولی پێشمه‌رگایه‌تی ببینن، بۆیه شوێنێکیش وه‌ک فێرگه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تی دیاری کرا.
شوێنی کۆمیته‌ی ناو چه‌و و شوێنی هاوڕێیانی گوردان و هاتنی هه‌موو رۆژه‌ی
ژماره‌یه‌کی زۆر له بنه ماڵه‌و که‌سووکاری هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌و هه‌ر
وه‌ها خه‌ڵکی ئاسایی بۆ دیداری کۆمه‌ڵه سیمایه‌کی له‌و دۆله به ده‌سته‌وه
ئه‌دا که ئه‌توت به هه‌زاران که‌سی تێدایه، ئه‌م قه‌ره باڵغی و
مانه‌وه به ئاشکرا زاوری هێزه‌کانی رژیمی تۆقاندبوو، بۆیه نه‌یانه‌وێرا
له خۆوه هێرش بکه‌نه سه‌رمان ، ئه‌وان دیار بوو که ترساون، له
رووی ئه‌وه‌ی که هه‌ر رۆژه که‌س یان که‌سانێکیان وه‌ک سیخوڕ بۆ
زانیاری کۆکردنه‌وه له سه‌ر مان ئه‌نارد به‌ڵکو بتوانن زانیاری
پێویستمان له سه‌ر کۆبکه‌نه‌وه ده‌ر ئه‌که‌وت که رژیم ئه‌و
زانیارییه پێویسته‌ی له سه‌ر مان نیه و ئه‌ویش سه‌ر قاڵی هێنانی هێز
وگروهی زه‌ربه‌ت و جاش و به‌سیج و به‌کرێگیراوانی خۆیه‌تی له شاره‌کان
و ته‌نانه‌ت پارێزگاکانی ده‌ور و به‌ریشه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی که به‌هێزێکی
زۆره‌وه هێرش بکاته سه‌ر مان و لانیکه‌م زه‌برێکی تر وه‌ک کانی خه‌یارانمان
لێ بداته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر شه‌وه‌ی واحدێکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له‌به‌شێکی
دیکه‌ی ناوچه‌که دا چالاکی راگه‌یاندن و پێشمه‌رگانه‌یان ئه‌نجام ئه‌دا.
ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر له مانگێکی خایاند، ئێمه به دڵنیایی و وره‌ی
به‌رز و پشت به‌ستن به هێزی جه‌ماوه‌ر له پشت وله‌ژێر مابووینه‌وه،
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تیش له حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانی، ترس و نگه‌رانیدا سه‌ر
قاڵی هێز کۆکردنه‌وه ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی تره‌وه‌بوون.
له‌و ماوه‌یه‌دا هاوڕێیانی خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی خولی پێشمه‌رگایه‌تی
سه‌ره‌تاییان ته‌واو کرد، کۆمیته‌ی ناوچه بڕیاری دا که له چه‌ند
رۆژی داهاتو دا چه‌کدار بکرێن و هه‌ر کامه‌یان چه‌کێکیان بدرێتی که بۆ
پارێزگاری له خۆیان پێیان بێت تا کاتێک به‌رێ ئه‌کرێن بۆ فێرگه‌ی ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه له باشوور.
له ته‌پۆڵکه‌یه‌ک به ناوی ناڵه‌شکێنه له‌به‌رانبه‌ر ئاوایی تووتمه‌ر
که له داوێن چیای سوورێن هه‌ڵکه‌وتوه هه‌ندێک چه‌ک وچۆڵی شاردراوه‌مان
هه‌بوو، بۆ چه‌کدار کردنی ئه‌و هاوڕێیانه که تازه هاتبوون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی
چه‌ک و چۆڵ پێویست بوو، بۆیه بڕیار درا که ده‌سته‌یه‌ک له هاوڕێیان
بنێرن تا ئه‌و بڕه چه‌ک وچۆڵه بهێنن. بۆ ئه‌م ئه‌رکه حه‌وت که‌س
دیاری کران که به دوو هێستره‌وه برۆن و ئه‌و چه‌کو چۆڵانه بهێنن،
یه‌ک له‌و حه‌وت که‌سه من بووم.
حه‌وت که‌سه‌مان به بڕیاری فه‌رمانده‌ی ده‌سته که، که یه‌کێک له
هاوڕێیانی کچ بوو به‌ر له تاریک داهاتنی هه‌وا له شوێنی هاوڕێیانه‌وه
به‌ره‌و سه‌ر شانه‌کان سه‌ر که‌وتین، هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئێمه گه‌یشتینه
ناڵه‌شکێنه و چه‌کو چۆڵه‌کانمان بار کرد و له‌گه‌ڵ خۆ هێنامان و به‌ره‌و
لای هاوڕێیان گه‌ڕاینه‌وه، کاتێک گه‌یشتینه‌وه لای هاوڕێیان ئیتر هه‌وا
رووناک ببوه‌وه ، به‌ڵام ده‌کرێت بڵێم هه‌موو هاوڕێیان له حاڵی
ئیستراحه‌ت دا بوون و هه‌موو نووستبوون، ته‌نیا نگابانه‌کان خه‌به‌ر
بوون.
ئێمه به‌سڵامه‌ت به بێ کێشه گه‌ڕاینه‌وه لای هاوڕێیان و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانمان
له هێستره‌کان داگرت، دوکتۆر سابیریه‌کێک له‌و ۷ که‌سه بوو که پێکه‌وه
بوین، وتی به من، با به‌ر له‌وه‌ی بخه‌وین سه‌رێکی بۆ بشۆرین، وتم
کوره ماندوین با بخه‌وین، وتی نه، هه‌ر ئێسته کاتی باشه ئه‌زانی بۆ؟
وتم بۆ؟
دوکتۆر سابیر وتی دواتر هاوڕێیان هه‌ڵئه‌ستن له خه‌و له کتریه‌کاندا
چایی ده‌م ئه‌که‌ن ئه‌وکات ئێمه شتێکمان ده‌ست ناکه‌وێت ئاوی تێیا گه‌رم
بکه‌ین و تۆزکاڵێک سه‌ر و ملمانی پێ بشۆرین، وتم وه‌ڵا قسه‌ی جوان ئه‌که‌یت
و منیش له‌مێژه ئاره‌زوومه که مه‌جالێک بره‌خسێت به ئاوی گه‌رم
لانیکه‌م سه‌رێک بشۆرم، که واته منیش له‌گه‌لتم و با ده‌ست به
کاربین .
به خێرایی ئاگرێکمان کرده‌وه، کترییه کی گه‌وره‌مان بوو، خێرا نیوه‌مان
کرد له ئاو و نامانه سه‌ر ئاگره‌که ، ئاوه‌که کوڵا، دامان گرت وله
به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر و ملمان نه سووتێ به ئاوی سارد شێتینمان کرد، چه‌کو
چۆڵمان له خۆمان داماڵی بوو و له سووچێک دامان نابوو، خۆر سه‌ری هه‌ڵهێنابوو،
سه‌ره‌تا دوکتۆر سابیر ئاوی کرد به سه‌رمدا و من سه‌رم شۆرد و وشکم
کرده‌وه، هێشتا که‌واو کراسه‌که‌م نه خستبوه ناو پانتۆڵه‌که‌م که
دوکتۆر سابیر وتی ئێسته تۆ ئاو بکه به سه‌ر مندا با منیش سه‌رم
بشۆرم، منیش وام کرد، سه‌ره‌تا تۆزێک ئاوم کرد به سه‌ریدا ئه‌وه‌نده
که سه‌ری ته‌ڕ ببێت وشامپۆی لێ بدات، هاوڕێ س. سه‌ری ته‌ڕ بوو شامپۆی
دابوو له سه‌ری و خه‌رێک بوو ده‌ستی ئه‌خسته سه‌ری ، هه‌موو سه‌ر
وملی ببوه که‌ف، ویستم ئاو بکه‌م به سه‌ریا که سه‌ری ئاو بکێشێت، به‌ڵام
مه‌جال نه‌بوو ئه‌و که فه به سه‌ریه‌وه مایه‌وه‌و وشک بوه‌وه، تا
چه‌ند رۆژ دواتر مه‌جالی سه‌ر شۆردنی بۆ په‌یدابوه‌وه.
هه‌ر من ده‌ستم برد کتریه‌که هه‌ڵ گرمه‌وه ئاوه‌که بکه‌م به سه‌ر
هاوڕی س دا، له‌پڕ له هه‌موو لاوه دراینه به ر هێرشی نارنجۆک،
ئارپیجی، ته‌قه‌ی چه‌کی جۆراو جۆر.
ئێمه نه‌مان زانیبوو که چوار ده‌ورمان گیراوه، له‌گه‌مارۆی هێزێکی
یه‌کجار گه‌وره‌و زۆر و زه‌به‌دند داین، دواتر بۆمان ده‌ر که‌وت شه‌وی
ڕابردو واحده حه‌وت که‌سییه‌که‌ی ئێمه کاتێک به چه‌کو چۆڵه‌کانه‌وه
ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ لای هاوڕێیان به ناو که‌مینی هێزه‌کانی سوپادا
که له ده‌ور و به‌ری ئێمه دامه‌زرابوون هاتبووین.
هێزه‌کانی رژیم که له‌و که‌مینه دا ببون ئه‌یان هه‌وێت ته‌قه بکه‌ن
له‌م حه‌وت که‌سه‌ی ئێمه که چوبووینه ناویان، به‌ڵام فه‌رمانده‌که‌ی
سوپا نه‌ی هێشتبوو، وتبوی ئێمه بۆ ئه‌م چه‌ند که‌سه نه هاتوین،
هاتوین گشتیان له به‌ین به‌رین، ئه‌گه‌ر ئێسته له‌م حه‌وت که‌سه
بده‌ین ته‌نیا ئه‌مانه تیا ئه‌چن وئه‌کوژرێن، هێزه‌که‌ی تری زدی
ئینقلاب که له خواره‌وه‌ن و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئێمه ئه‌وانه وریا
ئه‌بنه‌وه، یان دێنه ده‌ست یان هه‌ڵدێن، له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م
چه‌ند که‌سه خۆیان خه‌ریکن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو جه‌ماعه‌ته‌که‌یان،
که‌رۆژ بوه‌وه له‌گه‌شتیان ئه‌ده‌ین و نایه‌ڵین که‌سیان ده‌ر بچێت یان
ئه‌یان کوژین یان ئه‌یان گرین، به وته‌یه‌کی تر ئه‌وان پێیان حه‌یف
بوه هێزێکی یه‌ک جار زۆر که ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه کۆی
ئه‌که‌نه‌وه و له رێگای دوور ونزیکه‌وه هێناویانه بۆ حه‌وت که‌س
بیخه‌نه گه‌ڕ، بۆیه چاو پۆشییان له کوشتن وته‌قه کردن له ئێمه
کردبوو.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر ئه‌و شه‌وه، نیوه شه‌وه‌که‌ی له لایه‌ن نگابانی
هاوڕێیانی خۆمانه‌وه دوو جار له دووکاتی جیاوازدا ده‌نگی ته‌قه
ئه‌بیسترێت، هاوڕێی نگابان فه‌رمانده‌هی گشتی ئاگادار ئه کاته‌وه، پێی
ئه‌ڵێت که له سه‌ر ئه‌و شانه واته پشت هاوڕێیان ده‌نگی ته‌قه‌ی
بیستوه، هاوڕێی فه‌رمانده‌هی گشتی ئه‌ڵێت هیچ نیه ئه‌وه پایه‌گاکه‌ی
سیاناوه له خۆرا ته‌قه ئه‌کات، له سه‌ر مله‌ی سیاناو واته له
نێوان نێ و سیاناو پایه‌گایه‌کی یه‌ک جار گه‌وره‌ی سوپای لێ بوو، ئه‌م
هاوڕێ فه‌رمانده‌یه گومانی ئه‌و ته‌قه‌یه ئه‌خاته سه‌ر ئه‌و
پایه‌گایه، هه‌ر وه‌ها کاتێک هه‌وا رووناک ببو هاوڕێیانی دیده‌بان
فه‌رمانده‌یی گشتی ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه ئه‌ڵێن، کاکه ئه‌وه‌تا
خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر به ریز که له چه‌کدار ئه‌چن له‌و سه‌ر
شانانه‌وه دا ئه‌گه‌ڕێن و خه‌ریکن به‌ره‌و لای ئێمه دێن، دیسانه‌وه
به دیده‌بانه‌کانیش ئه‌وترێت که ئه‌وه خه‌ڵکن دێن بۆ لامان، هه‌ر چی
هاوڕێی دیده‌بان هاوار ئه‌کات ئه‌ڵێت خه‌ڵک ئه‌وه‌نده زۆر نین ، خه‌ڵک
ئاوا به ریزی نزامی نارۆن، به هه‌ر حاڵ له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده
خه‌ڵک له سه‌ر شان ودۆل و ده‌وروو به‌ره‌وه ده‌سته ده‌سته و تاک و
به‌کۆمه‌ڵ ئه‌هاتن بۆ لامان که شکیش بۆی ئه چوو ئه‌وانه خه‌ڵک بن.
|