٢٨\١\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک:
شه‌ڕی وله‌ژێر.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی دوو -
له هه‌موو لایه‌که‌وه دراینه به‌ر ده‌ستڕێژی هه‌موو جۆره چه‌کێک،
ده‌رفه‌تمان نه‌ما، ئێمه که سه‌رقاڵی سه‌رشۆردن بووین و بێ خه‌به‌ر
بووین و په‌شۆکاین، نه‌مانده‌زانی چی بکه‌ین و چۆن بکه‌ین، له سه‌ر
پۆستی دیده‌بانییه‌که‌یشه‌وه ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی یه‌کجار خه‌ست ده‌ستی
پێ‌کرد، هه‌موو هاوڕێیان شڵه‌ژان، چاوه‌روان نه‌کراو بوو، سه‌رنج بده
له گۆشه‌یه‌که‌وه برۆیت که‌سێک له نه‌دیودا پشوویه‌ک بکات له
که‌سێک، که‌سی پشوولێکراو ئه‌په‌شۆکێت و ماوه‌یه‌ک کاتی ئه‌وه‌ێت تا
بێته‌وه سه‌ر خۆی ئه‌مه له کاتێک دا که پشوولێکراو دڵنیایه به
پشوویه‌ک نامرێت و نایگرن و نایکوژن، ئێسته له جیاتی پشوو به ته‌قه‌ی
نارنجۆک و ئارپیجی و تیرباری قه‌ناسه‌و ژ 3 و کڵاشینکۆف و هه‌موو جۆره
چه‌کێکه‌وه کتووپڕ له خه‌وت هه‌ڵسێنن، چ دۆخێکت ئه‌بێت؟
که‌ناوێکی چکۆله له پاڵ ئاگره‌که‌دا بوو ته‌نیا ئه‌وه‌مان زانی خۆمان
هه‌ڵبده‌ینه ناو که‌ناوه‌که، داوێنی دوو تیره شان ئه‌هاته سه‌ر ئه‌و
دۆڵه که ئێمه‌ی تێدا بووین، هاوڕێیان که‌وتنه خۆ، له لای دیده‌بانییه‌که
شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌ستی پێ‌کرد له نێوان هاوڕێیانی دیده‌بان و هێزه‌کانی
رژیم دا، له لای خۆمانه‌وه ته‌نیا که‌سێک که هاته ده‌ست و ئه‌توانم
بڵێم مه‌ودایه‌کی بۆ کردینه‌وه یه‌کێک له هاوڕێیانی کچه پێشمه‌رگه
بوو، ئه‌م هاوڕێ کچه پێشمه‌رگه‌یه پێشتر نووستبوو، چه‌ک و ره‌خته‌که‌ی
له‌بن سه‌ری نابوو، هه‌ر که به‌ده‌م ته‌قه‌که‌وه خه‌به‌ری بوه‌وه،
چاوم لێ بوو، یه‌ک ڕاست ڕه‌خته‌که‌ی له سه‌ر ده‌ستی ناو چه‌که‌که‌ی هه‌ڵگرت
و به ته‌قه کردن روو به ده‌وه‌نه‌کان واته ئه‌و شوێنانه‌ی وا هێزه‌کانی
دوژمن خۆیان تیا حه‌شار دابوو و ته‌قه‌یان ئه‌کرد به ته‌قه کردن
رۆیشت و هه‌ڵی کوتایه سه‌ریان.
ئه‌م هاوڕێیه توانی مه‌ودایه‌کی نزیک به 50 میتر له شوێنه‌که‌ی
خۆمان تا شوێنی ته‌قه‌ی دوژمنان پاک بکاته‌وه، ئه‌و مه‌ودایه که‌وته
ده‌ستمان، به خێرایی ئارایش گیردرا، هاوڕێیان که‌وتنه خۆ، ته‌قه بوه
دولایه‌نه، زۆر زو و به ده‌ست و برد هاوڕێیان که‌وتنه خۆ و چه‌ند که‌سێک
خۆیان گه‌یاند به‌و شوێنه‌ی که هاوڕێ کچه‌که‌ی لێ دامه‌زرابوو، هه‌ر
که ئه‌و چه‌ند هاوڕێیه خۆیان گه‌یانده نزیک پاسداره‌کان به چه‌که‌کانیان
هێرشیان کرده سه‌ر جاش و پاسداره‌کان، ئه‌وانیش زۆر ترسنۆکانه به‌خێرایی
مه‌ودایه‌کی تریان به جێ هێشت و به‌ره‌و دواتر یانی به‌ره‌و سه‌ر ئه‌و
شانانه‌ی که لێی داگه‌رابوونه خوار پاشه کشه‌یان کرد، له به‌رانبه‌ر
ئه‌مانیشه‌وه 2 که‌س له هاوڕێیان که له سه‌ر پۆستی دیده‌بانی ئه‌بن
ئه‌که‌ونه گه‌مارۆی هێزه‌کانی دوژمن و شه‌ڕێکی زۆر سه‌خت و نابه‌رابه‌ر
له نێوان هێزێکی زۆر و ئه‌و دوو هاوڕێیه‌دا ده‌ست پێ ئه کات.
شه‌ڕی ئه‌وان به‌ر ده‌وام بوو، دیار بوو گوشاری هێزه‌کانی رژیم له سه‌ر
ئه‌و دووهاوڕێیه یه‌ک جار زۆر بوو بۆیه له په‌سا ئه‌و هاوڕێیانه
داوای هێزی کۆمه‌کیان ئه‌کرد، مه‌ودای نێوان هاوڕێیان و دیده‌بانه که
تیره شانێک بوو که پڕ ببو له هێزی دوژمن، ده‌سته‌یه‌ک له هاوڕێیان
به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که ئه‌و تیره شانه‌له چنگ هێزه‌کانی دوژمن
بسێننه‌وه و هه‌ر وه‌ها بگه‌نه فریای هاوڕێیانی دیده‌بان به‌ره‌و لای
هاوڕێیانی دیده‌بان به شه‌ڕێکی سه‌خت وده‌سته‌وه یه‌خه ده‌ستیان
دایه پێشڕه‌وی.
هێزه‌که‌مان زۆربوو، له‌و هێزه زۆره چه‌ند ده‌سته‌یه‌کی ده‌مایه‌وه
بۆ پێشڕه‌وی کردنه سه‌ر دوژمن، ده‌بوا به‌شێک له هاوڕێیان ئاگاداری
ئه‌و هاوڕێیانه بن که خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی ببون نه‌وه‌ک ئه‌زموونێکی
تر وه‌ک کاره‌ساته‌که‌ی کانی خه‌یاران دووپات ببێته‌وه، ده‌بوا به‌شێک
له هاوڕێیان ئاگاداری دیله‌کان بن که هه‌ڵ نه‌یه‌ن، وریای هاوڕێیانی
نه‌خۆش و خه‌ڵکانێک که له‌و کاته‌دا یان بۆ کاری رێکخستن یان بۆ سه‌ردان
هاتبوونه لامان ببن، هێزێکی پرژ و بڵاوی زۆرمان له‌گه‌ل بوو که ده‌بوا
هێزێکی تر ئاگاداری وپارێزگاری وچاوه‌دێرییانی بکردایه‌ت، وه‌ک نه‌خۆش،
دیل، خوازیارانی پێشمه‌رگایه‌تی و ....... هتد.
هه‌ر که‌سه‌و له جێگای خۆیه‌وه جیاواز له‌وه‌ی ده‌بوا سه‌ر قاڵی به‌رێوه
بردنی ئه‌رکی پێسپێردراو بوایه‌ت ده‌بوا وریای ده‌ورو به‌ر بێت و وریای
گیانی خۆی و هاوڕێکه‌ی بوایه‌ت، مه‌جال که‌م بوو، ته‌قه‌ی دوژمن زۆر،
هێرشێکی خه‌ست وسه‌ره‌تای رۆژ بوو، له‌و مه‌جاله‌دا خێرا دوو ده‌سته
دیاری کران بۆ پێشڕه‌وی وهێرش کردنه سه‌ر دوژمن و به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی
هێرشی دوژمن، دووتیره شان بوون دائه‌گه‌ڕایه سه‌ر ئه‌و دۆڵه‌ی وا
ئێمه تیایدا پشوومان ئه‌دا، ئه‌م دوتیره شانه سه‌ر ده‌که‌وتن وله
ئاکام دا هه‌ر دووکیان له‌و زنجیره کێوانه‌ی وا که‌وتوه‌ته نێوان
بناری زرێبار و بناری سوورێن پێک ده‌گه‌یشتنه‌وه، هه‌م زنجیره کێوه‌که
ده‌ی روانی سه‌ر پشووگاکه‌ی ئێمه‌و هه‌م تیره شانه کان که دا ئه‌گه‌ڕانه
ناو شوێنی حه‌وانه‌ی ئێمه‌و هه‌م ده‌وروو به‌ر و هه‌موو رێگا و که‌ژوو
کێوو ته‌نانه‌ت دێهاته‌کانی ده‌ور و به‌ریش پڕ بوون له هێزی جاش
وپاسدار که به‌هه‌مووجۆرچه‌کێک و که‌ره‌سه‌یه‌ک وه‌ک تۆپ، کاتیوشا و
خومپاره و که‌ره‌سه‌ی تر ته‌یار بوون.
دیده‌بانه‌کانی ئێمه که له تیره‌شانی یه‌که‌م واته کاتێک به‌ره و
سه‌ر کێوه‌کان هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕایت ئه‌که‌وته لای چه‌په‌وه جێگیر بوون گه‌مارۆکه‌یان
لێ توندتر کرابوه‌وه، ئه‌و دوو هاوڕێیه کڵاشینکۆف و تیرباری قه‌ناسه‌یان
پێ‌بوو، زۆر دلێرانه و خۆڕاگرانه له‌به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمن‌دا خۆیان
ڕاگرتببو و ته‌نانه‌ت پێشڕه‌وی زیاتری هێزه‌کانی دوژمنیان به‌ره‌و لای
ئێمه به‌ر به‌ست کردبوو، ئه‌م دوو هاوڕێیه ماوه‌ی نیو سه‌عات له
خۆڕاگریان تێپه‌ر بوو که له‌رێگای بێسیمه‌که‌یانه‌وه فه‌رمانده‌یی
گشتییان ئاگادار کرد که فریامان که‌ون تیرباره‌که‌مان خراپ بوه و ته‌قه
ناکات، زوو وه‌رن به هانامانه‌وه، ئه‌یان وت دووکه‌سین یه‌ک چه‌کمان
ئیش ئه‌کات، هێرشی دوژمن زۆر تونده و خۆڕاگری له‌به‌رانبه‌ریان دا
ئاسان نیه، دوباره‌یان کردبوه و که تا هێزه‌کانی دوژمن نه‌یان
زانیوه تیرباره‌که‌مان له کار که‌وتوه فریامان که‌ون، ئه‌م هه‌واڵه
تۆزکاڵێک په‌شۆکاندینی و تۆشی په‌له په‌لێکی له ناکاوی ده‌ست وپێ ون
که‌رانه‌ی کردین.
دووده‌سته بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشکه‌ران و بۆ لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
ناوچه‌که له ده‌ستی دوژمن دیاری کران، هه‌ر ده‌سته، که‌سێک له به‌شی
پزیشکی خرایه ته‌کیان، ئه‌و کاته من له به‌شی پزیشکی ئیشم ئه‌کرد،
ئه‌و ده‌سته‌ی که وا منیان له ته‌ک که‌وتم دیاری کران به‌ره‌و تیره‌شانی
ده‌ستی ڕاست سه‌ر که‌وین و له‌چنگ هێزه‌کانی دوژمنی بسێنینه‌وه‌و ده‌سته‌که‌ی
تر به‌ره‌و تیره شانی ده‌ستی چه‌پ، چه‌ند واحد له هاوڕێیان به‌ره‌و
لاخواروی دۆڵه که واته به‌ره‌و پشت ئاواییه کانی وله‌ژێر وکه‌ڵکه‌جان
ناردران تا وریای لا خواری هاوڕێیانه‌وه بن و له کاتی ئه‌گه‌ری هێزی
دوژمن له لای خوارومانه‌وه به‌ر په‌رچی هێرشکه‌ران بده‌نه‌وه.
ده‌سته‌که‌ی ئێمه خۆمان گه‌یاند به‌و چه‌ند هاوڕێیه که ده‌ستیان
دابوه سه‌ره‌و ژورکه‌ی تیره شانه‌که، له‌گه‌ل هاوڕێیانی پێشووتر که
خۆیان گه‌یاندبوه ئه‌و شوێنه یه‌کمان گرت و به ئاگر ومانۆر ده‌ستمان
کرد به ته‌قه کردن له هێزه‌کانی دوژمن و ده‌وه‌ن به ده‌ون و ماوه
به ماوه دوژمنمان به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌تر واته به‌ره‌و به‌رزاییه‌کان
راو ئه‌نا، جار وباریش بۆ یارمه‌تی ئه‌و ده‌سته‌که‌ی تر که ئه‌یان
ویست خۆیان بگه‌یه‌نن به هاوڕێیانی دیده‌بان، هاوڕییانی ده‌سته‌که‌ی
ئێمه به تیربار قه‌ناسه هێزه‌کانی دوژمن که له سه‌ر رێگای ئه‌وده‌سته‌که‌دا
بوون ئه‌دایه به‌ر ده‌ست رێژ و پاسداره‌کانیش به ناچاری تۆزکاڵێک
روو به دوا پاشه کشه‌یان ئه‌کرد.
هه‌ڵگه‌ڕانی ئێمه و ئه‌و ده‌سته‌که‌ی تر به‌ره‌و سه‌ر شانه کان به‌شه‌ڕێکی
سه‌خت و ده‌سته‌و یه‌خه‌و بن ده‌ون به بنه ده‌ون وبن به‌رد به بنه
به‌رد ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێری خایاند، هاوڕێیانی ده‌سته‌ی ئه‌و به‌رمان
توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه لای دیده‌بانه‌کان و ئه‌وانیش له مه‌ترسی
هێرشی قورسی دوژمن نه‌جات دران.
ئه‌و تیره شانه‌ی وا ئێمه پیایدا هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕاین له چاو تیره شانه‌که‌ی
ده‌ستی چه‌پمان نزم تر دیار بوو، لای ڕاستی ئه‌م تیره شانه دارستان و
چیپڕایه‌کی یه‌ک جار چر بوو، به‌ڵام ده‌ستی چه‌پی تیره شانه‌که له
دار وده‌وندا ته‌نک بوو و ده‌توانرا هه‌ر جۆره جم‌و جووڵێکی تیا
ببینرێت، له لای راستی ئه‌و تیره شانه‌ی ئێمه، جاده‌ی نێ بۆ سیاناو
و ئه‌سکۆڵ بوو، کاتیک گه‌یشتینه ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌مان توانی جاده‌که‌ی
سیاناوی لێ ببینین ئه‌و کات زانیمان رژیم چه‌نده هێزی هێناوه، به
درێژایی ئه‌و جاده له پشت ئاوایی نێ هه‌تا سه‌ر مله‌که‌ی سیاناو که
قه‌رارگایه‌کی گه‌وره‌ی سوپای تیدا بوو، له‌به‌ر ماشینی نزامی که هه‌ڵگری
تۆپ و کاتی‌و شا و خومپاره و دۆشکا و چه‌کی جۆراو جۆری تر و هه‌ر وه‌ها
هێزی پیاده‌ی سوپابوون رێگای ماشینی تر نه ئه‌بوه‌وه.
تیره‌شانه‌که‌ی ئه‌وبه‌رمان که قۆڵێکی تر له شه‌ڕه‌که‌ی تێدا بوو گه‌رچی
له ئێمه‌وه دوور بوو به‌ڵام به‌رزتر بو له‌م شوێنه‌ی ئێمه، ده‌ستی
ڕاستی هاوڕێیانی ئه‌و به‌ر، دار و ده‌وه‌نێکی چیپڕی ئه‌وتۆی تێدا نه
بوو، نێوان ئێمه‌و هاوڕێیانی ئه‌و به‌رمان دۆڵێک بووکه هه‌ر دولامان
ئه‌مانتوانی جمووجوڵی ناو دۆڵه‌که بخه‌ینه ژێر چاوه‌دێری، جێی ئاماژه‌یه
شانه‌که‌ی ئه‌و به‌رمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م شوێنه‌ی ئێمه به‌رزتر
بوو له جاده‌ی سیاناوه‌وه به باشی ئه‌بیندرا، به کورتی هه‌ر
دوولامان واته شوێنه‌که‌ی ئێمه‌و شوێنی هاوڕێیانی ترمان له‌و شانه‌که‌ی
تر که سه‌ر قاڵی شه‌ر بون، له به‌ر چاوی هێزه‌کانی رژیم له قه‌رارگاکه‌ی
مله‌ی سیاناو هه‌ر وه‌ها جاده‌که‌ی سیاناودا بوین.
له‌و تیره شانه‌که، ده‌سته‌ی پێشڕه‌وی و دیده‌بانه‌کان یه‌کیان
گرتبوه‌وه و به تێکڕا ده‌ستیان دایه پێشڕه‌وی به‌ره‌و سه‌ر شانه‌که،
ده‌سته‌که‌ی ئێمه‌یش له‌م به‌ره‌وه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ستمان کرده
پێشڕه‌وی به‌ره‌و سه‌ر شانه‌که، هه‌ر دوولامان توانیبوومان گه‌مارۆی
هێزه‌کانی سوپا له سه‌ر خۆمان تاڕاده‌یه‌ک بڕ‌ه‌وێنینه‌وه و له
هاوڕێیانی ناو دۆڵه‌که‌ی دوور بخه‌ینه‌وه، مه‌ودای شه‌ڕه‌که تۆزێک به‌رین
تر ببوه‌وه، ئێمه که پێشڕه‌ویمان ئه‌کرد به‌ره‌و سه‌ر شانه‌که، مه‌ودایه‌کی
زۆرمان له بوونی هێزه‌کانی رژیم پاک کردبوه‌وه، له شوێنێک که به‌رزاییه‌ک
بوو له سه‌ر ئه‌و شانه کۆمه‌ڵه به‌ردێکی لێ بوو که ئیتر له‌ویا
گیرمان کرد و توانای پێشڕه‌ویمان نه‌ما، هه‌ر که پێشڕه‌وی و به‌ره‌و
پێش چوونی ئێمه له‌م به‌ر، به‌ربه‌ست کرا، هاوڕێیانی تریشمان له‌و به‌ر
به‌ر به‌ست کران و هه‌ر دوولامان جێگیر بوین، ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌ی لێی
جێگیر بوین زۆر نا له‌بار بوو.
هه‌ر چی هه‌وڵمان دا دوژمن به‌ره‌و دواتر ڕاو بنێن نه‌مان توانی، کۆمه‌ڵێک
به‌رد وه‌ک کانه به‌ردی لێ بوو که به ده‌نگی ته‌ق و پۆقی هێزه‌کانی
رژیم که له ناو ئه‌و کانه به‌رده‌وه ئه‌یان کرد، دیار بوو ژماره‌یه‌کی
زۆر وجاش وپاسداری لێیه، ئێمه ژماره‌مان که‌م بوو به‌ڵام وره‌مان به‌رز،
جاش و پاسداره‌کان ژماره‌یان زۆر و چه‌ک و که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕی زۆر له به‌ر
ده‌ستیان دا و هه‌موو تێر وتۆخ، ناو ئه‌و به‌رد وپشت به‌رده‌کان ژماره‌یه‌ک
زۆر جاش و پاسداری تێدا بوو که شوێنه‌که‌ی ئه‌وان زاڵ بوو به سه‌ر
ئێمه‌دا.
ئه‌وان زۆر هه‌وڵیان ئه‌دا ئێمه به‌ره‌و خوار ڕا بماڵن وئێمه‌ش هه‌وڵمان
ئه‌دا ئه‌وان به‌ره‌و ژورتر واته به‌ره‌و ناو قه‌رارگاکه‌ی مله‌ی
سیاناو پاشه کشه پێ بکه‌ین، هیچ لایه‌کمان نه‌مانه‌توانی به سه‌ر
لایه‌نی به‌رانبه‌رماندا زاڵ ببین، هه‌ر دوولا له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدا
ڕاوه‌ستابوین، جاری وا بو ئێمه ئه‌وان ئه‌دایه به‌ر هێرش و ته‌قه‌یه‌کی
زۆرمان لێ ئه‌کردن، جاری وا بو ئه‌وان ئێمه‌یان ئه‌دا به‌ر ده‌ست رێژی
گوله‌و نارنجۆک.
به‌ر ده‌وام له‌گه‌ل هاوڕێیانی ئه‌و به‌ر و هاوڕێانی تر که له چه‌ند
لای تره‌وه دامه‌زرابوون بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی دوژمن له
قۆڵیتره‌وه و هه‌روه‌ها هاوڕێانی به‌شی فه‌رمانده‌یی و ک ن م دا له
رێگای بێسیمه‌وه پێوه‌ندیمان هه‌بوو، ئه‌م جێگیر بوونه زۆر درێژه‌ی
خایاند، جاری وابو هه‌ر دولامان واته هه‌م ئێمه و هه‌م پاسداره‌کان
له ته‌قه کردن له یه‌کتری ئه‌وه‌ستاین و ده‌ستمان ئه‌کرد به قسه‌کردن
پێکه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌کمان چاومان له‌یه‌کترین بێت، ئه‌وان
داوای ته‌سلیم بونی ئێمه‌یان ئه‌کرد و ئێمه‌یش هه‌ر وه‌ها داوامان له‌وان
ئه‌کرد خۆڕاگری نه‌که‌ن وخۆیان ته‌سلیم بکه‌ن.
له بیرمه جارێکیان یه‌کێک له هاوڕێیانی ئێمه به ده‌نگی به‌رز به‌و
جۆره‌ی که جاش و پاسداره‌کانی ناو به‌رده‌که گوێیان لێ بێت هاواری
کرد ته‌سلیم بن، خۆتان مه‌ده‌ن به کوشت، ئێمه بو کوشتن نه هاتوین،
ئێمه ئینسان دۆستین و شه‌ڕی ناحه‌ق له‌دژی ئێمه مه‌که‌ن و مه‌بنه
دار ده‌ستی ده‌سه‌ڵات دارانی حاکم ، له کۆتاییدا پاش هه‌ندێک قسه‌و
باسی تر داوای لێکردن خۆیان ته‌سلیم به هێزه‌کانی ئێمه بکه‌ن یان
هه‌ڵ بێن وبڕۆن چیتر له‌وه زیاتر خۆڕاگری نه‌که‌ن، له‌م کاته‌دا
که‌سێک له پاسداره‌کان که ڕه‌نگه فه‌رمانده‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته
بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی پاسدار و جاشه‌کان گوێیان له ده‌نگی ئه‌و هاوڕێی
ئێمه‌وه نه‌بێت به ده‌نگی به‌رز هاواری کرد وب ه زمانی فارسی وتی
*برجمال پاک موحمد ێلوات* واته بۆروی پاکی موحه‌مه‌د سڵاوات، کاتێک
جاش و پاسداره‌کان گشتیان به ده‌نگی به‌رز و‌ڵامیان دایه‌وه وهاواریان
کرد ئه‌ڵاهو مه‌سه‌لی عه‌لا موحه‌مه‌د وه ئالی موحه‌مه‌د ، له‌روی
ده‌نگه‌که‌یانه‌وه زانیمان که ژماره‌یان یه‌ک جار زۆره‌و تێکشاندنی
ئه‌و هێزه زۆره کارێکی ساده‌و ئاسان نیه........
|