٣\٢\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک:
شه‌ڕی وله‌ژێر.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی سێ -
کاتژمێر له دوانزه‌ی نیوه‌رۆ نزیک ببوه‌وه، هیچکام له ئێمه نه نان
و نه ئاو ته‌نانه‌ت هیچ خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌یه‌کمان نه
خواردبو و نه‌خواردبوه‌وه، هه‌وا گه‌رم بوو، ئێمه ماندو، ترس له
گیان، ده‌نگی ته‌ق و پۆقی فیشه‌ک و نارنجۆک و خومپاره و تۆپ میشکی
ماندو کردبوین، هاوڕێیانمان له‌وبه‌ر نه ته‌نیا گیریان کردبوو به‌ڵکو
به هۆی ئه‌وه‌ی هێزی دوژمن نه‌که‌وتبوه ئه‌و لایان به‌ر ده‌وام له
ژێر ئاگری تۆپ و کاتیۆشاکاندا بوون و هێزه‌کانی جاش و پاسداریش په‌یتا
په‌یتا په‌لاماری هاوڕێیانیان ئه‌دا.
له‌پڕ له بێسیمه‌کانه‌وه راگه‌یاندرا فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌که‌ی ئه‌وبه‌ر
* هاوڕێ ئه‌م ، پ* لاقێکی بریندار بوه به چه‌شنێک که ئیتر ناتوانێت
به سه‌ر پێوه ڕا بوه‌ستێت، له هاوڕێی پزیشکیار،/ ه. م* بار‌و دۆخی
ئه‌و هاوڕێیه‌مان پرسی، وڵامی دایه‌وه به داخه‌وه فیشه‌کێک له بن
ڕانی داوه و ئێسقانی ڕانی گرتوه، ده‌بێت به په‌له بگوازرێته‌وه بۆ
خوارۆ بۆ لای هاوڕێان و بۆ جێگایه‌کی ئه‌منتر که لانی که‌م له چنگی
هێرشی واحده‌کانی دوژمن ئه‌منتر بێت.
به خێرایی تیمێک له هاوڕێیان ئه‌رۆن بۆ کۆمه‌کی ئه‌و ده‌سته‌یه‌و هه‌ر
وه‌ها چه‌ند که‌سێکیش هاوڕێی بریندار ئه‌گوازنه‌وه بۆ خواره‌وه، له
نێوان دوو تیره شانه‌که دۆڵێک هه‌ڵکه‌وتبوو، واحدێک پێشمه‌رگه له
هاوڕێیانی سه‌ر به تیپی یازده‌ی سنه که بۆ کارێکی ته‌شکیلاتی
هاتبوونه لای گوردانی کاک فوئاد و به‌نیاز بوون ئه‌و ئێواره‌یه بۆ
درێژه‌ی چالاکیه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو چه‌ی سنه لامان مابوونه‌وه،
ئه‌م واحده‌ی هاوڕێیانی تیپی یازده بۆیان دیاری کرابوو که له‌و دۆڵه‌ی
نێوان دوو تیره شانه‌که دابمه‌زرێن تا ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی رژیم
ویستیان له‌و نێوانه‌وه دزه بکه‌ن و هێرش بکرێته سه‌رمان به‌ر په‌رچیان
بده‌نه‌وه.
پاش بریندار بوونی هاوڕێیه‌کمان له‌و به‌ر، گروپێکی زۆر له هێزه‌کانی
سوپا به نیاز ئه‌بن له‌و دۆڵه‌وه پێشڕه‌وی بکه‌ن و هێرش بکه‌نه سه‌ر
هاوڕێیان که هاوڕێیانی تیپی یازده لێیان دێنه ده‌ست و هه‌مویان ته‌فرو
تونا ئه‌که‌ن، ته‌نانه‌ت چه‌کو چۆڵه‌کانیشیان به ده‌ست که‌وت ئه‌گرن و
بێسیمه‌که‌ی سوپا به ڕه‌مزه‌که‌یه‌وه ده‌که‌وێته ده‌ستی ئه‌و
هاوڕییانه، ئه‌وانیش له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرن و له‌گه‌ل فه‌رمانده‌هی
گشتی سوپا له‌و شه‌ره‌دا قسه ئه‌که‌ن و داوایان لێ ئه که‌ن که به
تۆپخانه‌کان بڵێن تۆزکاڵێک سه‌ره‌وه‌تر بده‌نه به‌ر تۆپ باران، فه‌رمانده‌که‌ی
سوپایش داواکاری ئه‌م هاوڕێیانه جێ به جێ ئه‌کات، چوون نه‌یزانی بوو
که بێ‌سیم و ره‌مزه‌که‌ی ده‌ست هاوڕێیانی ئێمه که‌وتوه، ئه‌م
هاوڕێیانه شوێنی پاسداره‌کان ئه‌ڵێن به فه‌رمانده‌که‌ی سوپا که بیده‌نه
به‌ر هێرشی تۆپ، پاسداره‌کانیش به تۆپ و کاتیۆشا و خومپاره ئه‌و
شوێنه‌ی که پێیان وترابوو ئه‌ده‌نه به‌ر هێرش و به‌و جۆره زه‌ربه‌یه‌ک
به خۆیان له خۆیان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به خێرایی دوای ئه‌و تۆ پارانه
فه‌رمانده‌که‌ی سوپا ئه‌زانێت و تۆپ بارانه‌که ئه‌وه‌ستێنێت.
گه‌رێنه‌وه بۆ لای خۆمان، ده‌سته‌که‌ی ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام بوین له
شه‌ڕ و ته‌قه و قسه کردن و داوای ته‌سلیم بوونی هێزه‌کانی رژیم و ئه‌وانیش
هه‌ر وه‌ها له ئێمه، هاوڕێی تیربار چی له پڕ وتی باوکه‌ڕۆ، وتمان چی
بووه؟
وتی هاوڕێیان تیربار قه‌ناسه‌که‌م له کار که‌وت، هه‌ر چی هه‌وڵی دا نه‌که‌وته‌وه
کار و ئیتر له‌و شه‌ڕه‌دا ته‌قه‌ی پێ نه‌کرایه‌وه، ئێمه‌یش فیشه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نیمان روو به‌کزی ئه‌رۆیشت، هیشتا رۆژ له نیوه‌دا بوو،
کاتژمێر زیاتر له دوازده‌ی نیوه‌رۆلای دابوو، هاوڕێی فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌که‌ی
ئێمه* ڕ، ه* سه‌رقاڵی قسه‌کردن بوو رووبه پاسداره‌کان وداوای ته‌سلیم
بوونی لێ ئه‌کردن له‌پڕ ئه‌وان نارنجۆکێکیان هاوێشته به‌رده‌م هاوڕێ
* ڕ، ه* کاتێک نارنجۆک ته‌قیه‌وه زه‌ختی ته‌قینه‌وه‌که ئه‌و هاوڕێیه‌ی
خست و ئه‌ویش به ده‌نگی به‌رز هاواری کرد بژی سۆسیالیزم، بژی کۆمه‌ڵه.
زۆرێک له‌و هاوڕێیانه کاتێک گیانیان به‌خت ئه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی
قوڵی خۆیان به رێبازه‌که‌یان نیشانبده‌ن دروشمیان ئه‌دا، ئه‌م هاوڕێیه‌ش
وای زانیبوو ئه‌وه ئیتر ئاخری ژیانیه‌تی و به دنه‌گی به‌رز ئه‌و
دروشمه‌ی دا، دوای ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌که من خێرا خۆم گه‌یانده سه‌ری،
که روانیم پریسکێک له‌و نارنجۆکه به‌ر لای چه‌پی سه‌ر سنگی که‌وتوه،
ئه‌و پریسکه، که‌وا، فانیله، کراس وژێر کراسه‌که‌ی بڕیبو و
تۆزکاڵێکیش له سه‌ر سنگی راست له‌و شوێنه‌ی که دڵی مرۆڤ له ژێری هه‌ڵکه‌وتوه
روشاندبوو، به‌خۆشیه‌وه هه‌ر له‌ویا هه‌ستایه‌وه و هه‌موو ئازای ئه‌نامی
ساق و سڵامه‌ت بوو.
هاوڕێی فه‌رمانده که‌مبوونی فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به فه‌رمانده‌یی
واحده‌که ڕاگه‌یاند و داوای لێ کردن که به‌شکم به زویی ته‌قه‌مه‌نیمان
بۆ بنێرن، له‌و کاته‌دا هاوڕێی فه‌رمانده‌ی گشتی که به بێ‌سیم له گه‌ڵ
فه‌رمانده‌که‌ی ئێمه قسه ئه‌کات له‌نزیک ئه‌و که‌سانه وه‌ستابوو که
خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی بون، یه‌کێک له‌و هاوڕێیانه گوێی له ده‌نگی
بێسیمه‌که‌وه ئه‌بێت و ئاگاداری داواکارییه‌که‌ی ده‌سته‌که‌ی ئێمه ئه‌بێت،
ئه‌ویش زۆر به په‌رۆشه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بریاری فه‌رمانده‌یی
گشتی بێت و بزانێت چی و چۆنی و به‌کێدا بینێرێته سه‌ره‌وه بۆ لامان،
یه‌ک سندووق فیشه‌ک و چه‌ند دانه‌یه‌ک نارنجۆک که له‌نزیکیان دا ئه‌بێت
ئه‌نێت به شانه‌وه و به ڕاکردن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌ی
تێدابوین رێ ئه‌که‌ویت.
فه‌رمانده‌ی گوردان، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌که‌ی ئێمه‌ی ئاگادار کرده‌وه
که ئه‌وا که‌سێک به‌م ناو نیشانه *ج، ه* فیشه‌ک و بڕێک نارنجۆکی بۆ
هێنان ئاگاتان لێ بێت، ئه‌و ڕه‌فێقه تازه‌یه که فیشه‌ک و نارنجۆکی بۆ
هێنابوین، سه‌رو که‌له‌ی په‌یدا بوو، به هه‌ناسه بڕکێ و به‌په‌له
به‌ره‌و ژوور روو به ئێمه ئه‌هات، نزیکمان ببوه‌وه، له‌پڕ جاشه‌کان
له ناو به‌رده‌که‌وه دایانه به‌ر ده‌ست رێژی گوله، له‌گه‌ل ده‌ست
رێژه‌کانی دوژمن هاوڕێ *ج، ه* هاواری کرد باوکه‌ڕۆ پانتۆڵه‌که‌م، له‌گه‌ل
ئه‌م وشه‌یه‌دا که‌وت، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستی له سندووقه‌که به‌ر نه ئه‌دا،
هاوڕێیانی ئێمه‌یش به خێرایی ته‌قه‌ی پاسداره‌کانیان به‌ر په‌رچ دایه‌وه
و به ته‌قه ئه‌وانیان بێ ده‌نگ کرد تا دوو کسمان چوین ئه‌و هاوڕێیه‌مان
له‌گه‌ل ته‌قه‌مه‌نیه کان گه‌یانده لای خۆمان، که سه‌یرم کرد له
پشتی ئه‌و هاوڕێیه خوێن دێته خوار، که‌واو پشتوێن و کراسه‌که‌یم هه‌ڵدایه‌وه
که بزانم چ بوه.
له‌و ته‌قه‌یه‌دا باریکایی پشتی هاوڕی *ج، ه* به‌ر گوله که‌وتبوو که
به خۆشییه‌وه جێگای مه‌ترسی و ته‌نانه‌ت ئێش و ئازاریش نه‌بوو، هه‌ر
له‌ویا برینه‌که‌یم شۆرد و برین پێچم کرد، به‌ڵام نوکته‌ی خۆش له‌وه‌دا
بوو کاتێک جاشه‌کان ته‌قه‌ی لێ ئه‌که‌ن فیشه‌ک له‌پشتی ئه‌دات رێک له
به‌نه خوێن*دۆخین* ی پانتۆڵه‌که‌ی دابوو و دۆخینه‌که ئه‌چڕێت و
پانتۆڵه‌که‌ی روو به زه‌وی له پێی به‌ر بوه‌وه، ئه‌ویش له ته‌رێقیدا
هاورای کرد باوکه‌ڕۆ پانتۆڵه‌که‌م.
بۆ ئاگاداری، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاوڕێیان له دوو دۆخین بۆ به‌ستنی
پانتۆڵه‌کان کڵکمان وه‌ر ئه‌گرت، دۆخینێکیان پارچه وه‌ک هه‌مو دۆخینه‌کانی
تر و ئه‌وی تریشیان له کێش که‌ڵکمان وه‌ر ئه‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتێکدا
فریا نه‌که‌وتین دۆخینه په‌ڕۆییه‌که ببه‌ستین، کێشه‌که پانتۆڵه‌که
له‌پێماندا ڕاگرێت تا ئه‌گه‌ینه شوێن و کاتێک مه‌جال ئه‌بێت بیبه‌ستین،
به هه‌ر هال ئه‌و هاوڕێیه به کۆڵێک فیشه‌ک و نارنجۆکه‌وه گه‌یشته
لامان، ئه‌وه‌نده‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێنابووین که ئه‌مانتوانی تا نیوه‌شه‌ویش
خۆمانی پێ ڕاگرین.
هاوکات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له هه‌مولایه‌که‌وه له ژێر ئاگری ته‌قه‌ی چه‌کی
سووکی دوژمن‌دا بوین به‌رده‌وام به درێژایی رۆژ له لایه‌ن ئه‌و تۆپ و
کاتیۆشایانه که له جاده‌که‌ی سیاناو له سه‌ر ماشینه‌کان دابه‌سترابوون
تۆپ باران ئه‌کراین، شه‌ر له سێ قۆڵه‌وه به گه‌رمی به‌ر ده‌وام بو،
له تیره‌شانه‌که‌ی ئه‌و به‌ر، له دۆڵی نێوان دوو تیره شانه‌که‌و له‌م
تیره شانه‌ی ئێمه.
هێزی شه‌ڕکه‌ر‌ی هه‌ر دوولا له هه‌ر سێ قۆڵه‌که‌وه هه‌ولیان ئه‌دا
لایه‌نی به‌رانبه‌ریان بشکێنن به‌ڵام هیچ لایه‌ک نه‌ی ئه‌توانی لایه‌نی
به‌رانبه‌ری به‌ره‌و دوای خۆیه‌وه پاشه‌کشه پێ بکات، نیروی سپا به
زه‌بری هێزی زۆر و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ئیمکانات و پشتیوانی تۆپ و چه‌کی
جۆراو جۆر به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی هێرش و شکاندنی هاوڕێیاندا بوون،
هاوڕێیانی ئێمه‌یش له هه‌ر سێ قۆڵه‌وه به وره‌ی به‌رز و باوه‌ڕی
قایم به رزگاری هه‌ژاران و تێکۆشان له پێناو خه‌باتی چه‌وساوه‌کانی
کوردستاندا نه‌ته‌نیا خۆراگرانه هێرشی دوژمنیان به‌ر په‌رچ ئه‌دایه‌وه
به‌ڵکو هه‌وڵی تێکشاندن وپاشه‌کشه‌ی زیاتریان به دوژمن ئه‌دا.
کاتژمێر دوی پاشنیوه‌رۆبوو، هێزی دوژمن و هێزی پێشمه‌رگه به ده‌م ته‌قه‌و
شه‌ڕه‌وه له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدا ڕاوه‌ستابوون، ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌و
هێزانه له‌هه‌ر قۆڵێکه‌وه بیانتوانیبایه‌ت لایه‌نی به‌رانبه‌ریان
بشکێنن دۆخی شه‌ڕه‌که ئه‌گۆڕدرا و لایه‌نی سه‌ر که‌وتوو ئه‌یتوانی له‌هه‌مو
قۆڵه‌کانه‌وه به سه‌ر به‌رانبه‌ره‌که‌یدا زاڵ بێت، به‌م پێیه هاوڕێ
* ڕ، ه* که فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌که‌ی ئێمه بوو گشتمانی ئاگادار کرده‌وه
و وتی هاوڕێیان رۆژ به‌ره‌و ئێواره ئه‌روات، ئێمه‌یش ئه‌بێت ئه‌م گه‌مارۆ
وهێرشه به ته‌واوی تێک بشکێنین، ئه‌بێت ئه‌م به‌رده له‌چنگ هێزه‌کانی
سوپا و جاش ده‌ر بێنین، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌مان بۆ بکرێت له قۆله‌کانی
تریشه‌وه هێزه‌کانی دوژمن خۆیان پێ ناگیرێت و هاوڕێیانی ئێمه زاڵ ئه‌بن
به سه‌ریاندا وئه‌توانین دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوژمن به سه‌ر شۆڕی راو
بنێن.
هاوڕێ * ڕ، ه* پاش قسه‌کانی له‌گه‌ل ئێمه به بێ‌سیم هاوڕێیانی ئه‌و به‌ری
ئاگادار کرد که ئێمه بڕیارمان داوه هێرش بکه‌ینه سه‌ر دوژمن و ئه‌و
به‌رده‌یان له چنگ بسێنین، ئێوه‌ش خۆتان بۆ پێشڕه‌وی ئاماده که‌ن، ئه‌وان
به هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌یان به‌رزتر بوو له ئێمه ئه‌یان توانی هه‌م
ئێمه و هه‌م جاش و پاسداره‌کانیش ببین، ئه‌وان وتیان کارێکی دژواره،
ئه‌بێت وریا بن، ئێمه چاومان له‌و به‌رده‌یه هێزێکی یه‌کجار زۆری
دوژمنی تێدایه.
شوێنی جێگیر بوونی ئێمه تا به‌رده‌که ده‌کرا بوترێت بیست مه‌ترێک ئه‌بو،
ئه‌وه‌نده لێک نزیک بوین که نارنجۆکمان ده‌هاوێشت بۆ یه‌کترین، دیاره
نارنجۆک ئه‌ویش به ده‌ست ئه‌گه‌ر بنیام زۆر بتوانێت بیست تا سی مه‌تر
ئه‌توانێت بی هاوێژێت، ئێمه شوێنه‌که‌مان زۆر چیپڕ نه‌بوو به‌ڵام ده‌ستی
ڕاستمان دارستانێکی زۆر چڕ و پڕ بوو، ته‌نیا شانسی مانه‌وه‌ی ئێمه ئه‌وه
بوو که جاش و پاسداره‌کان له به‌ر ترسه‌نۆکی خۆیان نه‌یانه‌وێرا له‌پشت
به‌رده‌کانه‌وه سه‌ر ده‌ر بێنن و نیشانه‌مان لێ بگرن و ئه‌وکات ته‌قه‌مان
لێ بکه‌ن، ئه‌م ترسه‌نۆکییه‌ی دوژمن ببوه له‌مپه‌رێکی باش بۆ ئێمه،
ئه‌وان کاتێک ته‌قه‌یان لێ ئه‌کردین له ئاکۆ ته‌قه‌یان ئه‌کرد، ئێمه
ته‌نیا ترسمان له‌گوله‌ی وێل و چه‌که دوورهاوێژه‌کانیان بوو، به هۆی
نزیکبوونمان به هێزه‌کانی دوژمنه‌وه، چه‌که دور هاوێژه‌کانی سوپا له
به‌ر پاراستنی هێزه‌کانی خۆیان زۆر به که‌می له دژی ئێمه که‌ڵکیان
لێ وه‌ر ئه‌گرت. زۆرتر هاوڕێیانی تیره‌شانه‌که‌ی ئه‌وبه‌ر و ئه‌و
هاوڕێیانه‌ی تر که له خواره‌وه بوون ئه‌که‌وتنه به‌ر په‌لاماری ئه‌و
چه‌کانه.
به‌رنامه‌ی په‌لاماری ده‌سته‌که‌مان بۆ گرتنی ئه‌و به‌رده له لایه‌ن
فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌وه بۆ گشتمان شی کرایه‌وه و هه‌ندێک ئه‌رکی دابه‌ش
کرد له نێوانماندا، کردینی به دووبه‌شه‌وه، من وهاوڕێیه‌کی تر هه‌ر
له‌و شوێنه بمێنیینه‌وه و ورده ورده ته‌قه بکه‌ین له‌به‌رده‌که
بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپا نه‌وێرن سه‌ر ده‌ر بێنن، هاوڕێیانی تریش
تۆزێک داگه‌ران به‌لای ده‌ستی ڕاسته‌وه واته ناو ده‌وه‌نه چیپڕه‌کان،
ئه‌وان بڕیار بو به بێ ته‌قه خۆیان بگه‌یه‌ننه بن به‌رده‌که، ئه‌وکات
ئیشاره‌ت له ئێمه بکه‌ن که ته‌قه ڕاگرین، پاش ڕاگرتنی ته‌قه‌ی ئێمه
هاوڕێیان له بن به‌رده‌که‌وه هه‌ستنه وه هێزه‌کانی سوپا که له‌ناو
ئه‌و به‌رد و پشت گرده‌دا بوون بده‌نه به‌ر نارنجۆک و دوای ته‌قینه‌وه‌ی
هه‌مو نارنجۆکه‌کان هێرش بکه‌نه ناو برده‌که.
من و هاوڕێکه‌م ده‌ستمان کرد به ته‌قه له به‌رده‌که، به چه‌شنێک
که هیچ جاش و پاسدراێک نه‌ی ئه‌وێرا سه‌ر ده‌ر بێنێت، هاوڕێیان له‌و
هه‌له که‌ڵکیان وه‌ر گرت و له چه‌ند چرکه‌دا خۆیان گه‌یانده بن به‌رده‌که،
یه‌کێک له هاوڕێیان به‌نیشانه‌ی به‌سته، ده‌ستی بۆ ئێمه هه‌ڵهێنا،
ئێمه‌یش ته‌قه‌مان ڕاگرت، ئه‌وان به خێرایی ناو به‌رده‌ڵان و پشت ئه‌و
گرده به‌ردینه‌یان دایه به‌ر هێرشی نارنجۆکێکی زۆر، په‌لاماری
هاوڕێیان هێنده به ده‌ست و برد بوو که ده‌نگی ته‌قینه‌وه و هاتو
هاواری پاسدار و جاش و هه‌ڵهات هه‌ڵهاتیان تێکه‌ڵببوو.
دۆکه‌ڵ، ته‌پو تۆز و هاواری پاسداره‌کان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ببون که
سیمایه‌کی زۆر خۆفناکی له‌و ناوچه‌یه نیشان ئه‌دا، پاش ته‌واو بونی ده‌نگی
ته‌قیبنه‌وه‌ی نارنجۆکه‌کان هاوڕێیان مه‌جالی تریان نه‌دا خێرا به چه‌کی
کڵاشینکۆف هێرشیان کرده سه‌ر به‌رده‌که و به‌رده‌که‌یان گرت، هه‌ر که
ئه‌وان گیشتنه سه‌ر به‌رد و پشت به‌رده‌که من و هاوڕێکه‌یشم به
خێرایی خۆمان گه‌یانده‌وه به‌وان، کاتێک گه‌یشتینه ناو به‌رده‌که له‌و
هه‌موه هێزه‌ی دوژمن که‌سی لێ نه‌مابوو، ئه‌وه‌ی کوژرابوو کوژرابوو ئه‌وانی
تریشیان که‌س نه‌یزانی دوکه‌ڵ بوون چوون به ئاسماندا، ئاو بوون چوون
به ناخی زه‌ویدا، هه‌ڵهاتن وهه‌ر کامه‌یان به‌لایه‌کدا ده‌ر باز ببوون.
هاوڕێیان به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستان، هه‌ر که به‌رده‌که گیرا به
خێرایی به ڕاکردن وه‌ک باوکێک بنیشێته سه‌ر منداڵه‌که‌ی، نیشتبوونه
سه‌ر پاسدارانی ئیمامی زه‌مان و ئه‌وانیش به ده‌رچوون به‌ره‌و ناو
مۆڵگه‌ی مله‌ی سیاناو، هه‌ل و مه‌رجی شه‌ڕ گۆڕدرا، هاوڕێیانی ئه‌و به‌ر
هه‌ر که ئاگادار کرانه‌وه ئه‌وا به‌رده‌که گیرا و ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی
تریش به‌ره‌و پێش چوین، که‌وتنه‌خۆ، ئه‌وانیش له ناو دۆڵه‌که و له
تیره شانه‌که‌یشه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی سوپا به سه‌ر هه‌مو
به‌رزاییه‌کاندا به‌ره‌و مله‌ی سیاناو ڕاویان نان، به چه‌شنێک که
ئیتر شه‌ڕ له‌مۆڵگه‌ی دوژمن له مله‌ی سیاناو نزیک ببوه‌وه.
تا دره‌نگانێک له رۆژ له نزیک مله‌ی سیاناو له سه‌ر شانه به‌رزه‌کان
که زاڵ بوو به‌ر سه‌ر دێهاته‌کانی بناری سورێن و هه‌ر وه‌ها ئه‌ی
روانی به‌سه‌ر ناوشار وده‌شت ودێهاته‌کانی ده‌ور مه‌ریوان، شه‌ر له‌نێوان
هێزێکی بێ ئیمکانات به‌ڵام به وره‌و به باوه‌ڕ و سه‌ر که‌وتو له
لایه‌ک له‌گه‌ل هێزێکی زۆر و زه‌بنه‌ندی ته‌یار به هه‌مو که‌ره‌سه‌یه‌ک
به‌ڵام بێ وره‌و شکست خواردوو درێژه‌ی هه‌بوو، نزیک تاریک بوونی هه‌وا
هاوڕێیان هه‌ر بۆ گاڵته‌و پێ ڕابواردن هێرشێکی چکۆله‌یان کرده سه‌ر
مۆڵگه‌ی مله‌ی سیاناو و سوکه ته‌قه‌یه‌کیش له‌وێ کرا، ئه‌و رۆژه به‌و
جۆره شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌بوو و هێزی زۆر و زه‌به‌نی رژیم به دانی ته‌ڵه‌فاتێکی
گیانی و ماڵی یه‌کجار زۆر شکستی خوارد و تێکشکا.
له‌و شه‌ڕه‌دا که دوژمن هاتبوو وه‌ک کانی خه‌یارانمان لێ بکات، یان
له‌به‌ینمان بات یان به دیل بمان گرێت، توشی خه‌سارێک بوو که بۆخۆی
به‌راورد نه ئه‌کرا، له‌و شه‌ره حه‌ماسییه‌دا هاوڕێیانی ئێمه له هه‌مو
قۆڵه‌کانه‌وه ته‌نیا دووکه‌س له هاوڕێیانمان به گوله‌ی دوژمن
بریندار بوون، یه‌کێکیان برینێکی زۆر سووکی هه‌ڵگرتبوو که زۆر زوو
برینه‌که‌ی تیمار کراو چاک بوه‌وه و هیچ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر کار
و تێکۆشانی ئه‌و هاوڕێیه نه‌بوو، ئه‌و هاوڕێکه‌یتریشمان به خۆشیه‌وه
برینه‌که‌ی تیمار کراو پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ر وه‌ک جاران ده‌ستی کرده‌وه
به چالاکی.
به‌ڵام، زیانی دوژمن هێنده زۆربوو که نه بۆئێمه و نه‌خودی دوژمن به‌ر
ئاورد نه ئه‌کرا، ته‌رمی زیاتر له حه‌فتاکه‌س له‌هێزه‌کانی رژیم بۆ
هاوڕێیان شناسایی کرا، ئه‌مه له کاتێکدا بوو که زۆر که‌سیان بریندار
ببون، یان کوژرابوون و ته‌رمه‌کانیان شناسایی نه ده‌کران یان پێشتر له
لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه ته‌رمه‌کانیان گوازرابوه‌و، به ده‌یان قه‌بزه
چه‌ک و که‌ره‌سه‌ی رژیم که‌وته ده‌ستی هاوڕێیان.
ئه‌و شه‌وه دوای ئه‌وه‌ی دوژمن تێکشکا ئێمه‌ش پشت وله‌ژێرمان چۆڵ کرد
و چوینه شوێنێک هه‌ر له بناری زرێبار هه‌ڵکه‌وتو له پشت ئاوایی کانی
سانان به ناوی خۆڵه‌پۆتکه هه‌ڵکه‌وتوه له داوێن چیای سه‌ر به‌رزی
میراجی و رۆژی دواتر له‌وێ ماینه‌وه.
له‌و شه‌ڕه‌دا هێنده دوژمن ته‌ڵه‌فاتی دابوو که رۆژی دواتر هێزه‌کانی
رژیم نه‌یانه‌وێرا بڕۆنه ئه‌و شوێنه و ته‌رمی کوژراوه‌کانیان کۆ بکه‌نه‌وه،
کۆمه‌ڵه له رێگای رادیۆ کۆمه‌ڵه‌وه داوای له خاچی سوور*سه‌لیبی
سوور* کرد برۆن ئه‌و ته‌رمانه کۆبکه‌نه‌وه، ئه‌م حه‌ماسه‌و خۆڕاگریه
ده‌رسێکی به‌هێزه‌کانی رژیم دا که هه‌مو خه‌ونه‌کانی ئه‌و ماوه‌یانه
لێبکاته بڵقی سه‌رئاو. دوا به دوای ئه‌و هێرشه هاوڕێیان له ناوچه‌که‌دا
زۆر سه‌ربه‌رزانه درێژه‌یان به تێکۆشان و چالاکیه‌کانی خۆیان دا.
|