٢٦\٤\٢٠١١
شێرکۆی معارفی و
هاوڕێکانی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌کن.
هاوڵاتیانی
خۆشه‌ویست..
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان کوردستان..
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی..
له نامه‌یه‌کدا زیندانی سیاسی حوکمدراو به ئیعدام شێرکۆ معارفی رایده‌گه‌یه‌نێت
به‌رپرسانی زیندان پێیان راگه‌یاندووه له رۆژی 1ی ئایار حوکمی
ئیعدامی سه‌پاو به‌سه‌ریدا جێبه‌جێده‌کرێت ، هه‌ر له نامه‌که‌یدا داوا
له پارت و لایه‌نه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مرۆڤ
دۆستان ده‌کات هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی
حوکمی سه‌پاو به‌سه‌ر ئه‌و و هاوڕێکانی.
ئێمه‌ش لێره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین هه‌ڵوێستی نیشتمانی
و مرۆڤ دۆستانه بنوێنن و سیاسه‌تی سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر
به چالاکڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
ده‌با هه‌موومان پێکه‌وه رێگا له ئیعدامکردنی رۆڵه‌کانمان به ده‌ستی
کۆماری په‌ت و سێداره‌ی ئیسلامی ئێران بگرین.
چاودێری کوردۆساید -
چاک
26\4\2011
wwwkurdocidecom
kurdocide@hotmailcom
|