٢٩\١٢\٢٠٠٩
شه‌ڕ له که‌ربه‌لا
و تۆز له ده‌رکێ
مه!!

سامی فه‌قێ
ئه‌وه‌ی زیاتر په‌لکێشی کردم بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته،ئه‌و ڕێ‌وڕه‌سمه‌ی
دوێنێ بوو له یه‌که‌م رۆژی مانگی محه‌ڕڕه‌م‌و عاشوورا له‌و پیره
هه‌ولێره‌ی که ته‌مه‌نی پتر له 6000ساڵه
بۆ یه‌که‌م جار دیارده‌یه‌کی غه‌ریب و
نامۆ له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌م نمایش کرا!!
خه‌ڵکه‌که‌ی له سه‌ر شۆسته‌کان له مۆڵه‌ق وه‌ستابوون سه‌دویه‌ک
پرسیار له ڕووخساریان به‌دی ده‌کرا! له چاوانیان ده‌تخوێنده‌وه،،،،
ئێره هه‌ولێره یان که‌ربه‌لایه!؟ ئه‌وه‌ی له‌و رۆژدا به‌دی ده‌کرا
کلتورێکی ناشارستانی و غه‌یره کوردی بوو
له‌گه‌ڵ دنیای ئێستا و
سه‌رده‌می گڵوباڵ و پێشکه‌وتنی گه‌لان
ئاسمان و ڕێسمان لێک دوور بوون!!
ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی کوردستان دوای پڕۆسه‌ی
رزگاربوونی له ده‌ست دکتاتۆریه‌تی به‌غدا جۆره خودموختاری
و ئازادییه‌کی چاکی به‌خۆیه‌وه بینیووه،
ده‌رفه‌تی باش بۆ گه‌لانی ده‌ڤه‌ره‌که فه‌راهه‌م بووه ده‌ربڕینی
ڕاو و به‌جێهێنانی بۆنه
و جه‌ژنه ئایینی و ئۆلی‌یه‌کان به
ئازادییه‌کی ته‌واو به‌ڕێده‌کرێن، به‌ڵام
ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێ که خاکی کوردستان بکرێته کێڵگه‌ی
تاقیکردنه‌وه(حقل التجارب) هه‌رچی کلتوری
سه‌قه‌ت و عاده‌تی دواکه‌وتووی
سه‌دان ساڵه‌ی بێگانه و شیعه مه‌زهه‌بی عاره‌بی هاورده
و په‌لکێشی شارێکی گه‌وره‌ی کورد‌نیشینی سوننه مه‌زهه‌ب
بکرێت ،وه‌ک ده‌یان کلتوری سه‌قه‌تی بێگانه که تا ئه‌مڕۆ به‌سه‌رماندا
ساغ بوونه‌ته‌وه وه‌ک ( په‌چه‌و عه‌با
- فره‌ژنیی- گه‌وره به گچکه -
سحر و نوشته و جادوگه‌ریی
و ده‌یان عاده‌ت و کلتوری دیکه‌ی
سه‌قه‌ت) به میوانی هاتونه‌ته ناو کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی و دواتر بونه‌ته خاوه‌ن‌ماڵ،
که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیمان تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گا به‌ده‌ست ئه‌و
په‌تایانه‌وه ده‌ناڵێنێ و نه‌مانتوانیوه
لێیان ده‌رباز‌بین!
دیاره ئه‌و نمایشه‌ی دوێنێی
عاشورا له هه‌ولێر که یادی شه‌هید بوونی ئیمامی حوسێن بوو
مافێکی تایبه‌تی برا کورده شیعه مه‌زهه‌به‌کانمانه که په‌یڕه‌وی
ده‌که‌ن که‌س له‌و‌ه لاری نییه، به‌ڵام
ڕژانه سه‌ر‌شه‌قام و خۆپیشاندان به‌م
شێوه‌یه‌ی به له‌خۆدان و سینگ‌کوتان
بینیمان جێگای قسه‌و هه‌لوه‌سته‌یه،که دیمه‌نه تاڵه‌کانی
که‌ربه‌لا‌و نه‌جه‌فی هێنایه‌وه یاد که چۆن عه‌باڕه‌ش
و کراس ڕه‌ش و پانتۆڵ ڕه‌ش‌و عه‌ره‌به‌ڕیشنه‌کانی
هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی (کازمیه
و سه‌در)ی شاری به‌غدا به‌دیمه‌نێکی
تراژیدی و جه‌سته‌ی خوێناوییان
ساڵانه نێر‌و مێ گه‌روه‌و بچوک به‌کۆمه‌ڵ سه‌دان کیلۆ مه‌تر
به‌پای په‌تی ڕیگا ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی
میحڕاب له که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به ئاسن
و شیر و زنجیر به‌ربوونه‌ته
گیان‌و جه‌سته‌ی شه‌که‌تیان سه‌رتاپایان خه‌ڵتانی خوێن‌و سوێراوی
چاو و فرمێسک به
باڵایان ده‌چۆڕێته‌وه دیمه‌نێکی هێنده خه‌مناک
و ترسناک و هۆڤانه‌یه زۆر که‌س
حه‌ز به بینینی ئه‌و تراژیدیا خوێناوییه
ناکات، هه‌روه‌ها گه‌لانی دیکه
و کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو به‌چاوێکی
تر لێی‌یان ده‌ڕوانن!! که ئه‌مڕۆش زه‌مین گوندێکی بچوکه‌و
له ڕێگای سه‌ته‌لایت و ئه‌نته‌رنێت ته‌واوی دنیا له چرکه‌یه‌کدا
ده‌یبینن.
ئیتر کلتورێک له قورئان و
په‌رتووکه ئاسمانییه‌کان باسی نه‌کرابێت
له زیان و ئازاری جه‌سته‌یی بۆ مرۆڤ به‌ولاوه هیچ حیکمه‌تێکی
تێدا نه‌بێت بۆچی بێته نێو کلتوره‌که‌ی من
و نێوبانگ و جوانی شاره‌که‌م له‌که‌دار
بکات!؟ هه‌موو که‌سێک ئازاده چۆن بیرده‌کاته‌وه‌و به‌چ
شێوه‌یه‌ک سرووتی دینی خۆی پیاده ده‌کات
به‌ڵام ناکرێت له‌سه‌ر حیسابی من‌و تۆ‌و ئه‌م‌و ئه‌و بێت زیان به
ده‌ورو به‌ره‌که‌ی بگه‌یه‌نێت. براده‌رانی شیعه له وڵاتانی ئه‌وروپاش
هه‌ن حوسێنی‌یه‌یان هه‌یه ده‌چن بۆ ئه‌وێ ئه‌رکی ئایینی‌و
مه‌زهه‌بی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن بێ ئه‌وه‌ی ده‌رو دراوسێ بێ‌تاقه‌ت
بکه‌ن‌و که‌سێک بیان بینێت بێنه سه‌ر شه‌قام‌و سه‌رو که‌لله‌و
سینگ بکوتن به زنجیر له‌خۆ‌بده‌ن! ئه‌ی ئه‌گه‌رئه‌مه‌ی لای
خۆمان عه‌رزی عه‌زه‌ڵات و مه‌به‌ستێکی
سیاسی‌و مه‌زهه‌بی له پشته‌وه نه‌بێت ده‌بێت چی بێت!؟
خۆ ئه‌گه‌ر برایانی شیعه‌ی عێرا‌ق و
کوردستان گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ر‌ده‌بێ خوێنیان لێ بچوڕێت
، با وه‌ک کورده عه‌له‌وییه‌کانی باکور به شێوه‌یه‌کی شارستانی
تر وه‌ک چۆن بینیمان له جیاتی ئه‌و خوێنه‌ی به‌فیڕۆ له جه‌سته‌یان
دێته خوار، با ئه‌وانه‌ی لای خۆشمان به خواردنی هه‌ریسه‌که‌و به
به‌خشینی بوتڵێک خوێن‌و به‌گوتنه‌وه‌ی سه‌ردولکه‌و لاواندنه‌وه بۆ
حه‌زره‌تی ئیمام حوسێن له‌چوارچێوه‌ی مزگه‌وت‌و حوسێنیه‌کانیان
کۆتایی به مه‌ڕاسیمه‌که‌بێنن. ئه‌وکاته
خێریان بۆخۆیان زیاتر ده‌بێت و له
ئازاری برین و هه‌وکردن رزگاریان ده‌بێت،
هاوکات ئه‌و خوینه‌ش که ده‌یبه‌خشن‌ده‌چێته جه‌سته‌ی که‌سێکی نه‌خۆش
و پێویست ژیانی که‌سانێکی یه‌کجار
زۆر له مردن زرگار ده‌بێت.
ڕێوڕه‌سمی عاشورای ئه‌مساڵ له هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی حزبی ده‌عوه
و مه‌کته‌بی مه‌جلیسی ئه‌علا به‌ڕێوه‌چوو،
بۆ پیشاندانی نفوزی خۆیان و مه‌به‌ستێکی
سیاسی ئه‌و کاره‌یان له پایته‌ختی کوردان ئه‌نجام دا!
لێره‌داخه‌تا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت‌و
میدیای کوردی به‌تایبه‌ت سه‌ته‌لایته‌کان که ئه‌و ڕوداوه‌یان له
قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر نیشان دا!
- ده‌کرا حکومه‌ت ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ته‌نها له چوارچیوه‌ی مزگه‌وت
و حوسێنیه‌کان پێ بدانایه نه‌وه‌که بڕژێنه سه‌ر‌شه‌قام و
کۆڵانه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی بینیمان !!.
ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش
وه‌ک ئه‌وه‌ی کوره‌ی هه‌نگیان دۆزیبێته‌وه وا بوون ئه‌و هه‌موو
کامێره و په‌یامنێرانه‌یان بۆ ته‌رخان
کردبوو تا رێپێوانێکی
200که‌سی له مێشێکه‌وه بکه‌ن به گامێشێ و بۆ دنیای
ده‌ره‌وه‌ی بگوازنه‌وه !
تۆ بڵێ‌ی وا‌بێ!؟؟ بۆ ساڵی داهاتوو برایانی شیعه مه‌زهه‌بی
باشوور به هۆی ئارامی و ئاسایشی کوردستان له جیاتی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا
ڕێڕه‌وی کاروانه‌کانیان به‌ره‌و پایته‌ختی هه‌رێم به‌ڕێ نه‌خه‌ن !؟؟
چونکه به‌رپرسێکی مه‌جلیسی ئه‌علا له‌کاتی ڕێپێوانه‌که‌ی هه‌ولێر
بۆ که‌ناڵێکی کوردیی گوتی: به‌نیازین ساڵی داهاتوو له هه‌ولێر
مه‌راسیمێکی زۆر گه‌وره و به‌رفراوانی
عاشورا ئه‌نجام بده‌ین !. ئیدی (خوا به
خێری بگێڕییییییییییییییییییییی)!!
sami.yousef@gmail.com |