شه‌رمه‌زاربێت
رێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی !!
به‌ناز ئیبراهیم
دوای زیاتر له‌چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک له‌چه‌ندین پیلانی گڵاووپهلکێشانی
دوژمنانی کورد‌و شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئاگر به‌ست وگفتوگۆودهیان وده‌یان په‌ڵه‌ی
ڕه‌شی لکاوی تربهتهوێڵێ مێژوی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی له‌کوردستان(پارتی
ویه‌کێتی) دوای ده‌ساڵ له‌وه‌ستانی شه‌ڕی به‌ناو براکوژی زه‌مه‌نێکی
کورتهکهههردوولایان باشتر وایهبڵیم هه‌ردوو بنهماڵهگهیشتنهئهو
باوه‌ڕه‌ی که‌بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کتری پێویستیان
بهرێکهوتننامهیهکی ستراتیژییه..
ئاخر باوه‌ڕناکه‌م کوردێک هه‌بێت لهدنیاداپێی ناخۆش بێت کهببڕای
وببڕای جارێکی تر شه‌ڕی ناوخۆ له‌کوردستان دا دووباره‌بێته‌وه سوێندی
که‌سانێکی خاین و خۆفرۆش ناخۆم کهههمیشهئاوی ئاشه‌کانیان له‌شه‌ری
ناوخۆدایه..
باسی ئه‌وه‌ناکه‌م که‌ئێستاش که‌سمان به‌ڕوونی نه‌مانزانی ئه‌و ڕیکهوتنهچی
تێدایه نه‌ک هه‌ر ئێمهبهڵکو خودی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی
کهئیمزاشیان له‌سه‌ر ئه‌و کاغهزهڕووزهردهکردووهنایانزانی ناوه‌رۆکه‌که‌ی
چی تێدایه..
هه‌موو ئه‌وجارانه‌ی که‌شه‌ڕی ناوخۆی تێدا ههڵگیرساوهشتی زۆر بێکه‌ڵک
وناگرنگ بوونه هاوسه‌ره‌که‌م زۆرجار باسی ههڵگیرسانهکانی شه‌ڕی
ناوخۆم بۆ ئه‌کات ئه‌ڵێت: ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بیتوێن وپشده‌ر بێت
ئه‌زانێت که له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکان چۆن به‌شه‌هید کردنی شه‌هید مه‌لای
حاجی ڕه‌ش له( قوله‌ی کانی ماران) فه‌رمانده‌ی تیپی 76 کۆڕه‌شی یه‌کێتی
له‌لایه‌ن به‌ناو سۆسیالیسته‌کانی سه‌ر بهپارتیهوهلهسهر چوار
کڵاشنکۆفی ژه‌نگاوی ئهوشهڕهناوخۆیهگهورهیهدهستیپێکرد که‌ته‌واوی
ناوچه‌کانی کوردستانی گرته‌وه..
نامه‌وێت قه‌تماغه‌ی برینه‌کان ههڵدهمهوهبهڵام که‌س نیهنهزانێت
کهههزارهها کوردبونهتهقوربانی شه‌ڕی ناوخۆوو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ئه‌و دووبنه‌ماڵه‌یه که‌باوکی خۆم یه‌کێک بووه‌له‌و قوربانیانه، که‌چی
ڕۆژبه‌ڕۆژ مه‌ڵۆی تری خیانه‌ت وگه‌لی فرۆشی ئهخهنهسهرخهرمانی
تاوانه‌کانیان و خه‌ڵکی کوردستان لێیان بێده‌نگه، پارتی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
له‌سه‌ر هه‌ندێک فایلداری ناو یه‌کێتی ده‌یان وتار‌و نوسینیان بڵاوکرده‌وه،
یه‌کێتی زیاتر له12 ته‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی فایل و خیانه‌ته‌کانی پارتی
لایه که‌س به ناوه‌رۆکی ئه‌م هه‌موو شتانهنازانێت ئاخر نازانم ئه‌و
میله‌ته‌ی ئێمه‌چۆن مێژووی خۆی دهنوسێتهوهکهبهرانبهر هه‌موو شتێک
سهرکزبکات..
یه‌کێک لهههرهکارهساتهگهورهکانی که‌به‌سه‌ر کورداهاتووهلهههرچوارپارچهکانی
کوردستان کاره‌ساتی ئه‌نفال وکیمیابارانه،ناچمه‌سه‌ر ناوه‌رۆکی گه‌وره‌یی
ئهوکارهساتهوڕادهی کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونی دۆزی کورد قسه‌زۆر
له‌سه‌ر ئه‌وه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شهرمهزاریهبۆ ته‌واوی
خه‌ڵکی کوردستان ئهوهیهکهسهرکردهکانی ئه‌مڕۆ به‌رگری له‌تاوانبارانی
ئه‌و کارهساتانهئهکهن.
نه‌ک هه‌ر کورد هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌رم ئه‌یگرێت کاتێک به‌ناو سهرکردهکوردهکانمان
به‌تایبه‌تیش مام جه‌لال سڵتان هاشم به‌ئه‌ستێره‌ی گه‌شی سوپای عێراق
دا ئه‌نێت ووه‌فیق سامه‌ڕائی ئه‌کات به‌ڕاوێژکاری خۆی وبارزانیش نزار
خه‌زره‌جی ده‌نێرێته‌ده‌ره‌وه، ده‌یانی وه‌ک شێخ چۆپی که‌که‌س نازانێت
یه‌کێتی وپارتی چۆن ناردیانهدهرهوهدهستی سورهبهخوێنی سهدههاڕۆڵهی
ئهوگهلهکهچی نه‌ک هه‌ر لیپێجانهوهیان له‌گه‌ڵ نهکراوهبهڵکوڕیزیشیان
لێگیراوه..
به‌ڕاست ئه‌گه‌ر به‌وردی باسی هه‌موو هه‌ڵه‌و لێدوانه‌کانی ئه‌و به‌ناو
سهرکردانهبکهیت وات لێئه‌که‌ن په‌شیمان بیت له‌کورد بوونی خۆت ئهوهجگهلهکلکایهتی
و نۆکهرایهتیش بۆ ئێران وتورکیاوداگیرکهرانی تری کوردستان..
له‌دوای هاتنه‌پێشه‌وه‌ی دادگایی تاوانبارانی کاره‌ساتی کیمیابارانی ههڵهبجهوئاشکرابوونی
گیران وده‌ربازبوونی یه‌کێک له‌و فڕۆکه‌وانه‌ی که‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و
کاره‌ی کردووه مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی تر شه‌رم ئه‌یگرێت ئه‌و سهرکردانهبههی
خۆی بزانێت،ئهوهندهنوسین و بابه‌ت له‌سه‌ر ئهوهبڵاوکراوهتهوهکهئهگهر
حکومه‌تی هه‌رێم وته‌واوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کوردستان بهمهکتهبهسیاسیهکانیشهوهزهرهیهک
ویژدانیان ههبووهئهبوایهبڕۆنهوهبۆ ماڵه‌کانی خۆیان و ده‌ست له‌کاره‌کانیان
بکێشنه‌وه، هه‌ر ڕۆژه‌ی چیرۆکێک باس ئه‌کرێت له‌وه‌ئه‌چێت هه‌موومان
بێ ئاگابین له‌وه‌ی کهفرۆشتنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ش له‌به‌ندی ئابوری
رێکه‌وتننامه ستراتیژییه‌که‌دا جێگه‌ی کراوهتهوهکهتیاییدا هاتووهکهههر
سه‌رچاوه‌یه‌کی دارای له‌هه‌ر ڕێگهیهکهوهبێت جا پۆڵ بریمه‌ر بۆمان
بێنێت یان هی فرۆشتنی که‌رکوک بێت(مه‌به‌ستم خاکه‌که‌یه‌تی نه‌ک نه‌وته‌که‌ی)
یان دیاری تورکیاوئێران بێت بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاره‌کانیان ئه‌وا به‌یه‌کسانی
دابه‌ش ئه‌کرێت به‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی ههردووبنهماڵهدا، لهوانهیهبرادهرانی
پارتی ئه‌وانه‌ی که‌ناوی رێکه‌وتننامه ستراتیژییه‌که‌یان نهبیستووهکهمێک
نیگه‌ران بن بڵین ئێوه‌خۆتان فڕۆکهوانهکهتان فڕاندووهبۆ ئێمهخهتابار
ئه‌که‌ن، خۆ به‌سه‌رێک ههقتانهوا بڵێن چونکه‌تا کوئێستاش حکومهتهبهزۆر
بهیهکهوهلکێنراوهکهی کاک نێچیرهیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ر هیچ ده‌زگایه‌کی
سنوری یه‌کێتی دا ناشکێت ئه‌گه‌ر وانیهلێکۆڵینهوهلهوکارهسهتا
پڕشهرمهزاریهی کهئهوفڕۆکهوانهی تیا ده‌رباز کراوهکاری ده‌زگاکانی
حوکمه‌ته..له‌هه‌موو شوێنێکی دنیادا ڕاگه‌یاندن به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
ناو ئه‌برێت که‌چی بهداخهوهلهسایهی ئه‌و هه‌م وزوڵم وزۆره‌ی له‌ڕۆژنامه‌نوسان
و کادیرانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ ئه‌کرێت له‌کوردستان رۆژنامه‌و سایتهئازادهکان
بونهتهدهسهڵاتی یه‌که‌م وته‌نها دادگایه‌ک که‌بۆ تاوانباران
دابنرێت لاپه‌ڕه‌ی سایت و ڕۆژنامه‌کانه..
من دژی هیچ لێک نزیک بونه‌وه‌یه‌ک یان ڕێککه‌وتنێک نیم که‌له‌نێوان
هه‌ر هێزوڕیکخراوێکی سیاسی کوردستان دا بێتهکایهوهبهمهرجێک
له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستانا بێت ، به‌ڵام که‌س
نیهبهگومان نه‌بێت له‌و رێکه‌وتننامه به‌ناو ستراتیژییه‌ی نێوان
پارتی و یه‌کێتی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم وسه‌رۆکی حوکمه‌ت
که‌هه‌ردووکیان هی پارتین و مام وبرازان ڕاستگۆیانه مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن ئه‌بێت هه‌ڵوێستی جدیان هه‌بێت سه‌باره‌ت
به‌که‌یسی فڕۆکهوانهفرۆشراوهکهو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کهههرکهسیک
ده‌ستی هه‌بووبێت له‌و سهواومامهڵهیهبدرێتهدهست
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و له‌وێ دادگای ڕه‌وایانه‌ی گه‌ل حوکمیان
بهسهرابات، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ش وه‌ک ئاسایش وده‌زگاکانی
یه‌کێتی به‌پینه‌و پهڕۆوچیرۆکی سه‌یر سه‌یر بیانه‌وێت ئه‌و
مهسهلهیهدیزهبهدهرخۆنهبکهن، ئه‌وسا پێویسته هه‌موومان بڵێین
شه‌رمه‌زار بێت رێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی و هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ریمان
هه‌بێت. ..
فه‌ڕه‌نسا
١٠ی ژانیوهری٢٠٠٩
|