١٤\٤\٢٠١٢
شه‌رمه‌زاریی بۆ
دەزگا ئاسایشییه‌کانی شاری هەولێر.
بۆ ڕای گشتی.
بە توندی دەزگا ئاسایشییه‌کانی شاری هەولێر شه‌رمه‌زار دە‌کەین کە له
شەوی ١١ی ئه‌پریلدا بە شێوه‌یه‌کی ناشارستیانانه‌و نا مرۆڤانه
هێرشی توندوتیژیان کرده سەر کۆمە‌ڵیک له هاوڵاتیان و سیاسه‌تمه‌دارانی
مانگرتوو له هه‌ولێر که بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی (باکوور و
مانگرتووانی ستراسبۆرگ) بەشداری چالاکیی مانگرتن بوون.
مانگرتووه‌کان بە فەرمی مۆڵەتیان هه‌بووه و زۆر ئاشتیانەش ده‌ستیان پێ
کردبوو. به پێی یاساکانی جاری گه‌ردوونی مافی مرۆڤ، خۆپیشاندان و
ئازادی ڕادەربڕین ساکارترین مافی هاووڵاتیانه له هه‌ر شوێنێکی دنیادا
بن، بۆیه هیچ گروپ و لایه‌نێک ناتوانێت ئه‌م مافه له هاوڵاتیان زەوت
بکات..
له باشوور باسی دەوڵەتی کوردی و یه‌کێتی بوونی نه‌ته‌وه‌یی کورد دەکرێ
و به‌ڵام لە‌هەمان کاتیش‌دا ئازاری هاونیشتمانیانی مانگرتوانی کوردستان
ده‌درێ...
ئێمە و به هه‌زاران چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئەم کرداره نامرۆڤانه‌یه
ئیدانە و مەحکوم دە‌کەین، پشتگیریی لە مافی مانگرتوه‌کان و ڕادەربڕینی
هاونیشتمانیانی کوردستان دە‌کەین.
واژۆ‌کان:
• دۆستانی ژینگەی کوردستان / سوید
• ڕێخراوی سه‌وزی کوردستانی ئه‌وروپی / نه‌رویج
• ناوه‌ندی کلتورو خوێندنی کوردی / ێۆتۆبۆری
• چاودێری کوردۆساید - چاک / کۆمیتەی نەرویج
• کۆمه‌ڵه‌ی سکۆنه کورد / مالموێ
• سایتی مالمۆ کورد
• پارتی چارە‌سەری دیمۆکراتی کوردستان / سوید PCDK
• دەزگای مالامە بو رۆژنامەگەری ئازاد لە بادینان
• مە‌جلیسی گەل/ ستۆکهۆڵم
• کۆمە‌ڵە‌ی ڕەوەندی کوردستان / ستۆکهۆڵم
• پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
• کۆمه‌ڵه‌یی مافی مرۆڤی کورد/ ئه‌وروپا
١٢\٤\٢٠١٢
|