٢٨\٢\٢٠١٢
شەرمەزارییەکەی
ئەڵمانیا.. (ڕاسیزم).

جەمال کۆشش
٢٣.١٢.٢٠١٢ کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ لەبەرلین وفراکنفۆرت وچەند شارێکی
تر، یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ گیانلەدەستچوانی ڕاسیزم بەگشتی و
تیرۆرکراوانی شانەی نیونازی(( بنەچەی ناسینۆنال سۆسیالیزم)) لەلایەن
ڕێکخراوەکریکارییەکان و تەلەفزیۆن و ڕادیۆکانەوە بەڕێوەچوو.ھاوکات
مەراسیمی ڕێزگرتن لە ھۆڵی کۆنسیرت کە بەفەرمی لەلایەن دەوڵەتەوە
ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی کەس وکاری قوربانیان وسەرۆک وەزیران (
ئەنجیلا میرکل) و سەرۆکی داھاتوو(یۆھام گوارک) وجەندین ئەکتەری
بەناوبانگ و ١٢٠٠ کەس بەڕیوەچوو لە ھۆڵەکەدا ١٢ مۆم پێکرابوو، یەکیان
بۆ گۆڕی ئەو کوژراوە نەناسراونەی کە لەلایەن ڕاستڕەوەکانەوە لە
ەیوبراون، ١٠ مۆم بۆ ئەو ١٠ کەسەی کە لەلایەن گروپی نێوبراوە
لەخوێنگەوزێنران و١ مۆمیش بۆ ئایندە. . ئەنجیلا میرکل داوای لێبوردنی
لە کەس وکاری ستەملێچوانی ئەم کارەساتە کرد.((ئەڵمانیا سەری
دائەوێنێت،..ئەم ئابڕووچونە ئەڵمانیا تیا خەسارەتی کردووە . بمانبورن
لەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە پۆلیس و لە پۆلیسی لەناوبردنی تاوان
ولە دەزگای نھێنی پاراستنی دەستوور نەیانتوانیەوە لەکاتی خۆیدا بەرم
تاوانکارییە بگرن. وەپێشتریش سکانداڵەکەی بە ((شەرمەزاری بۆ ئەڵمانیا))
نێو نابوو. پێشتریش بڕیاردرابوو، بڕی ١٠ھەزار ئیۆرۆ وە ک قەرەبوو بە
خێزانەکان بدرێت.
پێشینەیەکی کورت.
سەرەتای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا وڕووخانی دیواری بەرلین لەساڵی ١٩٩٠ دا،
لەگەڵ خۆیدا ووزەی بەگیانی سڕبووی ناسیۆنالیزمی توندڕەو لە سەراسەری
ئەڵمانیادا بەخشیی. ھاواری( ئەڵمانیا بۆ ئەڵمانیەکانە ) بەشێوەیەکی
ئاشکرا دەبیسترا.(ھەفتەنامەی تسایت ژ..٨فیبریوەری ٢٠١٢.). سەرەتای
قەوارەگرتنی دەستەو تاقمی جۆراوجۆری راسیستی بووین بەتایبەتی لەبەشی
رۆژھەڵاتەکەی . پاش ئەوەی لە شارۆچکەی جینە و زاکاوا ، سەرەتای ٥ساڵی
یەکەمی نەوەدەکان چالاکتر و ڕێکخراوتر ڕاسیستەکان ئاھەنگدەگێرن و
کۆبوونەوە سازدەدەن و پەیوەندی پەیدا دەکەن و پێدەنێنە نێو گۆرەپانی
کێشمەکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانەوە.وە بەتایبەت لەدژی. بزوتنەوەی چەپ
وسەنتری کلتووری و دژی فاشیەکانەوە. پاش ئەم ئەو چالاکیانەو متمانە
پەیداکردن بەیەک و پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیانادا، شانەی تیرۆریستی
ناوبراو دادەمەزرێنن. لە ماوەی ١٤ ساڵی نھێنی کارییاندا ئەوەندەی تا
ئێشتا ئاشکرا بووە کوژرانی ٨ تورکی و ١ یۆنانی و ١ پۆلیس و بریندار
کردنی ٢٢ کەس بە خەستی و بڕینی ١٤ بانک ودزینی ٧١٢٤٣٠ ئیرۆ وچەندین
تەقینەوە وھەوڵی سەرنەکەتووی تەقینەوە بووە ئەم شانەیە لەنزیک تەواوی
ئەڵمانیا کردەوە تیرۆریتستیەکانی ئەنجامداوەھەروەھا ئەم شانەیە لەسەر
تۆڕێک لە ئەندام ولەلایەنگرانی جۆراوجۆر بەھرەمەند بووە. لە کەسانی
سەربەدەزگای نھێنی سەربەپاراستنی دەستوورەوە بگرە تا شارەزا لە بواری
کاری ئەنتەرنیت دۆبلاژو وھونەری.. کەسانێک ناسنامەو پاسپۆرت و مۆڵەتی
شوفێری و کەسانێک لەسەر نێوی خۆیان خانویان بۆ بەکرێ گرتوون و کەسانێک
چەکی بۆ کڕیون(سویسرا). تا ئێستا ١١ کەس گیراون و ١٤٠ کەسیش خۆیان
شاردۆتەوە.لەڕاستیدا ئەم شانەیە بەشێکی بچووک لە ئامادەیی
ڕاستەتوندەرەکان و نیونازی لە ئەڵمانیا و لە نیشمانی زمانی ئەلمانیا (ئەڵمانیا،
سویسرا، نەمسا) بۆ کردەوەی پاکتاوکردنی کۆمەڵگا لە نەیارانیان نیشان
دەدات. بەپێی لێکۆڵەرەوانان ١٦٠٠ خانەی ھاوشێوە ھەن تەنھا لە ئەڵمانیا
لەھەر شارۆچکەیەکدا بوونیان ھەیە ومەرج نیە لەو تواناییە ماددی و
لۆجستیە بەھرەمەند بن، وەکی تر ھەموو کاراکتەرێکی سیاسی ئایدۆلۆژی
شانەی بنەچەی ناسیۆنال سۆسیالیستیان ھەیە. لانی کەم لەماوەی ٢٠ سالی
رابردودا ١٥٢١ کەس لەلایەن ئەم بەرەیەوە تیرۆرکراون (ھەفتەنامەی
تیسیایت). ڕاگەیاندنی فەرمی دەزگای پاراستنی دەستوور.
چ بووە؟ کاریگەری ڕووداوکە.
لە ٤/١١/٢٠١١ دەدەن بەسەر بانکی شپارکاسەدا لە شارۆچکەی ئایسناخ و
بەتاڵانی دەبەن وبڕی ٧١٩١٥ ئیرۆ ی لێدەدزن، بەڵام زۆر دوور ناکەونەوە
بە ئۆتۆمبیلەکەی بەکرێیان گرتبوو بۆ ئەو چالاکیە، خەڵکی دەوروبەر
گومانیان لێدەکەن و تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکەن، پاش ئەوەی دڵنیا دەبن کە
توانای دەربازبونیان نیە ئووف موندلۆس ئوف بۆنھاردت دەکوژێت وئاگر لە
ئۆمبیلەکە بەردەدات و یەکسەر خۆشی دەکوژێت وھاوکات ھاوڕێ
ئافرەتەکەیان(بیات زاپە) گڕ لە خانوەکەیان بەردەدات (لەشەقامی بەھار
ژ.٢٦ لە زاکاوا) و رۆژی دواتر خۆی تەسلیم بە پۆلیس دەکات. لەو کاتەوە
کەم مەسەلەی تر ھەیە ھێندە کۆمەڵگای ئەڵمانیا ومیدیای ئەڵمانی زمانی
بەخۆیەوە سەرقاڵکردبێت(ئین زیت زیت ئەم سۆنتاگ), ئەم ڕووداوە ھەندێک لە
میدیاکان بە ١١ سیپتمبەری ئەلمانیایان چواند (شیگل و تسایت و بڵد)) ،
وە لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە ناوەندی پشکنینیان بۆ دامەزراند کە
ھاوشیوەی ناوەندی دژی تیرۆری ئیسلامی لە ٣٠٠٠ کارمەند پێکھاتووە و
سەرپەرشتیارانی ئەم ناوەندە لە کەسە یەکەمەکانی پارتە سیاسیەکان
پێکھاتووە، لە مێژووی ئەڵمانیادا یەکەمینجارە ھەموو لایەنە
بەشداربووەکانی پەرلەمان لە پرۆژەیەکدا کۆببنەوە.
کێ تاوانبارە؟
لە لای ڕاسیستەکان تاوانباران، چەپەکان، کۆمۆنیستەکان، بێگانەکان و
بەتایبەت داواکارانی مافی پەناری ھاوجنسبازەکان، یەکسنیخوازەکان، ...وە
بەتایبەت لای نازیستەکانی ئەڵمانی زمان و تاڕادەیەک لای ڕاسیتەکانی
جیھان یەھودی و بێگانەکان و کۆمۆنیستەکان و ھاوڕەگەزبازەکان لە
کوێرەوەرییەکانی کۆمەڵگا تاوانبارن وپێویستە لە نێوببرێن.و کۆمەڵگای
مرۆڤایەتی لەم کائینانە پاکبکرێنەوە.. ناسیاوی ئەو کوژراوانە لەگەڵ
تاوانباران، تەنھا سەرزەمینی ئەڵمانیا بووە. تاوانباران سەرپشک بوونە
لەکوێ و کەی و کێ دەکوژن، لەبەرەی دوژمنان، تەنھا زەمینەی سەرکەوتن
بڕیاردەر بووە. تەنھا تاوانیشیان ، لە ٩ حاڵەتی کوشتندا بە پێشینەیەکی
کۆچکردووەوە دەیبەستنەوە.
لە لای دەوڵەتی ئەڵمانیا کێ تاوانبارە؟
سەرەتا زۆربەی لێکۆڵینەوە یاساییەکان وپۆلیسیەکان، تاوانبارانیان بۆ
خودی ستەملێچوان دەگێڕایەوە. ھەندێک بەکێشەی خیزانی ، ھەندێک بەکێشەی
قەرزو ھەندێک بەکێشەی بەقاچاخچێتی مادەی بێھۆشکەرەکان. لەڕاستیدا
دەوڵەت چاوی ڕاستی کوێر بوو، ھەرچەند بەشێوەیەکی پتر لە خوازراووپێویست
بەڵگە بۆ ساخکردنەوەی ھەقیقەتی ئەم زنجیرە تیرۆرە کەوتبوونە بەردەست
بەڵام لەلایەن لێکۆڵەرەوانان وپۆلیسەوە، ھێندە بەجددی وورد نەبوونەوە
لە لێکۆڵینەوەیان پیش ئەوەی ئەم کارەساتانە ڕووبدات(لانی کەم لە دوو
حاڵەت دا. گۆڤاری شپیگل ورۆژنامەی بلد) بەڵام تەنانەت ھەفتەنامەی شپیگل
کە یەکێک لە گۆڤارە ھەرە موعتەبەرەکانی ئەلمانیا یە بە چەند مانگ بەر
لە ڕووھەڵماڵینی ئەم سکانداڵە نیشتمانیەی ئەڵمانیا راپۆرتیکی
دوورودرێژی لەسەر ئەگەرەکانی پەیوەندی نێوان تیرۆرکراوانی تورکیایی و
ڕێکخراوی تیرۆریستی گەرنەکە بڵاوکردەوە وبەحساب وبەگۆترە دکیۆمنت و
فاکتەکانی تەواو بێلایەنانەو سەلمێنراو بڵاوکردەوە (ناماقولیشە ئەگەر
داوای لێبوردن بکات) . نەتەنھا دەوڵەت و پۆلیس ودەزگا نھێنییەکان،
بەڵکە ژوورنالیستە پرۆفسیۆنال و بەئەزمونەکانیش لەسەر ھەمان ئاڕاستە
پشکنینان ولێکۆڵینەوەکانیان ئەنجامدەد ا .کیژی یەکیک لە قوربانیەکان
ووتی ئای کە چەند ناخۆشە بە درێژایی ١٣ ساڵ ستملێچوو لە بەرگی تاوانبار
وموجریمدا بژین باوکی یەکێک لە کوژراوەکان سوێندی خوارد کە لەگەڵ ھیچ
کەسێک دانانیشێت کە کوڕەکەی وەک قوربانی کردەوەکانی خۆی یانی تاوانبار
پێبناسێنێت٠
پاش ئەوەی ئەو دەمانچەیەی کە پۆلیسەکەو ٣ کەسی تر لە زنجیرە تیرۆرە کەی
پێئەنجامدراوە کەوتنە بەر دەوست، ئیدی ئەوە ڕۆشن بوەوە کەدەزگای
لێکۆڵینەوەی تاوان وپۆلیس چەند پەککەوتەو ناکارامەو ناواقعی بووە و
بەشرۆڤەی پتریش دەرکەوت کە لانی کەم ٣کەس لە خودی ئەو دەزگایە لەم
سکنداڵ و ئابروچوونە تێوەگلاوە و یەکێک لەو ٣ کەسە تەنانەت نزیکەی ٢٠٠
ھەزار مارکی ھاوکاری ماددی کردوون ، رووباڕیک لەسیان وزەلکاو لەسەر
جوگرافیای سیاسی پەیدا بوو. ئەنجیلا میرکل ووتی (داوای لێبوردن دەکەم،
لەوەی دەزگاکانمان نەیانتوانی لەکاتی خۆیدا کە دەتوانرا بەربەم زنجیرە
تیرۆرە بگرن،...) . وە ئیستا پەیکەرەو سترکتوری دەزگاکان پێویستە
بگۆڕدرێن وپەیوەندییان وھاوئاھەنگتری نێوانیان باشتر بکەین وسنوورو
دەسەلاتەکانیان دیاریکراوتر بکەین.
زەمینەی چەند بارەبوونەوە.
کۆمەڵگای ئەڵمانیا لەسەر ئەو ڕایە کۆک بوون کە چی بکرێت بۆ ئەوەی ئەم
ڕوداوانە دووبارە نەبنەوە. کیژی یەکێک لە قوربانیەکان (سومیە ٢٥ سا ڵ
کە دەمی کوژرانی بابی ١٤ ساڵ بوو لە ٩/٢٠٠٠)، کە بەشوێن کوژرانی
باوکیدا>ئەنوەر شەمسەک ٣٨ ساڵ >، گەڕایەوە تورکیا ودەرچووی زانستە
کۆمەڵایەتیەکانە لە ووتارە ھەژینەرەکەیدا ووتی (من نەھاتووم بەتەنھا بۆ
ڕێزگرتن لە یادی باوکم..نەخێر ئەو پرسیارە لەمێشکمدایە...ئایا من ھەست
دەکەم لەئەڵمانیا لە ماڵی خۆمم،؟ من ئارەزووی دەکەم ، بەڵام
نەخیر،مادام کەسانێک ھەن چارەی منیان ناوێت و ڕقیان لێم دەبێتەوە .....بەڵام
با لینەگەڕیین ئەو کارەساتانە بەسەر خێزانی تردا بێت، پێکەوە، ھەموومان
تەنھا ئەوە دەتوانێت بەر بەم کارەساتەانە بگرێت بلد وبلک وفۆکەس ئۆن
لاین). دەوڵەت کۆمسیۆنی تەحقیقی بە ٣٠٠٠ کارمەندەوە و ناوەندی پشکنینی
داتای کۆمپیوتەری دامەزراندو ئعماری سەرلەنوێی دەزگاپەیوەندیدارەکان
دەکات.ڕەنگە کۆمسیۆنی دژی ڕسیستیش چالاکتر بکات و حزبی نەتەوەیی
ئەڵمانیا قەدەغە بکات کە مۆڵگەی ڕێگاپێدراوی ڕاسیستەکانە.
خودی کێشەکە ،بنەڕەتی کێشەکە ھەر لێرەدایە.
ڕاسیزم دیاردەیەکی مێژوویی و سیاسی وکۆمەڵایەتی و فەرھەنگیە.(لە
نووسینیکی تردا بەدڕیژی لە بارەیەوە شیتەڵکاری دەکەین وزۆر قووڵتر
لەبارەی ڕاسیزم لە ئەوروپا سەرنج دەدەین) بەتایبەت لەئەڵمانیا تەواو
تایبەتی وپۆپۆلیستیە.
سەرسەخترین دوژمنانی ڕاسیستەکان داواکارانی مافی پەنابەری و پەنابەرانن،
کاتێک دەولەت کێشەی پەنابەران دەکاتە تەوەرەی چۆنیەتی بەرگرتن بەھاتنە
ژوورەوەیان وە بەربەردەوامی کار لەسەر توندو تیژکردنەوەو
بەرتەسککردنەوەی یاساو مافەکانیان دەکات و دیپۆرتیان دەکاتەوە،
لەمیدیاکاندا وێنەی کەسانی نەخوازراوو بیکەڵک و زۆر جار تاوانبارو
کانگای بەڵا وسەرچاوەی نایاسایی و توندوتیژییان پێدەدا تەنانەت ئۆتۆ
چیلی وەزیری داد سەر بەحزبی سۆسیال دیموکرات %٩٧ پەنابەران بە پەنابەری
ئابووری نێودەبات(دیر سۆنتاگ ٥٦ژ.٢٦.٢.٢٠١٢)،
کاتیک دەوڵەت و حزبە دەسەڵاتدارەکان ،وەک درۆکارو
خراپکەڵکوەرگرتن ومشەخۆر لە سەربیمەو سیستەمی کۆمەلایەتی وساحرو
فریوکاری پەیمانی خێزانی و نەزان ودواکەوتوو لەداریان دەدەن.
کاتێک لەلایەن نووسەرە بەناوبانگ وکتێبە پرفرۆشەکانی وەک
تیلوسارسین(ئەڵمانیا خۆێ،خۆی لە ناو دەبات) کە تەنانەت باس لە
دواکەتوویی جین و بۆ ماوەیی خێزانی گەڕەکە ھەزارنیشینە پڕ
پەنابەرییەکان دەکات کە ئەڵمانیا بەدەستی خۆی خۆی لە نێو دەبات ئەویش
بەوەی کەبەکەمبوون ولەناوچونی ڕەگەزی ئەلمانی ڕەسەن و کارامە
وجێگرتنەوەیان بەخێزانی فرەسەری کۆچکردوان وپەیدابوونی نەوەیەکی
دەستفرۆشی بیانی...
ھەموو ئەو پرۆسانەی کە ئەم کۆمەڵگایانەی تیا ھەڵدەسوڕیت، ئەوسیاساتانەی
دەگیرێنە بەرو ئەو کلتوور باڵادەستەو ئەو ڕاسیزمە ھەمیشەییەی لە
کۆمەڵگادا ڕێدەکات، زەمینەیەکی ڕەخساون بۆ دووبارەبونەوە وە، چەەند
بارەبوونەوەی ئەم ئابڕووچوون وشەرمەزارییەی ئەڵمانیا. دەوڵەت دەستی
ھەیە لە پەرەگرتنی ڕاسیسزم، بە سیاسەتی دژی پەنابەری ودژی ھێزی کار، بە
نیشاندانی وێنەیەکی ڕەش بە کۆمەڵگاو بە نەھێنانەدەنگ و کپ بوونی لە
ئاست ئایدۆلۆژی و فەرھەنگی بێگانە دوژمنیدا.
بۆ ئەوەی ئەم کارەساتانە دووبارە نەبنەوە.
ئاڕاستەیەک کە دەوڵەت وپارتە سیاسیە پەرلەمانیەکان کاری لەسەر دەکەن،
دامەزراندنی ناوەندێک بۆ بەرگرتن بە چالاکی تیرۆریستی ڕاسیستەکان و
چاودێریکرنی گروپ و ئەندامانی راسیست، دڵنەوایی کەمایەتیە ئایینی و
گروپی کۆچبەران وموسڵمانان ، ئەگەری داخستن ونایاسایکردنی چالاکی حزبی
نەتەوەیی ئەڵمانیا، بەھێزکردنی دەزگای پۆلیس و ئیعماری نوێی دەزگای
ئاسیایش و ھاوئاھەنگی توندوتۆلتری نیوان بەشەکانی, ئەگەر شەرمەزاری و
ئابڕووچوونی دەوڵەتی ئەڵمانیا بێت و مێژووییەکی ڕەش لەسەر دۆسیەی پڕ
تاوانکارییەکانی بزوتنەوەی ناسیۆنال سۆسیالیست. تۆمار بکات ئەبێت دان
بەو ڕاستیەدا بەئاشکرا بنێین کە بزوتنەوەی دژی ڕاسیزم وچەپی دەرەوەی
پەرلەمان و سەدان تۆڕی دژی ڕاسیزمیش ھێندە ووریا نەبوون کە بڵێن ، بەڵێ
ئەمە کاری ڕاسیستیەکانە .ھێندەی من ئاگادار بم ھیچ لایەنیک بە
ڕاستەخۆیی ئەم زنجیرە تیرۆرەی وەک گومانیش بەخەڵک و دەوڵەت ڕانەگەیاند.
بەکەمگرتنی توانایی نوێنازیەکان بۆ کردەوەی گەورەی وەھا، لەلای
بزوتنەوەی دژی ڕاسیستییەوە، لەمەنتقی بزوتنەوەکەدایە، نەک ھەڵەیەکی
سیاسی یان تەکنیکی و کەمی زانیارییان نیە.تەنانەت پاش ئەم ئاشکرابوونی
تەواوی پرۆسەی ئەم کارەساتەش، رەددانەوەی چالاکییەکان وەک پەرجەکردار
بووە((خۆپشاندانی گەورەو سمیناری جەماوەری و چالاکی ئاکسیۆنیستی)).
لەجیاتی ئالتەرناتیفی کۆمەڵایەتی و سیاسی پیویست و گونجاو . لەبری
بەرنامەی سیاسی ئامانجدار بۆ دژایەتی فاشیزمی نوێ، نوێ نازی، ڕاسیزمی
دەوڵەتی، ڕاسیزمی ڕۆژانە. خۆپیشاندانی بەرەی دژی ڕاسیزم. ئەگەر
کارەساتی سیپتمبر لەئەڵمانیا ڕوویداوە، پێویستە شەڕی دژی تیرۆر
ڕابگەیەنرێت.بەڵام ئەمجارە بە داگیرکردنی ووڵاتان نا، بەڵکە
بەداگیرکردنی زەوی ئینسانیەت. سەر زەمینێک کە ھەموو ئینسانەکان ئەو
مافانەیان ھەبێت کە لە چوارچێوەی ئەو سنورەدا دەژییەن.شۆڕشێک لە دژی
ئەو یاسا وڕێسایانەی کە دانێشتوانی سەر ئەم فەرشە بۆ جۆرەھا پلە وجۆر
دابەش دەکات. لێرەدا جیاکاری ودابەشکردنی ئینسانەکان نەتەنھا بۆ بیانی
و ڕەسەن، بەڵکە لە ھەموو بوارێکەوە ئازاد و یەکسان وخۆشگوزەران بژییەن.
شوناس لێرەدایە، ئەگەر شوناسی ئینسانی ھەبێت.
کۆتایی فیبریوەری ٢٠١٢
ماڵپهڕی جهمال
کۆشش
|