شه‌رمین بوز ئه‌رسه‌لان سوکایه‌تی به کورد ده‌کات .
قادر نادر
. سه‌رۆکی فدراسیۆنی کۆمه‌له کوردیه‌کان (شه‌رمین بۆز ئه‌رسه‌لان) له‌ڕۆژی 3/4 /20008 کاتێک فیدراسیۆنی کۆمه‌له تورکیه‌کان بانگهێشتی فیدراسیۆنی کۆمه‌له ( کوردی ، ئاسوری ،ئه‌رمه‌ن ) ده‌کات ، تا له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان کۆببنه‌وه، ته‌نیا شه‌رمین بۆزلاق و سه‌لام جه‌زیری به‌ناوی کورده‌وه ده‌چن و به‌شداری ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌که‌ن ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له ڕێگای فیدراسیۆنی کۆمه‌له تورکیه‌کان ، ئه‌ردۆگان بناسن . گه‌رچی فیدراسیۆنی تورکان ئه‌م کاره‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌لام ئه‌ردۆگان زۆر به‌ساردی وه‌لامیان ده‌داته‌وه ؟
پرسیار ئه‌وه‌یه شه‌رمین بوز ئه‌رسه‌لان و سه‌لام جه‌زیری به چ که‌رامه‌تێکه‌وه ده‌چنه دیداری ئه‌ردۆگان؟ ، کێ ئه‌و مافه‌ی پێداون به‌ناوی ره‌وه‌ندی کورده‌وه ئاوا سوکایه‌تیمان پێ بکه‌ن ؟ ئاخرئه‌ردۆگان به ئاشکرا وتی پۆلیس ئه‌رکی خۆی به‌جێ هێناوه که له خۆپیشانده‌رانی کوردی داوه، که‌چی ئێوه ده‌چن ئه‌ردۆگان ده‌بینن ؟ باشه ئێوه چین حکومه‌ت ، په‌رله‌مانی کوردستانن ، تاپێویست بکات په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیتان له‌گه‌ل ولاتی تورکیا هه‌بێت ؟ باشه بۆ به ئاستی فیدراسیۆنی کۆمه‌له ئه‌رمه‌نی و ئاسوریه‌کان که‌رامه‌تتان نه‌بوو که‌ره‌فزی ئه‌و بینینه بکه‌ن ؟
ئه‌وه‌ی شه‌رمین بوز ئه‌رسه‌لان و سه‌لام جه‌زیری کردویانه ، شایسته‌ی ئه‌وه‌ن سه‌ریان سفر بکرێت و ماست به‌سه‌ریان دابکرێت وه‌ک 2 ناپاک و خۆپه‌رستی کورد سه‌یریان بکرێت ، چونکه ئه‌وان به‌ناوی ره‌وه‌ندی کورده‌وه چونه‌ته دیداری ئه‌ردۆگان ؟ شایه‌نی باسه سه‌رۆکی فدراسیۆنی پێشوش ( که‌یا ئیزۆل ) کاتێک ناوی سه‌ربازی دێت له سوێده‌وه ده‌چیته‌وه تورکیا به بری پاره خزمه‌ته سه‌ربازیه‌که‌ی ته‌واو ده‌کات و دوایی دێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بیت له‌سه‌رۆکی فدراسیۆنی . شایه‌نی باسه ئه‌م جۆته به‌ناو کورده له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه پالپشتی ده‌کرێن .
له‌نێو کوردا جاش هه‌یه‌له‌ولای تریشه‌وه گه‌ریلاو پێشمه‌رگه ، له‌نێو ده‌یان پۆلیسی سوێدیه‌وه چه‌ندین کچی کورد . ته‌ماته بارانی ئه‌ردۆگان ده‌که‌ن،که‌چی شه‌رمین و سه‌لام جه‌زیریشمان هه‌یه کڕنۆش بۆ ئه‌ردۆگان ده‌به‌ن ؟
قه‌یرانی که‌رامه‌ته ، ئه‌گه‌رنا چۆن ره‌وه‌ندی کورد و کۆمه‌له کوردیه‌کانی سوێد ، رازی ده‌بن ئه‌وانه به‌ناوی نوێنه‌ری کورده‌وه ئاوا سوکایه‌تیمان پێ بکه‌ن !؟
|