٢١\٩\٢٠١٥
شه‌رم ناكه‌ن!

شوان سدیق
حه‌قه. سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای لێبوردن له قوربانیه‌كانی
كۆچ بكه‌ن، پاشان به‌گشتی له خه‌ڵكی كوردستان، له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی
دروست بووه و ئه‌وان ناچنه ژێر باری به‌رپرسیاریه‌تی عاره‌قی شه‌رمه‌زاری
بڕێژن، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی چاكسازی بده‌ن، ئه‌گه‌ر پێیان ناكرێ ده‌ست له‌كار
بكێشنه‌وه. دڵنیام هیچیان ناكه‌ن!
ئیَواره‌ی رۆژی شه‌ممه ١٩ی ئه‌م مانگه ته‌رمی چوار گه‌نج له فرۆكه‌خانه‌ی
هه‌ولێر گه‌رێنرانه‌وه بۆ ئه‌م نیشتمانه‌ی لێ هه‌ڵهاتبوون. ئه‌وان له
سه‌ر سنووری وڵاتی سربیابۆ نه‌مسا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر
گیانیان له ده‌ستدابوو كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٧١ كۆچبه‌ر بوونه‌ته
قوربانی به‌شیكی زۆریان هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانن.
له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و چوار گه‌نجه كه خه‌ڵكی سلیمانی بوون،
دایكێكی پرچ سپیم بینی له پێشچاوی به‌رپرسه‌كان له فرۆكه‌خانه
هاواری له ته‌رمی كوره‌كه‌ی ده‌كرد. ده‌یگوت "خوا عه‌فووت" بكا كێ سه‌به‌ب
كاره خوا بیگرێت. من له‌وكاته‌دا زه‌وی شه‌قی ببردایه ده‌چوومه
خواره‌وه.. به‌راستی شه‌رمه‌زارییه ریسوایه جێی داخه هاوڵاتی ئه‌م
وڵاته كۆچ بكه‌ن له دژی بێدادی و قه‌یران و ناعه‌داله‌ت.. كه‌چی به‌م
شێوه‌یه به‌رێگایه‌كی نادیاردا برۆن.
دیاره پشكی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆچه‌ی گه‌نجان و هاولاتیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه
هۆكاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ریوه‌بردنه له هه‌ریمی كوردستان،
كه‌وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته راست ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ
خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ها بژین و رابكه‌ن. با بیر له چاكسازی بكه‌نه‌وه، به‌ڵێن
بده‌ن كه مافیاكان دادگای بكرین، یاسا و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات به‌زووی
ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران نایانه‌وێ خه‌ڵك كۆچ بكا‌و راست ده‌كه‌ن. ده‌ی
با مووچه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش
هێنده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بێت.
ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و درۆ ناكه‌ن. له په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربچێت
هه‌ر په‌رله‌مانتار و به‌رپرس و وه‌زیرێك ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی بیانی
هه‌یه مافی ئه‌وه‌ی نه‌بیَت ببێته خاوه‌ن پۆست مه‌رجه‌كه ئه‌وه‌بێ
ده‌بێت ره‌گه‌زنامه‌كانیان بسوتێنن. بێگومان ئه‌وكاته ده‌سه‌لات ده‌توانێ
به گه‌نجه‌كان بڵێ كۆچ مه‌كه‌ن!
با خێزان و منداڵانی سه‌رۆك و كوری به‌رپرسه‌كان بگه‌رێنه‌وه وڵات كه
هه‌رێمی كوردستانه، یان ده‌بێ به‌ڵێن بده‌ن له هیچ داهات و سه‌رمایه‌كی
ئه‌م وڵاته نابێ سوود مه‌ندبن.
شه‌رمه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانی ژیانێكی شایسته بۆ گه‌له‌كه‌یان
فه‌راهه‌م بكه‌ن، شه‌رمه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دروسستكردنی كیانێك
مرۆڤ لێی هه‌ڵنه‌یه‌ت. ئاساییش. ئارامی. ماف. سه‌روه‌ری یاسا. دڵنیایان
هه‌بێت.
بۆمان روون بوویه‌وه ئه‌م ده‌موچاوانه ناتوانن ده‌وڵه‌تداریه‌كی
شایسته به‌رێوه‌ببه‌ن، ئه‌وان هه‌ر خه‌ریكی تیَركردنی لایه‌نگرانی حزب
و هه‌وه‌س و ئاره‌زوه‌كانیان بوون. ئه‌م گروپه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی
به‌رێوه‌ده‌بات باشترین چانسیان هه‌یه ئه‌ویش میله‌ت لێیان هه‌ڵنایه!
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|