١٠\١\٢٠١٢
شەرناخ،
لەبێژینگدانێکی ترە لە پرسی کورد.

مەهدی حهمید
پێم وایە بزاڤی سیاسی و نیشتمانی کوردی لە باشوور ئەو قۆناغەی تێپەراند
کە لە ڕیگای دڵەڕاوکێ و ترس و دوودڵییهوە ، هەمیشە ئالەتێک بێت
بەدەستی داگیرکەرانەوە و نەتوانی خۆی تێکەڵی ئارەزووە نیشتمانیەکانی
دایک بکات . زۆر ناگەڕێمەوە بۆ دواوە . بەر لەوەی ئۆپۆزسیۆن وەک هێزێکی
بەهێز بەدەرکەوێ، پرسی کورد لە ناو عیراق و تورکیا و ئێران کەوتبووە
بەر ئەقلیەتی دوو پارتی دەسەڵات و ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان
هۆنینەوەیان بۆ دەکردو زۆر جاریش بە ناوی دەولەتی یاساو پاراستنی هاتنە
ناوەوەی بۆ عیراق و یان دەبێ پرسی کورد کارو چالاکیەکانی لە دەرەوەی
کوردستانی باشوور ئەنجام بدا، خۆیان جۆرەک لە جۆرەکان دەکردە
هاوپشتیوانی تورکیا یان ئێرا ن و ڕاگەیاندنی خۆشیان وەها وەگەر دەخست و
دەیان گۆت هەرێمی کوردستان بە بارێکی زۆر ناسک تێدەپەڕێ و پێویستە
پەکەکە و پەژاک یان دەست هەلگرن لە خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی
بکەن یان چالاکیەکانیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی کوردستانی باشوور ئەوە
جگە لە کارە ژێراوژێرەکانیان مەگەر خوا بیزانێ چ سەین و بەین و
سەودایەکیان لە گەڵ داگیرکەران هەبووە . بەڵام کە ئۆپۆزسیۆن وەک هێزی
سیاسی خاوەن قەوارەیەکی بەرز لە ناو پەڕلەمان بەدەرکەوت و دەتوانم بڵێم
و لە ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆمان یەکگرتوو و خاوەن جەماوەری فراوانیشن و
زیاد لەوەی متمانەی خۆیان بردۆتە ناو جەماوەری دوو پارتی دەسەڵات و
عیراق و ئەمەریکا و دەوروبەریش حیسابیان بۆ دەکا و لە ڕێگەیەوە بەرە
بەرە ئەو زاراوانەی کە پیشتر لە دژی بزاڤی باکوور و ڕۆژهەڵات
بەدەردەکەوتن ئێستاکە زۆرانێکیان تێیدا ون بووە و بە قەناعەتی خۆم
ئەگەر کارە ژێراو ژێرەکانیش مابن ، ئەوا سنورێکی زۆر نهێنی بەخۆوە
هێشتۆتەوە .
کارەساتی شەرناخ بۆ کوردستانی باشوور ئیمتحانێکی کەم نەبوو. دەتوانم
بڵێم بە تەواوەتی جەماوەری کوردی خستە دووڕیانێکەوە کە منەتیان بە
دەسەڵات نەمینێ و لە سەر شتە چارەنووسسازەکان بێدەنگ نەبن و بڵێن ئەگەر
دەسەڵاتیش لە دژمان بێت ئەوە نیە ئۆپۆزسیۆن پالپشتمانە . ئەو
خۆپیشاندانە یەک لە دوا یەکانەی دەڤەری سەر بە دەسەڵاتی یەکیەتی لە دژی
تورکیاو هاوسۆزبوون لەگەڵ بزاڤی سیاسی و نەتەوایەتی کورد لە تورکیا و
بە قەناعەتی خۆم زەنگێکی مەترسیدار دەبێ بۆ ئایندەی پەیوەندیە
پتەوەکانی دوو پارتی دەسەڵات لە گەڵ تورکیاو ئێران.
لە لایەکەوە یەکیەتی بەڕووی تورکیاو ئێران دەخاتە دووڕیانێک وەک بڵێن
کۆنتڕۆلی خۆیان لە قازانجی ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان بە تەواوەتی لە دەست
داوەو ئیدی چیدی ناتوانن لە ڕێگایەوە ببن بە حامیەمان و لە ڕێگەشیەوە
زیاتر خۆیان بە پارتی دەبەستنەوە . بۆ دیوی پارتیش ئەگەر وا بیر
بکاتەوە ئەوەی دوێنێ بە ئارەزووی خۆی کردووەو گۆڕەپانەکەی لە چالاکیە
دیموکراتی و نەتەوایەتیەکان و هاوسۆزی بوون لە گەڵ باکوور و ڕۆژهەڵات
دەوەستێنێ ، ئەو بەهێز بوونەی ئۆپۆزسیۆن و یەکبوونیان و بەهاری عەرەبی
و گۆڕانکاریە نوێکانی ناوچەکەو بەهێز بوونی بزاڤی باکوور و لە
ڕێگایانەوە بەرە بەرە وا لە پارتیش بکات کە بە تەواوەتی لە گەڵ
جەماوەرو هەتا جەماوەری خۆشی دوور کەوێتەوە . دونیا هەمووی کەوتە
دژایەتی سوریا ، کۆمکاری عەرەبی وڵاتانی کەنداو ئەردن میسر.....
ئەمەریکا ئەوروپا تورکیا ..... کەچی دووپارتی دەسەڵات ببێدەنگن پێشم
وانیە لە بەر چاوی کاڵی ڕژێمی سوریایان بێت بە قەدەر ئەوەی لە ترسی
گوشاری ئێران . بۆ رژێمی سوریا وەها بێت کە لە سەر مەرگە ئەمڕۆ بڕوخی
یان سبەی ، ئەدی بۆ ئێران و تورکیا چۆنچۆنی دەبن . ئۆپۆزسیۆن و بە
تایبەتی ئێستاکە دووپارتی دەسەڵاتی خستۆتە دووڕیانێک و لە بەردەم
جەماوەر وەها دەخوێندرێتەوە وەک پییان بڵێ لە مابەینی کوردو دژەکانی .
یەکێکیان هەلبژێرن یان دەبێ بێ ئەملاو ئەو لا لە گەڵ کورد بن یانیش
داگیر کەران . بۆ یەکیەتی و پارتی هەردوو لا مەترسیدارە ، ئەگەر پشت لە
کورد دەکەن وەک پیشتر، ئەوا ئۆپۆپزسیۆن بۆیان وەستاوە و هەندەی تر
مسداقیەتی بڕوا بوونی جەماوەر بۆیان دێتە خوارەوە . ئەگەر بشیانەوێ
مسداقیەتی جەماوەر بۆ لای خۆیان بگێڕنەوە ، دەبێ هەلوێست لە دژی
داگیرکەران وەربگرن . شانبەشانی ئۆپۆزسیون جەماوەر لە دژی شەرناخ و
هەموو قەساوەتەکانی تورکیا بهێننە سەر شەقام .پیشم وایە بەرژەوەندیەکان
و ترسە مێژوویەکان و زۆر شتی تر ئەو ڕێگەیان پێ نادا . ئەگەر بشیانەوی
وەک پیشتر پایەکیان لە ناو خەلک بێ و پایەکیشیان لە ناو داگیر کەران
بێت ، بەهێز بوونی ئۆپۆزسیۆن ئەو دیوارەی شکاندووە.
مەسەلەکە هەر ئێران و تورکیاو کوردی وێ نیە
ئەدی پرسی کێشە نەتەوەیە کوردیەکانی باشوورو مادەی ١٤٠. دەکرێ ئەوان
وەک پێشتر پاساو بە دوای پاساو بێننەوەو ئۆپۆزسیۆنیش لە بەردەم جەماوەر
گوشاریان بخاتە سەر . سەردەمەکانی پیشتر وەها نەبوو . دەتوانم بڵێم یەک
دوو ساڵ بەر لە ئێستا نە ئۆپۆزسیۆن لە ناو ئەو بەهێز بوونەی ئێستاو
متمانەی جەماوەر بوو بۆی وە نە دەسەڵاتیش بەو شێوەیەی ئێستا مسداقیەتی
خۆی لە دەست دابوو و دەست درێژیەکانی تورکیاو بۆردوومان بارەکانی بۆ
ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەرێم و کوشتنی خەلکی سڤیل بەردەوام بوو و دوو
پارتی دەسەڵاتیش لێ نەدەگەڕا خۆپیشاندان و چالاکی دژانەی لەگەڵ دا بکرێ
و هۆنینەوەو پاساویش لە حالەتی ئامادەباشی دابوو . بەڵام قۆناغ گۆڕا
کارتێکردنەکانی بەهاری عەرەبی کردی ، بەهێز بوونی ئۆپۆزسیۆن کردی بە
پێکەوەیی بوو ، ئیتر بارەکە هاتۆتە پیشەوەو هەلومەرجی ناوچەکەی گۆڕیوە.
بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامە دەردەکا و تێیدا ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژیەی
شەرناخ دەکات و داواش لە دەسەڵات دەکات کە وەکو ئەوان هەلوێست وەرگرن و
پیشیان دەڵێ ئەدی بۆچی کە عەسکەرەکی تورک لە لایەن گەریلاکانەوە
دەکوژرێ ئێوە ئیدانەی دەکەن و لە قەتل وعامی شەرناخیش بێدەنگن.
جەماوەری کورد ئێستاکە کراوەتەوەو بە
هۆشیاری تەماشای گشت دیاردەکان دەکاو بە باش دەڵی باش و بە خراپیش دەڵێ
خراپ جا دەسەڵات بیکا یان ئۆپۆزسیۆن و ناوچەکەش ئەو مەرحەلەی
تێپەڕاندووە کە وەک قەزافی و بەشار ئەسەد حوکم بکەن.
ئەدی گوشاری ئابووری ، ئەوا حکومەتی هەرێمە ناتوانی گوشاری ئابووری لە
دژی تورکیا بەکار بێنێ ئەگینا تورکیا بە پلەی یەکەم بە ئابووری هەرێم
هەستایەوە لەو قەیرانە ئابووریە سەختەی کە تێی کەوتبوو.دەسەڵاتی هەرێم
دەتوانێ لە ڕێگای دامەزراوە ئابووریەکانی تورکیا نەیەڵێ شەلم کوێرم هیچ
نابوێرم و لە سەردەمی عەولەمەو فەیس بووک و توێتەر و بەهاری عەرەبی
دریژە بە دۆزی ئینکاری بوونی کوردان بکا . ئیمرۆ و لە جیهان دەیان
کەنالی پەیوەندی ئابووری جیهان هەیە لە پێشیانەوە وڵاتانی کەنداو و
تیایدا زیاتر بە قازانجی کورد کۆتایی دێت نەک لە گەڵ حکومەتێکی
کۆنەپەرستی وەک تورکیا . مست لە درێشەی دەگەڕیتەوە . ئەو هەلویستە
نکۆلی کردنەی تورکیا لە بوونی کوردو کارە قەساوەتەکانی بە تایبەتی
ئەوەی لە شەرناخ کردی مەرج نیە تا سەر بۆی بچێتە سەر ئیمڕۆ هەرێم
بیدەنگە ، سبەی ئۆپۆزسیۆن لێی قبول ناکا . کاتێکیش کە خۆپیشاندانەکان
سنووری فراوان لە کوردستانی باشوور وەر بگرێ ، لە ڕێگایەوە دامەزراوە
ئابووریە تورکیەکان لە کوردستان لە کار دەکەون یان هەر بۆ خۆیان گوشار
دەخەنە سەر دەسەڵاتی تورکی کە پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە
کوردەکان بکا . گوشاری ئابووری کوردیش کە ئۆپۆزسیۆن تێیدا بریار دەربێ
قسەو باسی تریشی دەبێ لەو بارەیەوەو زۆر بواری تر.
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|