په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١١\٢٠١١

شەڕ و چەوسانەوەی کوردەکان لە لایەن تورکیاوە.

- نامه‌ی ئامینه‌ کاکه‌باوه‌ ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ -

 

وەرگێرانی لە سوێدییه‌وە: ئازاد غەریب کەریم

 

بە ھۆی نامەیەکی ئامینە باوە ، لەپەرلەمانی سوێد گفتوگۆ لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکرێت و لەکەناڵیکی تێڤێی سوێدیش راستەوخۆ پەخش دەکرێت
رۆژی ٩ی ئەم مانگە ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتار لەپارتی چەپی سوێد ، لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیا وە بەرامبەر گەریلاکانی پکک لەرۆژانی ٢٢ و ٢٤ مانگی ئۆکتۆبەر نامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوێد دەکات و داوای رونکردنەوەو ھەلوێست لەوەزیری دەرەوەی سوێد( کارل بیلد) دەکات.
ئامینە کاکە باوە لە وەلامی پرسیارێکی گروپی ١٧ شوباتدا ووتی :
من سالی پاریش کەتورکیا ئەو چەکەی بەکارھێنا نامەم ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوێد کرد ، بەلام ئەمجارە داوام کردوە کەوەزیری دەرەوەی سوید بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەپەرلەمانی سوید بدات و لەبەردەم میدیاکانی سوێدد رونکردنەوە و ھەلویستی سوێد لەسەر بەکارھینانی چەکی کیمیایی بەرامبەر گەریلاکانیپکک دەربڕیت
لەوەڵامی پرسیارێکی تریشدا ئایا ھەر ئەو دەتوانی لەپەرلەمان قسە بکات چونکە نامەکەی بەوەزیری دەرەوە داوە ، لەوەلامدا ووتی :نەخێر دەگەرێتەوە سەر ئەوەی ئایا پەرلەمانتارانی تریش ناوی خۆیان نوسیە تا ئاخافتن لەم بارەوە بکەن
ھاوکات کاکە باوە ئەوەی پێ راگەیاندنین کەئەو پرسیارانەی ئەو ئاراستەی وەزیری دەرەوەی کردوە
راستە بەناوی خۆیەتی بەلام ئەمە رای پارتی چەپیشە ، چونکە من نوێنەری ئەو پارتە م لەپەرلەمان و ئەوە رای حزبیشە .
لەکۆتایشدا ووتی دوای دوو ھەفتەی تر دەبێت وەزیری دەرەوەی سوێد بێتە پەرلەمان و وەلام بە نامەکەمان لە ناو پەرلەمان بداتەوە و تەلەفزیۆنی سوێدی ٢٤ یش راستەوخۆ لە ٢٢ ی مانگ ، ئەو گفتوگۆیە بلاو دەکاتەوە
شایەنی باسە گروپی ١٧ شوبات لەرۆژانی یەکەمی بلاو بونەوەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی سوپای تورکیا ئەندامەکانی بەدۆکۆمێنت و فلیمەوە ٥٠ کەسایەتی سیاسی سویدیان لەو تاوانە گەورەیە ئاگادار کردەوە
بەھۆی گرنگی ئەو نامەیەی کاکە باوە کەدەبێتە ھۆی گفتوگۆ لەپەرلەمان و لەتەلەفزیۆنی سویدی ٢٤ گروپی ١٧ شوبات دەقی نامە و داخوازیەکەی ئامینە کاکە باوە ( بەزمانی سوێدی و کوردی ) بۆ وەزیری دەرەوەی سوید لەسەر بەکار ھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆتان بلاو دەکاتەوە
 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

پەرلەمانی سوید - ٩\١١\٢٠١١
داواکاری لە وەزیری دەرەوەی سوید کاڕل بیڵد:


شەڕ و چەوسانەوەی کوردەکان لە لایەن تورکیاوە.


دوو ساڵ لەمەوبەر پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی لایەنگری کورد (د ت پ) قەدەغە کرا ، بەشێکی زۆری سەرکرەدەکانیان کاری سیاسیان لێ قەدەغەکرا بۆ ماوەی پێنچ ساڵ. پاشان پارتی ئاشتی و دیموکراتی (ب د پ) بەردەوامی د ابە ھەمان خەبات.

(ب د پ) سەرکەوتنی زۆری بەدستھێنا لە ھەڵبژاردنی شارەوانی ٢٠٠٩ و پەرلەمانی ساڵی ٢٠١١ دا. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتی تورکیا دەستیان کرد بە گرتنو ڕاونانی ئەندامە ھەڵبژێردراوەکانی پارتەکە. تائێستا ٣٠٠٠ چالاکەوەان ، ٣٦ سەرۆک شارەوانی و ٦ ئەندام پەرلەمان دەستگیرکراون، وەک کۆیلە بەدەستی بەستراوەوە لە مێدیاکانەوە نیشاندران بۆ سووکەیەتی پێکردن و ڕاکێشی بەندیخانە کران.

ڕوداوەکان نیشانی دەدات کە دەسەڵاتی تورکیا، لەسەرویانەوە حکومەت چەند ڕێز لە مافەکانی ھەڵبژێراوە دیموکراتەکەنی خەڵک دەگرێت.

لەگەڵ ئەوەی کە تورکیا پاڵێودراە بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا ھێشتا ووڵاتەکە دەستورێکی چەوسێنەرەوەی ھەیە و مافە دیموکراتییەکان سنوردارکراون.

حکومەتی (ئا کە پە) تائێستا ھیچی نەکردووە تا ووڵاتەکەی بە د یموکرات بناسرێت. پێویستە حکومەتێک کە خۆی بە دیموکرات ناو دەبات بە کردەوەش بیسەلمێنێ کە رێز لە مافە سەرەتاییەکان دەگرێت .

ئەو جەوسانەوەیەی حکومەتی تورکی پەیڕەوی دەکات بەرامبەر کوردەکان ، ناکۆکییەکان تیژتردەکات لە کۆمەڵگادا، کاتێک ھەڵبژێرراوە دیموکراتەکان بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت ترسی پشتگیری بۆ گەرێللای (پە کە کە) زۆرتر دەبیت، کە ئەمەش دەبێت ھۆی فراوان بونی شەڕو توند و تیژی لە ھەردوو لاوە.

شەڕی نێوان (پە کە کە ) و حکومەتی تورکیا قوربانی سیڤیلی زۆر لێ کەوتۆتەوە ، زانیاری نوێ لەبەردەستایە کە حکومەتی تورکیا پێشتر وئێستاش چەکی کیمیایی بەکار ھێناوە لە دژی گۆریلاکانی (پە کە کە) ، ٢٠ گەریللا بە نارنجۆکی ناپالـم و چەکی کیمیایی کوژراون. ئەمەش پێجەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە.

حکومەتی تورکی دەڵێت شەڕ لە دژی بنکەکەنی (پە کە کە) دەکات بەڵام بومبابارانی ناوچەکە خەڵکی سیڤلی کوشتوەوەو ناوچەکەشی سوتاندوە، ڕۆژنامەی ئەڵمانی (دێر شبیگەل) وێنەی کیمابارانی ناوچەکەی بڵاوکردۆتەوە پاش ئەوەی ئێکسپێرتەکانی چەکی کیمیایی ڕاستی کیمابارانەکەیان سەلماندووە.

بەکارھێنانی چەکی کیمیایی وەک ناپاڵم تاوانێکی گەورەیە و دژی مافەکانی مرۆڤە. گومانکردن لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دەبەێت بە ھەند بگیرێت و لەلایەن کۆمیتەیەکی بێلایەنەوە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت، کێشەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە پێویستە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاو سویدەوە بەدواچونی بۆ بکرێت.

گرفتی مافی مرۆڤ ومافە کلتورییەکانی کورد ئاڵوزتردەبێت لەووڵاتانەی تیایدا دەژین. لە ئێران بەتەواوەتی دەچەوسێنرێنەوە،لە سوریا بەشێکی زۆری کوردەکان ناسنامەیان پێنادرێت و ھەمیشە لەبەر شاڵاوی ھێزە کانی دەوڵەتدان، لە باکوڕی عێراق تورکیا بە پلانی داڕیژراو وبەردەوام دەستدرێژی دەکاتە سەر بەشێکی ناوچەکە، ھەوڵەکانی تورکیا بۆ بوونە دەسە ڵاتێکی بەھێز لە ناوچەکەدا ڕێگرە لە بەھێزکردنی دیموکراتی کە کوردەکان تیادا بتوانن مافە دیموکراتییەکانیان بە دەستبھێنن وەک ھاونیشتمانییەکی تەواو و دانپیانراو.

ھەڵسوکەوت ومامەڵەی ژمارەیەکی زۆری ووڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست مایەی ماڵوێرانییە بۆ کوردەکانی ناوچەکە. ئەمە دەبوایە گرفتی یەکەمی نەک یەکیتی ئەورپا بوایە بەڵکو کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوەکانیشی سەرقڵکردایە.

پرسیارەکانی من لەسەر ئەو زانیاریانیانەی سەرەوە بۆ وەزیر ( کاڕڵ بیڵد) ئەوەیە:


١- وەزیری دەروە چی دەکات تا حکومەتی تورکیا بڕوا بھێنیت بە ڕێزگرتن لە پارتە ئۆپۆزیشونە کوردەکان و لە زیندان سەربەستیان بکات و تا دیموکراتیانە کارەکانیان بکەن؟
٢- وەزیری دەرەوە نیازی ھەیە لە یەکیتی ئەوروپا داوای کۆمیتەیەکی بێلایەن بکات بۆلێکۆڵینەوە لەسەر ئەگەری بە کارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دژی (پە کە کە) ؟
٣- ئایا وەزیری دەرەوە ئامادەیە کێشەی کورد بەرزکاتەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا؟

 


ئامینە کاک باوە (پارتی چەپ)

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک