١\٥\٢٠١٣
بەیانێکی هاوبەشی کۆمیتەی
داکۆکی لە مافەکانی کارمەندانی کەرتی نەوت:
شەڕ و کێشەی نێوان تاقمی مالیکی و
میلیشیا سوننە مەزهەبەکان
لەسەر دابەشکردنی سامانی بە تاڵانبراوی ئێمەیە.
لەم
ڕۆژانەدا دووبارە کێشەی نێوان میلیشیا سوننە مەزهەبەکان و تاقمی
دەسەڵاتدار بە سەرۆکایەتی مالیکی بڵێسەی سەندەوە و ئاگری جەنگێکی نوێی
خستەوە. ئەم جەنگە ڕاستەوخۆ لە دژی ئەمنیەت و بەرژەوەندی کرێکاران و بێ
بەشانی سەرجەم عیراقە. ئەمە بەرەنجامی ململانێی دەستە و تاقمی مافیاییە
لەسەر چۆنێتی دابەشکردنی سامانی بە تاڵانبراوی کۆمەڵگا.
ئێمە کرێکارانی کوردستان و عیراق، یەک دەنگ ئەم ململانێ و جەنگە ئیدانە
دەکەین و لە دژی دەوەستین. لە یەکی ئایاردا کە ڕۆژی هاوپشتی جیهانی
چینی کرێکارە، بانگەوازی سەرجەم کرێکاران دەکەین کە لە گردبوونەوە و
ڕێپێوانەکانی ئایاردا لە دژی ئەم جەنگە و هەڵگیرسێنەرانی بێنە دەنگ و
خوازیاری دەستبەجێ ڕاگرتنی بن.
کرێکاران و بێ بەشانی کوردستان و عیراق خوازیاری ژیانێکی ئازاد و
یەکسان و ئاسودە بۆ هەموو خەڵکی عیراقن، هەموو ئەو هێزانەی کە مافە
سادەکانی جەماوەر لە فەراهەم بوونی ئەمیەت و گوزەرانێکی تەسەل ژێر پێ
دەنێن، بە دوژمنی جەماوەر دەزانێت.
کۆتایی بێ شەڕ و ماڵوێرانیی.
بژی یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی جیهانیی
چینی کرێکار.
- کۆمیتەی داکۆکی لە
مافەکانی کارمەندانی کەرتی نەوت (بەسرە)
- رێکخراوی کرێکارانی
بیناسازیی لە کوردستان
٣٠\٤\٢٠١٣
|