١٤\٩\٢٠١٢
شه‌ڕ
وەستا.

حەیات مەجید
ده‌نگی شه‌ڕ
کۆتره سپیه‌کانی ته‌را کرد
له
ئاسمانی نیشتمان
شەڕ وه‌ستا
کتێبه‌کان بوون به خۆڵه‌مێش
دره‌خته‌کان بوون به تابووت
شەڕ وه‌ستا
ئاژنی چوو به پێی شیعرێکا
شیعر شه‌ل بوو
شەڕ وه‌ستا
نزای ژنه‌کان گیرا بوو
هه‌نسکیان سوارتر ده‌بوو
فرمێسکیان به‌خوڕتر ده‌بوو
شه‌ڕ وه‌ستا
ئه‌لبومه‌کان چۆڵ بوون له وێنه
چ.. نه‌فره‌تییە‌که
ئه‌م شه‌ڕه
لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو
خوێنیان لێ ده‌تکێ
دێڕه‌کان دووکه‌ڵ
تۆمار ئه‌که‌ن
شەڕ وه‌ستا
قیبله‌مان لێ تێکچوو
له نه‌گریسی ئه‌م شه‌ڕه‌دا
پرچی ڕه‌شمان چه‌رموو بوو
ته‌نیاییمان
ته‌نیاتر بوو
په‌نجه‌کان هه‌ڵوه‌رین
تا مۆسیقایه‌ک بژه‌نن
بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه
شه‌ڕ وه‌ستا
برژانگمان پێوه نه‌ما
تا
ئاسه‌واری رابماڵین
لێومان به گڕی شه‌ڕ
سووتا
به‌شی
ماچمان پێ نه‌ما
شه‌ڕ وه‌ستا و
هه‌گبه‌یه‌ک
وشه‌ی نابووتی
خسته سه‌ر سه‌کۆی ماڵه‌کان
منداڵ به هه‌تیو بانگ
کرا
ماڵ به که‌لاوه
شار به وێرانه
شەڕ وه‌ستا
مانگ زه‌رده‌خه‌نه‌ی
کرد
له‌تێکی خۆی پیشان داین
شه‌ڕ وه‌ستا و.........
هه‌ر نه‌وه‌ستا
ئای چ وچانێکی که‌م بوو ئه‌م وه‌ستانه
تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه‌کی بێ
واتا بوو
وه‌ک واتای شه‌ڕ
جارێکی تر بۆنی خوێن
هه‌موو دونیای ته‌نی
له رژانی هه‌ر دڵۆپێکدا
ئه‌هریمه‌نێک
پێدەکەنێ
له سوورهه‌ڵگه‌ڕانی گوللە‌یه‌کدا
له خشاندنی دوو شمشێر له یه‌کتری
له شکاندنی په‌نجه‌ی یه‌کتریدا
پێده‌که‌نێ
هه‌ر پێده‌که‌نی
به ئه‌هریمه‌نیی
خۆی و
به عه‌قڵی بچووکی ئێمه‌ی شەڕکه‌ر!
ماڵپەڕی حەیات مەجید
|