هه‌ردی ئه‌حمه‌د به -*باران- پێشکه‌ش بێت به‌ر له خۆشم .. )) ئه‌ی دایکی باران تۆ به‌نمه‌نم کردنت ئاوازم پێده‌به‌خشیت ; ژیانم پێده‌به‌خشیت !! خۆت ده‌که‌یته دایکی شیعرێکی نوێم منیش ده‌بمه باوکی ووشه‌کانی((.. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که بۆنی سنگت پێبه‌خشیوم ئیتر سینه‌م پڕ پڕ بووه له‌تۆ له هه‌ناسه‌ی تۆ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تیلله‌ی چاوت لێیدا‌وم بۆ هه‌میشه ه‌ه‌ستم تژیبووه له تۆ له نوری نازه‌نینی تۆ ئیدی من ده‌روێشێکی ئه‌م ڕووه نورانییه‌ی تۆم شه‌و ڕۆژ ده‌گه‌ڕێم خۆشم نازانم بۆ چی! چۆن بوومه ئه‌م دێوانه سه‌رشێته‌یی ئێستام باوه‌ش به هه‌موو دره‌خته‌کانا ده‌که‌م له حه‌سره‌تی تۆدا ماچی هه‌موو شه‌قامه‌کان ده‌که‌م له خۆشه‌ویستی تۆدا هه‌موو کووچه‌کانی شار له‌ئامێز ده‌گرم له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆماندا سه‌رنج له چرای هه‌موو خییابانه‌کان ده‌ده‌م له سووربوونی یه‌که‌م ئاوابوونی ڕۆژه‌وه خۆم ته‌سلیم به یه‌که‌م بیره‌وه‌یمانه‌وه ده‌که‌م ئێستا خۆم ؛ وه‌ک یه‌که‌مین ڕێبورای عه‌شق دێته‌به‌رچاو !! له‌م شاره‌دا ... که به‌قه‌د ته‌مه‌نی نه‌وڕه‌سێک من و تۆ یه‌کتریمان تییا له ئامێز گرتووه هه‌موو دووڕییانه‌کان ده‌گه‌ڕێم دڵم خۆش نییه و هه‌ر غه‌مگینم .. سه‌یره!! ئه‌مڕۆ بیری دوێنێ ناکات
په‌پوله‌کان تا زه‌مه‌نی پێکه‌وه‌بوونییان له‌گه‌ڵ گوڵه‌کان پاشان یادی خۆیان له‌بیر ده‌که‌ن چ عه‌جیبه! کووچه‌کان له‌ده‌نگی هه‌نگاوه‌کان سه‌رییان ده‌به‌ستن چراکان له ترسی بینین چاوی خۆیان ده‌نوقێنن شه‌قامه‌کانی ئێره‌ش رێز له دڵی دڵشکاوترین عاشق ناگرن !! ئه‌ی دایکی ئه‌م هه‌سته هه‌ر تۆ هه‌یت هه‌ر تۆ شک ده‌به‌م له‌م ژیانه ته‌نهاییه‌دا تۆ له‌کوێیت من ناتبینم ئه‌ی حنونی ئه‌م هه‌ناسه‌یه تۆ له‌کوێیت ؟ من هه‌ست به کڵۆڵی خۆم ده‌که‌م به‌ته‌نیا له هه‌ر کوێییه‌کی وه‌ره.. زۆر له پێویستی زیاتر پێویستم پێته له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که بڕیارماندا بۆ یه‌ک بژین بۆ یه‌ک بمرین ئیتر من بڕیارم دا ته‌نها بۆ تۆ گیتار بژه‌نم ته‌نها له ناخی هه‌ستمه‌وه بۆچاوی هه‌ناسه‌یه‌ک ئاوازێکی حه‌زین بڵێم .. ئه‌ی دایکی باران تۆ به‌نمه‌نم کردنت ئاوازم پێده‌به‌خشیت ژیانم پێده‌به‌خشیت !! خۆت ده‌که‌یته دایکی شیعرێکی نوێم منیش ده‌بمه باوکی ووشه‌کانی . له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که بڕیارماندا ئێواران بۆ یه‌کتر نوێژ بکه‌ین تۆ له هه‌ر کوێیه‌ک بیت ،من له هه‌ر فیستیڤاڵێکدا بم به‌رماڵ بۆ خۆشه‌ویستیمان ڕابخه‌ین و نوێژ بۆ گه‌وره‌بوونی هه‌ست و هه‌ناسه‌مان بکه‌ین ئه‌ی دایکی باران .. ئه‌ی دایکی ئه‌م شیعره‌م ... ئێستا هه‌ڵسه ووسڵێک له گریانی باران ده‌ربکه!! هه‌ڵسه ده‌ستنوێژت به فرمێسکی دووری من بشۆ من ئێستا له بلنگۆی هه‌موو جیهانه‌وه شیوه‌نی گیتارێکی جه‌تیوت بۆ ده‌گێرم له فیستیڤاڵێکمدا وه‌سێتی خۆمت بۆ جێدێڵم له‌سه‌ره‌مه‌رگمدا به‌یانی من ده‌مرم !! باران هه‌تیوو ده‌بێت !!.. تۆ نوێژ بۆ گه‌وره‌بوونی هه‌ست و هه‌ناسه بکه..
له کیشوه‌ری سه‌فه‌ره دووره‌کانی ئه‌وپه‌ڕی قه‌ه‌ره‌وه هه‌ردی ئه‌حمه‌د، چ بارانێک ده‌یشواته‌وه جگه له‌بارانی ون و بێ نازنامه و بێ نیشتمان !.. باران هه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی دایکی لێونه و باوکی به دوایدا وێڵه..
1- 2008
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خالید شه‌یدا من كێم هه‌یه جگه له تۆ هه‌ر له مێژه په‌یمانم داوه به تۆ هه‌ر چیی گوڵی دونیا هه‌یه بیده‌مه تۆ ..... وه‌ره ئه‌ی هه‌ناسه‌كه‌م ده‌زانی زۆرت بیرت ده‌كه‌م من له ناو ته‌نیایدا توایمه‌وه ته‌نیا شك به تۆ ده‌به‌م بێ تۆ ...... ژیان به‌هارێكه و به بێ گوڵه و پایزێكه و وه‌رزی گه‌ڵا رێزانه من زۆر تامه‌زرۆی ماچی تۆم گه‌ر تۆ نه‌بێ كه‌سێكی دیكه نییه تێنوه‌تیم به ماچ بشكێنێ به‌س ته‌نیا تۆ ......!! هانۆڤه‌ر 11.04.09
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
عمران خه‌مبار تؤ ڕؤیشتی له نێو ده‌ریای ته‌نیاییدا خه‌رقت کردم چرایه‌ک بووم بۆ ڕوناکی به‌ڵام تؤ خامؤشت کردم * * * ژیانێکت بؤ جێهێشتم پڕ گریان و ماته‌مینی تؤش بزه دێته سه‌ر لێوت به ره‌شپؤشی که ده‌مبینی * * * دابڕانت ئه‌ژدیهایه و له نێو دڵما نیشته‌جێیه به‌م لاویه ته‌مه‌نیشم خه‌زانێکه و له‌به‌ر پێیه * * * به‌ڵام ده‌ڵێم هه‌ناسه‌کم هه‌رچه‌ند من تؤ‌م له کیس چووه توخوا ئاگات له دڵت بێت چونکه زؤر خؤشم ویستووه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ندی عه‌لی ئاسمان ڕما ئه‌ستێره بریسکاویه‌کانی به‌دوی یه‌کدا یه‌ک یه‌ک وه‌رین مانگ خلیسکاو که‌وته گۆمێکی مه‌نگه‌وه هه‌ور خۆی له‌سێداره‌دا وه‌شت له‌بارچوو پێده‌شت سنگی خۆی به‌چه‌قۆی داخ و حه‌سره‌ت له‌ت وپه‌ت کرد ڕووبار گریا گوڵاڵه‌سووره‌کان نامه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌یان نووسی له‌شه‌هید بوون چیای بڕواش وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕووی خودای دیبێ بوو به‌قه‌قنه‌س نیشتیمان چوو بۆ پرسه‌ی خۆی دووه‌م ڕۆژی وه‌رزی هه‌ره‌س به‌ڵێ گیانه سه‌ر .. به‌خۆ .. بوون سه‌رخه‌وێکی شاعیرانه.
ئه‌پریلی 2009
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌تیف عومه‌ر له‌یادی مه‌رگه‌ساتی قه‌ڵادزێ.
هۆ له‌یلایه، کوڕم له‌یه ده له‌یلایه،گیانی گیانم لایه،لایه به ده‌سترازه‌ی کۆچاو کۆچت بێشکه‌ی کۆڵم به تاوێری پشتمه‌وانێ جه‌ڕاندووه هه‌ناو به‌ندیجگه‌رم به‌پلیکانه‌ی توناو، توونی ده‌ربه‌نده‌کان دا ئه‌گه‌رێم ده له‌یلآیه لایه،لایه کوڕم لایه دووا جێماوی مێردم که باوکته لایه،لایه کوڕی لولم، له ئێستاوه به باڵاتا که ئه‌روانم کوت‌و مت لێم ده‌بیته ئه‌و به‌ژن باریك ڕێك که‌ڵه‌گه‌ت وه‌ك جوانی خۆی نه‌رمه نیگای چاوه‌کانت هه‌مان نیگای چاوانێتی لایه،لایه ده له‌یلایه تۆ نازانی لای لایه‌که‌ت له‌م ڕێگایه بۆ کوێ ئه‌به‌م تاوه، تاوه دا ئه‌کشێم جار ،جار له ئاو هه‌ڵ ئه‌کێشرێم چه‌وبێ یا زیخ،پێی پییا ئه‌نێم تا ئه‌گه‌مه ئه‌و جێگایه‌ی تۆی بۆ ئه‌به‌م کورم ئه‌گه‌ر هه‌ره‌س هات و کانی ده‌می وشك کردین له‌بن داری دار به‌ڕویه‌ك بۆ وچانی شه‌که‌تی ڕێ تۆ ده‌م بنێ به سنگمه‌وه من سه‌ر ئه‌نێم به‌لاته‌وه تا تینومان له یه‌کتری ئه‌شکێنه‌وه لایه ، لایه به‌ندی دڵم ده له‌یلایه جاراێکی تر له تاوێری پشتمت ئه‌نێم ملله و قووته‌ی شاخه‌و شاخی زنجیر ئه‌پجڕم باوان کوڕم بڕوام پێته وه‌ك بروای هه‌وور باران بێنی بۆ سه‌ر کێڵگه وه‌ك بڕوای شاخ بۆ پێشمه‌رگه
ده له‌یلایه ، لایه لایه کوڕی جوانم خوشکه‌که‌تم له ئامێزما تووند گرتووه‌ا له‌وه‌تی هه‌ین ڕێمان له‌سه‌ر ڕێی گرانه له‌و شاخه‌وه که بۆی ئه‌چین له‌و رێگایه‌ی سه‌ر ئه‌که‌وین ئه‌و ئه‌شکه‌وته‌ی چاوه‌ڕێیه کۆچمان به‌رینه باوه‌شی هه‌موو جێپێی ئه‌وی تییایه کوڕم که‌سم هه‌مان جێگا شوێن هه‌وار و ، شوین په‌یمانی من و باوکته که گه‌وره بوون له گه‌رمیان و له کویستانی وڵاته‌وه هه‌نگاوه‌کان بۆ قه‌ڵادزێ،هه‌ڵگرنه‌وه
17/04/2009
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژاك پرێ ڤه‌ر و. له فارسیه‌وه: هه‌ژێن من ده‌مه‌وێ بمرم من ده‌مه‌وێ ملیاردێ جار بمرم و له دونیایه‌كا زیندوو ببمه‌وه، كه هاوسێكان به‌یه‌ك ئاشنا بن و خه‌ڵكیش گشت ڕه‌نگه‌كانیان خوش بوێن. ده‌مه‌وێ له جیهانێكا زیندوو ببمه‌وه كه عیشق، به نرخی خه‌نده بێ پیاوان، نه‌مرن ژنان، نه‌گرین مناڵان گشت باوكی خۆیان ناز بكه‌ن. دادپه‌روه‌ری باخێ بێ، خه‌ڵك تێیدا سێوی یه‌كسان بخۆن یه‌كسان بژین و یه‌كسان بمرن. من ده‌مه‌وێ له جیهانێكا هه‌ستمه‌وه كه‌س له جارێك زیاتر نه‌مرێ. ________________________________ * له‌په‌رتووكی (''همچون كوچه‌ای بی انتها'' ترجمه : احمد شاملو) وه‌رگیراوه.
|