په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١١\٢٠١٠

    شەش تشت .

ناڵە عەبدولڕەحمان

(١)
خۆخێک بێ موتوربەکردن
لەلقى ووشکى درەختى هەنجیردا
سەوزبوویەوە.
  *  *  *
(٢)
من هەموو سەرم دایە تۆ
تۆش هەموو نا
بەشێک لەژنێتیم بدەرەوە
تا لەنوێوە دەستپێبکەمەوە.
  *  *  *
(٣)
لە ناندێن مشکێ ترساندمى
لەدەرەوە
ڕیویەک خەریک بوو نەفسم بدزێ.
  *  *  *
(٤)

کە سەرى پێرفیومەکەم کردەوە
بۆنى خەوێکى قووڵ بردمى
لێ نەخەوتم.
  *  *  *
(
٥)
لەژیانمدا زۆر حەزم لەخۆمدا کوشتووە
نەرگیلە و خەوتن لەگەڵ تۆ
دووان لەمان بوون.
  *  *  *
(٦)

لەڕۆژێکى تەمموزى ٢٠٠٤ دا
بەفر بارى
من نەلەچکم کرد، نەملپێچ
تۆم بەڕووتى کردە بەرم.
  *  *  *

ماڵپه‌ڕی ناڵه‌ عه‌بدولڕه‌حمان