١١\٢\٢٠١٠
شێتى.

نیا کامیل
تەزیووم
تەڕ تەڕى ڕەهێڵەى جوداییم
پەڕەسێلکەى گوێسوانەى ماڵە شێتێکم
هەرچى شتە لەوەوە فێربووم
تەنانەت خۆشەویستیش
فێربووم کە هیچم نەبێت
ماڵم نەبێت ، جێگاى خەوم دیارنەبێت
ئەو هەموو شەوێک لەتاریکیدا
ئەفسانەیەکى بۆمن دەهۆنى
کە تەواو دەبوو پێى دەووتم پێتوایە
کە من شێتبم ؟
منیش دەموت هەرگیز .. هەرگیز
ڕەنگە ئەو جگەرەى لە هەموو شت زیاتر خۆشویستبێت
بۆیە منیش وەک ئەو فێربووم شتێکم خۆش بوێت
ئەو جگەرە و منیش تۆم خۆشدەوێت
ئەو ئاکام جگەرە خۆشەویسترین کەسى کوشتى
منیش ڕەنگە ئەوینى تۆ
ئەو کە تەنها لەگەڵ مندا شێت نەبوو
پێى ووتم شێت مەبە ... شێتى
بەڵام من ئێستا نازانم چیم
ئەوینت قومێکى تاڵ بوو ، پێتدام
بە یەک بیین هەڵمدا
نەوەک پێشووم و نە مەستیشم
بۆیە ڕەنگە شێتبم دواجار
هاوڕێکەم، کە شێت بوو
هەموو بەیانییهک ڕۆژووى شەوى
بە لێوى جگەرەیەک دەشکاند
منیش پێم خۆشە وابم
بەلێوى تۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
کەنیت
بۆیە ئەمشەو لە خەڵوەتدام
هاوڕێم خەمە
لە پێکى یەک دەخۆینەوە
ئەو پێک لە چاوى من و من لە دڵى ئەو
پێک پڕدەکەم
یادگارى کۆن دەگێڕینەوە
لە تاریکى ئەم شەوە تەنها و نەگریسەدا
مۆمێکم داگیرساندووە
وەک چاوت ئازارم ئەدات ، وەک لێوت ئەم دوێنێت
خامۆش نابێت -
ناکوژێتەوە -
وەک دەروونم
وەک دووریت ئەمسوتێنێت ، ئەو من دەتاوێنێ
لەجێى خۆى
بۆیە ئێستا
ئەگەر پێت وایە کوڕێکى ڕەسەنى ڤینۆس ماوە
ئەوە منم
ئەگەر لەناو بەندى قەفەسى سینەتدا
لەژێر مەمکى چەپتدا
جووڵە و دەنگێک هەست پێدەکەین
ئەوە منم
شێت و شەیدا هەر منم.
nyakamil@hotmail.com
|