٦\٣\٢٠١٣
شەو و رۆژ.

هەستى
سەمەد
شەو تاریکە
منى تاریک
لە شەوى تاریکدا بیر لە رۆناکى
دەکەمەوە.
شەو تاریکە
منى ژن
لە تاریکیدا بیر لە هاوسەرەکەم و منداڵەکەم
دەکەمەوە.
شەو تاریکە
منى منداڵ
منى نەوەى خۆم
بیر لە خۆم دەکەمەوە.
شەو تاریکە
من و سەگەکەم بیر لە وەفا
دەکەینەوە.
شەو تاریکە
زۆر تاریکە شەو
من و شەو
بیر لە نووسینى شیعرێکى تاریک
دەکەینەوە.
تاران
hastisamad@yahoo.com
|