٥\٥\٢٠١٣
شه‌وێک
له‌گه‌ڵ سه‌گه‌که‌مدا.

هێرش
یاسین
ماڵه‌که‌م
به‌جێنه‌هێشت!
ئه‌و شه‌وه‌ی تاریکیی باڵی کێشا به‌سه‌ر ژووره‌که‌مدا
کتێبه‌کانم ده‌نگیان ده‌چووه سه‌رده‌نگی گوێدرێژ،
خۆشه‌ویستی خه‌وی لێکه‌وت..
ده‌نگی خۆر نووسا...!
سه‌گه‌که‌م، له‌به‌ر قاچم که‌وته سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و شه‌وه میوانی زۆرم هه‌بوو
پێنووس و لاپه‌ڕه و شیعر...
هه‌رسێکیان میوانێکی بێده‌نگبوون.
ئه‌و شه‌وه ئومێد چه‌قۆی له گه‌رووی راچوو
مرۆڤه‌کان دڵیان هه‌ڵزڕا
سه‌گه‌که‌م ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ره‌شت
ئه‌و شه‌وه چاودێری گه‌ڵام ده‌کرد
له ده‌می جووتبوونی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا
چاودێری چرام ده‌کرد
ئه‌و ده‌مه‌ی ژیان کوژایه‌وه
چاودێری مر‌ۆڤم ده‌کرد
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌نگی ئاژه‌ڵه‌کان ده‌گه‌ویشته ئاسمان.
ئه‌و شه‌وه له پڕێکدا،
ده‌نگی ناقووسی پیرۆز له‌سه‌ر مزگه‌وته‌کان به‌رز ده‌بۆوه
کتێبه‌کانم دیسان زه‌ڕینه‌وه
دوو ده‌نگی زۆر نه‌شاز بوون
سه‌گه‌که‌میان به‌ئاگا هێنا.
ئه‌و شه‌وه یارمه‌تی په‌پووله‌یان
دا
تا له‌گه‌ڵ پاییز بخه‌وێت
گوڵێیان له‌به‌رده‌م گۆڕستانه‌کان ناشت
سه‌ری ئاویان بڕی خستیانه ناو رووباره‌وه
لاشه‌ی سه‌گه‌که‌م خوێنی لێده‌ڕۆیشت
ئه‌و شه‌وه سروشت پێکی شه‌رابی وه‌همی ده‌خوارده‌وه
درۆ له به‌ندینخانه رای‌کرد
راستییش به‌دیل گیرا...!
هه‌ر به‌دیلییش کوژرا...!
قاچی سه‌گه‌که‌م شکا...!
له ناو گه‌ڕه‌که‌دا
یه‌ک ماڵ و یه‌ک مرۆڤ
یه‌ک سه‌گ و یه‌ک ئاتەشگه
یه‌ک چرا و یه‌ک شیعر
یه‌ک پێنووس و یه‌ک لاپه‌ڕه‌ی لێ‌بوو
هه‌موویان به‌ده‌وری ژیان ده‌سووڕانه‌وه.
له هه‌موو ساڵێکدا
رۆژێکم به‌شه‌و ده‌چێت
ئه‌و شه‌وه‌ش..
سه‌گه‌م مرۆڤی بینی خه‌وی لێ تێکدام
ئه‌و شه‌وه، سه‌گه‌که‌م زۆر وه‌ڕی!
wwhersh@yahoo.com
|