٢٥\١١\٢٠١٤
شەوێک لە لەندەن
بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارەکان رێکخرا!
رۆژی
٢٢-١١ لە زانکۆی سیواس لە لەندەن، شەوێک بۆ بەهانەوەچوونی ئاوارەکانی
قوربانی دەستی تیرۆریستی داعش لە لایەن رێکخراوی AWL
بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رێکخرا.
لەم شەودا سەرەتا بە ووتەی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی دەستی پیکرد کە دوو وێنەی لەسەر رووداواکانی سەر
شانۆ سیاسی ناوچەکە خستەڕوو، وینەیەک بە دوای داگیرکردنی چەند ناوچەی
عێراق و کوردستان بەدەست چەتە ئیسلامیەکانی داعش کە کوشتار و ئاوارەی
بەدوا خۆیدا هێنا، وینەیەکی تر لە بەڕەنگابوونەوەی مەزنی چەکدارانەی
ژنان و پیاوانی کۆبانی بەرامبەر بە مەترسیدارترین گرووپی مرۆڤکوژی
ئیسلامی سیاسی. هەروەها لە نێو وتەکەیدا ئاماژەی بە ئەو بەرپرس و
بازرگانە چاوچنۆکانە کرد کە بە دوور لە هەر پێوانەیەکی رەوشتیی و
مرۆڤانە، لە چەند مانگی رابردودا لە بەرەکانی پیشەوەی جەنگدا
بازرگانیان لەگەل دەستەوتاقمی تیرۆریستی داعش کردوە.. داوای پشتیوانی
کرد لە کەمپەینێک کە لە لایەن کۆمەڵێک کەسایەتیەوە ڕاگەیەنراوەو لە
کۆتایی قسەکاندا باسی گرنگی دەوری خەڵکی ئازیخوازی جیهان بۆ ڕاوەستان و
پشتیوانی لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی کۆبانێ و هاوکاری و بە پیرەوە
چوننی ئاوارەکانکرد.
لە درێژەی بەرنامەکانی ئەو شەودا ٣
نمایشکاری ناسراوی کۆمیدیی بەرنامەیان پێشکەشکرد پاشان دوو پەخشانە
شیعر پێشکەشکرا بەدوا ئەودا چەند گۆرانیەک ئینگلیزی وترا، کە سەرجەم
بەرنامەکان لە دەوری پشتیوانی لە ئاوارەکان و کارەکانی فیدراسیۆن
تەوەرەی بەست، بەرنامەکان بە خواردن وخواردنەوە کۆتای هات. و بڕی ٢٧٠
پاوەند بۆ ئاوارەکان کۆکرایەوە. شایەنی باسە بەشداربووان واژۆی خۆیان
دا لە کەمپەینی دژ بە بازرگانیی لەگەل داعش.
٢٣\١١\٢٠١٤
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|