٢٣\٢\٢٠١٤
شه‌وه سپیه‌کانی خۆشه‌ویستیی.

که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
١
له کوێی شه‌وی یه‌ڵدا
شه‌وه درێژه‌کانی سێبه‌ری باڵنده و
رۆحه شیرینه‌که‌ی گمه‌ی کۆتر
تۆ شه‌وێکی پایزی خۆت
ده‌سپێریته تریفه‌ی مانگ و
گوڵه هه‌ناره‌کانی رۆحی من
ئه‌و رۆحه‌ی هه‌ست به تراویلکه‌ی
هه‌ناسه‌ی په‌لکه‌زێڕینه‌ی
به‌هارێکی پڕ له شه‌ونم ده‌کات.
٢
له برووسکه‌ی روبارێکی هێمنه‌وه
که‌وتوومه‌ته رێ
به‌ده‌م زریان و
ره‌شه‌بای
شه‌وێکی سسپیه‌وه
هه‌نگاوه‌کانم ده‌بێته
تیشکێکی پرشنگدار
له رۆحی به‌ردێکی ئاگرینه‌وه
وڵاتی دڵت ده‌بێته کوانووی خه‌می ساماڵ
شه‌ماڵی نیگای ده‌روونم
تارمایی زینده‌گی ژیانمه
تۆ ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه بووی
له جۆلانه‌ی ئاسمانی مندا
ئاوێته‌ت کردم
به سروشتی چوار وه‌رزی ساڵ.
٣
مه‌به به گه‌ڵایه‌کی وه‌ریووی پایز بۆ من
من ئاگرێکی تازه بووکم
ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر شاباڵی دڵی تۆ
له‌نگه‌ر بگرم
بۆ کۆتری ئاشتی
جیهانی پڕ به‌رائه‌تی منداڵیی
بۆ ئازادیی باڵنده‌کان
تاکو سڵ نه‌که‌ن
له ده‌ستی نه‌گریسی راوچیه‌کان.
٤
مه‌به به ته‌می گومان
به رێژنه‌ی پرسیار و ره‌شه‌با
به دوودلیی لێم مه‌ڕوانه
تۆ نازانی چاوه‌کانم
دوو چرای باڵ داگیرساون
لاشه‌م شه‌ڵاڵی خوێن بووه
که من ئه‌وینێکی چاو نه‌ترس بم
دڵم ده‌رژێته جۆگه‌کانی کازیوه‌وه
له شێوه‌ی په‌یکه‌رێکی ئه‌فسووناویی
بۆ شمشێری سووری هه‌تاوت
له ئه‌شکه‌نجه‌دا هاوار ده‌که‌م
له ناو ماڵیاندا باڵ ده‌گرم.
٥
ده‌مه‌وێ یه‌زدان
گوێ له پاڕانه‌وه‌ی دڵم بگرێ
تا بزانێ له دارستانی لاشه‌مدا
چه‌ند جار زمانم سوتاوه
چه‌ند جار یاخی بووم له وه‌نه‌وشه‌ی
شیعر
له ناسکی دڵی گه‌رمی بیانیه‌کان
ئای خودایه نامه‌وێ له تۆ جیاببیمه‌وه
تا داره هه‌نجیره پیره‌که‌ی
رۆژگارێک دێت و سه‌رده‌نێنه‌وه
له باخچه‌ی دڵیان‌دا من ده‌نووسێته‌وه.
٥
کۆتره په‌رته‌وازه‌کانی منداڵییم
سه‌رگه‌ردانی نێو تۆڕی جه‌سته‌م ده‌بن
تاڵه‌کانی قژم ده‌هۆنمه‌وه
بۆ به هه‌شتی ئارامیی و دڵنیایی
ئه‌سپی رۆژگاره ناهه‌مواره‌کان راو ده‌که‌م
تاکو له دۆزه‌خی مه‌رگێکدا
به ئه‌سپایی ده‌بمه گوڵێکی خوێناویی و
پشوو ده‌ده‌م.
٧
حه‌ز ناکه‌م ببمه ده‌ست و په‌نجه‌ی
هه‌ڵوه‌رینی بێوه‌ژنێک
ئه‌هریمه‌نێک سۆزی دڵم به‌رێ بۆ خۆی
حه‌زه‌کانم دابه‌ش بکات
بمکاته وڵاتی خوێن و
سنه‌وبه‌ر تیاما سه‌وز نه‌بێ
لاولاوی ته‌لیسماویی
له باڵام جیا بکاته‌وه
جریوه‌ی ئه‌ستێره
به‌هه‌شت و دۆزه‌خم
لێ ئاڵوگۆر بکات
دووکه‌ڵی ئاگرێکی جه‌هەنەمیی
ده‌ریام لێ لێڵ بکات.
٨
تۆ ده‌توانی
له گۆشه‌یه‌کی ده‌رونتا دام بنێیت و
سه‌رم به مرواری بدره‌وشێته‌وه
دووباڵم لێ بڕوێنی و
خوێن به جه‌سته‌م بشنێته‌وه.
٩
سه‌فه‌رمه‌که
نه‌کا له جیاتی خۆت
سه‌رێکی بڕوام بۆ بێننه‌وه
نه‌وه‌ک گزنگی به‌یانی ببێته
تریفه‌ی شه‌وگاری ره‌ش و
کۆچی نامرادی به شوێنته‌وه
رێگه‌م بده با ببمه
رووبارێکی سه‌رهه‌ڵگرتوو
بۆ ناو ئۆقیانووسێکی نادیار
په‌رێکی باڵتم بده‌یه
تا نامه‌ی هه‌تاو بنووسم
ببمه نمه‌ی بارانی دڵت و
ئاگردانی عه‌شقی سوتاوت بکوژێنمه‌وه.
١٠
رۆحم بکه به شه‌وێکی زیوین
تا باڵنده‌ی گه‌وهه‌ری
شه‌وه تاریکه‌کانت بم
رۆحم بکه به پریاسکه‌ی خۆت و
شه‌وقت پێ ده‌ده‌مه‌وه
تا دروشانه‌وه‌ی ئاوێته‌کانی
به‌ر سنگ و گه‌ردنت بم.
١١
وشه‌ی ناسکی ماڵئاوایی
ده‌بێته وتووێژی
که‌نار و ئاو
گوڵی ناسک سه‌رده‌ردێنێ و
تۆش ده‌بێته بووکێکی سپی
به‌رباران و
ده‌بێ به گزنگ و هه‌تاو.
١٢
له تووڕه‌بوونما
کیژۆڵه‌یه‌کی بێ ده‌ربه‌ستم
ره‌ش ده‌چمه‌وه و تازه له‌دایک ده‌بم
له ئاسووده‌یما
سروود شه‌پۆل ده‌دا و
ئاسمان گۆرانی ده‌چرێ و
شه‌وێکی نامۆیی دڵته‌نگم
ئه‌وسا له که‌ناری رۆحتا
ده‌بمه شه‌وێکی سپی
ئاوێته ده‌بم به رۆحی پاکی فریشته‌کان
گوڵه‌به‌رۆژه سه‌رده‌ردێنێ و
چۆله‌که‌ش ده‌که‌ونه شمشاڵ لێدان.
١٣
بیرت نه‌چێ
به مندااڵیی رۆحم وا فێرکردووه
چۆن بکه‌وێته ماڵی ده‌روونته‌وه
ده‌فی هه‌ور بژه‌نێ
چۆن به ره‌نگێکی زه‌رد
ره‌نگی دره‌خته‌کان بنه‌خشێنێ
بۆیه من هه‌میشه خه‌ون
به مانگ و خۆره‌وه ده‌بینم
تۆش فێرم بکه
چۆن ریشی گرژی پیره‌کان دابێنم
چۆن ساباتێک بۆ خۆره‌تاو
دروست بکه‌م.
١٤
ده‌مه‌وێ وه‌رزێکم هه‌بێ بۆ سه‌ماکردن
سه‌مایه‌ک پڕ بێت بۆ دڵی تۆ
تا په‌نجه‌ت به رۆحم بگا و
رۆحم ببێته تۆپه‌ڵێ گڕ
بۆ شه‌وێکی زیوینی تۆ.
١٥
ماڵه‌که‌م بۆنی عه‌شقی تۆی لێ دێ
وه‌ک ئه‌و مه‌لانه‌ی له ئاسمان
یاخی بوون
وه‌ک ئه‌و دارانه‌ی که له دڵی
سروشتان روابوون.
١٦
بمکه به دزووله‌یه‌کی باریکی قژت
تا رووحه‌کان به یه‌که‌وه ببه‌ستنه‌وه
به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م
ره‌نگه‌کانی خه‌ونی پێشوو
ده‌نگه نه‌بیستراوه‌کانی گوڵی جوانیی
زوو ده‌هێنمه‌وه
ده‌یان خه‌مه ناو شه‌پۆلی روخسارت
تا سه‌رله‌نوێ بڕوێنه‌وه
ببنه شه‌پۆلی تیشکی هه‌تاو
هاواره‌کانم سپی ده‌چنه‌وه.
١٧
رق مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه
خوێنی به‌رد و خوێنی من و
خوێنی مێژوو ده‌نووسنه‌وه
شاخ و به‌فر زاوزێ ده‌کات
پرشنگی برین ده‌دات
له روخساری کوێستانه‌کان
دۆڵه‌کان به ته‌م و به‌فر داده‌پۆشێ
به ژاڵه‌ی جه‌سته‌ی من
ده‌نووک له تۆوی
شیعرم ده‌گرێ
ره‌نگی شنه‌با له باڵی هه‌تاوی
شه‌وما بنوێ.
ماڵپه‌ڕی
که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
|