پێشه به‌م شه‌وه‌زه‌نگه بۆ كوێ ده‌ڕۆی.. سه‌ری من و خۆشت هه‌ڵده‌گری! ناترسی له قه‌ده‌ره‌كانی ژیان و خۆت خسته سه‌رابی ئه‌م نیوه‌شه‌وه‌وه.. كام گێژاوه ڕاپێچی كردی به‌ره‌و دوورگه‌کانی كۆتایی بردی.. زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌تچرپاند به گوێما مه‌ترسه ئه‌ی هاورێ هه‌ڵمگرتووی له دڵما.. له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و نیوه شه‌وه چاوت بڕیبووه ناو چاوم به‌تاسه‌وه جار جاره‌ش پڕ به‌گه‌رووی گریاناوییت هاوارت ده‌كرد و ده‌تگوت: ئه‌ی هاوده‌می خه‌می ژین وته‌نیایی من دڵنیا به ئه‌ز لانكێکت له‌نێو دوورگه‌ی دڵی پڕ پڕ له ئه‌ڤینم بۆ چێده‌که‌م نه‌رمونیان و نه‌خشتنتر و ره‌نگینتر بێ له لانکی سه‌رجه‌م دایکانی ده‌ڤه‌ره‌که‌م.
١٠\١٢\٢٠٠٨ pasha_ym@yahoo.co.uk
|