١٢\٨\٢٠١٣
شەوی
بێتۆیی.

چرۆ
دیسان هات
شەوی پڕ لە سەراب و تەنیاییم
شەوی پڕ لە ئازار و شکانی
رۆحم
تۆ!
زۆر بێ وەفا بووی
لە ئاستم
دڵت وێران کردم و
فرمێسکت پێ رشتم
رۆیشتن ئەو شەوانە و
بوون بە یادگارییەکی خاڵیی
خاڵیی لە تۆ.
* * *
ئەی تۆ نەتگوت:
تۆ ئارامبەخشی دڵمیت؟
ئەی تۆ نەبووی گوتت:
سوێند دەخۆم
بە پێکێک لە فرمێسکی
چاوانت؟
کە من! سۆمای چاوانت بم،
کەچی ئێستا دەستت
لە ملی کچێکی ترە و
منیش فەرامۆش کراوم.
* * *
چاوم چاوەڕوانی گەڕانەوەت بوو!
کەچی بە بێ ماڵئاوایی!
دەرگای دڵت لێداخستم.
* * *
کوا ئەو شەوانەی قوڵپی هەنسکت ئەدا و
لە جیاتی پێکێک لە شەراب
فرمێسکی منت ئەنۆشی.
* * *
برۆ ماڵئاوا
برۆ
با منیش!
سەگەردانی رێگەی تەنیایی شەو
بم.
chroraniyey@gmail.com
|