په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٠\٢٠١١

شەوی مەرگی پەپوولەیەک،
(محییەدین رەزا)ی جوانەمەرگ.

 

ته‌حسین فایه‌ق


دەمەو ئێوارەیەکی پاییزی، شەوی پێنچشەم لەسەر هەینی.. بە دەم خەمەکانی سینەماوە لە چایخانەی مەچکۆ دانیشتبووین.. کاتێک زەنگی مۆبایلی (شەهرام نامیق) لێدرا و ئومێدی برای هونەرمەندی پڕ خەونمان کاکە (محیەدین رەزا) هەواڵی کۆچی ناوادەی ئەو پەپوولە بێ گوناهەی بواری سینەمای پێڕاگەیاند..!!! من و مامۆستا (تاریق ئاکرەیی) کە شەهراممان دی شپرزە و بێ ئۆقرە بوو گوتمان چییە!!!


گوتی ئێوە دێن لەگەڵم بچینە کۆیە ؟((محیەدین)) لە نەخۆشخانەی کۆیە ئێستا کۆچی دوایی کرد!!!!!!!!!! ئێمە هەردووکمان قەدەممان شکا، من گوتم: وا نییە ! تاریق گوتی: وامەڵێ ! ئاخ محیەدین گیان چەند کۆستێکی گەورەیە کە ئەو هەموو هاوڕێیانەت ئاوا لە پڕ بە جێهێشت؟؟؟ ئاخر تۆ دەیان خەونی سەوزت هەبوو. لە وەتەی هەی چاوەڕوانی فیلمێکی سینەمایی بڵند دروست بکەی.


ئاخر هێشتا زوو بوو هاوڕێ شیرینەکەی دڵمان.. هاوڕێ..
ئیدی: لە هۆڵەکان نمایشی فیلم بۆ کێ بکەین؟ ناوی دواهەمین فیلمی ساڵ لە کێ بپرسین؟؟؟ من چاوەڕێی تۆ بووم فیلمی پەیکەرە لمینەکانم بۆ مۆنتاژ بکەی (موحی) برام. ئەی ستاڤی فیلمی (بێکەس) دوای تۆ بێکەس دەمێنن؟


- ئەی فیلمە دۆکیۆمێنتیەکەت لەسەر کۆچەرەکان؟ دوای تۆ کێ دڵی ڕێگەی پێدەدا تەواوی بکا؟ محیەدین گیان بەو نەخۆشیە خێرا خێرا فیلمی تۆڕی جاڵجاڵۆکەت کۆپی کرد و بە نەقڵیات بۆت هەناردین.. تا لە هەولێرەوە بینێرین بۆ ڤیستیڤاڵی لەندەن.. تا بەشدار بی لە ڤیستیڤاڵ.. خۆ هێشتا ڤیستیڤاڵ نەکرابوو ئازیزەکەم بۆ جێتهێشتین!!! ئەو رۆژەی هاتینە سەردانت لە نێو ماڵە خنجیلەکەت (ئارش) ی نازداری بابە قسەی خۆشی بۆ دەکردی.. تۆش بە دەمیەوە پێدەکەنی. ئازیزی من دوای تۆ (ئارش) قسەی خۆش بۆ کێ بکا!!! ئێمەی هاوڕێ نزیکەکانت لە بێتاقەتیماندا.. خەمی ڕۆژگار لای کێ بڵێین؟؟


- من تا ئێستاش بڕوا ناکەم. بێگوناهترین و پاکترین مرۆڤ . دۆستی هەموو کەسێک لە گەنج و پیر.. بێ ماڵئاوایی جێمان بێڵێ!!! ئاخ هاوڕێ شیرینەکەی دڵم.
- دەزانی لەو ساوەی هەواڵمان پێگەیشت هیچ یەکێکمان چاوی وشک نەبۆتەوە.


- لە دواهەمین ماڵئاوایی لە گۆڕەکەت هیچمان نەماندەتوانی هەڵسین و بەجێت بێڵین، چونکە تۆ هەمیشە چاوگەی رۆشنایی بەخشین بووی بۆ چواردەورت، چۆن بتوانین لە تاریکی مانگەشەوێکی پاییزدا بە تەنیا لە گۆڕستان جێت بهێڵین؟


- محی گیان بۆ ئەوەی بۆنی تۆمان لێنەبڕێ گڵی سەر سینەتمان هێنایەوە.


- ئینجا تێگەیشتم کە ژیان جگە لە وەهمێک زیاتر هیچی تر نییە باوانم.
 


شه‌وی کۆچی ناواده‌، کاتژمێر سێی به‌یانی
٧\١٠\٢٠١١

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک