٨\١١\٢٠١٧
شەوکەت ئەمین
کورکی
نامه‌یه‌ک
ئاراسته‌ی ئەنجوومەنی سینەمای ئەمەریکا ده‌کا.
مەنسوور جیهانی
سینه‌ماکاری
کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی "کریستوفێر داد"
سیناتۆری پێشووی ئەمەریکا و سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی سینەمای ئەمەریکا
ده‌کا.
نامه‌یه‌ک بۆ بەڕێز "کریستوفێر داد" سیناتۆری پێشووی ئەمەریکا و سەرۆکی
ئێستای ئەنجوومەنی سینەمای ئەمەریکا (Motion Picture
Association of America Inc).
رێز و سڵاو..
بەر لە هەموو شتێک بە پێویستی دەزانم دوباره سوپاستان بکەم بۆ
هاوکاریتان لەمەڕ دروستکردنی دوافیلمەکەم (بیرەوەرییەکانی سەر بەرد) و
هەروەها بۆ نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە لە ناوەندی ئەنجوومەنی سینەمای
ئەمەریکا، که به خوشحاڵییه‌وه من و "عه‌باس غه‌زالی" (پرودیوسه‌ر و
ئه‌ندامی په‌رلەمانی کوردستان) ئاماده بووین.
جەنابی کریستوفێر.
من لە کاتێکدا ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسم کە وڵاتەکەم بە قۆناغێکی گەلێک
دژواری سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێ و نەمتوانیوە لەم سێ ساڵەدا هیچ
بەرهەمێکی نوێی بهێنمە دی و به داخه‌وه کاری فیلمسازیی و هونه‌ریی به
ته‌واوی له کوردستان ڕاوستاوه و هیچ داهاتوویه‌کی ڕوون نابینم.
هەر وەکوو لە دوایین فیلمەکەمدا بینیوتانە، من بەشێک له گرفته‌کانی
کاری سینه‌ما و به‌شێک لە ئازار و مەینەتی گەلەکەمم خستووەتە بەرچاو کە
لە زەمانی سەددامەوە دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆش هێشتا بەردەوامە. هەر
وەکوو خۆتان ئاگادارن، کوردستان سێ ساڵ لە ئاست دڕندایەتی داعش وەستا و
لە جیاتی گشت جیهان بەرەوڕووی ئەم هێزە نامرۆییە بووەوە و بو به‌ره‌نگاری
له خه‌ڵک و کلتوری کوردستان شەهید و بریندار و ئاوارەی زۆری لێ
کەوتەوە.
خه‌ڵکی کوردستان پاش شکستهێنان بە هێزی داعش لە خاکەکەیدا ویستی مافی
چارەنووسی خۆی بە ویستی خۆی دیار بکا و بەوپەڕیی ئازادییەوە چووە سەر
سندووقەکانی دەنگدان و زیاتر ٪٩٢ خەڵکی وڵاتەکەم دەنگیان بە
سەربەخۆییدا. بەڵام سێ حەفتەی نەخایاند و سەرلەنوێ و بەم تاوانە کەوتە
بەر شاڵاوی کوشتن و گەمارۆی سوپایی و ئابووری حکوومەتی بەغدا و
دراوسێکانی و ئێستا کە ئەم چەند دێڕەتان بۆ
دەنووسم، کوردستان لە گشت لایەکەوە گەمارۆ دراوە و هەموو ڕێیەکانی
زەمینی و هەوایی لێ گیراوە و جیهانی دەرەوەش، بەداخەوە، چاو و گوێی خۆی
لە ئاست ئەم کارەساتە نامرۆییە داخستووە.
سه‌ره‌ڕای ئەوەی کاری سینه‌ما له کوردستان هه‌میشه کارێکی سه‌خت و
پڕ لە کێشه بووه، به‌ڵام ئێستا کاری کلتووری و بەتایبەت سینه‌ما
بەرەوڕووی کێشەی جیددی‌تر بۆەتەوە. و ئەم پرسە هەمیشە لە زەینمدا
دەخولێتەوە که بۆچی بوونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵک و هێزه‌کانی ئه‌مریکا
له کوردستان و عێراقدا یارمه‌تی پرۆسه‌ی دیموکراسی و گه‌شه‌کردنی
کلتوور و هونه‌ر نادا و نەیداوه؟ ئه‌و ئه‌مریکیانه‌ی له کوردستان
بینیومن بۆچی بەس باسی چەک و نه‌فت و شه‌ڕ ده‌که‌ن؟ بۆچی که‌مترین
یارمه‌تییان بە بوژاندنەوەی فەرهەنگ و هونه‌ر و بەتایبەت سینه‌ما نه‌کردووه،
له کاتێکدا کە ئه‌مریکا به‌هێزترین وڵاتی جیهانه لە بواری سینه‌ما و
هونه‌ردا.
جەنابی کریستوفێر.
من وەکوو سینەماکارێک قەت بیرم له جێهێشتنی وڵاته‌که‌م نهکردۆەتەوه.
ته‌نانه‌ت لەم هەلومەرجە نامرۆییەدا هێشتا خەون بە ئاشتی و ئاسوودەیی
گەل و وڵات و ناوچەکەمانەوە دەبینم و بیر لە بەرهەمهێنانی فیلم و گەشەی
فەرهەنگی دەکەمەوە. سەرەڕای ئەوەی هەمیشە فیلمه‌کانم به زه‌حمه‌ت و
ئازارێکی زۆرەوە بەرهەم هێناون بەڵام دەتوانم بڵێم: هیچ گه‌شبین نیم که
ڕوژێک له هه‌لوومه‌رجێکی ئاسایی‌دا کار بکه‌م.
ببورن به‌م هه‌واڵە ناخۆشانەوە دڵگیرم کردوویت، بەڵام ویستم که‌مێک لە
بارودۆخی وڵاته‌که‌م و وه‌زعی سینه‌ما و هونه‌ری ئەم هەرێمە ئاگاردار
بن. و داواکارم که له‌م باروودوخه سه‌خته‌دا ئێوه‌ش پشتگیریی ئێمه
بکه‌ن.
بەوپەڕی رێزەوە
شەوکەت ئەمین کورکی (سینه‌ماکاری کورد)
٢٩\١٠\٢٠١٧
- کوردستان -
هەولێر
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|