(ئارا
هۆمێر) جگه له‌وه‌ی له‌و بابه‌ته کورته‌یدا به زمانی کوردستانپۆست و
کوردستانێت - که خۆیان و زۆربه‌ی نووسه‌ره‌کانیان هه‌لگری هه‌مان هزر
و سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتیی و حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستانن -
ده‌دوێ و کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی وه‌ک نه‌زان و گێڵ : ( نه‌زان، نه‌زانه‌کان،
به‌گێلزانینه، به‌گێلزانینه، گێل و گه‌وج، (گێل = گه‌مژه) )ی
به‌کارهێناوه هاتووه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رۆناکبیرێکی وه‌ک
(که‌مال مه‌زهه‌ر) - هه‌رچه‌نده ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رله‌به‌ری را و
بۆچوونه‌کانی که‌مال مه‌زهه‌ر نین - رای خۆی له‌سه‌ر شێخ مه‌حمود
ده‌ربڕیووه، هێرش ده‌کاته سه‌ری و ده‌مێک به (حه‌قیقه‌ت فرۆش ) و
ده‌مێک به ( ئه‌نجامده‌ری کاری ناشیرین) و له کۆتاییشدا به شێوه‌ی (
له‌گه‌ڵ تۆمه بووکێ، خه‌سوو گوێت لێبێ) که‌مال مه‌زهه‌ر به (له
بری‌دانان و که‌واته ئه‌وه یه‌کسانه به ئه‌وه ) ده‌خاته رێزی
ئه‌و سیاسه‌تبازه به‌رژه‌وه‌ندییپارێزانه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا و
به‌ریتانیا کوردستان رزگار ده‌که‌ن و پێی ده‌لێ ( گێڵ = گه‌مژه)!!!
له
هه‌مووشی عه‌نتیکه‌تر ئه‌وه‌یه که ئه‌و له‌م بابه‌ته کورته له دوو
جێگادا هه‌ستی شارچیێتیی هه‌ڵده‌ستێ و باس له (شکۆی شێخ مه‌حمود و
شاری گه‌شبیر و پایته‌ختی رۆشنبیریی ) ده‌کا. ئاخر براڵه شێخ مه‌حمود
و جوولانه‌وه‌که‌ی وه‌ک هه‌موو جوولانه‌وه‌یه‌کیتری کوردی
جوولانه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رست و وه‌ک جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش
جوولانه‌وه‌یه‌کی پڕ له که‌موکوڕیی و دواکه‌وتوو و خێله‌کیی و
ناوچه‌گه‌ر بوو.. بۆ مه‌سه‌له‌ی شاری گه‌شبیریش ئه‌وه ره‌نگه هه‌ندێک
راست بێ بۆ سه‌رده‌می گۆران به‌ڵام بۆ پاشتر خۆت بیڵێ باشتره، بۆ
پایته‌ختی رۆشنبیرییش به‌ڕاستیی گوناهه هه‌ندێ بازرگانی ناو یه‌کێتی -
که تووشی داڕووخان و شکست بووه - ئاوه‌ها به خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئه‌و
شاره و هه‌موو کوردستان رابوێرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تبازان له
ته‌واوی جیهان ماوه ماوه ناو له‌شارێک ده‌نێن پایته‌ختی رۆشنبیریی بۆ
نموونه وه‌ک ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تبازانی(به‌ریتانیای عوزما !) ناوی
له‌و شاره په‌رپووت و داڕووخاوه‌ی لێڤه‌رپووڵ ناوه پایته‌ختی
رۆشنبیریی!
له
هه‌ر هه‌مووشی عه‌نتیکه‌تر
کارێکی (هاوڕێ باخه‌وان)ی به‌کارهێناوه
وه‌ک سه‌رچاوه که بۆچوونه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره جگه له بۆچوونه‌کانی
به‌عسی عه‌ره‌بی به‌شێوه کوردییه‌که‌ی شتێکتر نییه!
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش (ئه‌مڕۆ) له روانگه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین و
له‌پێناو دروستکردنی راگه‌یاندنه‌کی ئازاد و ده‌رفه‌تدان ته‌نانه‌ت
به‌وانه‌ی که به هه‌ر هۆیه‌ک هه‌یه بێ‌ئاگایانه دووچاری جنێودان و
هێرشکردنه سه‌ر ئه‌ویدی ده‌بن.. رێگا
ناگرێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی کاک ئارا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی
وه‌ک کاک ئارا تاکڕه‌هه‌ندانه
و ناوچه‌گه‌رییانه باسکه‌مه‌له لێده‌ده‌ن.. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر
خۆی سه‌رپشک بێ له وه‌رگرتنی کاری چاک.
ئه‌مڕۆ
_____________________________________________
شێخ مه‌حمود
(نه‌مر)ه نه‌ک خه‌ڵکی تر...
ئارا هۆمێر
هه‌میشه‌ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت شکۆدار بێت ده‌چێت شکۆی ئه‌وی پێشخۆی
ده‌شکینی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نه‌بوونی شکۆی تردا، گه‌نه‌شکۆی خۆی بکات
به‌شکۆی حه‌قیقی. ته‌واو وه‌ک ئه‌وه‌ی بته‌وێت که‌گڕی مۆمێک به جوانی
ده‌ربکه‌وێ ده‌بێت تیشکی ڕۆژ بگریت و تاریکی دروستبکه‌یت، وه‌گه‌رنا
که‌ڕۆژ هه‌بێت مۆم چۆن زاتی هه‌بوونی تیشک ده‌کات.
دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونوسێکی به‌توانای کورده، هاوکات خزمه‌تی
مێژووی کوردی کردوه، وه‌لێ نابێ ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێت که‌مرۆڤ
هه‌رچه‌نده‌به‌توانا بێت ده‌شکه‌وێته‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه. ئه‌وی زانا
توشی ده‌بێت جیایه‌له‌وه‌ی که‌نه‌زان توشی ده‌بێت، هه‌ڵه‌ی زاناکان
هه‌میشه‌گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارترن له‌وی نه‌زانه‌کان. ئه‌و
نه‌خۆشییه‌ی که زاناکان تووشیان ده‌بێت له‌خۆباییبوونه‌یان خه‌ڵکی
به‌گێلزانینه، ئه‌و خه‌ڵکی به‌گێلزانینه‌به‌سه‌ر هه‌ندیک له‌زانایاندا
ده‌ڕوات و هه‌ڵه‌یی مێژوویی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌بۆیه‌زاناکان زۆر ده‌بێت
به‌وریاییه‌وه‌بدوێن و بنوسن.
گه‌مه‌ی زانا و ده‌سه‌ڵاتداران تازه‌نییه‌و له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ئه‌م دوو
بونه‌وه‌ره‌به‌یه‌که‌وه‌هه‌م له‌جه‌نگدان و هه‌م له‌ئاشتیشدا،
هه‌ریه‌که‌یان به‌جۆرێک ده‌یه‌وێت گۆڕه‌پانه‌که بباته‌وه. کڕینی،
ده‌سته‌مۆکردنی، ترساندنی زاناکان له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتتدارانه‌وه‌هه‌میشه‌هه‌بووه، له‌زۆربه‌ی کاته‌کانیشدا تای
ده‌سه‌ڵاتداران سه‌نگینتر بووه. [i]
من ناڵێم که‌د.که‌مال مه‌زهه‌ر کڕڕاوه‌یان ده‌سته‌مۆکراوه،
ئه‌وه‌له‌دکتۆر که‌مال به‌دوور ده‌زانم، وه‌لێ سیاسه‌تمه‌داران
ئه‌وه‌نده‌گێل و گه‌وج نین به‌ڕاسته‌وخۆیی گه‌وره‌زاناکان ده‌سته‌مۆ
بکه‌ن، وه‌زاناکانیش قبوڵی ئه‌و جۆره‌مامه‌ڵه‌یه‌ناکه‌ن. وه‌لێ
به‌شێوازێکی ناڕاسته‌وخۆیانه، گه‌وره‌زاناکان مه‌به‌ست و نیازی
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌هێننه‌دی.
که‌مال مه‌زهه‌ر ده‌یه‌وێت گریمانه‌یه‌کی (بۆچون) خۆی وه‌ک حه‌قیقه‌ت
بفرۆشیته نه‌ته‌وه‌یه‌ک، (بۆچونێک) که‌که‌له‌سه‌ردانێکی سه‌رپێی بۆ
به‌ریتانیا بۆی هاتووه. ئایا من ده‌پرسم له‌و دکتۆره‌که‌ده‌کرێت باس
له‌مێژوو بکریت به‌پشتبه‌ستن ته‌نها به‌بۆچونێک (گریمانه‌یه‌ک)ی
به‌ڕێزتان؟؟؟ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ بڕوانامه‌که‌ت و هه‌موو بڕوانامه‌دارێک،
به‌ڵام حه‌قیقه‌ت له بۆچون (یان گریمانه) هه‌ڵناهێنجرێت ، ده‌بێت
ئه‌و بۆچوونه(گریمانه)یه‌له‌گه‌ڵ چه‌ند گریمانه‌یه‌کی تردا
گه‌ڵاڵه‌بکرێت بۆ دروستکردنی توێژینه‌وه‌یک به‌میتودیکی تایبه‌ت،
وه‌له‌وێوه‌بگه‌یت به‌ئه‌نجامێکی دیاریکراو. پاشان هه‌مان
گریمانه‌به‌چه‌ندین تویژینه‌وه‌ی تر و به‌چه‌ند میتودی جیاوازی تردا
بڕوات و له‌لایه‌ن چه‌ند توێژه‌ره‌وه‌یه‌کی جیاوازه‌وه‌بۆ گه‌یشتن
به‌هه‌مان ده‌رئه‌نجامی یه‌که‌م، ئینجا له‌کۆتایدا ئه‌گه‌ر هه‌موویان
گه‌یشتن به‌یه‌ک ئه‌نجام ئه‌وا ده‌توانین ئه‌نجامی ئه‌و
گریمانه‌یه‌بکه‌ین به‌حه‌قیقه‌ت (فاکت)، وه‌ئه‌گه‌ر گریمانه‌به‌و
شێوه‌یه به‌ناو میتۆده‌جۆراوجۆره‌کانی توێژینه‌وه‌دا نه‌ڕوات، ئه‌و
هه‌ره‌گریمانه‌یه و نابێت به فاکت. ده‌ربڕینی گریمانه‌به‌فاکت بۆ
که‌سێکی وه‌ک د.که‌مال ناشیرینه و شیاوی ئاستی د. که‌مال نییه
(چونکه‌د. که‌مال که‌سێکی ئه‌کادیمییه و سه‌ره‌تاکانی
توێژینه‌وه‌ده‌زانێت.) بۆیه ده‌بێت زۆر به‌ئاگا بێت وه‌گه‌رنا
گریمانه‌کانی به‌ناڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌خزمه‌تی لایه‌کی
تره‌وه‌که‌له‌مێژه‌کار بۆ ئه‌وه‌ئه‌که‌ن که‌شکۆی که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی
شێخ مه‌حمود نه‌هێڵن، هاوکات له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان که‌شکۆی
شاره‌گه‌شبیره‌که‌ی شێخ‌یش نه‌هێڵن.
ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی کردم ئه‌و نوسینه‌ی د. که‌ماله‌که‌لڤینی ژماره80دا
بڵاویکردۆته‌وه(که‌به‌داخه‌وه‌من له‌کوردستانپۆستدا خۆێندمه‌وه و
ڕاسته‌وخۆ له‌لڤینه‌وه‌به‌رچاوم نه‌که‌وتووه). د. که‌مال ده‌ڵێت
(ئەو کاتە هەست دەکەیت لە ڕێَگای بەڵگەنامەکانەوە بە ئاشکرا دیارە
ئینگلیزەکان بە دڵ ویستویانە یاریدەدەری کورد بن بۆ دامەزراندنی
دەوڵەت). زۆر به‌داخم که‌د.که‌مال ئه‌وه‌بۆچونی بێت له‌مه‌ڕ
داگیرکارێکی وه‌ک ئینگلیز، ئه‌وه‌ش هه‌ر جێی داخه‌که‌به‌و
شێوه‌یه‌مێژوو بخوێنرێته‌وه. زۆر به‌داخم که‌هاوڵاتیی کورد ده‌بینم
وه‌ک فریادره‌س ده‌ڕواننه‌حکومه‌تی به‌ریتانیا، زۆر به‌داخم که‌ئێستا
کورده‌کان وه‌ک فریادره‌س ده‌ڕواننه‌ئه‌مریکا. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا
هاتبێت بۆ ئه‌وه‌ی کارێک بکات بۆ کورد. به‌داخه‌وه‌که‌د. که‌مال به‌و
چاوه‌فریادره‌سه‌ده‌ڕوانێته‌به‌ریتانیای عوزما. له‌کوێ ئینگلیز
ویستویه‌تی به دڵ ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروستبکات؟؟؟ ئه‌وه‌چۆن د. که‌مال
ڕاز و نیازی دڵی ئینگلیزی خۆێنده‌وه؟؟؟ ئه‌ی به‌ریتانیا چۆن دڵی
فه‌ره‌نسای رازیبکردایه پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م؟ ئه‌ی چی
له‌کێشه‌کانی خۆی له‌حکومه‌ته‌که‌ی مسته‌فا که‌مال بکردایه؟؟ ئه‌ی
باری لاری خۆی له‌ئه‌وروپا و کۆڵۆنیاکانی تری چۆن ڕێکبکردایه‌ته‌وه؟؟
ئه‌ی شکانی یۆنان و سه‌رکه‌وتنی مسته‌فا که‌مال، هاوکات له‌گه‌ڵ
داواکردنی سوریا له‌لایه‌ن فه‌رنساوه چیلێبکردایه؟ ده‌بوا کوردستان
بکات به‌سه‌ر بۆ ئێراق.[ii] وه‌سه‌ره‌ئه‌نجام شۆڕشه‌که‌ی شێخ مه‌حمودی
به‌له‌باربردن کۆتایی پێهێنا.[iii]
به‌ریتانیای عوزما له‌وه‌زلتر بوو که‌له‌به‌ر ڕقی خۆی له‌شێخ مه‌حمود
ده‌وڵه‌ت دروستنه‌کات بۆ کورد (گه‌ر بیویستایه)، یان له‌به‌ر
شه‌ڕه‌گچکه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموددا بڕیاری پارچه‌پارچه‌کردنی
کوردستان بدات. ئه‌وه‌ی که‌به‌ڕێز د. که‌مال بۆیچووه‌نه‌ک هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌به‌ڵکو تێنه‌گه‌یشتنه‌له سه‌ره‌تاکانی کۆلۆنیالیزم. خۆ گه‌ر
به‌ریتانیا به‌رژه‌وه‌ندی له‌ده‌وڵه‌تی کوردی بدۆزیبایه‌ته‌وه‌ئه‌وا
ده‌یتوانی شێخ مه‌حمود ڕازیبکات و په‌یمانه‌که‌ی بباته‌سه‌ر (مه‌به‌ستم
له‌درۆپه‌یمانه‌کانی ئینگلیزه). ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی د.که‌ماله‌وه،
ئینگلیز هیچ جۆره‌کیشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموودا نه‌بوو، ته‌نها
کێشه‌ی ئه‌وه‌بوو که‌ئاماده‌نه‌بوو ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنی بۆ کورد، شێخ
مه‌حمودیش هه‌موو شتێکی قبوڵبوو به‌ڵام پشتگوێخستنی کێشه‌ی کوردی
پێقبوڵنه‌بوو.
په‌یوه‌ندی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ مسته‌فا که‌مالدا هیچ نه‌نگیه‌کی
تێدانییه، ئه‌وه‌په‌یوه‌ندی دوو سه‌ر‌کرده‌ی ئه‌و کاته‌بوو، هه‌روه‌ک
چۆن په‌یوه‌ندی به‌ئینگلیزیشه‌وه‌هه‌بووه. ئه‌وه‌گرفت
نییه‌که‌په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ کێدا هه‌یه،
ئه‌وه‌گرفته‌که‌په‌یوه‌ندییه‌که‌چۆنه. شێخ مه‌حمود چ له‌گه‌ڵ تورک یان
چ له‌گه‌ڵ ئینگلیز ته‌نازولی له‌مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌کردوه،
وه‌هاوزه‌مان شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ هه‌ردوکیان کردوه و دانوستانیشی له‌گه‌ڵ
هه‌ردوکیان کردوه. سیاسه‌ت ئه‌وه‌نییه‌هه‌موو
خه‌باته‌که‌کورتبکه‌یته‌وه‌بۆ موجامه‌له‌ی سیاسی و روپامایی. گه‌ر
زه‌برت نه‌بوو داگیرکا‌ر به‌هیچ شیوه‌یه‌ک مافت ناداتێ.
ئه‌وه‌بۆیه‌سیاسیه‌کانی دوای شێخ مه‌حموود کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان
له قوڵایی خه‌ره‌نددا کۆتایی پێهێناوه. ئاخر ئه‌و
بێگانه‌به‌فریادره‌س زانینه‌یه‌که‌له‌گێژاوێکه‌وه‌ده‌مانباته‌گێژاوێکی
تر، له‌نسکۆیه‌که‌وه‌بۆ نسکۆیه‌کی تر. ئه‌وه‌بۆیه‌نه‌ده‌ردمان
چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه‌برینمان ساڕ‌ێژ. سه‌روه‌ختێ مۆسکۆ و له‌نده‌ن
قیبله‌بوو، ئێستاش واشینگتۆن قیبله‌مانه!! سه‌رئه‌نجام پاش
نۆکه‌ریکردنی خۆیان ده‌مانکه‌نه‌نۆکه‌ری به‌غداش. ده‌بوو د. که‌مال بۆ
مێژوو ئاماژه‌ی به‌وه‌بکردایه‌که‌حاڵی حازر کێن ئه‌وانه‌ی
که‌ده‌مانکه‌نه‌برای عه‌ره‌ب و یه‌کێتی ئێراقمان پێده‌پارێزن و خه‌ونی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا‌هاتوومان له‌بارده‌به‌ن. ئاخر هه‌موو
سه‌رکردایه‌تی کوردی باشور له‌پاش شێخ مه‌حموده‌وه
نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ئاستی ڕسته‌یه‌کی سیاسی شێخ مه‌حموود که‌ده‌ڵێت (کورد
و عه‌ره‌ب بران به‌ڵام له‌دوو ده‌وڵه‌تی جیاوازدا).
من بێگومانم له‌وه‌ی که‌هه‌رکه‌سه‌و هه‌ڵده‌ستێ ده‌نوکێک ئه‌کوتێ
له‌شێخ مه‌حمود‌ده‌ستیکی نادیاری له‌پشته، به‌ڵام ئه‌وی سه‌یره
که‌به‌ڕێز د.که‌مال به خۆی بزانیت یان نا خزمه‌ت به‌و
ده‌سته‌نادیاره‌ده‌کات. ده‌نووکدان له‌شێخ مه‌حمود و هه‌وڵدان بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی شکۆی مێژوویی وی، هه‌وڵێکی تره‌بۆ ڕوخاندنی شکۆی ئه‌و
شاره‌ی که‌پشتی شێخ مه‌حمود بووه‌له‌ڕابردودا. ئه‌و شاره‌ی که‌نه‌ک
هه‌ر پایته‌ختی ڕۆشنبیری به‌ڵکو پایته‌ختی کوردایه‌تییش بووه(له‌گه‌ڵ
ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ خه‌باتی هه‌موو شارێک و هه‌موو بسته‌خاکێکی
کوردستان).
مێژوو خوێندنه‌وه‌به‌توێژینه‌وه‌ی وورد و واقیع له‌به‌رچاوگرتنی
سه‌رده‌م و پشتبه‌ستوو به‌سه‌رچاوه‌ی جێی متمانه‌و هه‌مه‌جۆردا
ده‌ڕوات. ته‌نها چه‌ند دۆکیومێنتێک نابێته‌ده‌ره‌نجامی
توێژینه‌وه‌یه‌کیش، ئیتر چجای به(فاکت)کردنی گریمانه‌یه‌ک، وه له‌وه‌ش
مه‌ترسیدارتر‌له‌ڕێی پشتبه‌ستن به‌و گریمانه‌وه‌همیه‌وه
سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بوێر و له‌هیچ شتێک نه‌ترساوی وه‌ک شێخ
مه‌حمود به‌که‌مبگریت. ئه‌وه‌بۆ به‌گه‌وره‌کردنی یه‌کێکی
دییه‌ده‌یه‌وێت شێخ مه‌حمود به‌که‌مبگرێت.
ئه‌وه‌بۆیه‌گریمانه‌ده‌کاته‌فاکت،بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت خۆ ته‌نها خه‌ڵکی
تر نییه‌کوردیان به‌م ده‌رده‌گه‌یاند ئه‌ها چۆن شێخ مه‌حمودیش ئه‌و
هه‌ڵه‌زه‌قه‌ی کرد!!! ئه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌یه‌شێخ مه‌حمودیش بکه‌نه‌هاوبه‌شی
هه‌ڵه‌دزێوه‌کانی خۆیان.
ئه‌وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا هه‌رکه‌سه‌و هه‌ڵده‌ستێ (نه‌مر)ێک
به‌ویستی خۆی دائه‌تاشێ و پاش په‌یکه‌ربۆکردنی و سڕینه‌وه‌ی
ڕابردووه‌دزێوه‌کانیان، هه‌ڵده‌ستن له‌پاره‌ی کورده‌ڕه‌شورووته‌که
فیلمی له‌سه‌رده‌که‌ن، له‌کاتێکدا شتێک نییه‌له‌ته‌مه‌نیاندا که‌ناوی
سه‌روه‌ری بێت، به‌ڵام له‌نه‌تاشراو بۆیان ده‌تاشن. گه‌ر نه‌گبه‌تی
کورد نه‌بێت ده‌بوا ئێستا چیرۆکی گیران و دادگایی‌کردن و زیندانیکردن و
نه‌فیکردنی شێخ مه‌حمود وه‌ک فیلمی عومه‌ر موختار نمایشبکرایه. ئاخر چ
یه‌کێک له‌و سه‌رکرده (مرده)ی‌به (نه‌مر) کراوانه وه‌ک شێخ مه‌حمود
ڕووبه‌ڕووی پیسترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌یی کورد جه‌نگاون یان زیندانی و
نه‌فیکراون (له‌راستیدا بریاره‌که‌نه‌فی نه‌بووه‌به‌ڵکو له‌پێشدا
سێداره‌بووه پاشان به‌فه‌رمانێک له له‌نده‌نه‌وه گۆڕڕاوه‌بۆ
نه‌فی2)؟؟
له‌کۆتاییدا، ئه‌وی بڕوای وابێت که‌نه‌ک ئینگلیز یان ئه‌مریکا به‌ڵکو
رۆژئاوا مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌سته‌به‌ر ده‌کات له(گێل = گه‌مژه)
به‌ولاوه‌شیاوی هیچ وشه‌یه‌کی تر نییه. ئه‌وه‌خۆمانین ده‌بێت مافی
خۆمان بستێنین نه‌ک پێمان ببه‌خشرێت، فایه‌ق بێکه‌س گووته‌نی ماف
ده‌سه‌نرێت، نادرێت.
____________________________
[i] (وعاظ السلاطین، د.علی الوردی)
[ii] یادداشت، ڕه‌فیق حیلمی، چاپی سێیه‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی
سه‌رده‌م، سلیمانی 2003
[iii] ئه‌ده‌بیاتی کاژ‌یک، هاوڕێ باخه‌وان، چاپی یه‌که‌م، ل31.
01-02-2009
ara.homer@gmail.com
|