٥\١\٢٠٢١
شێخ نه‌هرۆ و
سیاسه‌تی به‌گه‌مژه‌كردن له كوردستاندا.

مەناف کەریم
پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی
كوردستان دا زۆر بێ ئابڕووانه نه‌ك هه‌ر گیرفانی خه‌ڵك ده‌بڕن و سه‌رزه‌وی
و بنزه‌ویی ئه‌و وڵاته تاڵان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر
كۆڵه‌واركردنی كۆمه‌ڵگای هه‌رێم و گه‌مژه‌كردنی تاكه‌كانی كار ده‌كه‌ن.
ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن كۆنترین و دواكه‌وتووترین نه‌ریته قێزه‌ونه‌كان
زیندوو بكه‌نه‌وه‌و كۆمه‌لگای كوردستان له‌هه‌موو به‌هایه‌كی فه‌رهه‌نگیی
پێشكه‌وتوو داماڵن و بیكه‌ن به كۆماڵگایه‌كی خێڵەکیی و ئاینیی دواكه‌وتوو.
ئه‌م پارتانه سه‌رده‌مانێك خه‌ڵكیان سه‌رقاڵی كوردایه‌تی، و ململانێی
حیزبی كردبوو و خه‌ڵكی باشووریان كردبووه كۆمه‌ڵێك ده‌روێشی سیاسی بۆ
خۆیان و كۆمه‌ڵگاشیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك حیزبی دژ به یه‌ك دا دابه‌شكردبوو.
به‌ڵام كاتێك ئەفسوونی كوردایه‌تییه‌كه‌یان به‌تاڵبۆوه و ڕووی دزێوی
حیزبایه‌تیان ئاشكرابوو، ده‌ستیان دایه كارێكی قێزه‌ونتر، كه یاریی
بڵاوكردنه‌وه‌ی سۆزی ناوچه‌گه‌ری و زیندووكردنه‌وه‌ی خێڵایەتییە له
هه‌رێمدا.
ئێستاش سه‌رانی یه‌كێتی له‌سلێمانی دا سه‌رقاڵی پیلانێكی تری بۆگه‌ننن،
پیلانی به‌هێزكردنی ته‌سه‌وف له هه‌رێمی كوردستان دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌موو سه‌له‌فی، جیهادی و حیزبە ئیسلامیایینه‌ی، كه به‌یارمه‌تی و
له‌سایه‌ی ئه‌و سێ حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه دروستبوون به‌س نه‌بن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
هه‌رێم بۆ سه‌رده‌مه تاریكه‌كان.
ئه‌مانه زۆر بێ ئابڕوویانه دێن و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیانه‌وه
باس له گۆڕینی سلێمانی، شاری ڕۆشنبیری و خه‌بات بۆ شاری شێخایه‌تیی ته‌ریقه‌تی
نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی دوای ده‌روێشه‌كانی
شێخ نه‌هرۆ بخه‌ن و شاره‌كه بكه‌نه كه‌ربه‌لای كوردستان. ئه‌وه‌ی
دكتۆر به‌رهه‌م وه‌كو سه‌رۆككۆماری عێڕاق دێت و سه‌ردانی ((شێخ
نه‌هرۆ)) ده‌كات، ده‌رخه‌ری له پشته‌وه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌مریكیه
و ڕووی ره‌هه‌ندێكی تری بابه‌ته‌كه ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌ویش پیاده‌كردنی
سیاسه‌تێكی جیهانیی سەرمایەدارییه له هه‌رێم و عێراق دا، سیاسه‌تی گه‌وجاندنی
مرۆڤه‌كان و به‌تاڵكردنه‌وه‌یان له هه‌موو ڕۆشنگه‌ریه‌ك، كه بۆ پێشكه‌وتنی
مرۆڤایه‌تی گرنگه. جا ئه‌وه‌ی ئەمەریکا له‌م ڕێگایه‌وه ئێران سه‌خڵه‌ت
بكات یان ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ شۆڕشێكی مه‌زهه‌بی له
ڕێگای ده‌روێشه‌كانی شێخ نه‌هرۆوه دژ به ئێران ئاماده بكا یان نا
هیچ له بابه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كه ناگۆڕێ.
ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان دا پیاده ناكرێت به‌ڵكو
سیاسه‌تێكی گشتگیری سه‌رمایه‌داریی (پۆستدیمۆكراسی) و لیبرالیزمی
نوێیه. ئەمەریکا و ئیمپریالیزمی جیهانیش خه‌ریكی پیاده‌كردنی ئه‌م
سیاسه‌ته‌ن له‌هه‌رشوێنێك بۆیان بگونجێ. ئه‌وان هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن
له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له هۆشمه‌ندی و گه‌لانیش له هه‌ر فه‌رهه‌نگێك
كه تۆزقاڵێ مۆركی پێشكه‌وتنی پێوه‌بێ، ئه‌م ڕه‌وته‌ش جێگای پێشوازیی
حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له‌هه‌رێمدا.
سەرمایەداریی كار له‌سه‌ر داماڵینی مرۆڤه‌كان له بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌ها كولتووریی و مێژوویی یه‌كانیان، به مه‌به‌ستی دابڕینیان له ئه‌زموون
و هێزی كۆمه‌ڵگا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دا ده‌كات. پیاده‌كردنی ئه‌م
سیاسه‌ته له جیهانی سێ‌دا، یانی به‌سه‌ریه‌ك دا شێواندنی وڵاتان و
كۆمه‌ڵگاكانه، له‌ڕێگای درووست كردنی قه‌یران، ناكۆكیی سیاسی، شه‌ڕ و
پێكدادانی سه‌ربازیی، بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاریی و ده‌ربه‌ده‌ركردنی
خه‌ڵك و له‌ق كردنی باری سیاسی و ئه‌منیی وڵاتان، پارچه‌پارچه‌كردنیان،
بێ ئاسۆكردنی مرۆڤه‌كان و به‌تایبه‌ت لاوان له‌م وڵاتانه و خنكاندنی
ڕووحی داهێنه‌رانه و ناچاركردنیان به ئاواره‌یی و ژیانی په‌نابه‌ری
به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. ئیمپریالیزم و له پێشوه‌یان دا ئەمەریکا سه‌رقاڵی
خوڵقاندنی جه‌نگی سه‌رلێ شێوێنه به ناوی (ئاژاوه‌ی خوڵقێنه‌ر)ه‌وه.
بۆ سەرمایەداریی ئێستا كار به‌وه گه‌یشتوه، كه جه‌نگ له خودی خۆی
دا پیرۆز بێت! ئیتر گرنگ نیه كێ دژ به‌كێ ده‌جه‌نگێ، به‌ڵكو گرنگ جه‌نگه.
جه‌نگ مرۆڤه‌كان له بازنه‌ی بێ هیوایی، زاڵبوونی دواكه‌وتن و نه‌خوێنده‌واری
و به‌هێزبوونی ڕه‌وته ئاینیه جۆراوجۆره‌كان دا دیل ده‌كات . ئه‌فغانستان،
سووریا و عێڕاق باشترین نموونه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ن. ملكه‌چی زۆربه‌ی
حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئەمەریکا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئاستێك
دایه، كه ئاماده‌ن بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت له
وڵاته‌كانی خۆیان دا. ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پارتانه‌ی ئاماده‌نه‌بن ئه‌م
سیاسه‌ته پیاده بكه‌ن، ده‌خرێنه لیستی ڕه‌شه‌وه و وه‌كو مه‌ترسی و
دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی جه‌نگ له‌گه‌ڵ
ئەمەریکا و لایه‌نگرانی دا ده‌بنه‌وه.
سه‌رمایه‌داریی جیهانی ده‌یه‌وێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنانی
تریش دا له‌ساڵانی داهاتوودا ئه‌و شێوه ژیانه‌ی ئه‌فغانستان و سوریا
به‌سه‌ر مرۆڤه‌كان داسه‌پێنێ. ئه‌و ئێستا هه‌موو مۆركێكی پێشكه‌وتنی له‌ده‌ست
داوه، شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بۆ كۆمه‌ڵگا بریتیه له ڕاگرتنی خه‌ڵك
له ترس، دڵه‌ڕاوكێ و قه‌یرانێكی به‌رده‌وام دا، جارێك له ڕێگای هه‌ڕه‌شه‌ی
جه‌نگی جیهانیه‌وه، جارێك له ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌وه و
جارێكیش له‌ڕێگای خوڵقاندنی جه‌نگی ناوچه‌یی به‌رفراوان و ناچاركردنی
ملێۆنان كه‌س به ئاواره‌یی و درووستكردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ری. له
ئاستی سیاسه‌تیشدا حیزبەکان و سیاسیه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر له به‌هایه‌كان
داده‌ماڵێ و ده‌یانكاته كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكانی ئه‌ڵقه له‌گوێ و هه‌رچی
بوێ پێیان ده‌كات. ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی سەرمایەداریی له وڵاتانی جیهانی
سێیه‌مدا ته‌واو ئاشكروا زه‌قه. هه‌ربۆیه ناپاکیی سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ
و وڵاتی خۆیان بابه‌تێكی ڕۆژانه‌یه.
سه‌رمایه‌داریی جیهانی تەکنەلۆژیا به‌كارده‌هێنێ بۆ گه‌وجكردن و
كۆنترۆڵی مرۆڤه‌كان. ئێستا كار گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه
منداڵیی منداڵان ده‌دزن و هه‌موو منداڵان گیرۆده‌ی مێدیایه‌ك بوون، كه
توند وتیژی، شه‌ڕ و جه‌نگ مادده‌ی سه‌ره‌كیانن. ئێستا له سه‌ر ئاستی
جیهان دا و له ڕێگای مۆبایل و پله‌یسته‌یشن و جۆره‌ها ئامێری تره‌وه
منداڵان هه‌روه‌كو سه‌رده‌می نازیه‌كان ئاماده‌ی جه‌نگ ده‌كرێن و له
به‌رانبه‌ریش دا هه‌موو چالاكیه كولتوریه‌كان بێ نازكراون. كتێب، شانۆ،
سینه‌ما و هه‌مووجۆره‌كانی هونه‌ر به هۆی بێ بایه‌خكردنیانه‌وه له
پووكانه‌وه‌دان. ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیش ئه‌و بایه‌خه‌ی
جارانی نه‌ماوه‌و ، به‌ده‌ر له پیشه‌سازیی ماشینه‌كان، وه‌كو جاران
بڕبڕه‌پشتی ئابووریی وڵاته پیشه‌سازیه باو و ناسراوه‌كان نیه. له‌به‌رانبه‌ردا
سه‌رمایه‌داریی جیهانی وڵاتی چینی كردووه به كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی
پیشه‌سازیی گه‌وره‌و به‌سوودوه‌رگرتن له هێزی كاری هه‌رزانی سه‌دان
ملیۆن كرێكاری چینی ی ملكه‌چكراو به كۆت و به‌ندی ده‌وڵه‌ت و پارتێكی
تۆتالیته‌ر و ئۆتۆكراته‌وه كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه زیاد ده‌كات. له هه‌موو
مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌وروپا و ئەمەریکادا بواری خزمه‌یگوزاریی ئه‌وه‌نده
فراوان نه‌بووه وه‌كو ئێستا. به هۆی په‌تای كۆڕۆناوه ده‌ركه‌وت، كه
وولاتانی ئه‌وروپاو ئەمەریکا نه‌ك هه‌ر ده‌سته‌پاچه‌كراون و توانای به‌رهه‌م
هێنانی ته‌نانه‌ت ده‌مامكیان نه‌ماوه، به‌ڵكو به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه ده‌ڕواننه
ئه‌و مۆدێلی ملكه‌چكردنه و خوازیاری پیاده‌كردنین له وڵاتانی جیهانی
یه‌كه‌مدا.
من هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی
كرێكاران و مرۆڤایه‌تی ده‌بینم، به‌ڵكو له سه‌ر خودی ده‌ستكه‌وته‌كانی
سەرمایەدارییش ده‌بینم، كه له سه‌ده‌كانی پێشوو دا به ده‌ستی هێناون.
ئه‌و دیموكسی و ده‌وڵه‌تی یاسایه‌یه‌ی ڕۆژئاوا شانازیی پێوه ده‌كرد وا
خه‌ریكه داده‌خورێت و له جێی دا ئۆتۆكراسی زاڵ ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و
فیدڕالیزمه‌ی ئه‌وروپاو ئەمەریکای باكوور، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
له‌سه‌ره، لێره‌و له‌وێ ڕه‌خنه‌مان له سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه له باره‌ی
نالێهاتوویی فیدڕالیزم به‌رگوێ ده‌كه‌وێت. ئاماژه كردنی ڕۆژئاوا به
سیاسه‌تی مه‌ركه‌زی و ئۆتۆكراتیی چین و پێ دا هه‌ڵدانی له ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وی په‌تای كۆرۆنادا و كاركردنی په‌یگیری وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر
كۆنترۆلكردنی مرۆڤه‌كانی له‌ڕێی ئامێره‌كانی چاودێری و ده‌زگاكانی
سیخوڕی یه‌وه نیشانه‌ن بۆ كاركردنی رۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌و وه‌رگه‌ڕان
به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه.
ئه‌م مه‌یله له‌سەرمایەدارییدا له گه‌ڵ ڕووخانی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌ستی
پێكردوه و تا دێت زیاتر ئازادیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كان سنووردار ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سەرمایەداریی له‌وه بۆته‌وه، كه بتوانێ كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری
به‌ڕێوه به‌رێت، نه‌ك هه‌ر ناتوانێ به‌ڵكو خۆیشی به‌رپرسیار نابینێ.
ئه‌و سه‌رقاڵی كه‌ڵه‌كه‌كردنی خێرای سه‌رمایه و چڕكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستی
چه‌ند كه‌سێك دایه. ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ووزه به یارمه‌تیی
سه‌ركرده مافیایی یه ده‌ست له‌سه‌ر سینه‌كانیانه‌وه یه‌كێ له‌و شێوه
خێرایانه‌ی كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌یه. چه‌ته‌یی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی
كوردستان دا و بێ توانایی و بێ ئاگایی له به‌ڕێوه‌بردنی كۆماڵگا و
درووست بوونی خێزانی مافیایی و ئۆلیگارشی‌ی نه‌وتی و پوولی نموونه‌یه‌كی
بچووككراوه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ئێستا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رمایه‌ی جیهانی و
لیبڕالیزمه نوێكه‌ی دا ده‌گوزه‌رێ.
ده‌بێت چه‌پ و ڕۆشنبیران و سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری باشوور ڕێگانه‌ده‌ن
كۆمه‌ڵگاكه‌یان به‌ده‌ستی ئەمەریکا و به‌كرێگیراوه‌كانیه‌وه له هه‌رێم
دا ببێته كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خوێنده‌وار، خێڵه‌كی و دواكه‌وتوو. گه‌لی
كورد به‌هۆی سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌رگه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی له‌و
چه‌شنه ناگرێت. وه‌رچه‌رخانێكی له‌و چه‌شنه دۆزی ڕزگاریی گه‌لی كورد
بۆ ده‌یان ساڵ دواده‌خات و مه‌ترسیه‌كانی له ناوچوون و كۆیله‌یی كورد
ده‌ها جار زیاتر ده‌كات.
خه‌بات دژ به‌م هه‌وڵه بۆ كورد ناچاریه و به پێجه‌وانه‌وه به هۆی
لاوازیه‌وه له چاو گه‌لانی ده‌وروبه‌ر دا قوربانیی یه‌كه‌م ده‌بێت و
له‌م بواره‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان دوژمنن نه‌ك پشت و په‌نا.
بایه‌خ دان به خوێنده‌واری، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب و زانست گرنگترین كارێكه،
كه ئه‌مرۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆپارێزی له خنكانی گۆماوی كۆنه‌په‌رستی
پێویستیان پێیه‌تی. ڕۆشنبیر و شۆڕشگێرانی كورد ده‌بێت هۆشیارانه بۆ ئه‌م
ئامانجه كاربكه‌ن و دڵسۆزانه هه‌زاران ڕێكخراوی مه‌ده‌نی درووست بكه‌ن.خه‌بات
بۆ ڕزگاری به‌بێ خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی هۆشیاری و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتوو
و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری یه‌كسانی خوازی جگه له نۆكه‌ری، گه‌نده‌ڵی و
ناپاکیی هیچی تری لێ سه‌وز نابێ.
٣\١\٢٠٢١
a.saeed@gmx.net
|