٦\٥\٢٠١٠
به‌دواداچوون:
شێخ عومه‌ر غه‌ریب: که دێته سه‌ر باسی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
زۆربه‌ی
ئیسلامییه‌کان دژن و دەیان (ئایه‌ت و حه‌دیس) ده‌که‌نه
به‌ربه‌ست.

ئاسۆ بیارەیی
- به‌شی یه‌ک -
شێخ عومه‌ر غه‌ریب*(بڕوانه گۆڤاری مامۆستای
کورد. ژ ٢١، ٢٢، ٢٧،٢٩) که ماوەیه‌کی به‌رچاو کاری له گه‌ڵ
ئیسلامییه‌کانی باشووری کوردستان کردووە و ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە له
بزوتنه‌وە ئیسلامییه کوردییه‌کان و ناوچه‌ییه‌کاندا و ڕوییه‌کی چالاکی
ئیسلامی بووە، لێکۆڵینه‌وەیه‌کی دەربارەی ئیسلامییه‌کان و کیشه‌ی کورد
کردووە. ناوبراو گه‌یشتووەته ئه‌و ئه‌نجامگیرییه که به‌هۆی دەمارگیری
نه‌ته‌وایه‌تی به تایبه‌تی هی نه‌ته‌وە سه‌ردەسته(عه‌رەب، فارس،
تورک) ،داگیرکهرەکان هه‌ردەم به‌چاوی گومان و سوکهوە سه‌یری گه‌لی
کوردیان کردووە و هه‌رگیز ئه‌و مافه ڕەوایه(کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ) بۆ
کورد به‌ڕاست نازانن. هێڵه سه‌رکییه‌کانی به‌شی یه‌که‌م ئه‌م
لێکۆڵینه‌وەیه بریتیه له چه‌ند خاڵێکی سه‌رەکی:
1. هێزە ئیسلامیه‌کان به کوردیهکانیشهوە، هه‌موویان کۆکن له‌سه‌ر
ئه‌وەی که فه‌له‌ستین خاکی عه‌رەبه و له‌لایه‌ن زایۆنیزم و کوفری
جیهانیهوە داگیرکراوە، ئه‌رکی هه‌موو موسڵمانێکه که دەبێت جیهادی بۆ
بکات و هه‌وڵی ڕزگارکردنی بدات. که دێته سه‌ر باسی کێشه‌ی کورد،
هه‌مان هێزی ئیسلامی(به کوردیهکانیشهوە) هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه
دەنوێنن و دەڵێن کێشه‌ی کورد (کێشه‌یه‌کی ناوخۆییه و زۆر گرنگ نیه و
موسڵمانان هه‌موویان بران و نابێت خاکی عێراق و تورکیا، سووریا و ئێران
به‌ش به‌ش بکرێت، گۆڤاری مامۆستای کورد، ژ ٢٢ لا ٧).
2. بۆ به‌ربه‌ست دروستکردن له داخوازییه‌کانی کورد و گومڕاکردنی هه‌ڵویستی
گشتی، نووسه‌ر دەڵێت: ئیسلامییه‌کانیش وەک مارکسی و لیبرالییه‌کان دەها
بیانو و ئایه‌تی قورئان دەهێننهوە ته‌نها بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وەی مافی
کورد نه‌درێت و سوود بۆ نه‌ته‌وە داگیرکهرەکان بگه‌ڕێته‌وە، بڕوانه هه‌مان
سه‌رچاوە، لا ٨ ).
3. حزبی دەعوە و بزوتنهوەی ئیسلامی عێراق دەڵێن: دەبێت کار بۆ یه‌کێتی
خاکی عێراق بکرێت و هه‌رێمی کوردستان به‌به‌شێکی نه پچڕاوی خاکی عێراق
دەزانن، ئه‌و ناوچه هێمنه ئازادەی که ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژ ئاوا بۆ
کوردیان له‌ساڵی ١٩٩١ وە کردووە دژی پرنیسپ و پیرۆزیه‌کانی ئیسلامه.
نووسه‌ر باسی هه‌ڵوێستی دەسه‌ڵاتی چه‌وتی ئیسلامی شیعزم له ئێران
دەکات که ئه‌وانیش چۆن هێزی ئیسلام بۆ سه‌رخستنی دەمارگیری فارسی دژی
داخوازیه‌کان کورد به کار دەهێنن، بڕوانه(هه‌مان سه‌رچاوە،لا ٨-٩).
4. نووسه‌ر ڕاشاکاوانه باسی ڕۆڵی چه‌وتی(اخوان المسلمین) ی عێراقی
دەکات که دیسان چۆن به هه‌موو شیوەیهک باسی مانه‌وەی یه‌کگرتووی
خاکی عێراق له‌سه‌ر جه‌سته‌ی کورد دەکه‌ن. داگیرکردن و زەوتکردنی ماڵی
یه‌کتر به پێی قورئان و سوننه‌ت حه‌رامه و گوناهێکی گهورەیه(هه‌مان
سه‌رچاوە. لا ٩) ، به‌ڵام ئه‌و نه‌ته‌وانه(حزبه ئیسلامییه‌کانیان) پابه‌ند
نین به‌و دەقه ئاسمانیانه‌وه که خۆیانی بۆ ئه‌دەن به کوشت و ئامادەن
بچن غه‌زای ئیسرائیل و کافرانی خاجپهرست بکوژن.
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌ی لێکۆڵینهوەکهیهدا باسی ئه‌وە دەکات که ته‌نها
چه‌ند نووسه‌رێکی عه‌رەب و تورکی هه‌قبێژ وەک دکتۆر فه‌همی شهنناوی،
دکتۆر حه‌مدی موراد، ئیسماعیل بێشکچی و دکتۆر محه‌مه‌د مه‌هدی نه‌بێت،
زۆربه‌ی ناوەندی ئیسلامی و چه‌پ و لیبرالی به‌رامبه‌ر دۆزی کورد ته‌واو
بێ دەنگن و زۆرجاریش دژایه‌تی دەکه‌ن. شایه‌نی باسه زۆربه‌ی شیوعییه‌کانی
عێراق(هه‌رچه‌ندە حزبی شیوعی عێراق یه‌که‌م حزب بووە له سه‌رەتای دروست
بوونییه‌وە پێش پارتییه نهتهوەییهکان، مافی ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه‌ی
بۆ کورد له باشوور دیاری کردووە)، تودەییهکانی ئێران و چه‌په‌کانی
تورکیاش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه و کێشه‌ی کورد به کێشه‌یه‌کی ناوخۆ
ته‌ماشا دەکه‌ن و دەڵێن چینی کرێکاران هه‌موو برای یه‌کترن و ئه‌گه‌ر
کرێکاران ڕزگاریان بوو کوردیش ڕزگاری دەبێت. بۆ کرێکارانی کورد بڤه‌یه
باسی سه‌ربه خۆیی کوردستان بکه‌ن. لێ ئه‌وە دەبێته هۆی لاوازی ئه‌و
وڵاتانه‌ی تێیدا دەژین. نووسه‌ر گه‌یشتوته ئه‌و ڕایه که کورد میلله‌تێکی
ته‌نیایه و ته‌نها دەبێت پشت به خۆی ببه‌ستێت بۆ هێنانه‌دی سه‌روەری و
ڕزگاری.
بۆ پشتڕاستکردنهوەی قسه‌کانی نووسه‌ر دەربارەی هه‌ڵویستی لاوازی هه‌ندێ
شیوعی عێراقی، نموونه‌یه‌کی زیندو دەهێنمهوە. ساڵی ١٩٨٧ که بنکه‌که‌مان
له شیوی قازی له ناوچه‌ی قه‌راغ بوو، له ناوی نه‌خشه‌یه‌کی جیهان که به
دیواری بنکهکهوە هه‌ڵواسرابوو، سنووری کوردستانی گهورەم به پێنوسێکی
سوور جیاکردەوە، چه‌ند کاژێرێکی نه خایاند هاوڕێیه‌کی عهرەبم لێ
ڕاستبووەو ووتی هاوڕێ تۆ دەته‌وێت عێراق پارچه پارچه بکه‌یت، شیوعی
نابێت نهتهوەپهرستبێت. جێگه‌ی ئاماژەیه ئه‌و هاوڕێ عه‌رەبه پتر له
چوارساڵ له نێو کوردا بوو به‌ڵام تاک و ته‌را نه‌بێت ووشه‌ی کوردی نه‌دەزانی،
به‌ڵام به‌دوو ساڵ باشترین سویدی فێربوو.
________________________________
سه‌رچاوە:
مامۆستای کورد: ژمارە ٢٢ لاپه‌ڕە ٧ - ١٢.
٤\٥\٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|