٢\١\٢٠١٣
شه‌یپووره
تازه‌کانى شیعر و که‌ڕبوونى خود.
- خوێندنه‌وه‌یه‌کى
ره‌خنه‌یى بۆ شیعرى کوردیى دواى ٢٠٠٠ -
بڵند رۆستەم
A desao siamo a mondo ،
ed it treno
vi si ferma una mezz ora
- Volete uva?
ئیسَتا ئێمه له جیهانین
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ش
دواى نیو کاتژمێر ده‌وه‌ستێ
- پێویستیت به ترێ نیه؟
(پارچه شیعرێکى فابیۆ کۆرتۆ ى شاعیرى گه‌نجى
ئیتاڵییه له کتێبى منداڵ - II bambino
، وه‌رگیراوه).
(بۆرخیس): شیعر
واته موزیک (music) و هه‌ست (consciousness).
(ئه‌دۆنیس):
له قورئاندا خودا (God) گوێ له
یه‌که‌مین دوژمنى خۆى که شه‌یتانه ده‌گرێ .
(بلۆم):
شیعر فێرمان ده‌کا له پێناو داهێنان و واتاى تازه ، فۆڕم تێکبشکێنین
.
(کریتیک) لاى (شێکسپیر) به واتاى تێپه‌ڕاندنى سنووره
ئه‌خلاقییه‌کانه . ئه‌خلاق ته‌فسیرێکى تایبه‌تى هه‌یه لاى (شێکسپیر)
که له ده‌قه‌کانیدا ره‌نگى داوه‌ته‌وه. (هاملێت)
و (ماکبێس) گوزارشت له فۆڕمێک له ئه‌خلاق ده‌که‌ن به جیاوازییه‌کانى
نێوانیانه‌وه.
لاى (کانت)ى فه‌یله‌سوفى مۆدێرنه ، ره‌خنه واته فۆڕمێک له دادوه‌رى
و (هیگل)یش ره‌خنه‌ى به‌و واتایه‌ى (کانت)
قه‌بوڵ کردووه و له (ئۆدیسه‌ى رۆح)دا به‌کارى هێناوه.
جوانترین ده‌ق ئه‌و ده‌قه‌یه زۆرترین ره‌خنه
censure هه‌ڵده‌گرێ و زۆرترین به‌یه‌کداکه‌وتن و جه‌نگى
ناوخۆیى له نێوان وشه‌کانیدا رووده دا . وه‌کو پێویستییه‌ک و
ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ ستایش‌کردن، ره‌خنه‌م گرتووه .
ئه‌و میتۆده ره‌خنه‌ییه‌ى ئیشم له‌سه‌ر کردووه ، رێزگرتنه له
ماندوبوونى شاعیران و خه‌یاڵدانێک شیعر به‌رهه‌م ده‌هێنێ .
له بازنه گشتییه‌که‌ى ئه‌ده‌بدا که په‌یوه‌ندى به بازنه‌ى
تریشه‌وه هه‌یه ، ره‌خنه م له ده‌ق و له ره‌خنه خۆشى گرتووه .
له (هاکسلى) ته‌نزنووسیان پرسى:
" تۆش وه‌کو (فرجیناۆڵف) به ره‌خنه‌ى ره‌خنه‌گران دڵته‌نگى" .
گوتى :
"نه‌خێر کارم لێناکه‌ن ، چونکه قه‌ت ره‌خنه‌کانیانم نه‌خوێندۆته‌وه "
.
دووپاتکردنه‌وه‌ى روانگه نه‌ریتییه‌کانى دردۆنگى توندڕه‌وانه و
پابه‌ندبوون به‌و واقیعه‌ى له وه‌هم و ئه‌ندێشه رووته‌کانه‌وه
نزیکه، تاریکستانى فکر به‌رهه‌میه‌تى . ره‌خنه‌گرتن له پاڵ ئه‌وه‌ى
پڕِۆسه‌یه‌کى درێژکراوه و درێژخایه‌نى مه‌عریفییه ، دروشم و سیمبوله
و له مه‌لجه‌ئى ئه‌ده‌بیى و فکری‌دا ، خۆمان (منى نووسه‌ر ) و
ده‌قه‌کانمان(ده‌قى نووسراو ) ى پێ ده‌ناسینه‌وه.
که‌سانێک ئه‌و میتۆده‌یان به دڵ نیه و ئه‌م وته‌یه دووباره
ده‌که‌نه‌وه : (شیعر هه‌موو که‌سێک پێى ده‌وێرێ)، ئه‌م وته‌یه زاده‌ى
نه‌بوونى رۆشنبیرییه‌کى فکرى و شیعرییه و دابڕانه له رۆشنبیرى
ئێستاى رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌ماى شیعرى (نه‌ک پێوه‌رى شیعرى)
رێککه‌وتین که شیعره‌کانمانى له‌سه‌ر هه‌ڵبسه‌نگێنین (وه‌ک ئه‌وه‌ى من
هه‌وڵم بۆ داوه) ، ئه‌وا چیتر شیعر بێده‌سه‌ڵات نییه و ته‌نها
شاعیره‌کان ده‌توانن بینووسن ، شاعیریش ئه‌وکه‌سه‌یه که شیعر
ده‌نووسێ ، شیعریش واته شیعریه‌ت و شتى تر.
١- رۆمانسیه‌تى ژن و عه‌شقى ناکامڵ.
(ئیرۆس eros) وشه‌یه‌کى یۆنانیى کۆنه و گوزارشت له عه‌شق ده‌کا .
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئیرۆس بۆ نیشاندانى(reference) فۆڕمه‌کانى عه‌شقه .
(ئه‌فلاتون) ئیرۆسى به مانایه‌کى فراوان (baggy) به‌کارده‌هێنا و
ماناى ئایدیاى جوانى و شادى پڕوکێنه‌ر و شێتى مه‌ستانه و کۆبوونه‌وه
و ...هتد ، ده‌گه‌یاند . عه‌شقى هه‌ندێ له شاعیره گه‌نجه‌کان بۆ
مه‌عشوقه‌که‌یان سست و بێ چێژه و ته‌واو پێچه‌وانه‌ى عه‌شقى
(ستانداڵ)ه که پێیوایه ئه‌وکاته‌ى پیاو ده‌که‌وێته عه‌شقه‌وه ،
دانایى له ئاست بینینى شته‌کان وه‌کو خۆیان له‌ده‌ست ده‌دا و ئیرۆس
بیرکردنه‌وه(meditation) له مردن (death)ساده ده‌کاته‌وه و مردن
نرخى له‌ده‌ست ده‌دا ، چونکه له‌و به‌هایه (cost)پتر نییه که مرۆڤ
ده‌یه‌وێ بیداته زۆر شت .
(ئه‌بیکۆر ٣٤٢ پ.ز - ٢٧٠ پ .ز) پێیوابوو خۆشویستنى چێژ بناغه‌ى ژیانێکى
جوان و ماناداره . عه‌شقى چێژدار پێویستى به مه‌شقکردن هه‌یه .
(ئیبن سینا) عه‌شق به دیارخه‌رى شته‌کانى سروشت داده‌نێ ، عه‌شقیش بۆ
دوو جۆر له عه‌شق دابه‌شده‌کا : یه‌که‌میان سه‌ر به نه‌فسێکى
ئاژه‌ڵییه و دووه‌میان به عه‌قڵ به‌ستراوه‌ته‌وه .
بێگومان عه‌شقى شاعیرانمان له جۆرى یه‌که‌م نیه و هه‌ر ئه‌وه‌ى شاعیر
له جنسى مرۆڤه له وه‌ها گومانێک ده‌مانپارێزێ و که‌ڵکه‌ڵه‌ى وه‌ها
گومانێک یان دروستکردنى پرسیار به ئامانجى دروستکردنى گومان ،
بێمانایى لێده‌که‌وێته‌وه و کات به فیڕۆ دانه (مرۆڤبوون به‌و
مانایه‌ى له باسه‌کانى پێشوترماندا هاتووه ).
عه‌شقى دووه‌م به بۆچونى من به شێوه‌یه‌کى جوان له لایه‌ن (ئیبن
سینا) باس نه‌کراوه ، به‌هۆى تێکه‌ڵییه‌ک له تێگه‌یشتنیدا بۆ
فه‌یله‌سوفانى ئه‌وروپا و بوونى هه‌ندێ قه‌ناعه‌تى جێگیر که دونیایه‌ک
جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ تێڕوانینى ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ى لێیانه‌وه
نزیک بووه وه‌کو (ئه‌رستۆ) ، (دیکارت) که دواتر (غه‌زالى) دێت و
ده‌چێته سه‌ر زانستى بیرسا و فه‌لسه‌فه پشت ئه‌ستوور به بیرۆکه‌کانى
( ئیبن سینا)و به‌رنامه‌که‌ى خۆى که (به‌رنامه‌ى گومان )بوو .
هه‌وڵ ده‌ده‌م عه‌شقى دووه‌م که (ئیبن سینا) به (عه‌شقى عه‌قڵانى)
ناوى ده‌با، جوانتر شى بکه‌مه‌وه له رێگه‌ى کۆپله شیعرێکه‌وه
(ئه‌و ئه‌رکه‌ى ئیبن سینا نه‌یکێشاوه من ده‌یکێشم ) :
به‌ڵام کاتێ که‌وته نێو له‌پى من.......
مه‌مکى چه‌پى تۆ بوو
له‌و رۆژه‌وه ده‌ستم تۆپه‌ڵێکه له تیشکى خودا
(رزگار جه‌بارى - ده‌ستى سپى).
بۆ دیاریکردنى مه‌وقیعى عه‌شقى شاعیر ئه‌وه‌نده‌ى پێویستیمان به عه‌قڵ
هه‌یه دوو ئه‌وه‌نده پێویستیمان به گه‌ڕانه‌وه هه‌یه بۆ نه‌ستى
عه‌شقه‌که یان ده‌کرێ بڵێین پێویستیمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کى عه‌قڵانى
هه‌یه بۆ عه‌شقه‌که نه‌ک بۆ عه‌قڵ ، دواجار گه‌ڕانه‌وه‌که خۆى
ده‌بێته پاشکۆى ئه‌رکه‌کانى عه‌قڵ ،واته عه‌قڵ رۆڵى هه‌بووه له
گه‌ڕانه‌وه‌که و ئێمه‌ش وه‌کو کائینێکى عاقڵ کرده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌مان
ئه‌نجام داوه .
گه‌ڕانه‌وه‌که‌مان خوێندنه‌وه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه (خوێندنه‌وه‌ش
تێگه‌یشتن) ، له رێگه‌ى تێگه‌یشتمان بۆ عه‌شقى شاعیر که له
تێکسته‌کانیدا چڕ بۆته‌وه ، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى ،
عه‌قڵانیه‌ت له نێو عه‌شقى عه‌قڵانى شاعیردا ناهاوسه‌نگى دروستکردووه
و خۆى فه‌رز کردووه به‌سه‌ر سۆزه عیشقییه‌کان و له زۆر لایه‌نى
شیعره‌کاندا عه‌شق عه‌شقێکى عاقڵانه‌ى خاڵى له سۆزه (سۆزى ده‌ره‌وه‌ى
عه‌قڵ چونکه له عه‌قڵیشدا سۆز هه‌یه ) .
وه‌زیفه‌ى راسیۆنالیزم (عه‌قڵانیزم) بریتییه له له‌ناوبردنى
(annihilation) ئه‌و شته ناعه‌قڵانیانه‌ى پێگه‌ى عه‌قڵ لاواز ده‌که‌ن
و ده‌بنه هۆکارى که‌مبوونه‌وه‌ى کارایى پراگماتیکى کردار و به
(شه‌هوه‌ت) ناوده‌بردرێن .
شارستانیه‌تى مۆدێرنه ئیش له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنى شه‌هوه‌ت و گه‌شه‌دان
به راسیۆنالیزم ده‌کا به‌بێ ئه‌وه‌ى جۆرێک له رێکه‌وتنى گشتى هه‌بێت
بۆ هه‌ردوو چه‌مکى (شه‌هوه‌ت) و (عه‌قڵانیزم) .
(جۆن کیتس) که پێشڕه‌وى شاعیره رۆمانتیکییه‌کانى ئینگلستان ده‌کا ،
ئێستاش قه‌سیده به‌ناوبانگه‌کانى وه‌کو ( قه‌سیده‌ى بولبول) و
(قه‌سیده‌یه‌ک بۆ پایز )ى ده‌خوێنرێنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
ده‌کرێ .
رۆمانتیکییه‌کان وه‌کو کلاسیکییه‌کان ئایدیالیست نین و له‌سه‌ر
دوالیزمى (جوان و ناشرین) ، (خراپ و باش) ، (راست و چه‌وت) ...هتد ،
کاریان کردووه. پابه‌ندبوونیان به هه‌ست و خه‌یاڵپه‌روه‌رى به ماناى
ونبوونى عه‌قڵ نایه‌ت (هه‌ست په‌یوه‌نییه‌کى ناڕاسته‌وخۆى به
عه‌قڵه‌وه هه‌یه ) ، عه‌قڵ ده‌خرێته بارى سڕبوونه‌وه ، ئه‌م
هه‌نگاوه به ئامانجى کامڵبوونى ئه‌ده‌بیات ده‌نرێ نه‌ک به ئامانجى
دروستکردنى که‌لێن .
رۆمانتیک سوودی له (شێکسپیر) و ئه‌ده‌بیاتى مه‌سیحى سه‌ده‌کانى
ناوه‌ند و ئه‌فسانه‌ى میللى و رێنیسانس وه‌رگرتووه . ئه‌وه ته‌م و
مژه رۆمانتیکییه‌کان له کلاسیکییه‌کان جیاده‌کاته‌وه نه‌ک
ساده‌بوونه‌وه و کاڵبوونه‌وه :
من له ئاسمان به‌رده‌بوومه‌وه
باران به وشکى له‌سه‌ر
په‌ڕه کاغه‌زێکى باریک ده‌ڕۆیشت
(ته‌یب قادر - من له به‌ینى ئه‌م بۆشاییانه‌ى خواره‌وه‌م).
رۆمانسیه‌ت به‌و مانایه‌ى خستمانه روو ، له ناوه‌وه (inside) و
ده‌ره‌وه‌ى (outside) (ته‌یب)دا په‌راوێزخراوه و عه‌قڵانیه‌ت
شوێنه‌که‌ى به‌ناوى خۆى تاپۆ کردووه .
ململانێى (emulation)نێوان عه‌قڵانیه‌ت و رۆمانسیه‌ت له ده‌قه‌کانى
شاعیردا ناوه‌ناوه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه . رۆمانسیه‌ت هه‌وڵى
وه‌رگرتنه‌وه‌ى شوێنه داگیرکراوه‌که‌ى ده‌دا ، بێ‌توانایى ئیحساسى
رۆمانسیه‌ت که هۆکاره‌که‌ى بۆ شاعیر ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ک بۆ
رۆمانسیه‌ت خۆى ، هه‌ر زوو ململانێکه له به‌رژه‌وه‌ندى عه‌قڵانیه‌ت
به کۆتا ده‌هێنێ :
من دەزانم هەتا ئەم کۆشى تەنهاییەم پڕبێ لەگەڵا
نایەیت،
دەخیلت بم مەیە
تۆ کەسەردارى ئەم کەلاوەیت
لەوەرزى ڕژانى خوێنى ئەم کارمامزانە
بۆچى هاتیت؟.
(محەمەد قادر یونس - تۆنایەیت..ئیدى
شەڕەکان دەست پێ دەکەن).
ئه‌وکاته‌ى (سپیونزا) کلێساى مه‌حکوم کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو
قه‌شه‌کان ئاسۆى بیرکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکیان داگیر کردبوو ، گه‌ڕاوه بۆ
پێکهاته‌ى سۆزدارى مرۆڤ و ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان وه‌کو خورافه ده‌بینران
که ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى حوکمڕانه‌کان (قه‌شه‌کان)دا بوو .
کوشتنى رۆمانسیه‌ت له شیعردا زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى
رۆمانسیه‌ت به ئاراسته‌یه‌کى تر و به‌دیوێکى دروستکراو نه‌ک
راسته‌قینه بۆ نێو ده‌ق خۆش ده‌کا ، هاوکات جه‌نجاڵکردنى کڕۆکى ده‌ق
به نوتفه‌ى رۆمانسیه‌ت ( شێوه‌ى دووه‌مى ) ده‌مانبه‌ستێته‌وه به
دونیایه‌یه‌ک له وشه‌ى هه‌ڕاج کراو و سواو و نوته‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى
(موحه‌مه‌د قادر) ئێمه‌ى خستۆته نێو بیرى رۆمانسیه‌تێى دروستکراو و
سه‌رى بیره‌که‌شى له‌سه‌ر داخستووین و ئومێد بڕى کردووین له
ده‌رکه‌وتنى دیوى یه‌که‌مى رۆمانسیه‌ت به بێ کوشتنى دیوى دووه‌مى .
جیاوازى نێوان (ته‌یب قادر) و (موحه‌مه‌د قادر) له‌وه‌دایه ، ئه‌میان
رۆمانسیه‌ت به تیرۆرکه‌رى ده‌ق داده‌نێ که بوونى له ده‌قدا
ئاماژه‌یه بۆ کرچ و کاڵى و دابڕان له ئه‌ده‌بیاتى نوێ و نغرۆکردنى
شیعره له نێو وه‌سیله‌کانى توانه‌وه‌ى وشه و چه‌مک و رسته دا ،
ئه‌ویان رۆمانسیه‌ت یه‌کسان ده‌کا به سۆز (سۆزى خاڵى له عه‌قڵانیه‌ت)
و به سه‌رچاوه‌ى هه‌ناسه و تاقه نامه‌به‌رى شیعرى داده‌نێ که به
بێ ئه‌و هیچ نامه‌یه‌ک ناگاته خوێنه‌ر .
هه‌ردوو ته‌فسیره‌که هه‌ڵه‌ن و زاده‌ى نه‌خوێندنه‌وه‌ى (دیوى
یه‌که‌م)ى رۆمانسیه‌ت و (دیوى دووه‌م) ى شیعرن که ئه‌و دیوه‌یه
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵى شاعیرانه ده‌که‌وێته‌وه جیا له (دیوى
یه‌که‌م)ى که تێپه‌ڕێنراوه و گه‌ڕانه‌وه بۆى به زه‌ره‌رى شیعر و
قازانجى سۆزى خاڵى له عه‌قڵ ته‌واو ده‌بێت ، سۆزێک که ماڵیمان ده‌کا
و گرێمان ده‌دا به جۆرێک ئایدۆلۆژیاى تۆقێنه‌ر .
کلاسیکیاتى شاعیر ئه‌و کاته خۆى مانیفێست ده‌کا که ئیش له‌سه‌ر
عاتیفه و غه‌ریزه ده‌کا . نزیکبوونه‌وه له عاتیفه به ماناى
دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له شوناس (مه‌به‌ست له عاتیفه‌یه‌کى
نائه‌قڵانییه ، چونکه زۆربه‌ى عاتیفه‌کان له بۆشایدا درووست نابن و
ده‌به‌سترێنه‌وه به فکر) .
شته چه‌سپاوه‌کانیش سوود له عاتیفه وه‌رده‌گرن . گه‌ڕانه‌وه بۆ
لقه ئاڵۆزه‌کانى ئه‌ده‌ب و ژانره جیاوازه‌کانى به‌بێ ره‌چاوکردنى
پره‌نسیپى یاسایى ، بایه‌خیان نابێ (لێرانه‌دا باسى یاسا ده‌که‌م و
باسى فکر ناکه‌م ، چونکه یاساکان به‌رهه‌مى عاتیفه و فکرن و عاتیفه‌ش
وه‌کو به‌شێکى دانه‌بڕاو له فکر باسیکراوه ).
نازییه‌کان به به‌رده‌وامى چاودێرى (هایدگه‌ر)یان ده‌کرد ئه‌وکاته‌ى
خه‌ریکى وتنه‌وه‌ى وانه‌کانى بوو له‌سه‌ر (نیتشه) ، دکتۆر(هانکه) یان
کردبوو به ره‌قیب و سیخور به‌سه‌ریه‌وه که قوتابى (هایدگه‌ر) خۆى
بوو .
(هانکه) ناچار پێى نا به رۆحى خۆیه‌وه و خۆى لاى (هایگه‌ر) ئاشکرا
کرد ، ئه‌و خۆ ئاشکرا کردنه نه‌بووه هۆى سڕینه‌وه‌ى رابردوو ، به‌ڵکو
رۆحى (هانکه)ى له رۆحێکى چه‌پى سلبییه‌وه گۆڕى بۆ رۆحێکى راستى
ئیجابى . (هایدگه‌ر )خۆى باسى ده‌کا :
(هانکه) پێى گوتم که نایه‌وێ له‌وه زیاتر سیخوڕیم له‌سه‌ر بکا
ئه‌وکاته‌ى خه‌ریکى وانه وتنه‌وه بووم له‌سه‌ر (نیتشه) له ساڵى
١٩٣٧ .
په‌یوه‌ندى تۆکمه‌ى نێوان (هانکه)ى عاشق و (هایدگه‌ر)ى مه‌عشوق و
یار له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتبوونه‌وه‌ى به‌ر له زویربوونه .
په‌یوه‌ندى هەندێ لە شاعیرانمان له‌گه‌ڵ یاردا نادیاره و روون نیه
له‌سه‌ر چ پێوه‌رێک دامه‌زراوه (عه‌شقێکى بێ بنه‌مایه) . عه‌شقى بێ
بنه‌ما : ئه‌و عه‌شقه‌یه که له رووکاردا جوان و سه‌ره‌نجراکێشه و
له جه‌وهه‌ردا بێ جه‌وهه‌ره (جه‌وهه‌رێک بوونى نییه) :
له‌م نزیکانه باخێک هه‌یه ژن ده‌گرێت، به‌ڵام
من لوتم بۆن ناکات
ژنێک به ڕێوه‌یه بۆ لام، من بێ ماڵم
چه‌ندین جار ته‌فره دراوم :
که‌چى هه‌ر ده‌ست ده‌به‌مه‌وه بۆ گوڵه‌باخ !
(سواره نه‌جمه‌دین - قافیه ونه‌کانى جێهێشتن).
ساده نووسین ده‌ره‌نجامى عه‌شقه ناکامڵ و بێ بنه‌ماکانه ، ئه‌مه‌ش
مه‌ودایه‌ک ده‌خاته نێوان شیعرى ساده و ئه‌و شیعرانه‌ى به پێوه‌ره
شیعرییه مه‌نتیقییه‌کان شیعرن.
پێوه‌ر بۆ شیعر دانانێم ، به‌ڵام هه‌ندێک پێوه‌ر هه‌ن تۆماتیکى دروست
ده‌بن له کاتى ئه‌زموونکردنى ده‌قه‌کانى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا ،
مه‌به‌ستم له پێوه‌رى ره‌خنه‌ییه و ئێمه ش ئیشمان له‌سه‌ر میتۆدى
ره‌خنه‌یى کردووه .
وێنا‌کردنى ژن وه‌ک فریشته بۆ قانعکردنى به‌رامبه‌ر له شیعردا بۆ
ته‌قدیس کردنى جێناوى سه‌ربه‌خۆى که‌سى یه‌که‌مى تاکه ، ئه‌مه‌ش
جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه له ته‌واوى مه‌وداکان .
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ رۆڵى ژن له کارى ئه‌ده‌بیى و هونه‌رى و
ته‌وژمى فه‌لسه‌فى نرخى بهێنرێته خواره‌وه . جیاوازى شاعیرێکى وه‌کو
(نه‌زار قه‌بانى) له رووه فیکرییه‌که‌یه‌وه له‌وه‌دایه ، لاى
(نه‌زار) ژن جومگه‌یه‌کى جه‌وهه‌رى ژیانه و ناکرێ له ده‌ره‌وه‌ى
مه‌سه‌له‌ى بابه‌تێتى و راستى زانستى ، قسه له‌سه‌ر فۆڕم و ناوه‌ڕۆکى
ژن بکرێت ، ده‌بێ ژن وه‌کو ره‌چه‌ڵه‌ک و بنه‌چه ته‌ماشا بکرێ ، به
ئامانجى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و که‌لێنانه‌ى بۆى دروستکراون و ژنان ئاماده‌ن
به پاراستنى نهێنى پیاوه‌کانیان تا ئه‌و شوێنه‌ى پارێزراو بن ،
ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌وه کرد پارێزراو نین و ئازار ده‌درێن ،
پیاوه‌که‌ى ناویان ده‌که‌وێته جم وجۆڵ و هانیان ده‌دا بۆ وه‌رگرتنى
سیفه‌ته بنچینه‌ییه‌که‌ى پیاو که توندوتیژییه .
وه‌زیفه‌ى شیعر ته‌قدیسکردنى مه‌خلوقێک (ژن) و ته‌کفیرکردنى خالق (خودا
) نیه ، دونیاى شیعر دونیاى رامان و چڕکردنه‌وه‌ى هه‌سته‌کانه نه‌ک
قه‌تیسکردنیان له نێو ئایدیایه‌کى ته‌سکدا .
ته‌فسیرى هه‌ڵه بۆ دین ئه‌وه‌یه پێمانوابێ هه‌رچییه‌کمان کردبێ
ره‌وایه گه‌ر قسه هاته سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ى دین . وێنه‌ى خودا
وێنه‌یه‌کى نارۆشنه و خودا (god) وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌رێکى دیکه
مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا کراوه له شیعرى زۆر له شاعیره گه‌نجه‌کاندا،
ئه‌م ناڕۆشنى و تاریکییه‌ى خودا‌ش لاى شاعیرانمان به‌رهه‌مى
په‌راویزخستنى ئاینه له دونیاى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى شیعردا:
یەک کەعبەم هەیە و
ڕووی
تێدەکەم ئەویش
ژنە
(هاوڕێ ره‌ش - ژن که‌عبه‌ى خوایه).
زۆرجار ژن له شیعردا بێ رۆحه و جه‌سته‌یه به ته‌نها ،
ته‌قدیسکردنێک ته‌قدیسکراوه که سه‌رچاوه‌که‌ى ره‌تکردنه‌وه‌ى بوونى
ژنه وه‌کو ژن (رۆح + جه‌سته) و بناغه‌که‌ى به ئامێرکردنى ژنه وه‌کو
شوێنێک بۆ دامرکاندنه‌وه‌ى شه‌هه‌وه‌ت ،شاعیر باسى ئه‌وه‌مان بۆ ناکا
که ژنان له پیاوانه‌وه فێره توند و تیژى ده‌بن و ژن به‌ر له پیاو
په‌ناى بۆ چه‌ک بردووه بۆئه‌وه‌ى له زوڵمى پیاو نه‌جاتى ببێت ،
ئه‌وکاته‌ى له ڕووى هێزى جه‌سته‌ییه‌وه ده‌ره‌قه‌تى پیاو نه‌هاتووه
.
که‌واته ژنان دروستکه‌رى چه‌قۆ و شمشێر و تیر و که‌وان و قه‌ڵغانن و
بنچینه‌ى دروستبوونى چه‌کى ئه‌تۆمین ، یان به ته‌فسیرێکى تر بڵێین
زوڵمى پیاو بناغه‌ى دروستبوونى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و توندوتیژییه له
دونیادا .
ژن بچوکراوه‌ته‌وه و به‌ستراوه به گوریسى جوانى و کراوه به
بووکۆکه و تواناکانى سنووردار کراون ،گوایه ناخى ژن ئه‌وکاته ته‌ژى
ده‌بێ له حه‌قیقه‌ت ئه‌گه‌ر درۆى گه‌وره‌ى بۆ بکه‌ین :
مه‌مه‌که‌کان قه‌باره جیاوازن
ده‌ستم هه‌مان کێشه بۆ گرتن !
زمانم هه‌مان کێشى قه‌باره‌کانه !
(بژار حه‌کیم - هه‌نارى ره‌ش).
(فروغ ) ئیشى له‌سه‌ر غه‌ریزه کردووه له شیعره‌کانیدا و راست
هه‌نگاوى ناوه ، چونکه پیاوبوونى له به‌رامبه‌ر ژنبووندا داناوه
نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى ، به‌مه‌ش خوێنه‌ره پیاوه‌کان له به‌شێکى
شیعره‌کانیدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن له به‌رده‌م شاعیرێکى ئافره‌ت دان ،
به‌ڵام شیعرى زۆر له شاعیره ئافره‌ته‌کانمان له دووره‌وه ئاماژه
به نووسه‌رکه‌یان ده‌که‌ن که ئافره‌تێکه و خوێنه‌ره پیاوه‌کانیش
له رێگه‌ى جوڵانه‌وه‌ى غه‌ریزه‌ى پیاوه‌تى له ناخیاندا هه‌ست به‌وه
ده‌که‌ن نووسه‌رى ده‌قه‌که ژنه . به‌ره‌گه‌زیکردنى شیعر ،
زه‌ره‌ردانه له شیعر . له نێوان (فاوست)ى (گۆته) و (مه‌دام بوڤارى)
ى (فلۆبیر)دا لێکچوون و جیاوازى هه‌یه. هه‌ردوو ده‌ق باسى ناخێک
ده‌که‌ن که پاشماوه‌ى هه‌ڵه‌کانه و غه‌ریزه به دوو ئاڕاسته‌ى
جیاواز پاڵیان پێوه ده‌نێ ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ناخى
نووسه‌ره‌کانیانه‌وه هه‌یه ، به تایبه‌تى (فلۆبیر) که
ره‌شبینییه‌کى زۆر به هۆى نه‌خۆشییه‌وه رووى تێکردبوو :
که ئێواره ئه‌رژێته ته‌نیایمه‌وه
سینگم به عه‌ترى باران ئه‌پێچمه‌وه و ...
له هه‌یوانى په‌پووله‌دا
چاوه‌ڕێى هاتنت ده‌که‌م.........
(گوڵباخ به‌هرامى- سه‌رخۆش بوون له به‌رائه‌ت).
ژنێکى وه‌کو (دۆرۆپى پارکێر ١٨٩٣ - ١٩٦٧) (doropi parker) که له
بوارى ئه‌ده‌بیاتدا کارى کردووه ، وه‌کو ژنێک ته‌نز و ساتیرى به
کاریگه‌رترین چه‌ک داناوه بۆ راستکردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى
مرۆڤه‌کان ده‌یانکه‌ن .
له کۆى ده‌قه‌کانى (گوڵباخ)دا هیچ ته‌نز و ساتیرێکى جوانم نه‌بینى .
هه‌ڵبه‌ت من له خاڵه‌ێکدا له‌گه‌ڵ (دۆرۆپى )ناکۆکم ، ئه‌و سه‌ره‌راى
ئه‌وه‌ى ریفۆرمى کۆمه‌ڵایه‌تى ته‌قلیدى به کارى هونه‌ر دانه‌ده‌نا ،
به‌ڵام باوه‌ڕى وابوو که هونه‌ر ده‌توانێ جۆرێک گۆڕانکارى
کۆمه‌ڵایه‌تى به زه‌قى بکا ، به پێچه‌وانه‌ى من که ئه‌و
گۆڕانکارییانه به ئه‌رکى هونه‌ر و ئه‌ده‌ب نازانم ، مه‌گه‌ر تیشک
خستنه سه‌ر هه‌ندێ کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ده‌ستکارییه‌کى
ئه‌ده‌بییه‌وه وه‌زیفه‌ى هه‌ندێک ژانرى ئه‌ده‌بى بێت له‌وانه (چیرۆک)
، به‌ڵام ئه‌مه بۆ شیعر دروست نیه.
(جیمز گرۆڤێر تێربێر) ى ته‌نزنووس و کاریکاتێریست ، له رێگه‌ى ته‌نزه
ساده‌کانیه‌وه گرفته گه‌وره‌کانى کۆمه‌ڵگاى نیشان ده‌دا ، (گوڵباخ)
ته‌نزى نه‌کردۆته وه‌سیله‌ى نیشاندانى شتێک که شیاوى شیعر بێت :
شه‌قام سه‌رماتیه
من و جانتاکه‌ت
تا دیته‌وه له سه‌فه‌رتین
تۆ چه‌تره‌که‌ت بگره به سه‌رماندا
با خه‌ون بمباته‌وه بۆ خه‌ونه‌کانمان و...
(به‌هار حوسێنى - هاویه).
(ساندرا هاردینگ ) ى نووسه‌رى فێمێنیست ، ره‌خنه ده‌گرێ گوایه
ئۆبژێکتڤیزم و پۆست مۆدێرنیزم تاقه‌تى هه‌ڵگرتنى پڕۆژه‌ى فێمێنیستیان
نیه و بناغه‌یان بۆ ره‌خنه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى نیه ، به‌ڵام (به‌هار)
ئه‌رکى هه‌ڵگرتنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى خستۆته ئه‌ستۆى شیعره‌وه .
(به‌هار) وه‌کو (گوڵباخ به‌هرامى) باسى ره‌گه‌زى خۆى ده‌کا ، ئه‌سڵه‌ن
له شیعرى ئه‌ودا نه‌ک هه‌ست به‌وه ده‌کرێ شاعیره‌که کچه ، به‌ڵکو
شێوه‌ى کچه‌که‌ش به‌رجه‌سته بووه و (به‌هار) باسى ژنبوونى خۆى ده‌کا
.
(به‌هار) وه‌کو هه‌ڵگره‌وه‌ى شوێن پێى ژنبوونى خۆى ده‌رده‌که‌وێ به‌بێ
ئه‌وه‌ى ته‌فسیرێکى شیعرى جوانمان بۆ ژن‌بوون پێشکه‌ش بکا . شوێنکه‌وتنى
ئه‌وى دى به بێ تێگه‌یشتن لێى له شیعردا زیانبه‌خشه له
ده‌ره‌وه‌شیدا هه‌روایه .
(به‌هار ) وه‌کو فێمێنیستێک ده‌نووسێت . به‌شێک له فێمێنیسته‌کانی
خۆیان به هه‌ڵگره‌وه‌ى شوێن پێى (مارکس) داده‌نێن ، به‌بێ ئه‌وه‌ى
ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى مارکسیان له‌به‌ر چاو گرتبێت .
(مارکس)ى هه‌ژار که به کۆمه‌ڵناس و ئابووریناس و فه‌یله‌سوف و
مێژوونووس و ....هتد داده‌نرێت ، ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ کچێکى
ده‌وڵه‌مه‌ند پێک هێنا ، وه‌ک ده‌گوترێ به زمانه لووسه‌که‌ى هه‌ڵى
خه‌ڵه‌تاندووه و فریوى داوه .
مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ژنه که‌ى مامه‌ڵه‌یه‌کى وشک و وه‌رسکه‌ر بووه ،
قه‌ت بیرى له کارکردن و دابینکردنى بژێوى ژیانى خێزانه‌که‌ى
نه‌کردۆته‌وه تا له‌و هه‌ژاریه‌ى تێى که‌وتبوون نه‌جاتیان بدا .
هه‌موو کاتى خۆى بۆ نووسینى ( سه‌رمایه) ته‌رخان کردبوو . خێزانه‌که‌ى
وه‌کو گه ر‌یده هه‌ر ماوه‌یه‌ک بارگه‌ى خۆى بۆ وڵاتێک ده‌گواسته‌وه .
له هه‌مووى کاریگه‌رتر : ئه‌وکاته‌ى هاوسه‌رى بۆ ده‌ستخستنى بڕێک
پاره ده‌چێته لاى (لیۆن فلیبس)ى خاڵى سه‌رمایه‌دارى ( مارکس) ،
(مارکس) خیانه‌تى لێده‌کا و له‌گه‌ڵ ژنه خزمه‌تکارێکى شۆخ و شه‌نگ
کارى ناشه‌رعى ده‌کا به‌ناوى (هێلین دلمۆس) ، ئه‌نجامى ئه‌م کاره‌ش
خستنه‌وه‌ى منداڵێکى زۆڵ بوو که له له‌نده‌ن ژیاوه و له‌وێشدا
مردووه .
له کاتى ناپاکییه‌که‌دا خێزانى (مارکس) به ده‌ست ئێش و ئازارى
منداڵبوونه‌وه ناڵاندویه‌تى . ده‌بێ ئه‌و منداڵه زۆڵه‌ى (مارکس)
خستیه‌وه چۆن ژیانێکى هه‌بووبێ ؟!!
که‌واته فێمێنیستییه‌کان و شاعیره‌کانیان له‌ناویان (به‌هار حوسێنى) ،
به‌ر له هه‌ر که‌سێک پێویستیان به‌ره‌تکردنه‌وه‌ى (مارکس) هه‌یه ،
ئه‌گه‌ر مارکسیزمیش ره‌ت نه‌که‌نه‌وه ، ده‌بێت قسه‌یان هه‌بێت .
.(لێره باسى مارکسمان کرد وه‌کو نموونه‌یه‌ک بۆ دونیاى ده‌ره‌وه‌ى
شیعرى که په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌دونیاى ناوه‌وه‌ى شاعیر )
٢- به فه‌لسه‌فیکردنى شیعر و به شیعریکردنى فه‌لسه‌فه خودى و
ناخودییه‌کان:
قۆناغى ئاوێته‌کردنى رووبار‌ى شیعر و ئۆقیانوسى فه‌لسه‌فه له دواى
(هیگل)ه‌وه نما ده‌کا ، به بێ ئه‌وه‌ى شاعیران هه‌ستیان به‌و
ئاوێته‌کردنه کردبێت . لاى (ئالان بادیۆ) ئه‌و قۆناغه له
(هۆڵدرین)ه‌وه ده‌ستپێده‌کا و به (پۆڵ سیلان) کۆتایى دێت ، له نێوان
سه‌ره‌تا و کۆتایشدا ، (مالارمێ) و (پیسوا) و (ماندلیستام) و (ریمبود)
و (تراکیل) ده‌بینرێن .
یه‌که‌مین زه‌نگى فه‌لسه‌فه که له سه‌رده‌مى گریکییه‌کاندا شیعر
ده‌ستى پێوه‌نابێت ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له (سوقرات) و بۆ
(هێراکلیتس - ئه‌ناکسمنده‌رس- دێمۆکرێتس) ، به‌ڵام ئه‌م سیانه
نه‌یانتوانى تایبه‌تمه‌ندى زه‌نگ لێدانه‌که دیاریبکه‌ن . (هۆڵدرین)
په‌یوه‌ندی دروستکرد و له شیعردا پرسیارى له "بوون" کرد ، ئه‌مه‌ش
بناغه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى (هایدگه‌ر) بوو که به دروستکردنى پردێک له‌گه‌ڵ
شیعره‌کانى (هۆڵدرین) ،زه‌مینه‌ى بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى پرسیاره
جه‌وهه‌رییه‌که‌ى " بوون چییه؟" خۆش کرد ، ئه‌و بوونه‌ى له
لێکۆڵینه‌وه ئه‌نتۆڵۆژییه‌کانیدا مانیفێست بووه و بناغه‌ى
ره‌خنه‌کانى بووه له گوتارى میتافیزیکى رۆژئاوادا ، ئه‌مه‌ش له
(پلاتۆ) وه تا (نیتشه) ده‌گرێته‌وه . له‌کن (هایدگه‌ر) بوونه‌وه‌ر
له ده‌ره‌وه‌ى بوون بێ مانایه و بوونیش به‌بێ بوونه‌وه‌ر پارێزراو
نیه .
شیاوه فه‌لسه‌فه ببێته دایکێک و سێکس له‌گه‌ڵ هزرى نووسه‌ر(که رۆڵى
باوک ده‌بینێ له ئانى سێکسه‌که‌دا ) بکا و منداڵێک که ( ئه‌ده‌ب) ه
بخاته‌وه . ده‌قى (به‌ناوى گوڵ) و (بندۆڵ فۆکۆ) ى ( ئه‌مبرتۆ ئیکۆ) ى
فه‌یله‌سوفى که‌لتوور که له ١٩٣٢ له ئیتاڵیا له دایکبووه ،
یه‌که‌میان باسى بار و دۆخى سه‌ده‌کانى ناوین ده‌کا و ئه‌وى تریان له
باره‌ى خاوه‌نى چاپخانه‌یه‌کى ئیتاڵییه که له فه‌زایه‌کى کراوه‌ى
فه‌لسه‌فیدا نووسراوه (فه‌لسه‌فه به‌ئه‌ده‌بى کراوه ) .
که‌ڵکه‌ڵه ئه‌ده‌بییه‌کان له ژێر گوشارى خوددا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .
شاعیره (عیرفانى) و (سۆفییه‌کان)مانن هه‌وڵى شیکارى فه‌لسه‌فییان
داوه له شیعردا ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى نێوان شیعر و شاعیر ، خود و
گوشاره خودى و ناخودییه‌کانمان نیشان ده‌دا.
تۆم هه‌بێت
بۆ یه‌که‌مین جار سه‌یرى یارى تۆپى پێده‌که‌م
ده‌بمه هانده‌رى هه‌مان یانه‌ى تۆ .
(داستان به‌رزان - تۆم هه‌بێت).
له دێرى دووه‌مدا هه‌ڵه‌یه‌کى رێزمانى زۆر سه‌یر کراوه ، کارى
(ده‌که‌م) نووسێنراوه به وشه‌ى (تۆپى پێ ) وه ، ده‌بوایه بنووسرێ :
( بۆ یه‌که‌مین جار سه‌یرى یارى تۆپى پێ ده‌که‌م ) ، ئه‌مه سه‌ره‌راى
نه‌بوونى فه‌لسه‌فه‌یه‌کى دیاریکراوى سه‌ر به رێبازێکى فکرى یان سه‌ر
به (داستان) خۆى ، له‌م دێره و کۆى دێره‌کانى تر‌ى شاعیر .
ئه‌فسانه‌یه‌کى کۆنى یۆنانى هه‌یه باسى عه‌شقى خواوه‌ندى هه‌یڤ ده‌کا
بۆ شوانێکى لاو . ئه‌و ئه‌فسانه‌یه به‌شیعریکرا ئینجا بووه سه‌رچاوه‌ى
ئیلهامى به‌رهه‌مى (ئیندیمیۆن) ى (جۆن کیتس ١٧٩٥ - ١٨٢١) .(کیتس) له
به‌رهه‌مى (شه‌وى جه‌ژنى سه‌ن ئاگینس - ١٨١٩)دا پشتى به
ئه‌فسانه‌یه‌کى سه‌ده‌کانى ناوه‌ڕاست به‌ستووه که ده‌ڵێت : هه‌ر کچێک
به‌رۆژوو بێ له شه‌وى جه‌ژنى ئاگینس و به‌وحاڵه‌شه‌وه بخه‌وێ ، له
خه‌ویدا ئه‌و که‌سه ده‌بینێ که له داهاتوودا ده‌بێته هاوسه‌رى:
گه‌ردوون بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه
مرۆڤ هه‌ناسه‌یه‌کى ئاسوودانه‌ى تیا هه‌ڵمژێ
(سۆران ئازاد - گه‌ردوونێک دوور له خۆم).
(سۆران) به قوڵى چۆته نێو کایه‌ى فه‌لسه‌فه بۆ نووسینى ده‌قى شیعرى
، فه‌لسه‌فه سه‌رچاوه‌ى شیعره‌کانیه‌تى به تایبه‌تى ئه‌و
فه‌لسه‌فانه‌ى باسى خود ده‌که‌ن ، فه‌لسه‌فه وه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌کى
ده‌ستکردى به‌شیعرینه‌کراو ده‌رده‌که‌وێ .
ئه‌مه هه‌مان کێشه‌ى (بڵند باجه‌لان)یش بوو له ده‌قه
سه‌ره‌تاییه‌کانیدا .ده‌کرێ سوود له‌و ئه‌زموونانه‌ىى (کیتس) وه‌رگرین
که له سه‌ره‌وه خستماننه روو ، سوود له مامه‌ڵه‌کردنى شاعیرانه ى
(رامبۆ) له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه له (دره‌وشانه‌وه ) و (وه‌رزێک له
دۆزه‌خ) دا وه‌رگرین .
(ئیلیۆت ١٨٨٨ - ١٩٦٥) له شارى ئۆکسفۆرد فه‌لسه‌فه‌ى خوێندووه و له
قه‌سیده‌ى (وێرانه خاک)دا که وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى(١٩٤٨) ه
که‌ڵکێکى شاعیرانه‌ى له فه‌لسه‌فه وه‌رگرتووه نه‌ک فه‌یله‌سوفانه .
(بۆدلێر ١٨٢١ - ١٨٦٧) ى شاعیر و ره‌خنه‌گرى فه‌ڕه‌نسى و باوکى مۆدێرنه
(به‌دیهێنه‌رى مۆدێرنیزمى جوانیناسى ) ، پێیوابوو جوانییه‌ک بوونى
نییه که هه‌مووان تواناى قه‌بوڵکردنیان هه‌بێت . بۆ خوڵقاندنێکى
جوانیى(جوانى) ، سه‌ربه‌خۆبوون (تاکبوون) مه‌رجه . ئه‌و یه‌کێک بوو
له‌وانه‌ى پێیوابوو هونه‌ر بۆ هونه‌ر خوڵقاوه نه‌ک بۆ خزمه‌تى
مه‌به‌ستى ئه‌خلاقى و کۆمه‌ڵایه‌تى (وه‌ک ئه‌وه‌ى لاى سۆران به‌دی
ده‌کرێ ) . (ده‌یڤید هارۆى) پێیوابوو (بۆدلێر) مۆدێرنه‌ى جوان ته‌وزیف
کردووه :
مۆدێرنه تێپه‌ڕ و ماوه کورت و مه‌رجداره ، نیوه‌ى هونه‌ره
نیوه‌که‌ى تر‌ى هه‌رمان و نه‌گۆڕه .
هه‌وڵدان بۆ ساده‌کردنه‌وه‌ى ئاڵۆزه‌کان و ئاڵۆزکردنى ساده‌کان ، وه‌کو
گه‌مه‌یه‌کى زمانه‌وانى وایه ، زۆرجار بوونى پێویسته له ده‌قدا .
له دووماهییه‌کانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م چه‌ند کایه‌یه‌کى جه‌وهه‌رى
مۆدێرنه که‌وتنه‌وه :
١/ زینده‌وه‌رزانى : ئه‌رکى لێکۆڵینه‌وه بوو له‌بوونه‌وه‌ره
زیندووه‌کان .
٢/ ئابوورى :وه‌زیفه‌که‌ى لێکۆڵینه‌وه له سامان و وه‌به‌رهێنان و
دابه‌شکردنى به‌رهه‌م بوو .
٣/ زمانناسى : بایه‌خى ده‌دا به‌ڕاڤه‌کردنى گۆڕانکارى سیسته‌مه
ده‌لالییه‌کان .
یه‌کێک له گرینگ‌ترین مه‌سه‌له‌کان که په‌یوه‌ندى به‌ئه‌ده‌ب و
مۆدێرنه‌وه هه‌یه مه‌سه‌له‌ى زمانه ، که نابێ زمان بچێته ژێر
رکێفى ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق بۆى دیارى ده‌کرێن ،
به‌ڵکو ده‌بێ ده‌قه‌که وه‌زیفه‌ى زمان دیارى بکا . فه‌لسه‌فه
وه‌زیفه‌ى زمانى دیاریکردووه له شیعرى (سۆران)دا .
(سارته‌ر) پێشه‌کییه‌کى بۆ کۆى شیعره‌کانى (مالارمێ) نووسیوه و باسى
(خۆکوشتنى شیعر ) ده‌کا :
له‌لاى مالارمێ به گشتى ره‌شبینییه‌کى میتافیزیکى به‌دیده‌کرێ ....
(مالارمێ )ى ره‌شبین حه‌زى له خه‌یاڵى خۆکوشتن ده‌کرد و به تاقه
کردارى سه‌ربه‌ستانه‌ى مرۆ ناوى ده‌برد. خۆکوژى (به‌له‌عنه‌تکردنى خود
) وه‌کو دیارده‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى له کتێبى (خۆکوژى) ى( دۆرکهایم)دا
هاتووه . هۆکاره‌کانى خۆکوژى که تاک دنه ده‌ده‌ن لاى (دۆرکهایم)
ره‌گه‌ز و دیمۆگرافى و تێکشکانى ده‌روونى و هتد ده‌گرێته‌وه ، که
دواجار ئه‌و هۆکارانه ده‌بنه پاشکۆى شتێکى گرنگتر که نایه‌کسانییه
وه‌کو پێودانگێک بۆ دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان .
لێره‌وه (دۆرکهایم ) کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر دوو سیسته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى
(کۆمه‌ڵگه‌ى میکانیکى و کۆمه‌ڵگه‌ى ئۆرگانیکى) که په‌یوه‌نییان به
رادده‌ى په‌یوه‌ستبوونى تاک هه‌یه ، دابه‌ش ده‌کا و پێیوایه
دینامیزمێکى به‌هێزه بۆ پرسى (collective) .
(دۆرکهایم ) چوار نموونه‌ى جه‌وهه‌رى خۆکوشتن ده‌خاته روو :
١- خۆکوشتى خۆویستانه
٢- خۆکوشتنى خۆ به‌خشانه (egoistic)
٣- خۆکوشتن له ژێر زه‌بردا
٤- تێکه‌ڵى .
خۆکوشتنى (رێبین) له جۆرى دووه‌مه .
دوو جۆرى سه‌ره‌کى نه‌مردن هه‌ن ، یه‌که‌میان نه‌مردنى دواى بێ ئومێد
بوون له ژیان (وه‌ک ئه‌وه‌ى لاى رێبین هه‌یه ).
هه‌موو رێگاکانى خۆکوشتنم تاقى کردنه‌وه
خۆفڕێدان له‌سه‌ر قه‌نه‌فه
خۆ خستنه ژێر ئۆتۆمبێلێکى منداڵان
سه‌ر خستنه نێو ته‌شتێکى به‌تاڵ.........
(رێبین )له کۆتایشدا ده‌ڵێ:
هه‌موو رێگاکانى خۆکوشتنم تاقیکردنه‌وه و هه‌ر زیندووم
با زیاتر بژیم زیاتر
(رێبین ئه‌حمه‌د خدر - ڕێگاکان).
دووه‌میان نه‌مردنێک که له کۆتاییه دووره‌که‌یدا ژیان خۆى مه‌ڵاس
داوه ، نه‌مردنى دواى کۆتایى هاتنى ژیان (نزیکبوونه‌وه له کۆتایى)ى
پێ ده‌ڵێن وه‌ک ئه‌وه‌ى ( نیتشه) له قۆناغێکدا تووشى هات .
ئه‌ده‌ب له سێبه‌رى ناکۆکى مردن‌دا بوونى هه‌یه وه‌کو ئه‌ده‌ب ، یان
مردن ( death) ناسنامه‌ى چه‌پاندن و ئه‌ده‌ببوونێکى شڵۆقى پێده‌دا ؟
فکرێک حه‌ز به مردن بکا و ژیان لاى هیچ بێت ، ره‌وایه شیعرێک که
له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌عریفه‌ى خه‌یاڵ بونیاد نراوه بنووسێ و بکه‌رێکى
ئه‌کتیڤ بێت ؟ .
(عه‌بدولڕه‌حمان مونیف ) به رێگا سه‌خته‌که‌ى سیاسه‌ت تێپه‌ڕى تا
گه‌یشته سه‌رزه‌مینى ته‌ختى ئه‌ده‌ب ، ده‌قه‌کانیشى ره‌نگدانه‌وه و
ده‌نگدانه‌وه‌ى ناخ و جه‌وهه‌رى میلله‌ته‌که‌یه‌تى ، سیاسه‌ت نزیکى
کرده‌وه له خه‌ڵک و ئاوێته‌ى په‌ژاره‌کانیانى کرد و له نهێنى
بورجه‌کانى هه‌ژارى گه‌یاند ، دواجار که ده‌ستى به نووسین کرد
ئه‌مه‌ى قۆزته‌وه و له رۆمانه‌کانیدا ئیشى له‌سه‌ر کرد .
( رێبین)یش مردن ده‌قۆزێته‌وە و راسته‌وخۆ بێ یان ناراسته‌وخۆ
ده‌یگوازێته‌وه نێو پانتایى هه‌ست و نه‌ستى ده‌قه شیعرییه‌کانى ،
به‌ڵام گواستنه‌وکه به شێوه‌یه‌کى ئۆرگانیکى و پته و نیه .
ئیشى شاعیر به‌لاوه‌نانى چه‌مکه ئاکارییه‌کان نیه به مه‌به‌ستى شکست
هێنان به سیسته‌مێکى فکرى دیاریکراو ، له خودى سیسته‌مه ئه‌وروپى و
ئه‌مه‌ریکییه‌که‌شدا ریسوایى ئاکارى فاکته‌رى روخانى ده‌سه‌ڵاته ،
ئه‌وه‌ى شکست به ته‌قلید ده‌هێنێ شاعیرانێک نین که مردن ئه‌زموون
ده‌که‌ن ، نایه‌کسانى ته‌قلید خۆیه‌تى .
هەردوو دەستم بەسەرمەوە گرتووە
دەبێ وای بقوپێنم
هیچ تەنەکەچییەک بۆی ڕاست نەکرێتەوە
(هێمن عوسمان عه‌بدولا - هیچ).
(هێمن ) ده‌یه‌وێ وه‌کو که‌سێکى خۆشبه‌خت و گه‌شبین و ژیان دۆست
شته‌کان یه‌کسان بکا به هیچ و به ژیان واتاى ژین بگۆڕێ...
(مردنى خودا ) و (مردنى بکوژى خودا ) ده‌بن به بناغه‌ى میتافیزیکى
هیچگه‌رایى (نیتشه) ، (هێمن ) هیچگه‌رایى کردووه به گه‌مه‌یه‌کى
شیعرى یۆتۆپى و له سیاقه فه‌لسه‌فییه‌ى هه‌یه‌تى دایبڕاندووه و بێ
ئاگایانه گۆڕانێکى رادیکاڵى کردووه . بۆ نووسینى شیعرێکى له‌و
شێوه‌یه پێویستیمان به خوێندنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ى قوتابخانه
فکرییه‌کان هه‌یه (ئه‌وانه‌ى باسى هیچاندن و هیچبوون ده‌که‌ن) تا
نه‌بینه گه‌واهێکى هه‌میشه‌یى بۆ زه‌بوونى و ملکه‌چى خوێنه‌ر. بۆ
تێگه‌یشتن له (نیتشه) پێویستیمان به خوێندنه‌وه‌ى کۆى فکره‌کانى
هه‌یه چونکه بۆچوونه‌کانى به شێوه‌یه‌کى سیسته‌ماتیک و زنجیره‌یى
دانه‌ڕشتووه تا له مرۆڤى به‌رز (سۆپه‌رمان) که ئامانجى (نیتشه)یه
له فه‌لسه‌فه‌که‌ى بگه‌ین، ئه‌وانى خستۆته نێو ئه‌فۆریزم و
لێکچواندنه‌وه . لاى (هێمن) بوونى مرۆڤ وه‌کو بوونێکى ئاگامه‌ندانه
هاتووه که‌چى له پڕێکدا یه‌کسانکراوه به هیچ . (هێمن)ى شاعیر
(دیکارت) و (ئه‌فڵاتون)م بیر ده‌هێنێته‌وه که له ئه‌پسمۆلۆژییه‌وه
چوونه سه‌ر ئه‌نتۆلۆجى و نه‌یانده‌زانى ئه‌نتۆلۆجى بناغه‌ى
ئه‌پسمۆلۆژییه .
( له تافى لاوی‌دا سه‌ردانى مامۆستا و پیاوچاکه‌کانم ده‌کرد بۆ
سه‌لماندنى ئه‌و بۆچونانه‌ى هه‌مبوون کۆمه‌ڵیک فاکته‌رم ده‌بیستن ،
به‌ڵام له هه‌مان ئه‌و ده‌رگایه‌ى ده‌چوومه ژووره‌وه ده‌گه‌ڕامه‌وه
) .
ئه‌م وته‌یه‌ى (خه‌یام) ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێده‌گیرا که ناکرێ مرۆڤ
بچێته لاى پیاوچاک و شاره‌زاکان شتیان لێوه فێر نه‌بێت ، وه‌ک ئه‌وه
وایه له مزگه‌وت بچیته ده‌ره‌وه و عه‌قڵت به هه‌مان شێوه‌ى
نه‌عله‌کانت بخه‌یته ژێر باڵته‌وه .
ره‌خنه‌گر له سیاقى کامڵ بووندا درکى به‌و شیعریه‌ته نه‌کردووه که
له وته‌که و ره‌هه‌نده‌کانى ره‌مزیه‌تدا خۆى مانیفێست کردووه .
شیعریه‌ت چڕبوونه‌وه‌ى حاڵه‌تێکى واقیعى و زانستى نییه و قسه‌کردن
له‌سه‌رى خۆگرێدانه به گوریسى بێمانایى . له شیعره‌کانى (
غه‌مگین)دا شیعریه‌ت به وێنه و رایه‌ڵه‌یه‌کى فکرى و
مه‌عریفى((familiarity خۆى نه‌خستۆته روو و وه‌کو موعاده‌له‌یه‌کى
ته‌م و مژاوى له چه‌ندین شوێن به‌یان نه‌بووه ، شیعریه‌تێکه ده‌کرێ
ببینرێ به‌ڵام ناکرێ بکرێته میکانیزمى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ره‌خنه ،
لێدوان له شیعریه‌ت رشتنى خوێنى شیعره (poem) و نووسینه‌وه‌ى
نه‌هامه‌تییه‌کانه به خوێنى ئه‌ده‌ب ، ئێمه ته‌نها قسه له‌سه‌ر
جۆرى شیعریه‌ت ده‌که‌ین . ره‌نگه من به‌و بۆچونه‌م بکه‌ومه ژێر
ره‌خنه‌ى ره‌خنه‌گرانه‌وه وه‌ک چۆن (رۆلان بارت) له کتێبى
(ئه‌فسانه‌ناسیدا - fable logy) ره‌خنه له ره‌خنه‌گره‌کان ده‌گرێت
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێیانوایه ده‌قێک که ئه‌وان تێى نه‌گه‌ن خوێنه‌ریش
تێى ناگا .
گرژى ره‌خنه‌گره کۆنه‌کان گه‌یشته ئاستێک که ده‌قه‌کانى (بارت) به
بێ به‌ها و سه‌لیقه له قه‌ڵه‌م بده‌ن ، دواجار (بارت ) وه‌ڵامى
به‌شێک له ره‌خنه‌گره کۆنه‌کانى دایه‌وه له کتێبى (ره‌خنه و
حه‌قیقه‌ت ) .
گرنگه ره‌خنه‌گره‌کان گوێ به بۆچونى جیاواز بده‌ن و کار بۆ
به‌ته‌خته‌بوون و به‌به‌فربوونى عه‌قڵ نه‌که‌ن .
(ئه‌دۆنیس) له‌مه‌ڕ عه‌قڵى جیاوازى (detached) عه‌ره‌به‌وه ده‌ڵێ :
له قورئاندا خودا ((God گوێ بۆ یه‌که‌مین دوژمنى خۆى که
شه‌یتانه((Beelzebub ده‌گرێ .
خانووه‌کان ژیانن
مرۆڤه‌کان کرێچى خودا
مردن کرێى هه‌مووان وه‌رده‌گرێ .
(غه‌مگین بۆڵى - رووتبوونه‌وه‌ى
وشه‌کان).
ره‌نگه وه‌زیفه‌ى شیعر وروژاندنى هه‌ندێک پرسیارى فه‌لسه‌فى بێت
به‌ڵام وه‌زیفه‌که‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه نیه وه‌ک
ئه‌وه‌ى (غه‌مگین) هه‌ڵساوه به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان .
ده‌کرا (غه‌مگین) بڵێ :
خانووه‌کان چین؟
مرۆڤه‌کان کرێچین ؟
کێ کرێى هه‌مووان وه‌رده‌گرێ ؟
له‌کۆى ده‌قه‌کانى ( غه‌مگین) دا هه‌ستم به وروژاندنى هیچ پرسیارێکى
گه‌وره‌ى فه‌لسه‌فى نه‌کرد ،بگره (غه‌مگین)زۆر به‌شێوه‌یه‌کى موتڵه‌ق
وه‌ک ئه‌وه‌ى له غه‌یبه‌وه هاتبێته‌وه ده‌نووسێ ، به‌ڵام ئه‌مه
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ هه‌ستم به فه‌لسه‌فه نه‌کردبێ .
(هۆڵۆکۆست) وه‌کو رووداوێکى نامۆڕاڵى و ناهیومانى ، به‌رهه‌مى
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى راسیۆنال و مۆدێرنه ، ئه‌وانه‌ى له هۆڵۆکۆست
گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌توانن بیگێڕنه‌وه نه‌ک ئه‌وانه‌ى له کاتى
رووداوه‌که‌دا خه‌ریکى خواردنى پیتزا بوون.
(بڵند) له رێگه‌ى پرس و میتۆدى تایبه‌ت به خۆى و سیسته‌ماتیزه‌کردنى
هزراندنى شیعره‌وه ، شتێکمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ى
بینیبێتى و به بێ گواستنه‌وه‌ى ماناکان له قۆناغى به‌ر له
گێڕانه‌وه و دواى گێڕانه‌وه .
ده‌قه‌که ته‌سلیم بوونه به شوناسى کێڵگه‌ى ئه‌ده‌بى ته‌سلیمبوونى
رووداوه سه‌رزه‌مینییه‌کان و پساندنى په‌تى نێوان ئاسمان و زه‌مینه .
به باڵنده‌کانم گوت
هه‌مووتان له زستانى رابردوو
به‌هۆى نه‌خۆشییه‌ک که له مردنتان گرتبووه‌وه ، مردن .
(بڵند باجه‌لان - جیهانى مردووه‌کانى سه‌ر خاک).
شاعیر له‌م ئه‌زموونه‌یدا ( جیهانى مردووه‌کانى سه‌رخاک -٢٠٠٨) ،
ده‌یه‌وێ زۆرترین گه‌مه بخوڵقێنێ به بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى
ئه‌نجامه‌کانیان بکا ، تێکه‌ڵ کردنێک به‌دی ده‌کرێ له نێوان ئه‌و
رووداوانه‌ى روویانداوه و ئه‌وانه‌ى رووده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌شى
رووناده‌ن .
گواستنه‌وه‌ى ده‌لاله‌ته‌کانى ئه‌و دیو ده‌قیش بۆ نێو ده‌قه‌که له
هه‌ندێ باردا به مه‌به‌ستى جوانکارى و نووسینى وشه‌ى زۆرتر ، زه‌ره‌رى
له هه‌یکه‌لیه‌تى ده‌قه‌که داوه و تووشى داڕمانێکى کاتى کردووه که
دواجار ده‌قه‌که خۆى بیناى خۆى ده‌کاته‌وه له رێگه‌ى مانیفێست کردنى
کۆمه‌ڵێک واتاى تازه و پراکتیکه شیعرییه‌کان . شاعیر وه‌کو ئه‌وى
ترێک ده‌رده‌که‌وێ که هه‌مان بچمى خودى (self) هه‌یه و خۆى و ئه‌وى
تر‌ى بۆ جیاناکرێته‌وه . باسى زانستى ئه‌تۆم و ئه‌لیکترۆن و
سروشت(nature) ده‌کات و له باشترین بنه‌ماکانى
میتۆدۆلۆژى(methodology) زانستى سروشتى ئیلهام وه‌رده‌گرێ ، ئه‌گه‌رچى
زۆر دیارده‌ى فیزیکى هه‌ن تا ئێستا نه‌ناسراون . ویژدانى که‌ڵکه‌ڵه‌ى
مه‌عریفى دایپۆشیوه و ئاسته‌کانى مه‌عریفه شى ده‌کاته‌وه و جیاکارى
ده‌کا له نێوان زانست له‌گه‌ڵ جۆره‌کانى دیکه‌ى گوتاردا . له رێگه‌ى
یاساى میتۆدۆلۆژى ، به‌ڵگه‌ى لۆژیکى راڤه ده‌کا . له‌کوێدا هیچگه‌رایى
رووبدا له‌وێدا بیر له ناوه‌ڕۆک ناکاته‌وه . ئه‌مانه کارى شیعر نین
. هه‌ندێ له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانى به نه‌گۆڕ داناوه ، خه‌سڵه‌تێکى
هه‌مه‌کى یان گشتگرى پێ به‌خشیون ، ئه‌مه‌ش بۆ میتافیزیکى رووناکبین و
ئاینه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
به‌و کلیله شووشه‌ییه‌ى ده‌رگاکانى دڵم
کردنه‌وه و پێم به‌خشى
تۆ ده‌رگا که له‌مچه‌کراوه‌کانتم لێ داده‌خه‌ى
تا له نێو دۆزه‌خى گه‌ڵاى کاسبووت
له‌به‌ر تیشکى شه‌وێکى خۆره‌شه‌ودا
گڕ له خۆم و برینه‌کانى گوڵ به‌رده‌م
(بڵند باجه‌لان - جیهانى مردووه‌کانى
سه‌ر خاک).
(سارته‌ر ) له کتێبى (بوون و نه‌بوون)دا سێ جۆر له بوون
(availability)رووده‌کا :
١- بوون بۆ خود( availability for self )
٣- بوون بۆ بوون (availability for availability)
٣- بوون بۆ ئه‌وان .
جۆرى دووه‌م و سێیه‌مى بوون له تێکسته‌که‌دا تووشى خرۆشانى ونبوون
بوونه "ونبوونى دوو جۆر له بوون له پێناوى جۆرى یه‌که‌مى بوون،
به‌دیده‌کرێ " .
٣- خود و ونکردنى خود.
گەر ئێوارەیەک هاتی و
لە ونبوونم بپرسی
ئەوا بگەڕێوە بۆ ژوورەکانی منداڵی و
لەنێو کانیاوەکانی عاشقبوونا
ئارام بگرە.
(گۆران ره‌ئوف ، هاوڕێم، لەخۆدەرچوون
دۆڕانە...دۆڕان. دۆستم، لەخۆدەربازبوون تاوانە... تاوان).
ئاوێته‌کردنى هونه‌رى گێڕانه‌وه له‌گه‌ڵ شیعر ، ئادگارێکى شیعرى
نوێیه ، گێڕانه‌وه‌ى گرته وکه‌سه‌کان به بێ گێڕانه‌وه‌ى خود ماناى
تێنه‌گه‌یشتن و گێڕانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى رووداوه‌کان ده‌گه‌یه‌نێ .
زوومى هزرى خود بۆ بینینى شته‌کانى ده‌وروبه‌ره ، کاتێ کامێراى خود
دوه‌ستێنرێت (وه‌ک ئه‌وه‌ى لاى گۆران ره‌ئوف وه‌ستاوه ) کرده‌ى بینین
ده‌وه‌ستێ و شته‌کان له شوێنى خۆیان ده‌وه‌ستن و هیچ رووداوێک نابینرێ
، رووداوه‌کان کۆتای‌یان دێت ، ئه‌و جێگیربوونه‌شى هه‌یه ده‌لاله‌ت له
وه‌ستان ده‌کا .
وه‌ستان= جێگیربوون= سه‌ره‌تاى کۆتایى .
به‌نموونه‌یه‌ک قسه‌کانم روون ده‌که‌مه‌وه:
(دانتى) هه‌وڵى به‌رده‌وامى هه‌بووه بۆ گێڕانه‌وه‌ى شته‌کان و له
رێگه‌ى گێڕانه‌وه‌وه بچمى تر‌ى داوه به هه‌ندێ له شته‌کان که
جیاوازن له بچمى خۆیان و هه‌ندێ جاریش پێچه‌وانه‌که‌یمان نیشان ده‌دا
، له ڕیگه‌ى گێڕانه‌وه‌کانیه‌وه هه‌ندێ له بێ رۆحه‌کان رۆح
په‌یداده‌که‌ن له فه‌زاى گێڕانه‌وه‌ى رۆحله‌به‌ره‌کان و رۆحداره‌کانیش
له ده‌ستى ده‌ده‌ن له شوێنى گێڕانه‌وه‌ى بێ گیانه‌کان . به بۆچونى
من (دانتى) له گێڕانه‌وه و وێنا‌کردنى به‌هه‌شتدا شکستى خواردووه
چونکه نه‌یبه‌ستۆته‌وه به گێڕانه‌وه‌ى خود ، واته نه‌یتوانیوه
بیبه‌ستێته‌وه .
خودى (دانتى) ئه‌زموونى به‌هه‌شتى دونیاى تاقى نه‌کردۆته‌وه . (دانتى)
وێنه‌یه‌کى سه‌ره‌نجراکێشى به‌خشیوه به دۆزه‌خ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى
به دۆزه‌خى خوده‌وه هه‌یه که دۆزه‌خى دونیا و پێکهاته‌کانى
ناویه‌تى .
ژیانى (دانتى) له دۆزه‌خ نزیکتره وه‌ک له به‌هه‌شت ، بۆیه وێناکردن
و گێڕانه‌وه‌ى دۆزه‌خێکى ئه‌زمونکراوى بچوک ئاسانتره له به‌هه‌شتێکى
ئه‌زمون نه‌کراوى بچوک بۆ گوزارشت کردن له دوالیزمى به‌هه‌شت و
دۆزه‌خى گه‌وره (دۆزه‌خى ئه‌و دونیا که به شێوه‌ى جیا جیا هاتووه
له سه‌رچاوه‌کانه‌وه ) . (گۆران) ده‌یه‌وێ عه‌شقێکى ئه‌زموون
نه‌کراومان بۆ بگێڕێته‌وه له‌سه‌ر حیسابى عه‌شقێکى ئه‌زموونکراو که
له ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌ودا ره‌نگى داوه‌ته‌وه، ئه‌وه جیاوازى
ژینگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تییه که جیاوازى ده‌خاته نێوان (عه‌شقى گۆران ) و
(عه‌شقى من )و (عه‌شقى ئه‌وى تره‌وه) ، لێره‌وه ( عه‌شقى یه‌که‌م-
عه‌شقى گۆرانىشاعیر ) چیتر عه‌شق نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ململانێکه‌رێکى
سه‌رسه‌ختى قێزه‌وه‌نه له‌گه‌ڵ (عه‌شقى دووه‌م- عه‌شقى گۆرانى مرۆڤ)
که (عه‌شقى تاقانه‌یه) ..
منیش به‌ده‌م نووسینه‌وه
شه‌قێک له‌م زه‌وییه‌ى به‌رده‌مم ده‌ده‌م و
وردووخاشى ده‌که‌م و
دواتریش پارچه‌کانى ده‌خه‌مه ناو زبڵدان
(بێستون مینه - زه‌وى به‌رده‌بیته‌وه).
"خه‌ڵک تواناى خۆ به‌ڕێوه‌بردنیان نییه".
ئه‌مه بۆچونى (کانت)ه له تێزى (رامان له فه‌لسه‌فه‌ى مرۆڤ)دا .
(کانت) تێهه‌ڵکێشى چه‌مکه‌کانى ئازادى و ره‌زایه‌ت له (په‌یمانى
کۆمه‌ڵایه‌تى )ى (رۆسۆ) له گه‌ڵ پاشایه‌تى و قوه‌تى ره‌ها له فکرى
(هۆبز)دا ده‌کا و به‌رگرى له پره‌نسیپه‌کانى کۆنسێرڤاتیزم ده‌کا و
داواى ئازادى بۆ مرۆڤه‌کان ده‌کا ، به‌ڵام به گومانیشه له مرۆڤى
ئازاد .
(بێستوون) حه‌ز له ئازادکردنى خود ده‌کا و هه‌ست به‌دیلى ده‌کا ،
ده‌یه‌وێ (فاوست) ئاسا ده‌ربکه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ى ره‌چاوى قۆناغه
دیرۆکییه‌که‌ى و مه و‌قیعى خۆى و (فاوست)ى کردبێت .
(فاوست) له هه‌یوانى ماڵه‌که‌یدا ده‌ڕوانێته ئه‌و که‌لاوه سووتاوه‌ى
بۆ به‌یانى له درێژه‌ى هه‌ڵمه‌تێکدا خاوێن ده‌کرێته‌وه . (گۆته) له
هیکڕا هه‌موو وێنه‌کان ده‌گۆڕێ و ده‌مانخاته نێو فه‌زاى سیمبولیستى
جیهانى ناوه‌کى (فاوست) . ده‌رکه‌وتنى چوار ژنى له وه‌هم که گوزارشت
له (زه‌روره‌ت ،هه‌ژارى، تاوان، دڵسۆزى) ده‌که‌ن ، (فاوست) سێ تاپۆى
یه‌که‌م له خۆیدا(له زه‌ینى) دوورده‌خاته‌وه ، ته‌نها چواره‌میان
ده‌هێڵێته‌وه ، ئه‌و ده‌ڵێ : ده‌بێ به‌رده‌وام بم له شه‌ڕى ئازادى .
(ئیرۆتیک) له چه‌مکى (ئیرۆتیکۆسى) یۆنانییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ،
که په‌یوه‌سته به خۆشه‌ویستى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و سیاقه
ته‌قلیدییه ده‌رچین ، ئه‌وا بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رتاى ئه‌و چه‌مکه
ده‌کرێ بۆ دوورتر له سه‌ده‌ى پازده بڕۆین.لاى (بێستون ) توانه‌وه‌ى
ئیرۆتیک له ده‌ریاى ئافراندن و سازکردن و نه‌خشه‌کێشانى داهێناندا
نابیرنرێ. هه‌وڵى رووتبوونه‌وه له ماناکان له ئه‌ده‌بدا(وه‌ک
ئه‌وه‌ى لاى بێستون هه‌یه)، هه‌وڵێکه ده‌ره‌نجامه‌کانى بریتین له
کوشتنى چێژ و بنه‌ماکانى ئه‌ده‌ب خۆى . ئاماژه‌کان پێمان ده‌ڵێن :
"ده‌ق له ده‌ره‌وه‌ى مانا و مانا له ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق (هه‌ڵبه‌ته
له‌بازنه‌ى ئه‌ده‌بدا ) ، نرخیان نییه ( رووتده‌بنه‌وه )" . من
ره‌خنه له (بێستون) ده‌گرم ، چونکه ئه‌وه بیرى رۆشن نییه که
زه‌مینه بۆ گوتارى نائه‌قلانى خۆش ده‌کا ، به‌ڵکو خراپ به‌کارهێنانى
ئه‌خلاقه له مانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یدا ، قسه کردن له‌سه‌ر چه‌مکى
گه‌شه‌کردن و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م
لاى رۆشنبیران سه‌رى هه‌ڵداوه ، بۆیه نابێ من به‌هۆى
ره‌خنه‌کانمه‌وه له دیدى (بێستون) سیماى سته‌مکاریم پێبدرێ .( شیلێر)
ده‌ڵێ " هونه‌ر ئاماژه‌یه بۆ ره‌خنه‌گرتن له کۆمه‌ڵگه و ره‌خنه‌ش
ئاماژه‌یه بۆ کارى عه‌قڵانى ". ئامانجى مه‌سیحییه‌کانى ئه‌وروپا و
جوله‌که‌کان له ره‌خنه‌گرتن له دین و فه‌نده‌مێنتالیزمى ئاینه‌کان ،
گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌هایه بۆ دین.
کچێک فووى له ده‌سته‌کانى ده‌کرد،
بیرم ده‌کرده‌وه :
چ ده‌بوو ده‌ستکێش بوومایه .
(شاڵاو حه‌بیبه - که‌سێک لێره‌وه تێپه‌ڕى)
خودایه بۆ نه‌تکردم به کورى با
خودایه ......
(عومه‌ر جه‌لال - جه‌نگى من و با).
سه‌ره‌راى ته‌قلیدیه‌تى نێو ئه‌م دوو پارچه شیعره ، (شاڵاو و عومه‌ر
) له زۆربه‌ى شیعره‌کانیاندا ده‌یانەوێ خودى خۆیان به‌و جۆره ببینن
که خۆیان ده‌یانه‌وێ نه‌ک به‌و جۆره‌ى هه‌ن. هێزى faculty))
دانپیانانى ( confession) له ده‌قدا به‌هێز نیه . له سه‌رده‌مه
به‌رایى و کۆنه‌کانه‌وه گرفتى دانپیانه‌نان بۆ مرۆڤ گرفتێکى سه‌نته‌رى
بووه ، هه‌ر ئه‌م گرفته‌ش رێگر بووه له به‌رده‌م بوونى مرۆڤ
وئه‌ده‌ب به سه‌نته‌ر . زۆر جار مرۆڤه‌کان له جیاتى داننان به
حه‌قیقه‌ته‌کان ، هه‌وڵیان داوه لێى هه‌ڵبێن . مرۆڤى ئه‌م چه‌رخه‌ش
(ئه‌دیبى هاوچه‌رخ) به (شاڵاو و عومه‌ر )یشه‌وه له‌و گرفته بێبه‌ش
نین. سیسته‌مى کلتوورى و میزاج و مۆتیڤه‌کان و کلتووره سوننه‌تیه‌کان
و شێوازه کلاسیکییه‌کان و لێدانه‌وه‌ى قه‌وانه کۆنه‌کان ، کێشه‌ن له
به‌رده‌م نیشاندانى رووى راسته‌قینه‌ى ئه‌و کائینه‌ى ناومان ناوه
واقیع (واقیعێکى شیعرى پڕ له شیعریه‌ت نه‌ک واقیعیه‌تى ده‌وروبه‌ر ).
بۆى هه‌یه مرۆڤێک که خاوه‌نى تێڕوانینى جوانه و تێگه‌یشتنى دروستى
بۆ زۆر شت هه‌یه ، له له‌حزه‌یه‌کدا ئایدیاکانى یه‌کسان بکا به
ئستووره ،چونکه هێزى دانپیانانى لاواز و کزه .
له مه‌جالى فکردا (کارل مانهایم) سۆسیۆلۆگى مه‌عریفه ،ئه‌و هێزه‌ى
به شێوه‌یه‌کى رێژه‌یى تیا‌بوو و به به‌رده‌وامى قه‌ناعه‌ته‌کانى
گۆڕیون و به چه‌قبه‌ستوویى نه‌یهێشتوونه‌ته‌وه .
(مانهایم) له سه‌ره‌تادا وه‌کو سۆسیۆلۆگێکى مارکسیست ده‌ستى پێ‌کرد ،
به‌ڵام دواتر له (ماکس فیبه‌ر) و مێژووگه‌رایى ئه‌ڵمانى نزیک
ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئاستى میتۆدۆلۆژیا . دواتر به‌ره‌و رێژه‌گه‌رایى
مێژوویى ده‌چێ و هه‌وڵى به‌رده‌وامیشى ده‌بێ بۆ تێپه‌ڕاندنى .
هه‌ر ئه‌و هێزه واى له ( ئه‌ریک فڕۆم) کردووه سه‌ره‌ڕاى کاریگه‌رى(
فرۆید) له‌سه‌رى ، له زۆر بوار له بواره‌کان بۆچوونى جیاواز و
تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێ، به تایبه‌تى له مه‌سه‌له‌ى مرۆڤى فرۆیدى ،
چونکه (فرۆید) سێکسى (sex)به هۆکارى به‌یه‌کگه‌یشتنى ژن(woman) و
مێرد (husband) داده‌نا .
ئه‌م مه‌مله‌که‌ته پڕ له درۆیه
له مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌رێک ده‌چێت
هه‌زار و یه‌ک شه‌یتان
جێ پێی خۆی لێ چێ کردوه
که‌چی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌شمان هه‌ر نه‌دی
(ئه‌سکه‌نده‌ر زرار - به‌ر له پایز ماڵئاوا).
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دووباره‌کان رێگایه‌که ده‌مانگه‌یه‌نێته ره‌خنه
و رقه‌به‌رى ئه‌وانى تر . وشه‌ى (ره‌خنه) و (رقه‌به‌رى)م به
یه‌که‌وه به‌سته‌وه ، زۆرجار ره‌خنه له چوارچێوه‌که‌ى ده‌ترازێ و
ده‌بێته ئه‌و ده‌لاقه‌یه‌ى ره‌خنه‌گر غه‌در له تێکسته‌که ده‌کا و
به‌ناوى ره‌خنه‌وه په‌ل ده‌هاوێژێته نێو کایه مه‌عریفى و
ئه‌خلاقییه‌کان به شێوه‌یه‌کى تراژیدى ، ئه‌م تڕاژیدیبوونه‌ى ره‌خنه
به‌شێک له کۆمیدیاى بیرکردنه‌وه به‌دوا خۆى ده‌هێنێ و ده‌که‌وێته
نێو قالبێکى وشکى زانستى ده‌ستکرد و رووته‌ڵه‌ى بابه‌تگه‌رێتى .
(فریدریک نیتشه ١٨٤٤ - ١٩٠٠) (friedrich netzche) وه‌کو پێشه‌نگى
ئایدۆلۆژیایه‌ک و مامۆستاى زمان‌زان له زانکۆى (بال) له سویسرا ،
به‌هۆى بۆچوونه رادیکاڵه‌کانى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ
میتافیزیکى باوى سه‌رده‌مه‌کى نه‌یارى زۆرى بۆ په‌یدا بوو ، به‌ناوى
ره‌خنه‌وه هه‌وڵى به‌دۆگما کردنى بیرۆکه‌کانیان ده‌دا ، ئه‌گه‌رچى
(نیتشه) ره‌تکه‌ره‌وه‌ى میتافیزیک نییه ، (ویستى هێز) لاى ئه‌و
پره‌نسیپاڵێکى میتافیزیکى و جه‌وهه‌رى شته‌کانه سه‌ره‌ڕاى مردنى خودا
.
جۆرێکى تر له ره‌خنه هه‌یه که به‌رهه‌مى ئه‌زموونکردن و ژیانکردنه
له‌نێو حه‌ده‌سه‌کان . ئه‌زموونى ژیان فێره نووسینى ئه‌ده‌بى
ره‌خنه‌یی (ئه‌ده‌بێک ره‌خنه بگرێ له پێودانگه ناشرینه‌کان ) مان
ده‌کا ، (کافکا) ى رۆماننوسى ئه‌ڵمانى که له سه‌رده‌مى
ئیمپڕاتۆریه‌تى نه‌مساوى هه‌نگاریدا ژیاوه ، ئه‌زموونێکى ژیان که
دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له کارى قانونى و بوون به کارمه‌نده له
دایه‌ره‌ى بیمه‌ى بێ‌کاری، تێگه‌یشتنێکى قوڵى بۆ بیۆکراتییه‌ت لا دروست
ده‌کا ، ئه‌و تێگه‌یشتنه دواتر له چیرۆکه‌کانیدا ره‌نگرێژ ده‌بێت ،
(کافکا) ره‌خنه له بیۆکراتییه‌ت ده‌گرێ و ناڕازییه لێى .
(ئه‌سکه‌نده‌ر) له خوده وه ده‌ست پێناکا و یه‌کسه‌ر ده‌چێته سه‌ر
ره‌خنه‌گرتن له ئه‌وى تر (مه‌به‌ستم له سه‌رزه‌نشت کردنى خود نیه )
. به ده‌گمه‌ن رێده‌که‌وێ (ئه‌سکه‌نده‌ر) ره‌خنه له خۆى بگرێ و
زۆربه‌ى ره‌خنه‌کانى بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌یه‌تى ، (ئه‌سکه‌نده‌ر) پێویستى
به جۆرێک له هاوسه‌نگى هه‌یه .
٤- گواستنه‌وه‌ى چه‌مکه به شیعرینه‌کراوه‌کان
بۆ نێو شیعر.
کتێبه‌کان فریوم ده‌ده‌ن
له‌م ماڵه‌دا بیرکردنه‌وه‌کانم جۆرێکن
له‌م جلانه‌شدا من کچێکى دیم
له‌لاى چه‌پى رێگاکه‌دا
پیاوێک گومان له بوونم ده‌کا
(هێرۆ کورده - رێگا).
شاعیر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ خۆى له وێنه و چه‌مک و ئایدۆلۆژیا و کۆمیدیا
و تراژیدیا دووباره‌کان بدزێته‌وه ، زۆر جار هانا بۆ کردنه‌وه‌ى
ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانى گومان ده‌با ، که‌چى بۆى هه‌یه گومان ده‌رگاى
لێنه‌کاته‌وه و به گومان بێ له شاعیر .
به به‌رده‌وامى یه‌کێک له ستونه‌کانى مه‌عریفه ( بیرکردنه‌وه)یه .
سروشتى داخراوى کۆمه‌ڵگه ، رێگره له به‌رده‌م مانیفێست بوونى
پڕۆسه‌ى بیرکردنه‌وه و گومان بردن وه‌کو خۆیان .
بیرکردنه‌وه‌ى گشتى
| |
بیرکردنه‌وه‌ى تاکه‌که‌س بیرکردنه‌وه‌ى به کۆمه‌ڵ.
چه‌مکى گومان(doubt) له شیعرى ( هێرۆ)دا پێگه‌یه‌کى نارۆشنى هه‌یه و
به شێوه‌یه‌کى سه‌قه‌ت و ناشیعرییانه هه‌وڵى به شیعریکردنى دراوه .
گومان له ده‌قه‌که‌دا نووستووه ، نووستن به ماناى داخستنى چاو و
فڕینى فکر بۆ مه‌مله‌که‌تى خه‌یاڵ نایه‌ت ، به‌ڵکه به‌و مانایه دێت
که فکردان بخرێته بارى سڕبوون و پشوودانه‌وه ، فکردانیش راسته‌وانه
ده‌گۆرێ له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه ، واته : ئه‌و پیره‌پیاوه‌ى ژێر
داره‌پیره‌که خه‌وتووه ، که‌واته بیرده‌کاته‌وه ، ئه‌و ژنه‌ى
کۆتایى کۆڵانه‌که بیرده‌کاته‌وه که‌واته خه‌وتووه .ده‌رکه‌وت
مه‌به‌ست له خه‌وتن بریتی‌بوو له بیرکردنه‌وه .
هه‌ر سێ پڕۆسه‌ى بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن و رووبه‌رووبوونه‌وه ،
بازنه و ماڵ و خانه‌کانى گومان ، کۆیان ده‌که‌نه‌وه. قسه‌کردن
له‌سه‌ر ئه‌م سێ چه‌مکه وه‌کو سێ چه‌مکى سه‌ربه‌خۆ ، هه‌ڵه‌یه .
بیرکردنه‌وه به تێپه‌ڕبوونى کات ده‌گۆڕێ بۆ تێگه‌یشتن ، دواجار
تێگه‌یشتنیش رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه ، له هه‌موو
له‌حزه‌یه‌کیشدا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووبوونه‌وه
بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانى ( مه‌به‌ست له
قۆناغه‌کان : بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن ) ه ، هه‌موو ئه‌و کارلێک و
به‌یه‌کداکه‌وتنانه‌ش له مه‌مله‌که‌تى گوماندا رووده‌ده‌ن . لێره‌وه
ئه‌گه‌ر به گومانبین له بوونى گومان له شیعردا (وه‌ک ئه‌وه‌ى له
شیعرى هێرۆدا هه‌یه ) ، ئه‌وا بوونى تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه له
شیعره‌که‌دا به شێوه‌یه‌کى تۆماتیکى ده‌که‌وێته ژێر تیشکى گومانه‌وه
.
ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه له شیعر نووسیندا به‌شیعریکردنى چه‌مکه‌کان و
واتاکانه ئینجا گواستنه‌وه‌یانه بۆ نێو تێکستى شیعرى . ناکرێ پڕۆسه‌ى
به شیعریکردن له ئانى شیعر نووسیندا به‌لاوه‌بنرێ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
رووتکراوه به‌سیاسى کراو و به‌زانستى کراواوه‌کان بکه‌ین . درۆکردن
هونه‌رێکه له هونه‌ره‌کان ، (هونه‌رى درۆکردن ) له هزرى تاکدا
سه‌رهه‌ڵده‌دا له ده‌ره‌نجامى کۆمه‌ڵیک فاکته‌ر که له هه‌موو ئه‌و
فاکته‌رانه گرنگتر فاکته‌رى ئه‌خلاقییه . مرۆڤ بۆ دوورکه‌وتنه‌وه
له ئه‌خلاق و نهێنى و گریمانه و یاسا ئه‌خلاقییه‌کان ، ناچاره درۆ
بکات . بۆى هه‌یه له رێگه‌ى درۆکردنه‌وه رۆحى ژنێک له فڕین بۆ ئه‌و
دونیا رزگار بکه‌ین ، ئه‌گه‌رى هه‌یه له سایه‌ى درۆیه‌کدا ژن و
مێردێک سێکس (sex) بکه‌ن و منداڵێک دروست بکه‌ن و ناوى بنێن ( راستى )
، هه‌رکه (راستی)ش گه‌وره بوو ، له سایه‌ى درۆیه‌کدا کچێک
هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ که ناوى ( مردن)ه و ناچارى بکا په‌نا به‌رێته به‌ر
ژووره تاریکه‌کانى مه‌رگ و خۆى بکوژێ . دایکى (مردن) که ده‌بینێ
کچه‌که‌ى خۆى کوشتووه، ده‌قیژێنێ:
"هۆ خه‌ڵکینه مردن خۆى کوشتووه!!
(مردن) مردووه!!".
دێینه‌وه لاى (راستى) که دواى خۆکوشتنى (مردن) ، ژنێک ده‌هێنێ
به‌ناوى (تاک) و هه‌زاران منداڵ ده‌خاته‌وه و منداڵه‌کانیش ده‌یان
هه‌زار منداڵ ده‌خه‌نه‌وه .....
که‌واته له سایه‌ى درۆیه‌کدا ، کۆمه‌ڵگایه‌کمان دروستکرد و چه‌ند
حه‌قیقه‌تێکیشمان ئاشکرا کرد (ئه‌مه بۆ دونیاى ده‌ره‌وه‌ى شیعر).
له سه‌ربانى هاوینێکه‌وه
نوکته له‌سه‌ر رۆژه‌کانى زستان ده‌کات
پیاوێک به جلى کوردییه‌وه
ئاره‌زووى سێکسێکى نادروست ده‌کا
پیاوێک به تاتوو له‌سه‌ر زمانى ده‌نووسێ ژن
(ئاریان ئه‌بوبه‌کر - وه‌ره با پیاو بکوژین ...........).
درۆکردن له دونیاى شیعردا سیفه‌تێکى نائه‌خلاقى و ناعه‌قڵانى نییه ،
به‌ڵکو زۆر جار هۆکارى سه‌رهه‌ڵدان و ئاشکرابوون و گه‌یشتنه به
حه‌قیقه‌ت . به‌ڵام نازانرێ (ئاریان) گه‌ره‌کیه‌تى له شیعردا درۆبکات
یان حه‌قه‌یقه‌ت مانیفێست بکا . هه‌ردوو چه‌مکى درۆکردن و حه‌قیقه‌ت
له شیعرى (ئاریان)دا تووشى نائومێدى شیعریمان ده‌که‌ن .
هیوادارم له دواى ئه‌م ره‌خنانه‌م هیچ پرسیارێکى میتافیزیکى ،
مه‌عریفى ، ئه‌خلاقى ، جوانیناسیانه لاى خوێنه‌ر سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن که
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێویستی به پرسیارى تر هه‌بێت . پرسیارى بێ‌مانا
ئه‌و پرسیاره‌یه که له ده‌ره‌نجامى نه‌بوونى ئه‌زموونه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌دا ، پرسیارکردن له کوفر(disbelief) به‌بێ بوونى ئه‌زموون
له‌گه‌ڵ ئیمان ، پرسیارکردن له ئه‌ده‌ب به‌بێ بوونى ئه‌زموون له‌گه‌ڵ
ئه‌دیبانێکى وه‌کو (ساراماگۆ و کازانتزاکیس و کافکا و پامۆک و
....هتد)، پرسیارکردن له سیاسه‌ت به‌بێ بوونى رۆشنبیرى سیاسى ،
ئه‌گینا له جه‌وهه‌ردا هونه‌رى پرسیارکردن هونه‌رێکه ئه‌رکى
که‌شفکردن و خوێندنه‌وه و ده‌رخستنى رووى راسته‌قینه‌ى شته‌کانه .
خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پرسیار له حه‌قیقه‌ت و درۆى نێو تێکستى
(ئاریان) بکا ، پێویستى به ژوان به‌ستن هه‌یه له‌گه‌ڵ درۆ و
حه‌قیقه‌ت له نێو باخچه‌ى شیعره‌که‌دا ، به‌ڵام ئه‌و ته‌مه‌ى باڵى
کێشاوه به‌سه‌ر هه‌ردوو چه‌مکه‌که له شیعره‌کانى (ئاریان)دا ،
ده‌مانباته‌وه خاڵى سفر (خاڵى سڕینه‌وه‌ى شیعره‌که و نووسینى شیعرێکى
تر یان هه‌مان شیعر به جۆرێکى تر ) .
٥- نوێبوونه‌وه و پێکهاته شیعرییه‌کان:
منیش بووم به جانتاى سه‌فه‌ر
له‌گه‌ڵ سێبه‌رێک کۆچ ده‌که‌م و ..
له‌گه‌ڵ کۆچێک شه‌رابى خه‌م ده‌خۆمه‌وه‌و ..
له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانى گشت پێکێک له بیرت ده‌که‌م
(ئاوێزان نورى - کۆچێک له هه‌ست..
هه‌ستێک له ئه‌ندێشه).
( ئاوێزان) کاری نه‌کردووه بۆ وشک کردنه‌وه‌ى ترێى مه‌رگ به خۆرى
ژیان ، بۆ هه‌ڵبژاردنى مرۆڤبوون له نێوان رووه‌کبوون و ئاژه‌ڵبوون ،بۆ
خۆخزاندنى وشه‌کان بۆ په‌ناى ئاوریشمى شیعر ، بۆ له بیرنه‌کردنى خود و
هاوکات نووسینه‌وه‌ى دونیاى خه‌یاڵ ، بۆ خه‌ونبینین به حه‌قیقه‌ت ،بۆ
قسه‌کردن له‌سه‌ر خه‌ونى واقیعى ، ئه‌و کاریکردووه بۆ بوونى
مۆسیقایه‌کى ناوخۆیى له شیعره‌کانیدا که کاریگه‌رى ناسرووشتى له‌سه‌ر
ماناى گشتى ده‌قه‌که دروست کردووه.
( ئاوێزان) نه‌فه‌سى نووسینى کورته و له یه‌ک وێستگه‌ى دیاریکراودا
ده‌نووسێ .
دابه‌شکردنى شیعر به‌سه‌ر گروپه‌کاندا تا رۆژگارى ئه‌مڕۆشمان
به‌رده‌وامه ، شیعر ده‌خرێته به‌ر سێبه‌رى گروپ و قوتابخانه‌کان .
(سوریالیزم) وشه‌یه‌کى لێکدراوه ، ریالیزم به‌ماناى واقیع دێ سوریش
به‌ماناى سه‌ر دێ واته شیعر و ئه‌ده‌بیات ده‌بێ له سه‌ره‌وه‌ى
واقیعدابن .
ئاشکرایه له سه‌رووى واقیعدا ناواقیعییه‌کان به‌شێوه‌ێک له شێوه‌کان
خۆیان به‌یان ده‌که‌ن ، پێموایه له‌ئێستادا ده‌بێ باوه‌ڕ به
ئه‌ده‌بیاتى ( سه‌رووى سوریالیزم ) بهێنین ، چونکه له‌ودیو سوریالیزم
بۆى هه‌یه واقیع ده‌رکه‌وێت ، بۆى هه‌یه ناواقیعییه‌کان ده‌رکه‌ون
و ئه‌گه‌ره‌کان کراوه‌بن و چیتر بیر له خۆبه‌ستنه‌وه به قوتابخانه
و ستایله‌کان نه‌که‌ینه‌وه (وه‌ک ئه‌وه‌ى ئاوێزان خۆى به‌ستۆته‌وه
به ستایلێکى دیاریکراو)، ئازادییه‌ک بدرێ به شیعر له چوارچێوه
سروشتییه‌که‌ى شیعردا.
سه‌عاتێک
دوو،
سێ،
نازانم!
گوتم له‌وانه‌یه ماندوو بووبێ .
زۆر
چایه‌کم خوارده‌وه و
له چایخانه‌که‌دا
رۆیشتم
دواتر گوتیان ئه‌و به‌دواى تۆدا ده‌گه‌ڕا
(به‌شدار سامى - له چایخانه‌که‌دا).
ده،
بیست،
سى،
زۆرم له جه‌ڕه‌سه‌که‌دا و
ده‌گاکه نه‌جوڵایه‌وه
یه‌کێ له کۆڵانه‌که‌دا گوتى:
((له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌رگایه ئى که‌س نه‌بێ))
(به‌شدار سامى - وێنه‌ى ده‌رگاکه!).
(به‌شدار) له سه‌ره‌تاى ده‌ستکردنى به نووسینى شیعره‌وه تا ئێستا ،
یه‌ک فۆڕم له نووسین په‌یڕه‌و ده‌کا و ئاماده‌گى تیا نیه بۆ
تێپه‌ڕاندنى . من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ى (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) دام که
پێیوایه ئه‌و نووسه‌ره‌ى نه‌توانێ خۆى دووباره بکاته‌وه ناتوانێ
درێژه به‌خۆى بدا ، به‌ڵام ناکرێ دووباره‌کردنه‌وه له پێناوى
دووباره‌کردنه‌وه بێ ، وه‌ها دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌ک له‌و سیاقه
ته‌قلیدییه‌ى ئه‌ده‌ب ده‌مانهێڵێته‌وه و ده‌رچونیشمان ده‌که‌وێته ژێر
ره‌حمى دووباره‌کان . فکر له شیعرى( به‌شدار)دا فکرێکه ئاراسته‌ى
بیرکردنه‌وه‌ى به‌ره‌و وه‌هم و حه‌قیقه‌ته له‌یه‌ک کاتدا ، ئه‌مه له
نۆرینگه شیعرییه‌که‌یه‌وه جوانییه‌کى شیعرى تێدایه و خاڵییه له
جوانى فکرى ( هه‌ندێ جوانى شیعرى خاڵین له فکر ) ، لێ له روانگه
فکرییه‌که‌یه‌وه مایه‌ى ره‌تکردنه‌وه‌یه و ئیشى فکر له جه‌وهه‌ردا
خۆ رزگارکردنه له دووباره‌کان . تێگه‌یشتن له دووباره‌کان
ده‌مانباته‌وه سه‌ره‌تاى تێگه‌یشتن له تازه‌کان ، واته تا له
تازه‌کان نه‌گه‌ین ناتوانین دووباره‌کان وه‌کو خۆیان ببینین و بۆى
هه‌یه هه‌ر ئه‌و تێکستانه‌ى زۆر ته‌قلیدین ، وه‌کو داهێنان له دیدى
خه‌یاڵکوژه‌کان ببینرێن .
بیرکردنه‌وه له دووباره‌کان (له‌ناو ئه‌و دووبارانه‌ش شیعرى به‌شدار)
خوڵقاندنه ، خوڵقاندنیش کاردانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دایه . وشه‌ى
بیرکردنه‌وه له زمانى کوردی‌دا جوان هاتووه ، وشه‌یه‌کى لێکدراوه
له ( بیر +کردنه‌وه ) دروستبووه ، که به ماناى کردنه‌وه‌ى بیر دێ
.
ئه‌گه‌ر بیر بچوێنین به په‌نجه‌ره‌یه‌ک که قه‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه و
ناکرێته‌وه ، ئه‌وکاته ده‌بێ گومانمان هه‌بێ که په‌نجه‌ره‌یه‌ک
بوونى هه‌بێ ، واته ئه‌وه کرانه‌وه‌یه وه‌زیفه ده‌به‌خشێته ئه‌و
په‌نجه‌ره‌یه‌ى ناوى بیره ، ده‌نا په‌نجه‌ره‌یه‌ک که ناکرێته‌وه ،
بۆى هه‌یه تابلۆی هونه‌رمه‌ندێکى میللى بێت . (به‌شدار ) پێویستى به
کرانه‌وه‌ى شیعرى هه‌یه .
تابلۆ = نه‌گبه‌تى .
مه‌بده‌ئێکى جوان له ئه‌ده‌بدا هه‌یه : "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وه‌ێ له
نووسین بگه‌ى ، نهێنى نه‌رمى لۆکه و ره‌قى به‌رد که‌شف بکه" .
شاعیرى راسته‌قینه له‌ودیو شوبهاندن و به‌سته‌ڵه‌که‌وه ده‌ژى ،
نایه‌وێ له شیعردا له که‌س بچێ و که‌س له‌و بچێ ، به‌م پێیه
شاعیره‌که رووێکى سه‌ره‌نجڕاکێشه له دیدى که‌سێتییه
ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان .ئه‌گه‌ر ئه‌مه دیمه‌نێکى گشتى بێ بۆ شاعیر ،
ئه‌وا مرۆڤێک هه‌یه که شایسته‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و فه‌زاى گشتى
بێ . لێره‌وه ده‌توانین بیر له به‌مه‌ده‌نیکردنى فکر و
به‌مه‌ده‌نیکردنى تاک بکه‌ینه‌وه .
دوورخستنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى شاعیر له فۆڕمه دووباره‌کان ، په‌یوه‌ندى
نێوان شاعیر و کلتورمان له‌و سیاقه مێژوویى و سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و
سایکۆلۆژییه‌ى هه‌یه نیشانده‌دا .
وه‌زیفه‌ی شاعیر به گوێره‌ى کۆمه‌ڵگاکان ده‌گۆڕێ ، ده‌کرێ له رێگه‌ى
وه‌زیفه‌ى شیعره‌وه رووى راسته‌قینه‌ى هه‌ر وڵاتێک نیشانبدرێ .
ئه‌و نووسینه زۆر و هه‌مه‌لایه‌نانه‌ى له‌سه‌ر واقیعى شاعیرى نوخبه و
شاعیرى ته‌قلیدى نووسراون، زۆربه‌ى فۆڕمه‌کانى شیعریان کوشتووه ،
کاریان بۆ گواستنه‌وه‌ى میکانیکى سیمبوڵه‌کان نه‌کردووه به ئاڕاسته‌ى
مه‌عریفه ، چونکه تیۆر و تیۆریزه‌کردن ئیشیان له‌سه‌ر نه‌کراوه و
پشت گوێ خراون .
تڕم لێبه‌ربوو
ده‌بده‌به‌یه‌کیش له به‌رده‌م منداڵه‌که‌مدا ته‌قى.
ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌ته‌قێ؟!
(رابه‌ر فاریق - بێ ئه‌م په‌یڤانه).
هه‌ندێ له شیعره‌کانى (رابه‌ر ) شوێنى لێوان لێوبوونى عه‌قڵن له فشه
، مه‌رکه‌زى خه‌زنکردنى کوفرن له سندوقى ئیمان ، خاڵى شکانى دارى
ژیانن به چه‌کوشى مه‌رگ . موتاڵاکردنى سه‌رچاوه‌کانى وڕێنه و چاوگى
نامه‌عریفى ، مه‌عریفه‌یان لێناکه‌وێته‌وه ، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه
کۆمه‌ڵێک قسه‌ى قۆڕه . (فڕۆیدیزم) له قه‌یراندابوو ، موتاڵاى
ئه‌وکه‌سانه‌ى ده‌کرد که خاوه‌نى ده‌رونێکى نه‌ساغن و نزیک
نه‌که‌وتۆته‌وه له مرۆڤى ساغ (مه‌به‌ست له مرۆڤى کامل نییه ) ،
بۆیه کۆمه‌ڵێک پنتى بێ مانا و نامه‌نتیقى لێکه‌وته‌وه . (رابه‌ر) بۆ
شیعر نووسین پشتى به‌و که‌رستانه به‌ستووه که له زبڵدانى فکرى
(رامبۆ) و سوریالى و داداییه‌کان فڕێدراون ، هه‌ندێ شیعرى (رابه‌ر)
نووسینوه‌ى زبڵن له زبڵداندا ، خۆ ئه‌گه‌ر له کۆشکى شاهانه‌ش
بیانووسێ هه‌ر زبڵ به‌رهه‌م دێنێ چونکه که‌رسته‌کانى نووسینى له زبڵن
. خۆدزینه‌وه‌ش له زبڵ بۆخۆى زبڵێکى تر و زبڵدانێک له وشه‌ى تره .
(رابه‌ر)م وه‌کو ئه‌و شاعیره دێته به‌رچاو که له دادگایى
(سوقرات)دا ده‌یویست پێمان بڵێ هه‌موو خه‌ڵک ژیرن ته‌نها (سوقرات)
گه‌مژه‌یه ، چونکه کاتى خۆى (سوقرات) ره‌خنه‌ى له شیعره‌کانى گرتبوو
وه‌کو شتێکى بێ که‌ڵک و ناشرین باسیانى کردبوو .
شته‌کان پێچه‌وانه ئه‌که‌مه‌وه ئه‌م خووه
له‌خۆمدا ئه‌کوژم
ڕۆژانى هه‌ینى ناکه‌م به‌پشوو
ئیتر ئێواران ناگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه. ئیدى به‌ڕووتى
له‌به‌فرداڕائه‌کشێم
بیرله‌نهێنى کێش کردنى سێو‌و ناکه‌مه‌وه بۆسه‌ر زه‌وى
ئه‌م وه‌رزه بۆبینینى مۆندیال ئه‌چمه سه‌رمانگ
(پشتیوان عه‌لى - که‌سێکیش من بانگ بکا
خودا).
گه‌یشتن به داهێنان له کلتورى شیعرى کوردی‌دا ، گه‌یشتنه به
سه‌ره‌تاى ململانێ و دژایه‌تى و رقه‌به‌رى کۆنه‌پارێزه‌کان به‌بێ بوونى
هیچ ئه‌رگۆمێنتێک . دوورکه‌تنه‌وه له جه‌سته و فۆڕم و بنیاتى شیعره
دووباره‌کان ، نزیکبوونه‌وه‌یه‌کى نه‌ویستراوه له هه‌ڵڕشتن و داڕشتنى
بێماناییه‌کى کوشنده و دامرکاندنه‌وه‌ى کڵپه‌ى ئیرۆتیکا .داهێنان
کرداره ، به ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به گۆڕانکارى له ته‌کنیکدا .
(جۆن دۆس پاسۆس 1896- 1970 (jonn dos passos) له به‌رهه‌مێکیدا
هه‌وڵیدا ته‌کنیکێکى تازه به‌کار بهێنێ ، به‌ڵام ئه‌وه به‌رهه‌مى
(u.s.a) بوو که ناوبانگى ئه‌وى گه‌یانده لوتکه ئه‌گه‌رچى له‌م
به‌رهه‌مه‌یدا که‌متر ئیشى له‌سه‌ر ته‌کنیک کردبوو . (پشتیوان) به
به‌رده‌وامى هه‌وڵى داهێنانى ته‌کنیکى تازه ده‌دا له ده‌قه‌کانى ،
ته‌کنیکى نوێ به‌س نییه بۆ نووسینى شیعرى نوێ و نیشاندانى شعورێکى تر
بۆ نووسینى شیعر ، ره‌هه‌ند و گۆشه و که‌لێن و میتۆدى تریش هه‌ن که
ده‌کرێ له ده‌قێکى شیعریدا تازه‌گه‌رییان تیا بکرێ . (ده‌یڤید هیربیرت
لۆرانس) شاعیر که شیعره‌کانى له ژێر کاریگه‌رى گه‌وره شاعیرى
ئه‌مه‌ریکى (والت ویتمن) دا بوو ، له سه‌رده‌مى مارکس گه‌رایدا وه‌کو
نووسه‌رێکى کۆنه پارێز باسى ده‌کرا ،بە رۆمانى (کوڕان و عاشقان) که
باسى عه‌شقى دایکێک ده‌کا بۆ کوڕه‌که‌ى که دواجار ئه‌و عه‌شقه
ده‌بێته فاکته‌رى له‌ناوچونى په‌یوه‌ندى سێکسى کوڕه و ژنانى تر،
ناوبانگى په‌یدا ده‌کا . له بوارى شیعریشدا نوێگه‌رییه‌که‌ى له
وێنه‌ى شیعریدا بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى (ئیزرا پاوه‌ند ) ستایشى
ده‌قه‌کانى بکا . (پشتیوان ) که‌مترین هه‌وڵى داهێنانى وێنه‌ى شیعرى
تازه‌ى داوه ، به‌شێکى وێنه شیعرییه‌کانى وه‌رگه‌ڕِانى وێنه
شیعرییه‌کانى شیعرى (دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى)یه و به‌شێکى تر‌ى هه‌مان ئه‌و
وێنانه‌ن که له ساڵانى هه‌شتا و حه‌فتاکاندا دووباره ده‌بوونه‌وه ،
لێ ئه‌مانه واتاى ئه‌وه ناگه‌یه‌نن ده‌قه‌کانى (پشتیوان) وێنه‌ى سه‌ر
به (پشتیوان) خۆیانیان تیا نه‌بێ .
٦- مانه‌وه له رابردوو... نووسین بۆ رابردوو:
(ریمۆن ترۆسۆن) باسى (ژان ژاک رۆسۆ ) ى ته‌نیا ده‌کا که له
ته‌مه‌نێکى منداڵى ژیانیدا بڕیار ده‌دا نه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ،
ئه‌گه‌رچى گه‌ڕانه‌وه‌که‌ى ته‌فسیرى (گه‌ڕانه‌وه) ناکا ، ئه‌وێک که
که‌سى نییه ئینتیزارى بکا ، دایکێکى مردوو و باوکێک که ژنى
هێناوه‌ته‌وه . دواجار ژنێک ده‌بێته ماڵى (رۆسۆ) به ناوى خانم
(دوفرانس) و ته‌مه‌نى منداڵى لاى ئه‌و ژنه به‌ڕێ ده‌کا . (رۆسۆ) له
کتێبى (دانپیانانه‌کان ) باسى ئه‌و ژنه ده‌کا و به (دایه) ناوى
ده‌با . (رۆسۆ) به دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ژنه ده‌که‌وێته نێو که‌یف و
خۆشى و دوورده‌که‌وێته‌وه له ته‌نیایى . دواى چه‌ندین ساڵ (رۆسۆ)
ناوبانگى په‌یدا ده‌کا و پیر ده‌بێ ، بڕیارى گه‌ڕانه‌وه ده‌دا بۆ
خانووى منداڵى ، خانوێکى وێران و گۆڕستانێک که گۆڕێکى تا رادده‌یه‌ک
شوێنه‌وار بزربووى لێیه ، گۆڕى خانم (دوفرانس) . (رۆسۆ)
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان ته‌نیایى منداڵى به جه‌سته‌یه‌کى پیره‌وه ،
واته سه‌ره‌تا و کۆتایى حه‌ده‌سه‌که‌ى (رۆسۆ) ته‌نیایى بوو و تیایدا
سێ جۆر له ته‌نیایى خۆیان به‌یان ده‌که‌ن :
٢- ته‌نیایى ئێستا (ته‌نیایى پیرى)
٢- ته‌نیایى رابردوو ( ته‌نیایى منداڵى)
٣- ته‌نیایى داهاتوو ( ته‌نیایى نێو گۆڕ)
ئه‌م ئێواره‌یه دڵم ته‌نگه
وه‌ک هه‌موو ئێواره‌کانى تر
چێژ له دڵته‌نگى خۆم وه‌رده‌گرم
ده‌چمه‌وه شه‌قامى ته‌نیایى و
ده‌زانم له‌وێ ئاسووده‌ترم ده‌ستناکه‌وێ
به‌ده‌م بیرکردنه‌وه له بیۆگرافیاى عه‌شق،
جگه‌ره‌یه‌ک داده‌گیرسێنم.
(گۆران ره‌سول زه‌وقه- مه‌ستى هاوکێشه‌کان).
ته‌نیایى (گۆران) له جۆرى یه‌که‌مه به ره‌چاوکردنى ته‌مه‌نى گه‌نجى
(گۆران) و پیرى (رۆسۆ) ، (گۆران) قسه له‌سه‌ر ئێستا (ته‌نیایى
ئێسته‌کى) ده‌کا وه‌ک ئه‌وه‌ى له رابردوودا ته‌نیایى رووى تێنه‌کردبێ
و ئێستاى شایه‌دى مردنى ته‌نیایى له داهاتووى بدا ، به ده‌گمه‌ن
نه‌بێت باسى له دوو جۆره‌که‌ى تر‌ى ته‌نیایى نه‌کردووه ، ده‌ڵێى
(گۆران )له رابردوودا نه‌ژیاوه و چاوه‌ڕێى ئاینده‌ش ناکا و مرۆڤى
ئه‌مڕۆیه به‌ته‌نیا ، به پێچه‌وانه‌ى (فرۆید) که مامه‌ڵه‌ى ئه‌و
ته‌نها له‌گه‌ڵ رابردوو بوو له وه‌زعیه‌تى ئێستا و داهاتووى
نه‌خۆشه‌کانى نه‌ده‌کۆڵیه‌وه . ته‌نیایى نه‌یتوانیوه ته‌نیابوونى
شاعیر نیشان بدا ، به‌ڵکه چۆته پاڵ چه‌مکه‌کانى تر‌ى ده‌قه‌که و
په‌یوه‌ندییه‌کى ناشیعرى له‌گه‌ڵ دروست کردوون . ده‌کرا تێزێکى
فه‌لسه‌فى له‌سه‌ر ته‌نیایى بخه‌مه روو ، به‌ڵام ته‌نیایى په‌یوه‌سته
به بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى بوونێک وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌یه
ناسنامه‌یه‌کى جێگیر به‌و بوونه ده‌به‌خشێ ، (ئه‌فڵاتون) له
سیسته‌مه میتافیزیکییه‌که‌یدا ئه‌و سیفه‌ته‌ى له فۆڕمه
هه‌مه‌کییه‌که‌یدا به‌یان کردووه و له فۆڕمه لۆژیکییه‌که‌ى
(ئه‌رستۆ)شدا وه‌کو قانونى ناسنامه هاتووه.
------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌کان:
١- من لە بەینی ئەم بۆشاییانەی خوارەوەم ، تەیب
قادر ، رامان ، ژمارە ١٨٠ ،٢٠١٢
٢- رزگار جەباری ، دەستی سپی ، ھەولێر
٣- وەرە با پیاو بکوژین ......، ئاریان ئەبوبەکر ، ئایندە ، ژمارە ٩١
٤- ناتەبا لەگەڵ خۆم کۆک لەگەڵ ناکۆکیدا ، گۆران رەسول زەوقە ، ھەولێر
، چاپی یەکەم ، ٢٠١١
٥- بە ١٤ رێگادا ، رێبین ئەحمەد خدر ، چاپی یەکەم ،ھەولێر ٢٠١٢
٦- ھەناری رەش ، بژار حەکیم ، چاپی یەکەم ، ھەولێر ، ٢٠١٢
٧- رێگا ، ھێرۆ کوردە ، گۆڤاری رامان ، ژمارە ١٦٦، ٢٠١١
٨- ھاویە ، بەھار حوسێنی ، ٢٠١٢
٩- جیھانی مردووەکانی سەرخاک ، بڵند باجەلان ، چاپی یەکەم ، ھەولێر،
٢٠٠٨
١٠- دوورکەوتنەوە ، ئەحمەد سەڵاواتی ، چراکان ، تاران ، ٢٠١٢
١١- رووتبوونەوەی وشەکان ، غەمگین بۆڵی ، چاپی دووەم ، ھەولێر ، ٢٠١٢
١٢- بێ ئەم پەیڤانە ، رابەر فاریق ، چاپی یەکەم ،ھەولێر ،٢٠١٢
١٣- سەرخۆش بوون لە بەرائەت ، گوڵەباخ بەھرامی ، کۆماری رۆژ ،ژمارە ٢٧،
کەرکوک ،٢٠١٢
١٥- گەردوونێک دوور لە خۆم ، سۆران ئازاد ، چۆمان ، ٢٠١٠
١٦- تۆ نایەیت ..ئیدی شەڕەکان دەستپێدەکەن ، محمد قادر یونس ، دەنگەکان
، ٢٠٠٨
١٧- کۆچێک لە ھەست ، ھەستێک لە ئەندێشە ، ئاوێزان نوری ، گزنگ ، ژمارە
٢٢، کەرکوک ، ٢٠٠٥
١٨- زەوی بەردەبێتەوە ، بێستون مینە ،گزنگ ، ھەولێر ،٢٠١٢
١٩- کەسێکیش من بانگ بکا خودا ، پشتیوان عەلی ، سلێمانی
٢٠- تۆم ھەبێت ، داستان بەرزان ،سلێمانی ، ٢٠١٢
٢١- ژن کەعبەی خوایە ، ھاوڕێ رەش ، بەریتانیا ، ٢٠١٢
٢٢- کەسێک لێرەوە تێپەڕی ، شاڵاو حەبیبە ، ھەولێر ، ٢٠١٢
٢٣- بەر لە پایز ماڵئاوا ، ئەسکەندەر زرار ، ھەولێر ، ٢٠١٢
٢٤- جەنگی من و با ، عومەر جەلال ، سلێمانی ، دەنگەکان
٢٥- ھیچ ، ھێمن عوسمان عەبدولا ، گزنگ ، سلێمانی ،٢٠١٢
٢٦- گۆران رەئوف ، ھاوڕێم، لەخۆدەرچوون دۆڕانە...دۆڕان. دۆستم،
لەخۆدەربازبوون تاوانە... تاوان ، ماڵێک لە ئاسمان،
٢٠١٢
٢٧- سوارە نەجمەدین ، قافییە ونەکانی جێھێشتن..........
٢٨ siete void dal medio o dal vicino oriente/ Mirea corto……..
٢٩- Dmmi una collana /Marko di maio/
Italia / 2000
٣٠- Nella citta / Beatrice oliva/ Italia / 1975
٣١- کروچە ،کلیات زیبایی شناسی، برگردان .ف. روحانی ، تھران ، ١٣٥٠
(١٣٥٨)
٣٢- کاسیرر ، فلسفە و فرھنگ ، برگردان ب . نادرزاد ، تھران ، ١٣٦٠
٣٣- م . محسنیان راد ، ارتباگ شناسی ، تھران ، ١٣٦٩.
٣٤- بابک احمدی ،ساختار و تآویل متن، ١٣٧٠، جلد دوم ، کتاب سوم .
٣٥ - ر سلدن ، راھنمای نڤریە معاصر ، برگردان ع . مخبر ، تھران ، ١٣٧٣
٣٦ - جون لوک : فی الحکم المدنی - ترجمة: ماجد فخری - اللجنة الدولیة
الاممیة الروائع ، بیروت ، ١٩٥٩
٣٧- نیقولا مکیافیللی ، المطارحات ، ترجمة: خیری حماد ، منشورات دار
الافات الجدیدة ، بیروت ، ١٩٨١
بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە ھیچاندن لە دەرەوە و ناوەوەی ژیان ، ئەم کتێبە
ئیتاڵییە زۆر بە کەڵکە:
Lo sono cosi cosi / carmelo caizzone / Italia/
1988
بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە شیعریەت لە دەرەوە و ناوەوەی شیعر ، بگەڕێوە بۆ
ئەم سەرچاوەیە:
voglio fare un piccolo giro/ Antonino
torre / Italia/1992 - nella citta
کێشەکانی خود لە دەرەوە و ناوەوەی خود لەم کتێبەدا باسیکراوە:
Mid dia un libro / rachele formica / Italia/1990
ماڵپه‌ڕی بڵند رۆستەم
|