٢٥\٣\٢٠٢٣
شی جین بینگ لە
مۆسكۆیە.
- وەك باس دەكرێ سەردانەكەی
٣ ڕۆژ دەخایەنێ -

مەهدی حەمید
ڕاستە ئەو بەیەك گەیشتنەی شی جین بینگ و فلادیمێرپۆتین، دەكاتە
پەنجایەمین بە یەك گەیشتنیان، بەڵام ئەو سەردانیكردنەی زۆر زۆر
جیاوازتر دەبێ لە سەردانیكردنەكانی پێشتری.
لە ڕێگای شەڕی ئۆكڕانیاو ناكۆلیەكانی ئەمەریكاو چین لە سەر تایوان و
ھەولەكانی ڕووسیاو چین بۆ گۆڕینی سیستەمی جیھانی لە یەك قوتبیەوە بۆ
فرە قوتبی و ڕۆڵی ھەرە زیاد بوونی چین بە سەر ئابووری جیھان و
ھەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ ڕاگرتنی یان كەمكردنەوەی كارتێكردنەكانی و
پێیەوە جیھانی بە تێكڕا خستۆتە سەر ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانی سێیەم كە
ڕەنگە ئەگەر ڕووبدات چەكی نەوەویشی تیایا بەكار بھێنرێ و پێیەوە بە
سەدان ساڵ جیھان بەرەو دواوە ببات.
ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمەریكا بەو سەردانی كردنە تەنگە تاو بووە .
تەنگەتاو بوونەكەشی زیاتر لە بەر ڕێكەوتنە نھێنیەكانیانە لە بواری
ھاوپەیمانی پێكەوەی سەربازی كەپێیەوە سەر لە بن تەوازنی سیاسی و
ئابووری و سەربازی ، بە قازانجی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی لەڕووی ئابووریەوە
كە زۆرانێكیان دەناو مەنزومەی شەنغەھای و برێكست و ....ئۆڕاسیا دانە.
با بە قوڵتر بچینە ناو كڕۆكی مەسەلەكان . شەڕی ڕوسیاو ئۆكڕانیا و
ئێستاكە پێ دەنێتە ساڵێ دووەمیەوە ، ئەگەر بێت و وردبینی تەواوی بۆ
بكرێ ، ئومێدی ئەمەریكیەكان زیاتر لەوەوە خۆی چڕدەكردەوە كە بەو شەڕە
لە ھەموو ڕوێكەوە پشتی ڕووسیای پێ بشكێنین و ناچاری دەكەین بە
پڕكردنەوەكانی ئێمەوە لە سەر خۆیان ڕازی بن و بە دوایەوە ، ھەوڵەكانی
بەدواوەترمان بۆ پشت شكاندنی چین و ڕێگری كردن دەبێت لە ڕێڕەوی ئەو
گەشە كردنە جیھانیەیان و ناچار كردنیان كە بەناچاری یەك قوتبی جیھانی
بەسەرۆكایەتی ئەمەریكاو دراوی دۆلار قبوڵ بكرێ.
ئەمەریكیەكان لە مەڕ شەڕی ئۆكڕانیا دەڵێن تا سەركەوتنێكی گەورە بە سەر
ڕووسیا نەھێندرێ نابێ شەڕەكە ڕابگیرێ چونكە ئەگەر ئەوە بكەین جیھانی
دوو قوتبی دەبێتە ئەمری واقیع . گەر وردبینیش لەو جۆرە لێدوانانە بكەین
كە دەكاتە ئەوەی تا ئستا ڕووسیا لە شەڕ سەركەوتووبووە.
ئەمەریكیەكان وا بە مێشكیان دادێ وەك بڵێن ئەگەر پەلە نەكرێ لە ناردنی
چەكی ھەرە پێشكەوتوو بۆ ئۆكڕانیاو پێشیەوە ھێرشی پێچەوانەی سوپای
ئۆكڕانیا دەست پێ نەكات و ڕووسەكان ناچار بە پاشە كشە نەكات ، ئەوا بە
دوایەوە سەركەوتنەكانی سوپای ڕووسی و ھێزەكانی ڤاگنەر ، تا سەر سنوری
پۆلۆنیا درێژە دەكێشێ و پێیەوە ڕوژئاواش ناتوانێ وەك جاران چەك
وتەقەمەنیەكانیان بگەیەننە ئۆكڕانیاو پێیەوە ڕاگرتنی شەر ئەگەر دروستیش
بێت ، زیاتر بە مەرجەكانی ڕووسیاوە دەبێت.
ترسیشیان لەوە نشتووە ئەگەر بێتو ھەتا زووە سەركەوتنەكانی ڕووسیا لە
بەرەكانی شەڕ ڕانەگرین ، بە دوایەوە موبادەرەی سەرۆكی چین كە خۆی لە ١٢
خاڵ گرتووە ، دەبێتە ئەمری واقیع و پێیەوەچین ڕێكاو ڕێك شوێنی ئەمەریكا
دەگرێتەوە لە چاڕەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكانی جیھان . وتارەكەی بەو
دوایەی ھنری كسنجەریش كە دەڵێ بەو ڕێكەوتنەی نێوانی سعودیەو ئێران لە
ڕێگای چینەوە ، دەكاتە لێدانێكی كوشندە لە نفوزی ئەمەریكا لە تەواوی
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست . ھەر ئەوەندە نا بەلكو جولەی ئاشتیانەی
دبلۆماسیەتی چین بە تەواوەتی بە سەرجولەی ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
زاڵ دە كات و ئەگەر بێتو ئەو جولەی ئێستاشیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیاو
ئۆكرانیا سەر بگرێ ، مانای وایە پێیەوەو بە دواوە پێگەی چین لە ئاستی
ھەموو جیھان زۆر زیاد دەكات.
با ھەر لە سەر لێكەوتووەكانی شەڕ قسە نەكەین وەك بڵێین كە پێیەوە
ڕووسیا سەركەوتووی شەڕەكە بووە بە دەلیلی ئەوەی كەزیاتر لە ٢٠٪ شوێنە
ھەرەگرنگەكانی ئۆكڕانیا كەوتیتە بن دەستیان.
من ناڵێم گەمارۆی ئابووری ڕۆژئاوا كاریگەری گەورەی نەبووە لە سەر
ئابووری ڕووسا بەڵام ڕوسیاش توانیویەتی ئەو گەمارۆ ئابوریە بە تایبەتی
بە سەرئەوروپا ، پێچەوانە بكاتەوە و بە زیاتریشەوە . ھەر ئەوەندە نا
چین و ھیند بە لایەكەوەو زۆرانێك لە وڵاتانی تری سەرگۆی زەوی پابەند
بوونی خۆیان بە سەر ئەو گەمارۆ دانە سەر ڕووسیایان نەداوە كە دەكاتە
زیاتر لە سێیەكی بازاڕی جیھانی و پێیەوە ڕووسیا با بازاڕەكانی پابەند
بە ڕۆژ ئاواشی لە دەست دابێ بەلكو بەو بازاڕە نوێیەیان بەتایبەتی لە
گەڵ چین و ھیند و توانیویانە تەواوی وزەی خۆیان لە نەوت و گازی سروشتی
و بە نرخەكانی پێشویان بفرۆشنەوە . بۆ دانەوێڵەش بەھەمان شێوە.
بەشی ھەرە زۆری لێدوانەكان لەسەر شەڕی ڕووسیاو ئۆكڕانیا دەڵێن زەرەری
یەكەم ئۆكڕانیایە كە بەھۆی شەڕەوە بە تەواوەتی ویران بووە دوای ئەوانیش
ئەوروپایە ئینجا ڕووسیا.
سودمەندی یەكەمش چینەوباس لە سودمەندبوونی كۆمپانیا ئەمەریكیەكانیش
دەكەن لە زیادبوونی چەك فرۆشتن بە ئەمو ئەوەوە.
بەس ئەو شەڕەو بە شێوەیەكی گشتی زیانی ھەرە گەورەی بە سەر تێكڕای
ئابووری جیھان داوە.
ڕاگەیاندراوێكی نەتەوە یەك گرتووەكان دەڵێ ئەگەر بێت و گەمارۆی پەینی
كیمیاوی ڕووسی بە سەروڵاتان ، ڕانەگیرێ و پێیەوە جیھان لەڕووی بەروبۆمە
كشتو كاڵیەكان بەرەو كارەسات دەڕوا.
شكستی ئەو ھەموو بانكە ئەمەڕیكیانەوكارتێكردنیان بە سەر بانكەكانی تری
ئەمەریكاو ئەوروپاو یابان و ئی تر ، ئەو ھەموو ھەڵواسانە فراوانەی
ئەمەریكی و تەواوی ڕۆژئاوا ، ھەمدیسان زۆرەكەی لە ژێركاریگەری شەڕی
ڕووس و ئۆكڕانیاوەیە.
بە بۆچوونی خۆم ، ڕۆژئاوا بە ھەڵە لە تواناكانی سەربازی ڕووسیا
گەیشتبوو . یانی پێی وابوو ڕووسیا ھەر ئەو ڕووسیایەی زەمانی یەكیەتی
سۆڤیەتی پێشوو و بڕەك بە زیاترەوەیەو بە ھیچ شێوەیەك توانای بەرەنگار
بوونەوەی ناتۆی نیە بەڵام بەركەوتوەكانی ڕووسی و ناتۆ بەتایبەتی لەڕووی
ماشێنی سەربازی وەھای نیشان داون كە ڕووسیا ھیچی لە ناتۆ كەمتر نیە وە
ئەگەر چینیش لە گەڵیان بێتە سەر خەت ئەوا بۆڕۆژ ئاوا بەڵایەكی تر و با
چاوەڕوان بین .
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|