شیعر و شه‌یتان.
هۆشه‌نگ شیَخ محه‌مه‌د
دواى ئه‌وه‌ى له نووسینیَكى دیكه‌دا باسى په‌یوه‌ندى
شیعر و خودامان
كرد، لیَره‌دا ئه‌مانه‌وىَ له په‌یوه‌ندى
شیعر و شه‌یتان بكۆڵینه‌وه،
له‌ویَدا له‌به‌رامبه‌ر خوادا كۆمه‌ڵىَ قسه‌مان له‌باره‌ى
شیعره‌وه كرد،
لیَره‌دا به پیَویستى نزانم شته‌كان دووباره بكه‌مه‌وه.
شه‌یتانیش دیسانه‌وه وه‌ك بوویَكى فانتازى وه‌ك
شیعر و خودا، ئه‌كرىَ
به شیَوه‌یه‌كى دیكه قسه‌ى له باره‌وه بكه‌ین، و له‌گه‌ڵ
شیعردا له
باسیَكدا كۆیان بكه‌ینه‌وه و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانییان به
پیَى تیَگه‌یشتنى خۆمانه‌وه لیَكبده‌ینه‌وه.
شه‌یتان چى یه؟
ئه‌گه‌ر له ریَى ئیسلامه‌وه شه‌یتان بناسین، یه‌كه‌م بوونه‌وه‌ره له
خوا یاخى ئه‌بیَت و سوژده بۆ ئاده‌م نابات و به‌ره‌نگارى ئه‌و حه‌ز و
ویسته‌ى خوا ئه‌بیَته‌وه، له پاڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كه‌م بوونه‌وه‌ره
خودا سزاى ئه‌دات. ئه‌و بوونه‌وه‌ره كه سزادراوى یه‌كه‌مى خوایه، یه‌كه‌م
بوونه‌وه‌ریشه له خوا یاخى ئه‌بیَت، یاخى بوونى شه‌یتان خویَندنه‌وه‌ى
جۆراوجۆر به خۆیه‌وه هه‌ڵئه‌گریَت، له‌وانه ئه‌و هیَز و وزه‌یه‌ى له
شه‌یتاندا هه‌یه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى خوا. بۆ ره‌خنه گرتن لیَى و
رازى نه‌بوون به فه‌رمایشته‌كانى. بۆ ئه‌و ئه‌قلییه‌ته‌ى شه‌یتان به‌راوردى
نیَوان بوونه‌وه‌ره ئاگرییه‌كان و قورِاوییه‌كانى پىَ ئه‌كات ، له
نیَوان خۆى و ئاده‌مدا، له ده‌سه‌لاَتى خوا و له خه‌ڵقكردنى بوونه‌وه‌ره‌كان
و بالاَده‌ستییان به‌سه‌ر یه‌كدیدا.
دیاره بۆ ناسینى شه‌یتان ئه‌بیَت ئیَمه له ده‌ره‌وه‌ى شه‌یتان خۆیدا
زانین و زانیارى په‌یدا بكه‌ین، چونكه شه‌یتان خۆى خاوه‌ن تیَكست و
قسه‌ى خۆى نیه، ئه‌وه‌ى قسه‌ى خۆشیییه‌تى له‌سه‌ر زمانى خوداوه به
ئیَمه گه‌یشتووه، نه‌وه‌ك له شه‌یتان خۆى، واته ئیَمه له شه‌یتانه‌وه
له قسه‌كانى خۆیدا ئه‌و ناناسین به‌ڵكو له قسه‌كانى خودا و ئه‌و
تیَگه‌یشتنانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى تیَكسته‌كانى ویَناى ئه‌و ئه‌كه‌ن
ئیَمه شووناسیَكى پىَ ئه‌به‌خشین، شه‌یتان یه‌كیَكه له‌و بوونه‌وه‌رانه‌ى
كه هه‌میشه له ناو ماندا ئه‌ژیه‌ت و هه‌میشه‌ش بیَده‌نگ و بىَ قسه‌یه،
تا ئیَستا شه‌یتان نه‌بۆته خاوه‌ن تیَكستى خۆى و له خۆیه‌وه گوىَ له
چیرۆكى خۆى بگرین له بیروباوه‌رِه‌كانى بگه‌ین، له خۆیه‌وه ببیستین
بۆچى له خودا یاخى بوو و بۆچى وه‌ك فریشته‌كانى دیكه سوژده‌ى بۆ ئاده‌م
نه‌برد. بۆچى وه‌ك فریشته‌كانى دى سه‌رى بۆ داواكه‌ى خوا نه‌نواند و
یاخیبوونى هه‌ڵبژارد؟ئه‌وه چ وزه‌یه‌ك بوو له ناو ئه‌ودا هه‌بوو بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خوا؟ چ هزریَك بوو واى كرد له جیاتى پاداشت سزا
وه‌ربگریَت و قبووڵى بكات؟ ژیَده‌رى بیركردنه‌وه‌ى ئه‌و چى بوو كه به‌جیا
له فریشته‌كانى دیكه ریَگه‌یه‌كى دیكه بۆ خۆى هه‌ڵبژیَریَت و خۆى
برِیارده‌رى خۆى بیَت؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیارى دى ئه‌كریَت له شه‌یتان و خود و هیَزى
یاخى بوون و روحییه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ودا بكریَت، كه له هه‌ندىَ
رووه‌وه له
شیعر و خاسییه‌ته‌كانى
شیعر ئه‌چیَت.
شیعر و شه‌یتان و یاخیبوون:
یاخیبوونى شه‌یتان له داواكارى خوا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه
ویستبیَتى له فرمانیَكى خوا هه‌ڵگه‌رِیَته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و له تیَگه‌یشتنییه‌وه
بۆ ماهییه‌تى خۆى و ئاده‌مدا ئه‌گاته ئه‌و باوه‌رِه‌ى كه بوونى ئاده‌م
به خه‌لیفه له سه‌ر زه‌وى ئه‌بیَته هۆكارى خویَنرِشتن و خراپه‌كارى،
به‌لاَم خوا به شه‌یتان و فریشته‌كانى دیكه ئه‌ڵىَ كه ئه‌و ئه‌و
شتانه ئه‌زانیَت كه ئه‌وان نایزانن.ئه‌و ئاگادارى شته‌كانى زه‌وى و
ئاسمانه. هه‌موو فریشته‌كان باوه‌رِ ئه‌كه‌ن و ته‌نیا ئیبلیس نه‌بیَت
سوژده بۆ ئاده‌م نابات و خواش كافرى ئه‌كات.
لیَره‌دا مه‌سه‌له‌كه له سه‌ریَكه‌وه په‌یوه‌ستى به گومانى ئیبلیسه‌وه
هه‌یه هه‌م به تواناى خوا و زانینه‌كانى و هه‌م گومانى خویَنرِشتن و
خراپه‌كارى له ئاده‌مدا. و هه‌میش گومان له‌و زانینانه‌ى خوا پیَى
ئاگه‌داره و شه‌یتان و فریشته‌كانى دى نایزانن.
زانین و گومانكردن لیَره‌دا پیَموایه خاڵیَكى جه‌وهه‌رى و سه‌ره‌كى یه
له هزرى شه‌یتاندا، كه واى لىَ ئه‌كات گویَرِایه‌ڵى فرمایشته‌كه‌ى
خودا نه‌بیَت و وه‌ك خوا ئه‌ڵیَت: ( ابى واستكبر ) واته نه‌یكرد و گه‌وره‌یى
نواند له‌به‌رامبه‌ر فرمانى خودا، و به‌م شیَوه‌یه‌ش كافر بوو، ئه‌م نه‌رازیبوون
و خۆ به زل زانینه‌ى شه‌یتان په‌یوه‌ندى به‌و گومان و زانینه‌وه هه‌یه
كه هه‌م لاى خودا و هه‌م لاى ئه‌و هه‌یه. پرسیار لیَره‌دا ئه‌وه‌یه
بۆچى شه‌یتان وه‌ك فریشته‌كانى دى باوه‌رِى نه‌كرد كه خوا ئه‌زانیَت و
ئه‌بیَت بىَ گومان كردن گویَرِایه‌ڵى بكات؟ بۆچى گومانى هه‌بوو له
زانینى خوا و گویَرِایه‌ڵى فرمانه‌كه‌ى نه‌بوو؟ بۆچى ئه‌و گومانه‌ى له
ئاده‌م هه‌بوو كه ئه‌بیَته هۆكاریَك بۆ خراپه‌كارى و خویَنرِشتن؟
بۆچى بیركردنه‌وه‌كانى وه‌ك فریشته‌كانى دى نه‌بوو و روحییه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه
و یاخیبوونى له ناودا هه‌بوو؟ بۆچى خۆى كرد به كافر له‌به‌رامبه‌ر به
خوا به پیَچه‌وانه‌ى هه‌موو فریشته‌كانى دى؟ بۆچى خۆى له فریشته‌كانى
دى جیاكرده‌وه؟ چ وزه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌ودا هه‌بوو بۆ ئه‌و یاخیبوون و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه و ده‌رچوون له ده‌سه‌لاَتى خوا؟
ده‌رچوونى شه‌یتان له ناو پۆلى فریشته‌كان و جیابوونه‌وه‌ى له گشت،
خاڵیَكى سه‌ره‌كییه بۆ ماهییه‌تى شه‌یتان و حه‌زى ده‌رچوون له‌و زانین
و ئه‌و ئه‌تمۆسفیَره‌ى زانیارى و بیر وباوه‌رِه‌كان به‌رهه‌م دیَنیَت،
واته ده‌رچوونى شه‌یتان ته‌نیا ده‌رچوونیَك نیه له رقى ئاده‌م. به‌ڵكو
ئه‌و ده‌رچوونه به‌رهه‌مى ئه‌و گومانانه‌یه له خوا و له ئاده‌م و
له كه‌شى گشتى به‌رهه‌مهیَنانى بیر و باوه‌رِه‌كان و باوه‌رِ
پیَكردنییان، ئه‌و گومانى هه‌یه كه ئه‌و باوه‌رِانه‌ى خوا ئه‌یانزانىَ
و ئه‌و نایانزانىَ به‌س بیَت بۆ ئه‌وه‌ى سوژده بۆ ئاده‌م ببات و وه‌ك
خه‌لیفه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى بىَ گومانكردن قبوڵى بكات. ئه‌و رازى نیه
له به خه‌لیفه‌بوونى ئاده‌م چونكه گومانى هه‌یه كه ئاده‌م ئه‌بیَته
هۆكارى خویَنرِشتن و خراپه‌كارى له‌سه‌ر زه‌وى، هه‌رچه‌نده فریشته‌كانى
دیكه‌ش گومانیان هه‌یه له ئاده‌مدا و سه‌ره‌تا له خوا ئه‌پرسن كه
بۆچى ئاده‌م ئه‌كاته خه‌لیفه و ئه‌وان ناكاته خه‌لیفه، به‌لاَم
فریشته‌كان هه‌موویان دواى ئه‌وه‌ى خوا پیَیان ئه‌ڵىَ من ئه‌زانم و
ئیَوه نازانن، هه‌موویان به فرمایشته‌كه رازى ئه‌بن، به‌لاَم ئیبلیس
رازى نابیَت. واته ئه‌و به جیا له فریشته‌كانى دیكه له گومانه‌كانى
خۆیدا ناگاته یه‌قینیَك بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌كانى خوا وه‌ك هه‌قیقه‌تیَكى
ره‌ها قبوڵ بكات و بىَ گومانكردن گویَرِایه‌ڵیان لىَ بكات. نه‌خیَر
ئیبلیس واز له گومانه‌كانى ناهیَنیَت و سوژده نابات و رازى نابیَت به‌وه‌ى
ئاده‌م ببیَته خه‌لیفه و به‌وه‌ى خوا ئه‌زانیَت و ئه‌و نزانیَت.
لیَره‌دا شه‌یتان به گومانه‌كانییه‌وه ئه‌كریَته كافر، یه‌كه‌م
كاریشى فریودانى ئاده‌م و ژنه‌كه‌یتى له به‌هه‌شتدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و
به‌رهه‌مه بخوات كه به هۆیه‌وه كه خودا پیَى گووتون نه‌یخۆن، ئه‌گه‌ر
نا زالمكار ئه‌بن. به‌لاَم شه‌یتان فریویان ئه‌دات و وایان لیَئه‌كات
ئه‌و به‌رهه‌مه له به‌هه‌شتدا بخۆن ، خودا‌ش لیَیان تورِه ئه‌بیَت و
ده‌ریان ئه‌كات و وه‌ك دوژمنیَك فرِیَئه‌دریَنه سه‌ر زه‌وى.
لیَره‌دا ئیَمه گویَمان لیَنه‌بووه شه‌یتان خۆى بڵیَت من ئاده‌مم
فریو دا‌و وام لیَكرد له‌به‌هه‌شت ده‌ریكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه قسه‌ى خوایه،
كه ئه‌و چیرۆكه‌مان بۆ ئه‌گیَرِیَته‌وه، ئیدى له‌ویَوه شه‌یتان ئه‌و
بوونه‌وه‌ره‌یه كه به‌نى ئاده‌م فریو ئه‌دات و هه‌میشه به‌ره و
خراپه‌كارى و شه‌رِانییه‌تیان ئه‌بات، به‌ره و خویَنرِشتن و گوناه و
تاوان و بىَ خوایى.
لیَره‌دا ره‌نگه ده‌رگه‌ى زۆر گومان و پرسیار بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م
چیرۆكه، كه شه‌یتان خۆى قسه‌ى له‌سه‌ر ناكات، به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئیَمه
زیاتر مه‌به‌ستمانه له‌و باسه‌دا هیَز و وزه‌ى شه‌یتانه له
گومانكردن و گویَنه‌دان به فرمایشته‌كانى خوا. و رازى نه‌بوونى به‌و
جۆره به‌رهه‌مهیَنانه فكرییه‌ى خوا كارى پیَئه‌كات. له‌ویَوه شه‌یتان
روحى یاخیبوون و هه‌ڵگه‌رِانه‌وه ئه‌چیَنیَت، به‌رامبه‌ر ئه‌و ویَنه
و جیهانه ئه‌وه‌ستیَته‌وه كه خوا ئه‌یه‌ویَت خه‌لقى بكات، له‌به‌رامبه‌ر
به خه‌لیفه بوونى ئاده‌م له‌سه‌ر زه‌وى و ئه‌و دونیایه‌ى له ئه‌نجامى
به خه‌لیفه‌بوونى ئاده‌مه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى دروست ئه‌بیَت، وه‌ك چۆن
شیعر هه‌میشه كارى له‌سه‌ر تیَكدانى ویَنه‌كانى جیهانى خوایه، شه‌یتانیش
پیَش شیعر ئه‌م كاره‌ى به ئه‌نجام گه‌یاندووه، شه‌یتان دژى یه‌كه‌م
ویَنه‌ى جیهانى خودایه له‌سه‌ر زه‌وى، لیَره‌دا
شیعر و شه‌یتان هه‌م له
یاخیبوونیان له جیهانى خودا و ویَنه‌ى ئه‌و دونیایه‌ى خودا ئه‌یه‌ویَت
له‌سه‌ر دونیا خه‌لقى بكات و هه‌میش تیَكدانى ئه‌و دونیایه ئیش ئه‌كه‌ن،
لىَ هه‌ر یه‌كه‌یان به میتۆد و كه‌ره‌سته‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه،
له‌و خاڵه‌دا تیَكدانى ویَنه‌كانى جیهانى خوا،
شیعر و شه‌یتان له یه‌ك
ئه‌چن، له‌و روحه یاخیبووه و ململانیَكه‌ره له‌گه‌ڵ خوا یه‌كئه‌گرنه‌وه،
ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و دونیایه‌ى خوا ئه‌یه‌ویَت خه‌ڵقى بكات،
لىَ جیاوازى
شیعر و شه‌یتان لیَره‌دا ئه‌وه‌یه، شه‌یتان خاوه‌ن تیَكستى
نووسراو و زمانیَكى دیاریكرا و نیه، ئه‌گه‌ر خوا و
شیعر زمانیان هه‌بیَت
ئه‌وه شه‌یتان خاوه‌ن زمان نیه، كاركردن و كاریگه‌رى شه‌یتان له
ریَى زمان و مانا و وشه و ئاماژه‌وه نایه‌ت. به‌ڵكو ته‌نیا له‌و
چیرۆكانه‌وه دیَت كه خوا له‌سه‌ر شه‌یتان و ئه‌و قسانه‌ى خه‌ڵك وئه‌فسانه‌كان
له‌سه‌ر شه‌یتان بۆ ئیَمه‌ى ئه‌گیَرِنه‌وه، كه سه‌ره‌كیترین ویَنه‌ش
بۆ شه‌یتان ئه‌و ویَنه یاخى بوو و هه‌ڵگه‌رِاوه‌یه له خودا و
فرمایشته‌كانى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ فریودانى به‌نى ئاده‌م.
ئیدى لیَره‌وه كاریگه‌رییه‌كانى شه‌یتان له‌و تیَكست و بیر‌و باوه‌رِانه‌وه
دیَت كه له‌ده‌ره‌وه‌ى زمانى شه‌یتان خۆیدا به‌رهه‌م هاتوون، به‌لاَم
ئیَمه له‌و تیَكست و باوه‌رِانه‌وه له‌وه ئه‌گه‌ین كه شه‌یتان
هیَزیَكى گه‌وره‌ى فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵكى هه‌یه، وزه‌یه‌كى
له بننه‌هاتووى هه‌یه بۆ هه‌میشه ململانیَى ئاره‌زوو و ویسته‌كانى
خوا، حه‌زى تیَكدانى ئه‌و دونیایه‌ى خوا ئه‌یه‌ویَت دروستى كات.
لیَره‌دا هه‌رچه‌نده
شیعر و شه‌یتان خاوه‌ن یه‌ك ستراتیجن به‌لاَم به
هۆكارى جیاواز و به میَژوویه‌كى جیاوازتر.
شیعر به هۆى زمانه‌كه‌یه‌وه خوا له نیَو ئاماژه‌كانیدا ئه‌كاته
فانتازییایه‌كى جیا له‌وه‌ى خوا له ده‌ره‌وه‌ى
شیعردا خاوه‌نى ویَنه‌یه‌كى
دیكه و شیَوه‌یه‌كى دیكه‌یه، ئیدى پیرۆزى و گه‌وره‌یى و ترس و ده‌سه‌لاَته‌كانى
خوا له‌شیعردا بۆى هه‌یه له به‌ین بچیَت و خوا شیَوه‌یه‌كى دى و جه‌وهه‌ریَكى
دیكه وه‌ربگریَت.رۆڵ و ئه‌ركى جیاواز له
شیعر وه‌ربگریَت، شه‌یتان ئه‌مه‌ى
له گه‌ڵ خوا پیَناكریَت، ناتوانیَت خوا له ناو خۆیدا بكاته فانتازیا،
یان هه‌ر شیَوه‌یه‌كى دیكه‌ى پیَببه‌خشیَت. به‌ڵكو یاخیبوونه‌كه‌ى شه‌یتان
له خوا ته‌نیا وه‌رگرتنى شیَوه‌یه‌كى په‌یوه‌ندى دوژمندارانه‌یه له
نیَو خۆى و خوادا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌نى ئاده‌میشدا، به‌لاَم
شیعر نا، ئه‌كریَت له ریَى په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه به
خواوه، به‌ده‌یان شیَوه‌ى په‌یوه‌ندى و تیَگه‌یشتن به خوا ببه‌خشیَت،
و له‌ناوخۆیدا وه‌ك ئه‌وه‌ى
شیعر ئه‌یه‌ویَت واى به‌رهه‌م بیَنیَته‌وه،واته
لیَره‌دا روحى
شیعر روحى شه‌یتان نیه، به‌ڵكو روحى
شیعر خۆیه‌تى كه
دواتر ئه‌توانیَت شه‌یتانیش له‌ناو خۆیدا بكاته فانتازیا و ده‌یان
شیَوه‌ى جیاوازى پیَببه‌خشیَت و ئه‌و جیهان و ئه‌و دونیایه‌ش خاپوور
بكات كه شه‌یتان ئه‌یه‌ویَت دروستیان كات دواى تیَكدانى دونیاكانى خوا.
واته شه‌یتان كاتیَك ئه‌یه‌ویَت دونیاكانى خوا تیَك بدات ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و دونیایه‌دا ئه‌لته‌رناتیفیَكى پیَیه، ئه‌گه‌ر دونیاى خوا سپى
بیَت ئه‌وه شه‌یتان ئه‌یكاته دونیایه‌كى ره‌ش، ئه‌گه‌ر باش بیَت
خراپى ئه‌كات، ئه‌گه‌ر جوان بیَت ئه‌و ناشیرینى ئه‌كات، واته له
نیَوان خودا و شه‌یتان دا دونیا دابه‌ش ئه‌بیَته سه‌ر ویَنه هاودژه‌كان
خوا چ ویَنه‌یه‌كى ئیجابى بۆ دونیا خه‌لق كات ئه‌وه شه‌یتان ویَنه‌یه‌كى
سلبى له‌به‌رامبه‌ردا قووت ئه‌كاته‌وه، یان ئه‌یه‌ویَت به‌و ویَنه
سلبییه‌وه دونیاى خوا تیَكبدات و جیَگه‌ى بگریَته‌وه، به‌لاَم
شیعر
واناكات، له
شیعردا هه‌میشه دونیا دابه‌ش نابیَته سه‌ر ره‌ش و سپى به‌ته‌نیا
یان باش و خراپ یان ئیجابى و سلبى، له
شیعردا دونیا ره‌نگاوره‌نگه و
هیچ دونیایه‌ك ئه‌لته‌رناتیفى دونیایه‌كى دیكه نیه.
شیعر له‌به‌رامبه‌ر
ویَنه‌ى دونیاكانى شه‌یتانیشدا ئه‌لته‌رناتیفى نیه، دواى ئه‌وه‌ش له
شیعردا شه‌یتان ته‌نیا ئه‌و هیَزه یاخییه نیه كه بیه‌ویَت دونیاى
خوا تیَكبدات و دونیاى خۆى له جیَگه دانیَته‌وه، به‌ڵكو ئه‌كریَت شه‌یتان
له شیعردا ده‌یان ویَنه‌ى جیاواز هه‌ڵگریَت. واته له
شیعردا شه‌یتانیش
ناسنامه و شووناسى خۆى له ده‌ست ئه‌دات، ئه‌و شووناسه‌ى خوا داویه‌تى
پیَى، ئه‌و شووناسه‌ى له كه‌شیَكدا به‌رهه‌مهاتووه كه
شیعر ئه‌توانىَ
ئه‌و كه‌شه به كه‌شى خۆى و وزه فانتازییاكانى ته‌فروتونا بكات.
یان هه‌تا ئه‌و شووناسه یاخیبووه‌ى شه‌یتان كه هه‌میشه له رۆحى
خۆیدا هه‌ڵگرتووه له به‌رامبه‌ر خوا و ویَنه‌كانى دونیا، ئه‌وه له
شیعردا ئه‌و شووناسه‌ش تیَك ئه‌شكیَت و به ویَنه‌ى خۆى نامیَنیَته‌وه،
شه‌یتان ئه‌كرىَ له
شیعردا ببیَته‌وه ویَنه‌یه‌ك ته‌واو پیَچه‌وانه‌ى
خۆى، یان هه‌ر ویَنه‌یه‌كى دیكه كه تیَكستى
شیعرى پیَى ئه‌به‌خشىَ، لىَ
لیَه‌رشدا تیَكشكاندنى ویچنه‌كانى شه‌یتان و جیهانه‌كانى، سزاى
شیعر نیه
بۆ شه‌یتان، وه‌ك چۆن خوا سزاى دا، به‌ڵكو ئه‌وه گه‌مه‌ى
شیعره به
وزه‌ى خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌یتانى ئه‌كات، چونكه
شیعر نایه‌ویَت ویَنه‌یه‌كى
ئه‌لته‌ناتیف له خۆیدا بۆ شه‌یتان دامه‌زریَنیَت تا له‌به‌رامبه‌ر
ویَنه‌ى شه‌یتان له‌ده‌ره‌وه‌ى
شیعردا ببیَته ویَنه‌یه‌كى باوه‌رِپیَكراو
و سه‌لمیَندراو بۆ شه‌یتان، واته له دواى شكاندنى ویَنه‌ى شه‌یتان له
شیعردا ناكریَت ته‌نیا ویَنه‌یه‌كى ئه‌لته‌رناتیف بۆ شه‌یتان بسه‌لمیَنیَن،
یان ویَنه‌یه‌كى ئه‌لته‌رناتیف بۆ ویَنه‌ى جیهان و دونیاكانى شه‌یتان
دامه‌زریَنین،
شیعر خه‌مى ئه‌وه‌ى نیه دواى تیَكشكاندنى شه‌یتان چ
ویَنه‌یه‌ك خه‌لق ئه‌بیَت، له ویَنه‌كانى ئه‌و ئه‌چیَت یان نا؟ له
ویَنه‌كانى ئه‌و جوانتره یان ناشیرینتر، چونكه پیَوانه‌كردنى ئه‌و
بابه‌تانه له
شیعردا جیَگه‌یان نیه، چونكه
شیعر فانتازیایه و له
فانتازیاشدا سنوور بۆ ویَنه‌كان و شیَوه و به‌هاى ویَنه‌كان نیه.
شیعر و شه‌یتان و گه‌مه:
ئه‌گه‌ر شیعر گه‌مه‌ى زمان بیَت له گه‌ڵ ته‌واوى بوونه‌وه‌ره‌كان و چه‌مكه‌كان
و هه‌بوون و ژیان، ئه‌وه په‌یوه‌ندى خوا و شه‌یتانیش و شه‌یتان و
شیعریش زیاتر له گه‌مه‌یه‌ك ئه‌چیَت، ئه‌گه‌رچى هه‌ندىَ ئاراسته‌ى
جیاوازیش له‌و گه‌مانه‌دا هه‌بن، شه‌یتان و خوا، له گه‌مه‌یه‌كدان كه
مرۆڤ كه‌ره‌سته‌كه‌یه‌تى، لىَ گه‌مه‌ى
شیعر و خوا و شیعر و شه‌یتان زمان
كه‌ره‌سته‌كه‌یه‌تى، له نیَوان خوا و شه‌یتاندا، گه‌مه له‌سه‌ر قه‌ده‌رى
مرۆڤ ئه‌كریَت، به‌وه‌ى كا شه‌یتان چه‌ند ئه‌توانیَت زه‌فه‌ر به به‌نى
ئاده‌مدا ببات و چه‌ندیان فریو ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى دونیاى خودا تیَكبدات
و دواتریش جه‌هه‌نه‌مه‌كان پرِ كات له مرۆڤى خراپه كار. خواش له هه‌وڵى
به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه به‌نى ئاده‌م چاكه‌كار بیَت و
بچیَته به‌هه‌شت، ئاشكرا و روونیشه هه‌ر كه‌سیَك و میلله‌تیَك و خه‌ڵكانیَك
گوىَ له شه‌یتان بگرن ئه‌وه سزایان جه‌هه‌نه‌مه و به به‌هه‌شتى خوا
شاد نابن، به پیَچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سیَك و میلله‌تیَك و خه‌ڵكانیَك
گویَرِایه‌ڵى خوا بن ئه‌وا پاداشتییان به‌هه‌شته و له ئاگرى جه‌هه‌نه‌م
دوور ئه‌بن.
ئیدى ئه‌و گه‌مه‌یه گه‌مه‌ى دوو هیَز و وزه‌یه بۆ دامه‌زراندنى دوو
دونیاى جیاواز، سه‌ركه‌وتنى ده‌سه‌لاَتیَك له ململانیَى دوو ده‌سه‌لاَتى
جیاواز و دژ. شه‌یتان به فرت و فیَڵ و فریودانى مرۆڤه‌كان ئه‌و گه‌مه‌یه
ئه‌كات، خواش به تیَكسته‌كانى و زمانى ئه‌ایه‌تییه‌كانییه‌وه، شه‌یتان
قسه‌ى نیه بۆ خه‌ڵك بیكات، خاوه‌ن جیَگه و شویَنى تایبه‌ت نیه بۆ ئه‌وه‌ى
خه‌ڵكى لىَ كۆبكاته‌وه، به‌لاَم دیسانیشه‌وه ئه‌توانیَت بگاته ناو
میَشكى هه‌موو مرۆڤه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ش فریو دات كه ئیمان و باوه‌رِیان
به خوا كه‌مه، به پیَه‌وانه‌وه خودا هه‌موو شویَنه‌كان هى ئه‌ون و
هه‌موو مرۆڤه‌كان و بوونه‌وه‌ره‌كانى دى له بن ده‌سه‌لاَتى ئه‌ودان و
ئه‌توانیَت به هه‌موو ساتیَك و كاتیَك بزانیَت به‌نده‌كانى خه‌ریكى
چین و چى ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌ویَت چى بكه‌ن، به‌لاَم له‌و گه‌مه‌یه‌دا
خودا و شه‌یتان هیَز و وزه‌كانى خۆیان له‌سه‌ر مرۆڤ تاقى ئه‌كه‌نه‌وه
و شه‌یتان هه‌وڵ ئه‌دات بتوانیَت زیاترین خه‌ڵك فریو بدات و كارى خراپه‌یان
پىَ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خواى بسه‌لمیَنیَت كه ئه‌و خاوه‌ن هیَز و ده‌سه‌لاَتى
خۆیه‌تى و ئه‌توانیَت دونیاى خوا تیَكبدات.
لىَ له‌گه‌ڵ
شیعردا گه‌مه‌ى شه‌یتان و
شیعر شیَوه‌ى دیكه‌ى هه‌یه،
دیاره شیعر له ریَى زمانى ئاماژه‌یى خۆیه‌وه ئه‌توانیَت فانتازیا
خه‌لق بكات و شته‌كان له‌و فانتازیایه به‌رِه‌لاَبكات،
شیعر ئه‌گه‌ر
فه‌زاى ئازادى ئاماژه‌كان بیَت، ئه‌وا شه‌یتان چونكه زمانى نیه
ناتوانیَت ئه‌ویش له‌به‌امبه‌ر
شیعردا له ریَى زمانه‌وه، یان زمانى
تایبه‌تى خۆیه‌وه
شیعر له ناو خۆیدا بگۆرِیَت و بیكاته شتیَك له
ده‌ره‌وه‌ى
شیعر خۆیدا،
شه‌یتان لیَره‌دا كه‌ره‌سته‌ى وه‌سوه‌سه‌ى هه‌یه، ره‌نگه‌ى
هه‌ندیَكجار بتوانیَت به هۆى وه‌سوه‌سه‌كانییه‌وه رستیَك مانا بداته
مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌لاَت و جه‌به‌روتى خوا ده‌ربازیان
ببیَت، وایان لیَبكات ریَنمایى و ماناكانى قسه‌كانى خوایان له بیر
بباته‌وه، به‌لاَم سه‌رئه‌نجام ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر خوادا مانا
به‌رهه‌م دیَنیَته‌وه نه‌وه‌ك ئاماژه، ماناى دژ و جیاواز، كه له
گه‌ڵ شیعریشدا دیسانه‌وه جیاواز ئه‌بن چونكه
شیعر له خه‌مى خه‌لقكردنى
مانادا نیه، به‌ڵكو هه‌موو خه‌مى
شیعر ئه‌وه‌یه كه زمان له ئازادی‌دا
و ئازادى له زماندا بكات‌و ئاماژه و به‌رِه‌لاَى دونیایان بكات،
ویَنه‌كان و جیهان و دونیاى خوا و شه‌یتان له‌ناو ئاماژه‌ى له
بننه‌هاتوودا بته‌قیَنیَته‌وه،
ته‌قاندنه‌وه‌ى شته‌كان له‌ناو
شیعردا ئه‌و كه‌شه فانتازیایه كه نه
خوا و نه‌شه‌یتان به زمان و وه‌سوه‌ى خۆیانه‌وه ناتوانن خه‌ڵقى
بكه‌ن.
خودا زمان بۆ رستیَك مانا به‌كاردیَنیَت و شه‌یتانیش وه‌سوه‌سه‌كانى بۆ
رستیَك ماناى دژ.
لىَ شیعر كه زه‌مینه‌ى خوڵقاندنى ماناى نیه، به‌ڵكو ته‌نیا
ته‌قینه‌وه‌ى زمان و چه‌مكه‌كانه له ناو ئاماژه‌دا بۆیه دونیا و
جیهانى ئه‌وان ته‌واو جیاواز و ویَكنه‌چووه، له
شیعردا شه‌یتان و خوا
و هه‌ر ناویَكى دیكه، ئه‌بنه ئاماژه به‌سه‌ر خۆیاندا له ناو
ئاسمانیَكى فانتازیدا كه ناكریَت له هیچ پنتیَكدا نیشته‌جىَ بكریَن.
نه نیشته‌جیَكردنى ناوه‌كان له ناو
شیعردا بىَ شووناسى و بىَ ماڵى و
بزربوونى ماناكان و ماهییه‌ته‌كانى هه‌بووه‌كانه.
لیَره‌شدا بوونه‌وه‌ره‌كان له
شیعردا له رووى هه‌بوونیانه‌وه پیَش
ماهییه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌كه‌ون، چونكه سه‌ره‌تا له
شیعردا
ماهییه‌تییان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و وه‌ك بوونه‌وه‌ریَكى بىَ ماهییه‌ت
شیعر سه‌وداییانَ له گه‌ڵ ئه‌كات و ماهییه‌ت له‌و زمانه ئاماژه‌ییه‌ى
شیعره‌وه وه‌رئه‌گرن كه
شیعر له‌و ساته‌دا له ساتى ماهییه‌ت به‌خشین
به‌و بوونه‌وه‌رانه‌دا به‌رهه‌میان دیَنیَت.
ئیدى لیَره‌وه ئاسانه له‌وه بگه‌ین كه خودا و شه‌یتان و هه‌ر
بوونیَكى دى له
شیعردا خاوه‌ن ماهییه‌تى خۆیان نین له‌ده‌ره‌وه‌ى
شیعردا، چا چ ئیَمه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بین كه بوونه‌وه‌ره‌كان
سه‌ره‌تا هه‌بوونن یان ماهییه‌ت، له
شیعردا ماهییه‌تى بوونه‌وه‌ره‌كان
نیه چ له پیَشدا و چ له دواتردا، به‌ڵكو بوونه‌كانَ دیَن و له ماڵى
شیعردا رووت ئه‌كریَنه‌وه و
شیعر خۆى ئه‌و ماهییه‌ته‌یان پىَ
ئه‌به‌خشیَت كه ئه‌یه‌ویَت، ئیدى گه‌مه‌ى
شیعر له‌وه‌وه دیَت كه
شیعر
خۆى بوونیَكى بوونگه‌رایى یه و چییه‌تى خۆى هه‌میشه دواتر له‌گه‌ڵ
هه‌ر ئه‌زموونیَك و له‌گه‌ڵ به فانتازیا كردنى هه‌ر بوویَكى دیكه‌دا
نویَتر و نویَتر ئه‌كاته‌وه، چییه‌تییه‌ك كه هه‌میشه بىَ شووناسى و
بىَ چییه‌تى
شیعر خۆى ئه‌نووسیَته‌وه.
هه‌ولیَر
24/11/2007
|