شیعر و خودا.

هۆشه‌نگ شیَخ محه‌مه‌د

ده‌سپیَك:
با به گومانه‌وه ده‌ست پیَبكه‌ین، به‌وه‌ى
شیعر چیه و خوا چیه بۆ ئه‌وه‌ى
له‌م بابه‌ته‌دا پیَكه‌وه كۆببنه‌وه؟ پرسیاركردن پیَكه‌وه له
شیعر و
له خودا، پرسیاركردن و گه‌رِانیَكه جیا له‌وه‌ى كه به جیا و بیَى
یه‌كدى باسیان بكه‌ین. كۆكردنه‌وه‌ى
شیعر و خوا ئه‌بیَت چ پرسیَكى له
پشته‌وه بیَت و بیه‌ویَت خوا و
شیعر بكاته چ بابه‌تیَك و پرسیَك؟
ئامانجى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و دووانه له چیدا به‌رجه‌سته ئه‌بیَت؟
به گومانه‌وه دیسان ئه‌ڵیَم ره‌نگه خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازییه‌كانى
هه‌ردوو بابه‌تى
شیعر و خوا ره‌نگه به‌س بیَت بۆ ئه‌وه‌ى پیَكه‌وه
لیَیان بكۆڵینه‌وه و چه‌ندین پرسیار و گومان پیَشكه‌ش بكه‌ین؟ به‌لاَم
بۆچى؟ ئایا ئه‌و پرسیارانه چین كه ئه‌كریَت سه‌باره‌ت به جیاوازى و
ویَكچوونه‌كانى
شیعر و خوا بكریَن؟ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه‌وه ئیَمه ئه‌و
پرسیارانه ئه‌كه‌ین و به‌ره و چ ئاقاریَكى ئه‌ده‌بى یان فه‌لسه‌فى
یان زانستى یان میتافیزیكى و زمان و ئه‌فسانه و لیَكدانه‌وه‌یه‌ك و ره‌خنه‌یه‌ك
و خویَندنه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌م ناوانه‌وه ئه‌رِۆین؟
به كورتى له‌پشت ئه‌و جیاوازى و ویَكچوونانه‌وه ئه‌مانه‌ویَت چى
بڵییَن و چۆن بیڵییَن و بۆچى بیڵیَین؟
ئایا پرسیاركردن له خودى
شیعر و له خودى خودا پیَكه‌وه پرسیاریَكن له
چى و به چ ریَباز و میَتۆدیَكه‌وه ئه‌و پرسیارانه‌مان دا ئه‌رِیَژین؟
به گومانه‌وه ئه‌ڵیَم ره‌نگه كۆكردنه‌وه‌ى
شیعر و خودا له‌م بابه‌ته‌دا
گه‌رِانیَك بیَت له ماناكانى تر‌ى
شیعر و خوا پیَكه‌وه. له ماهییه‌ت و
شووناسه‌كانییان له تیَكستیَكدا كه ئه‌یه‌ویَت له به‌رامبه‌ریاندا
رابمیَنیَت و هه‌ر به وشه‌شه‌وه هه‌ندیَك له گه‌رِانه‌كانى خوا و
شیعر باس بكات كا ئه‌وان ئه‌گه‌ر له بابه‌تیَكدا كۆبوونه‌وه ئه‌توانین
چى له گه‌رِانه‌كانى ئه‌وان به ته‌نیشت یه‌كدا ببینینیه‌وه؟ به
مانایه‌كى تر ئه‌گه‌ر خوا و
شیعر له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا بكه‌ونه گفتۆیه‌كه‌وه
ئه‌بیَت باسى چى بكه‌ن و چۆن یه‌كدى و ئه‌ویدى بخویَننه‌وه؟ ئه‌بیَت
ته‌ماهییه‌كانى ئه‌و دیالۆگه چه‌ند گه‌وره یان گچكه بیَت بۆ ئه‌وه‌ى
ماناى دیكه‌مان بده‌نىَ؟ ئه‌بیَت
شیعر و خوا چۆن ویَناى خۆیان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر
یه‌كدیدا؟ ئه‌بیَت چ پرسیار له‌سه‌ر ماهییه‌تى یه‌كدى بكه‌ن؟
ئیدى ره‌نگه لیَره‌وه كه ئیَمه دیالۆگیَكى شیمانه‌یى و فه‌ره‌زى له
نیَوان خوا و
شیعردا دائه‌مه‌زریَنین سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جۆره خویَندنه‌وه‌یه‌كى
شیعرییانه و خودایانه وه‌ك دوو بوونه‌وه‌رى فانتازى ئاماده له‌م
نووسینه‌دا له‌و ره‌هه‌نده‌وه ته‌ماشاى قسه‌كانییان ئه‌كه‌ین. نه‌وه‌ك
له‌ده‌ره‌وه‌ى شیمانه‌كانى خۆماندا، چونكه دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر به
گومانیشه‌وه بیَت به‌لاَم دیاره ئاگاییه‌ك ده‌ستمان ئه‌گریَت بۆ ئه‌وه‌ى
ئاگادارمان كاته‌وه له‌وه‌ى
شیعر و خوا وه‌ك دوو بوونى فانتازى و خاوه‌ن
پرسیارى جیاواز و دیتن و روانینى هاودژ و ویَكچوو بۆ جیهان و دونیا و
زمان و وه‌ك دوو بابه‌تى هاوكۆك و هاودژ له ماهییه‌تى خۆیاندا له‌گه‌ڵ
یه‌ك ئه‌كریَت له بابه‌تیَكه‌وه پیَكه‌وه كۆبكریَنه‌وه و دیالۆگیَك
دروست بكه‌ن كه خه‌میَكى مه‌عریفى و گه‌رِانیَكى شیمانه‌یى و ئازادانه
و فانتازییانه به خۆیه‌وه هه‌ڵگریَت.
دیاریشه ئه‌گه‌ر له زۆر رووى دیكه‌وه ته‌ماشاى په‌یوه‌ندى
شیعر و خوا
بكه‌ین ئه‌وه ئه‌توانین له رووى واقیعى و مادیشه‌وه له زۆر رووى ئه‌و
په‌یوه‌ندییه بكۆڵینه‌وه هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باس له بنیاته‌كانى
شیعر بكه‌ین و له ریَى دینه‌وه ئه‌توانین په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر توند و
تۆڵ له نیَوان
شیعر و خوادا ببینینه‌وه، له
شیعره دینییه‌كان و
شیعره
زۆره‌كانى سۆفییه به‌ناوبانگه‌كانى ئیسلام و كورد به ده‌یان و سه‌دان
ئه‌زموونى گه‌وره و جوان ئه‌بینینه‌وه كه په‌یوه‌ندى
شیعر و خودا له
زۆر رووه‌وه باس ئه‌كه‌ن. یان هه‌تا له په‌یوه‌ندى
شیعر و سیاسه‌تدا ،
له په‌یوه‌ندى
شیعر و كۆمه‌ڵدا،
شیعر و فه‌لسه‌فه‌دا،
شیعر و زانست‌دا،
شیعر و په‌روه‌رده‌دا دیسانه‌وه ئه‌كریَت له‌و سه‌رچاوانه‌شه‌وه
دیسانه‌وه په‌یوه‌ندى
شیعر و خودا بدۆزینه‌وه.
كه‌واته باسكردنى په‌یوه‌ندى نیَوان خودا و
شیعر باسیَكه نوىَ نیه له
رووى زه‌مه‌نییه‌وه، باسیَكه یه‌كه‌مین و دواهه‌مین نیه، باسیَك نیه
غه‌ریب و نامۆ بیَت نه به
شیعر و نه به خۆا، ئه‌وه نیه
شیعر و خوا
له شویَنیَكى دیكه و له زه‌مه‌نى دیكه‌دا رووبه‌رِووى یه‌كدى نه‌بووبنه‌وه،
هه‌ر بۆ نموونه له ریَى ئیسلامه‌وه خوا رووبه‌رووى
شیعر بۆته‌وه و
قسه‌ى له‌سه‌ر كردووه،
شیعریش له زۆر بوار و باردا قسه‌ى خۆى له‌سه‌ر
خوا هه‌بووه. پیَغه‌مبه‌رى ئیسلام و باوه‌رِدارانى خوا له زۆر بۆنه‌وه
باسیان له
شیعر كردووه.
به‌لاَم ئه‌وه‌ى لیَره‌دا كه جیَگه‌ى مه‌به‌ستى منه ئه‌وه نیه به‌و
رووبه رووبوونه‌وانه دابچینه‌وه یان تۆماریان بكه‌ین، ئه‌وه نیه
باس له بنیاتى دینى یان خوداییانه‌ى
شیعر بكریَت، ئه‌وه نیه له
شیعردا له خودا بگه‌رِییَن و له خوادا له
شیعر بگه‌رِییَن. ده‌ستنیشانى
ئه‌و شیعرانه بكه‌ین كه باسى خوایان كردووه و ئه‌و خوایانه‌ى باسى
شیعری‌یان كردووه. مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ش نیه كه سیفه‌تیَكى
شیعرییانه
به خوا ببه‌خشین و سیفه‌تیَكى خواییانه بده‌ینه
شیعر.
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه ره‌نگه ته‌نیا ئه‌وه‌بیَت گه‌رِانیَك بیَت له
جیهانى شیعر و جیهانى خودا بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه هه‌ندىَ ماناى ئه‌و دوو
بوونه‌وه‌ره فانتازیانه، بۆ ئه‌وه‌ش ره‌نگه سه‌ره‌تا پیَویست به‌وه
بكات لیَره‌وه تۆزیَك له‌سه‌ر چه‌مكى به فانتازیاكردنى خوا و
شیعردا
بوه‌ستین.

شیعر و خوا وه‌ك دوو بوونه‌وه‌رى فانتازى:
سه‌ره‌تا ئه‌بیَت ئه‌وه بڵیَم، هه‌ر قسه كردنیَك سه‌باره‌ت به
شیعر و
به خوا وه‌ك بوونه‌وه‌ریَكى فانتازى، له ناچارى و جه‌بریَكه‌وه ئه‌كریَت،
كه جه‌برى میتۆد و جۆرى پیَشبه‌رییه‌كه‌مانه له‌م باسه‌دا، ئه‌گه‌ر
نا نه شیعر و نه خوا چ وه‌ك بوویَكى فانتازى و چ وه‌ك بوویَكى به‌ده‌ر
له فانتازیا ناكریَت له فۆرمیَكدا دیلییان كه‌ین و ته‌نیا یه‌ك یان
چه‌ند مانایه‌كیان پیَبه‌خشین، نه
شیعر و نه خودا دوو بوونه‌وه‌ر نین
بتوانین له ریَى زمانه‌وه شووناسیَكى نه‌گۆرِییان بده‌ینىَ، بابه‌تیَك
نین بتوانین له جۆره تیَگه‌یشتنیَكى خۆماندا به‌ندیان كه‌ین و
ماناكانى دیكه‌یان لىَ بستیَنینه‌وه، به‌تایبه‌تى وه‌ك له باسیَكى
ئاوادا كه
شیعر و خوا وه‌ك فانتازیا پیَشبه‌ر ئه‌كه‌ین، ئیَمه لیَره‌دا
هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ماناى كۆنكریتى به‌و دوو چه‌مكه نه‌ده‌ین، به‌لاَم ئه‌مه
هه‌وڵیَكه و ئه‌كریَت سه‌ر بگریَت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه سه‌ر نه‌گریَت.
كرانه‌وه‌ى ئه‌گه‌ره‌كان به‌رووى ئه‌و چه‌مكانه‌دا شتیَك نیه نامۆ
بیَت به خودى هه‌ردوو چه‌مك و به شیَوه‌ى بابه‌تیَك كه ته‌ماهى ئه‌كات
خۆیشى ببیَته فانتازیا. به فانتازیا بوونى بابه‌ته‌كان خۆى له خۆیدا
ده‌رگه كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر نه سه‌لماندن و نه گرتن و دانپیَنه‌دانان
و دانه‌مه‌زراندنى مانایه‌ك یان چه‌ند مانایه‌كى كۆنكریتى. دانه‌مه‌زراندنى
ئه‌م سه‌لماندنه‌ش په‌یوه‌ندى به خودى فه‌نتازیا و
شیعر و خواوه هه‌یه
له سه‌ریَك و په‌یوه‌ندى به منى تیَگه‌یشتوو له‌و چه‌مكانه‌وه هه‌یه
له سه‌ریَكى دیكه‌وه.
لیَره‌دا ئه‌گه‌ر ئیَمه به‌وه ده‌ست پیَبكه‌ین كه فانتازیا جۆره ده‌سه‌لاَتیَكه
یان هیَزیَكه یان وزه‌یه‌كى هۆشمه‌ندییه بۆ ئه‌وه‌ى به‌و وزه و هیَز
و ده‌سه‌لاَته‌وه له‌و چه‌مكانه بكۆڵینه‌وه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه له سه‌ره‌تادا
ئه‌گه‌رى گومانكردنى بىَ بن و بىَ كۆتاییمان بۆ برِه‌خسیَنىَ به‌رامبه‌ر
به قسه‌كانمان، كه وته‌كانمان له‌سه‌ر خوا و
شیعردا پرِكه‌ین له
گومان و پرسیار و وه‌لاَمى هۆشمه‌ندانه كه هه‌میشه ئاقارى ریَژه‌یىَ
بوونى وه‌لاَمه‌كانمان له لادا گه‌وره‌تر و فراوانتر بكات. ئه‌وه نه‌كات
بگه‌ینه برِیارى ره‌ها و ئه‌و وزه‌یه له فانتازیا بستیَنینه‌وه كه
وامان پیَبڵیَت كه فانتازیا ته‌نیا كرده‌یه‌كه بۆ زاخاوى میَشك و واى
نابینیَت كه فانتازیا په‌یداكردنى ده‌سه‌لاَتیَك و وزه‌یه‌كه كه له‌دوا
جاردا كاریگه‌رى ته‌واوى ئه‌بیَت به‌سه‌ر تیَگه‌یشتن و ئاراسته‌كانى
بیركردنه‌وه‌مان و ته‌ماشاكردنى بابه‌ته‌كان.
كه‌واته لیَره‌دا وه‌ك سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ویَت حورمه‌تیَك به پرسیاره
فه‌رزه‌ییه‌كانى مرۆڤ و وزه‌ى فانتازیا ببه‌خشمه‌وه كه چۆن ئه‌توانیَت
كاریگه‌ر بیَت له‌سه‌ر میَشكى مرۆڤ و ئاراسته‌كانى بیركردنه‌وه‌ى.
فانتازیا كه ئه‌گه‌رى نه‌سه‌لماندن و نه سه‌پاندنى مانایه‌كمان ئه‌داتىَ،
خۆى له خۆیدا ئازادییه‌ك به بیركردنه‌وه‌مان و هۆشمه‌ندیمانه‌وه ئه‌به‌خشیَت
بۆ ئه‌وه‌ى له
شیعر و خوا نزیكتر ببینه‌وه و جورئه‌تى ئه‌وه بكه‌ین
كه له نزیكبوونه‌وه‌مان له‌و دوو چه‌مكه‌دا به جیاواز له هۆشمه‌ندى
و وشیارى كه‌سه‌كانى دیكه‌وه ته‌ماشاى بابه‌ته‌كان بكه‌ین و
بیانخویَنینه‌وه، كه خودى خویَندنه‌وه‌كه‌ش ره‌نگه زۆر شتمان له‌لا
برِوخیَنیَت و هیچیشمان له لا دروست نه‌كات، كه لیَره‌شدا ره‌نگه
زیاتر له شیعر نزیك ببینه‌وه و له خودا دووركه‌وینه‌وه.
كه‌واته ره‌نگه لیَره‌دا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ قسه كردن له خوا‌و له
شیعر دا ئه‌وه ببینین كه
شیعر و خودا كاتیَك ئه‌بنه فانتازیا ره‌نگه
فانتازیا زیاتر له دونیاى
شیعره‌وه نزیك بیَت نه‌وه‌ك له خودا،
دیاریشه بۆ پیَوانه‌كردنى مه‌وداى دوورى فانتازیا له خودا و له
شیعردا ئه‌ویشیان ره‌نگه پیَوه‌ریَكمان پیَنه‌بیَت بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى
و بىَ گومانكردن دوورى و نزیكى هه‌ردووكیانه‌وه بسه‌لمیَنین، ره‌نگه
ئه‌و كاره‌یان ته‌نیا له ریَى كه‌شفكردنى ماهییه‌تى فانتازیاى هه‌ردووكیانه‌وه
مه‌یسه‌ر ببیَت نه‌وه‌ك به شتیَكى دیكه.
پرسیاریَك لیَره‌دا بیَته پیَشىَ ئه‌وه‌یه ئایا چ جیاوازییه‌ك له
نیَوان خودا و
شیعر ئه‌میَنیَت له كاتیَكدا كه ئیَمه هه‌ردووكیان وه‌ك
فانتازیا پیَشكه‌ش ئه‌كه‌ین؟ یان به شیَوه‌یه‌كى دى پرسیار بكه‌ین، كه
فانتازیا رابه‌رمان بیَت بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى خوا‌و
شیعر ئایا
فانتازیا ئه‌بیَت چه‌كى جیاوازى هه‌بیَت بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى
شیعر و
خوا؟ یان ئه‌بیَت
شیعر و خوا هه‌ڵگرى چه‌كى جیاواز بن له رووبه‌رِووبوونه‌وه‌یاندا
به‌رامبه‌ر به خوا؟
له‌و دوو پرسیاره‌دا ره‌نگه بتوانین ئه‌وه ببینینه‌وه كه فانتازیا
ئه‌و ده‌سه‌لاَته ره‌هایه بیَت كه هه‌میشه وزه‌ى نه سه‌لماندن و
نه سه‌پاندن له‌ناو خۆیدا هه‌ڵبگریَت، خودا ره‌نگه ئه‌و ده‌سه‌لاَته
بیَت كه هه‌میشه خۆى له‌و ده‌سهه‌لاَته ره‌هایه‌دا نمایش ئه‌كات كه
بوونى خۆى بكاته بوونیَكى مادى هه‌ستپیَكرا و سه‌لما و و سه‌پاو. شه‌رِى
خوا له‌گه‌ڵ فانتازیادا وه‌ك شه‌رِى
شیعر نیه له‌گه‌ڵ فانتازیادا.
شیعر
ره‌نگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا شه‌رِ له‌گه‌ڵ فانتازیا نه‌كات ، به پیَچه‌وانه‌وه
ره‌نگه فانتازیا به‌رده‌وام خۆى له‌شه‌رِى
شیعر بپاریَزیَت چونكه
شیعر
خۆى له خۆیدا له زۆر رووه‌وه بویَكى فانتازییه و ئه‌كریَت فانتازیا
وه‌ك به‌شیَكى سه‌ره‌كى ئه‌گه‌ر ته‌واوى
شیعر نه‌بیَت ته‌ماشا بكریَت.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ خوادا وانیه ، خودا‌ش كه له‌سه‌ریَكه‌وه بوویَكه
فانتازییه و ناگیریَت و ناسه‌لمیَندریَت و ناسه‌پیَت به‌سه‌ر هه‌موواندا،
به‌لاَم خوا ته‌ماحى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌میشه خۆى له فانتازیادا خه‌لاس
كات، هه‌میشه له ده‌ركه‌وتنه‌كانى دا ده‌ركه‌وته‌یه‌كى باوه‌رِ
پیَكرا و سه‌لما و سه‌پاو بیَت و هیَز و وزه‌ى خۆى به‌سه‌ر مرۆڤه‌كان و
ته‌واوى جیهاندا بكیَشیَت و ببینریَت و بگیریَت و هه‌ستى پیَبكریَت و
بۆن بكریَت و تام بكریَت و به زۆر ریَباز و میتۆدیشه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات
ئه‌و كارانه‌ى مه‌یسه‌ر بكات. بۆیه خوا له‌به‌رامبه‌ر فانتازیادا
بوویَكه له رووبه‌رِووبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وامى فانتازیا دایه. به‌رده‌وام
ئه‌یه‌ویَت هیَز و وزه‌ى فانتازیا كۆنترِۆل بكات و خۆى ده‌ركه‌وته‌ى
هیَز و وزه‌ى خۆى بیَت.
له شیعردا به پیَچه‌وانه‌وه ره‌نگه فانتازیا به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌وه
بدات خۆى له‌ده‌ستى
شیعردا رابپسكیَنیَت و لیَى ده‌رباز بیَت،
شیعر قه‌فه‌ز
و به‌ندیخانه‌ى فانتازیایه،
شیعر به‌رده‌وام هیَز و وزه‌ى خۆى له
فانتازیا ئه‌ستیَنیَت و خۆى وه‌ك بوویَكى فانتازى نمایش ئه‌كات،
شیعر بىَ
فانتازیا ناتوانیَت بژى، به پیَچه‌وانه‌ى خواوه كه له فانتازیادا
ئه‌و ده‌سهه‌لاَته‌ى ژیانكردنى نامیَنیَت، ماهییه‌تى
شیعر و خوا له
رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فانتازیادا رووبه‌رِووبوونه‌وه‌یه‌كى
چاره‌نووسسازانه‌یه.
شیعر له فانتازیادا ده‌رئه‌كه‌ویَت و ماهییه‌تى
خۆى ئه‌كیَشیَت و تۆخ ئه‌كاته‌وه، خودا به به‌ره‌واژى له ده‌ره‌وه‌ى
فانتازیادا ماهییه‌تى خۆى تۆختر و قوڵتر ئه‌كاته‌وه.
كه‌واته شه‌رِ و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانى هه‌ر یه‌ك له
شیعر و خوا و
فانتازیا جیاوازن،
شیعر له ریَى زمان و ماهییه‌تى خۆیه‌وه شه‌رِى
فانتازیا ئه‌كات و كۆنترۆڵى ئه‌كات، خواش به زمانى خۆى و ده‌سهه‌لاَتى
ره‌هاى خۆیه‌وه شه‌رِى فانتازیا ئه‌كات و له‌ناو خۆیدا ئه‌یكوژیَت.
شه‌رِى خوا و شه‌رِى
شیعر له‌گه‌ڵ فانتازیا خاڵیَكى سه‌ره‌كى یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
و هه‌ڵویَسته‌كانى
شیعر و خوا له‌به‌رامبه‌ر دین و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵ و
فه‌لسه‌فه و به‌هاكان و ژیان و هه‌بوون. ئه‌و شه‌رِه له سه‌ریَكى
دیكه‌وه ئه‌بیَته‌وه شه‌رِى خوا و
شیعر له‌گه‌ڵ یه‌كدى وه‌ك دوو هیَز
و دوو وزه ، كه یه‌كیان خودایه و ئه‌یویَت جیهان داگیر بكات، یه‌كیشیان
شیعره كه ئه‌یویَت جیهان له خوا بستیَنیَته‌وه، خوا ئه‌یویَت نه‌خشه‌ى
هیَز و ده‌سه‌لاَت وه‌ك خۆى ئه‌یه‌ویَت دامه‌زریَنیَته‌وه،
شیعریش ئه‌یویَت
ئه‌و نه‌خشانانه تیَك بشكیَنیَت. شه‌رِى خوا بۆ دامه‌زراندنى
جیهانیَكه بۆ خۆى، شه‌رِى
شیعریش كاولكردنى ئه‌و جیهانه‌یه، شه‌رِى
خوا شه‌رِى سنووردانانه بۆ هه‌ر هه‌موو شته‌كان و بۆ
شیعریش ، شه‌رِى
شیعریش بۆ شكاندنى سنووره‌كانه بۆ هه‌موو شته‌كان و بۆ خوا خۆیشى. شه‌رِى
ئه‌و دوو بوونه‌وه‌ره شه‌رِیَكه له‌سه‌ر ته‌واوى جیهان و هه‌بوون، شه‌رِه
له‌سه‌ر ماهییه‌تى یه‌كدى، شه‌رِه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى هه‌بوون و
تیَكدانى، شه‌رِه له‌سه‌ر نه‌خشه‌كیَشان و دیاریكردنى سنووره‌كان و ره‌شكردنه‌وه‌ى
ئه‌و سنوورانه و خاپووركردنى ئه‌و نه‌خشانه،
شیعر هه‌میشه هه‌وڵ ئه‌دات
پیلانه‌كانى خوا بۆ دونیا تیَكبدات، خواش هه‌میشه له‌هه‌وڵى
بیَوچاندایه بۆ گه‌مارۆدانى
شیعر و دونیا. شیعر كردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ره‌كانه
به رووى دونیادا، خودا ئه‌گه‌رى داخستن و قه‌پاتكردنى ده‌رگه‌كانى
پیَیه له‌به‌رامبه‌ر دونیادا، به كورتى شه‌رِى
شیعر و خودا شه‌رِیَكه
له‌سه‌ر چاره‌نووسى یه‌كترى. شه‌رِیَكه له پیَناو ماناكاندا، ئه‌و
مانایانه‌ى خودا به شیَوه‌یه‌ك لیَیان ئه‌گه‌رِیَت و دروستی‌یان ئه‌كات،
له‌گه‌ڵ ئه‌و مانایانه‌ى
شیعر تیَكیان ئه‌شكیَنیَت و خاپووریان ئه‌كات و
ئه‌یانكاته هیچ.
لیَره‌دا شیعر و خودا ته‌واو دژ به یه‌كترن، دوو دوژمنى سه‌ر سه‌ختى
دونیا و هه‌بوونن. دوژمنیَك كه هه‌رچى خودا بیناى بكات
شیعر تیَكى ئه‌شكیَنیَت،
و هه‌ر شتیَك
شیعر خراپى كات خوا چاكى ئه‌كاته‌وه.
به‌لاَم لیَره‌دا با بپرسین ئایا ئه‌م شه‌رِه‌ى خودا و
شیعر به چى ئه‌گات
و كیَش ئه‌یباته‌وه؟ بۆئه‌وه‌ى ئه‌و بردنه‌وه‌یه نه‌بیَته وه‌لاَمیَكى
كۆنكریتى وا باش ئه‌بیَت بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان له وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره
جارىَ بپاریَزین وا پیَویست ئه‌كات ئیَمه زیاتر شۆرِبینه‌وه ناو ئه‌وه‌ى
شیعر چیه و خوا چیه؟ چه‌كه‌كانیان چین له‌و شه‌رِه‌دا؟ چۆن ئه‌و
ململانىَ یه ئه‌كه‌ن و چ كه‌ره‌سته و ئامرازیَك به‌كاردیَنن؟ به چ
هۆشمه‌ندییه‌كه‌وه ئه‌و پرۆسه‌سه به‌رِیَوه ئه‌به‌ن و چۆن رووبه‌رِووى
یه‌كدى ئه‌بنه‌وه و چۆن ئه‌توانن فانتازیا له دژى یه‌ك و بۆ خۆیان به‌كاربیَنن؟
شیعر چیه؟
با دیسان به‌وه ده‌ست پیَبكه‌مه‌وه كه پیَناسه‌ى ناچار بۆ
شیعر ، زه‌برى
میتۆده وامان لیَئه‌كات به‌دواى شووناسیَكدا بگه‌رِییَن. به‌لاَم با
هه‌ر به‌گومانه‌كانى خۆمانه‌وه له زه‌برى میتۆده‌وه ده‌ست پیَبكه‌ین
كه ئایا چه‌ند ئه‌توانیَت رىَ له به‌فانتازیابوونى
شیعر بگریَت و رىَ
له ئیَمه‌ش بگریَت بۆ ئه‌وه‌ى پیَناسه‌یه‌ك به
شیعر ببه‌خشین؟ چه‌ند
ئه‌توانین باس له ماهییه‌تى
شیعر بكه‌ین وه‌ك فانتازیه‌یه‌ك دوور له
جه‌بر و زه‌بره‌كانى میتۆد؟ ئامانجى میتۆد چیه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌یه‌ڵیَت
ئیَمه وه‌ك گه‌مه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى زه‌برى میتۆده‌وه ته‌ماشاى
شیعر
و خواش بكه‌ین؟ میتۆد بۆ ریَگه نادات دوور له زه‌بره‌كانییه‌وه
ماهییه‌ت به
شیعر ببه‌خشین؟
شیعر خۆى چه‌ند تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه خۆى
له زه‌برى میتۆده‌كان بپاریَزیَت؟
شیعر چه‌ند خاوه‌نى ماهییه‌تیَكه نه‌كه‌ویَته
ناو زه‌برى میتۆد و زه‌برى تیَگه‌یشتنه‌كانى ئیَمه و هه‌تا زه‌برى
خودا‌ش، ئه‌م پرسیارانه له كاتیَكدا له
شیعر ئه‌كریَن وه‌ك بوویَكى
فانتازى له هه‌مان كاتدا پرسیارن خواش رووبه‌رِووى میتۆدیان ئه‌كاته‌وه
و ئه‌ویش وه‌ك بوویَكى فانتازى له‌به‌رامبه‌ر زه‌برى میتۆدا له شه‌رِیَكى
گه‌وره‌دایه.
بابه‌ته‌كان ره‌نگه بتوانن هه‌میشه به شیَوه‌یه‌ك له شیَوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر
زه‌برى میتۆد دا بزاف بكه‌ن و ململانیَیه‌كى توندیش بكه‌ن.
به‌لاَم ئه‌وه‌ى لیَره‌دا زیاتر مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه، به فاتنازیا
بوونى شیعر چه‌ند ریَگره له‌وه‌ى میتۆد نه‌توانیَت میتۆدیَش چه‌ند ئه‌توانیَت
له‌به‌رامبه‌ر شه‌رِى
شیعردا بكشیَته‌وه و بیَده‌نگ بیَت؟
لیَره‌دا ره‌نگه سه‌ره‌تایه‌ك بگرین كه ئه‌ویش ئازداى یه، ئازادى
شیعر له میتۆد، شه‌رِى
شیعر شه‌رِى ئازاى بوونه له میتۆد له سه‌ره‌تادا،
له زه‌بره‌كانى میتۆ د و جه‌بره‌كانى. ئازادى
شیعر ئه‌و فه‌زایه‌یه كه
تیایدا ئه‌توانین له به‌فانتازیابوونى
شیعر و شه‌رِه فانتازییاكانى و
گه‌مه‌كانى بگه‌ین له گه‌ڵ خوا و میتۆ د و میَژوو و سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه
و ته‌واوى هه‌بوون، واته
شیعر له ماهییه‌تى خۆیدا له هه‌وڵى
ئازادبوونى خۆیدا به‌رده‌وام هیَزه‌كانى دیكه ره‌ت ئه‌كاته‌وه، به‌رده‌وام
له هه‌وڵى خۆرزگاركردن و ئازادبوونییه‌تى له هیَز و ده‌سه‌لاَته‌كانى
دیكه، هه‌ر بۆیه‌شه مل ناداته به‌ر زه‌برى میتۆد و خودا و میَژوو و
هه‌بوون،
شیعر له خۆیدا هه‌بوونیَكه به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه خالقیَكیشى هه‌یه و
ده‌ستى له نووسینه‌وه‌ى تیَكسته‌كانى ئه‌ودا هه‌یه، لیَره‌دا ئه‌بیَت
رابوه‌ستم و بڵیَم نامه‌ویَت بپه‌رِه‌مه‌وه سه‌ر (مه‌رگى نووسه‌ر ) و
تیَزه‌كه‌ى دریدا بۆ ئه‌وه‌ى له په‌یوه‌ندى شاعیر و
شیعر بكۆڵمه‌وه،
به‌ڵكو من لیَره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر
شیعره وه‌ك ماهییه‌تیَكى ئازاد كه
له ریَى زمانه‌وه دیَت و دوور له ده‌سه‌لاَته‌كانى مرۆڤ و میَژوو و
خواوه خۆى ئه‌نویَنىَ.
شیعر له سه‌ره‌تادا فه‌زاى ئازادى زمانه، ئازادى زمان له ماناكاندا،
هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ى كه هه‌موو شتیَكن و
شیعر نین. به ساده‌تر
بڵیَم ئازادبوونى ماناى
شیعر له زمانى خوا و دین و فه‌لسه‌فه و زانست
و سیاسه‌ت و ئایدیا و هه‌ر كایه‌یه‌كى هزرى دیكه. ئازادبوونى زمانى
شیعر و ئازادبوونى ماناكانى
شیعر خولقیَنه‌رى ئه‌و ئاسۆیه‌یه كه
شیعره،
كه‌واته شیعر له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا هیچ نیه، به‌ڵكو
شیعر له‌ناوه‌وه‌ى
خۆیدا جگه له
شیعر هیچى دیكه نیه،
شیعر دوو دونیاى نیه، كه یه‌كیان
ناوه‌وه بیَت و یه‌كیان ده‌روه‌ى بیَت ،
شیعر ماڵیَك نیه دیواریَكى
دوو رووى هه‌بیَت و له ناوه و ده‌ره‌وه‌وه‌رِا سنووره‌كان دابنیَت،
شیعر فه‌زایه‌كى وشه‌یه كه دیوار و هیچ سنووریَكى دوو به‌ر دروست
ناكات، شیعر هه‌بوویَكه فانتازى كه وشه و زمان تیَیدا زیاتر له
ئاراسته‌ى با ده‌چیَت نه‌وه‌ك رووبه‌ریَكى دیاریكرا و هه‌ریَمیَكى مادى
ده‌ستلیَدرا و سه‌پاو،
شیعر ئه‌گه‌ر ماڵ بیَت ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى
دروست نه‌كراوه هه‌تا له بناغه‌وه تا بانه‌كه‌ى هه‌ڵته‌كیَنین و ده‌ستى
لیَبده‌ین و بیگرین و بیسه‌لمیَنین. به‌ڵكو
شیعر ئه‌گه‌ر ماڵیَك بیَت ئه‌وه
له ئاسمانه‌وه‌یه، یان له‌سه‌ر شه‌پۆڵى ده‌ریایه‌كه به به قیت و
قۆزییه‌وه ئه‌توانیَت رابوه‌ستیَت و خۆى لار كاته‌وه و له بۆشاییدا
راوه‌ستىَ.
شیعر فانتازیایه، وزه‌ى زمانیَكه كه ئه‌توانیَت ماناى هه‌موو
شته‌كان بكاته مانایه‌كى هه‌میشه نه‌فیكرا و به هیَزى فانتازیا، به
وزه‌ى له بننه‌هاتووى ئاماژه و زناكه‌كان، هه‌میشه ئه‌و ئاسۆیه له‌به‌رده‌م
وشه‌كاندا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گه‌ن به ده‌لاله‌ته‌كانییان، فه‌زاى
شیعر وه‌ك فانتازیا كردنه‌وه‌ى ئاسمانیَكه له‌به‌رده‌م زماندا تا
بتوانیَت تا بیَكۆتا له ده‌سه‌لاَتى ماناكان ده‌رچیَت و ماناى دیكه‌ى
تایبه‌ت به خۆى و به خودى
شیعره‌وه خه‌لق كاته‌وه، كه لیَره‌شدا
ماناكانى شیعر له ئازادبوونى زمان له فه‌لسه‌فه و دین و خودا و مرۆڤه‌كان
و زانسته‌كان و هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كایه‌ى
شیعره
له‌دایك ئه‌بیَت، له‌دایكبوونیَك كه خاوه‌ن سه‌ر و سیما و هۆشمه‌ندى
تایبه‌تى خۆیه‌تى، كه له‌سه‌ر و سیما و هۆشمه‌ندیى كایه‌كانى دیكه‌وه
ناكات.
لیَره‌شدا كه
شیعر خۆى له زمانه‌كانى دیكه و وشه‌ى كایه‌كانى دیكه‌وه
جیا ئه‌كاته‌وه و ماناكانى تایبه‌ت به خۆى له‌ریَى ئاماژه‌كانى زمانه‌وه
به‌رهه‌م دیَنیَت جیاواز ئه‌بیَت. ئه‌م جیاوازیبوونه كه سه‌ره‌تا له
به‌كارهیَنانى جیاوازى زمان ده‌ست پیَئه‌كات و دواتر ئه‌گاته سه‌ر
تیَگه‌یشتنى جیاواز و پیَشبه‌ریكردنى جیاواز بۆ كۆى هه‌بوون. لیَره‌شدا
شیعر له فه‌له‌سه‌فه و زانست و سیاسه‌ت و كایه‌كانى دیكه‌وه جیاواز
ئه‌بیَت، ئه‌بیَته خاوه‌ن رووبه‌رى تایبه‌تى خۆى كه رىَ نادات رووبه‌ره‌كانى
دیكه به شیَوه‌ى ماهییه‌تى خۆیه‌وه رووبكه‌نه ناوى، لیَره‌شدا كه
زیاتر قسه‌مان له‌سه‌ر
شیعر و خوایه ئه‌وه لیَره‌دا
شیعر به‌هۆى ئه‌و
ئازادییه‌ى كه له‌به‌رامبه‌ر جه‌بر و زه‌برى میتۆد دا نیشانى ئه‌دات و
ئه‌و ئازادییه‌ى شه‌رِى پیَئه‌كات و به به‌كارهیَنانى جیاوازى زمان و
گۆرِینى زمان له ئامرازى مانا گه‌یاندنه‌وه بۆ ئاماژه، له‌م ریَیه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر خوادا ئه‌وه‌ستیَته‌وه و شه‌رِى خۆى به‌یانده‌كات، كه
رِىَ نادات خودا‌ش وه‌ك خۆى رووبكاته هه‌ریَمه‌كانى و داگیرى بكات، به‌ڵكو
كه خودا روو له ماڵى فانتازیاى
شیعر ئه‌كات ئه‌ویش ئه‌بیَته فانتازیا.
ئیدى خوا له‌ماڵى
شیعردا وه‌ك هه‌موو شته‌كانى دیكه خۆى نیه، كه شته‌كانى
دیكه خۆیان نین و ئه‌بنه فانتازیا، له
شیعردا ئه‌وه خودا‌ش ئه‌بیَته
فانتازیا، فانتازیایه‌ك كه هیَز و وزه و ده‌سه‌لاَتى خوداوه‌ندانه‌ى
خۆى دۆرِاندووه، و بۆته خودایه‌ك
شیعر ئاراسته‌كانى دیار ئه‌كات و
ماهییه‌تى پىَ ئه‌به‌خشیَت، لیَره‌شه‌وه‌یه كه شه‌رِى خودا له گه‌ڵ
شیعردا هه‌رگیز به داگیركردنى ماڵى
شیعر كۆتایى نایىَ، به‌ڵكو به پیَچه‌وانه‌وه
خودا ناچاره به‌رگى خۆى فرِیَبدات و ئه‌و جلانه له‌به‌ر بكات و ئه‌و
هۆشمه‌ندییه هه‌ڵگریَت كه له ماڵه فانتازیاكه‌ى
شیعردا بۆى داندراوه،
هه‌ر كه‌س و بابه‌تىَ سه‌ر بكا به ماڵى
شیعردا ئه‌بیَت له‌به‌رده‌م جه‌برى
كراوه‌ى ئاماژه‌كانى زماندا ته‌سلیم ببیَت و چۆك دابدا و ئه‌و ره‌نگانه
له‌به‌ر بكات كه
شیعر له ماڵى خۆیدا بۆیان دروست ئه‌كات، لیَره‌وه‌یه
كه خودا‌ش هه‌ر چه‌نده هه‌وڵ ئه‌دات زمان به‌كاربیَنیَت و جیا بیَت له
كایه‌كانى دیكه ،به‌لاَم ناتوانیَت زمان بكاته ئاماژه وه‌ك
شیعر ئه‌یكات،
زمان نابیَته كه‌ره‌سته بۆ بیناكردنى جیهانیَك كه
شیعر خاپوورى نه‌كات.
ئیدى لیَره‌دا ده‌سهه‌لاَتى فانتازیاى
شیعر به‌سه‌ر زمان و گواستنه‌وه‌ى
زمان له ماناوه بۆ ئاماژه. وزه‌ى له بننه‌هاتووى
شیعره بۆ ئه‌وه‌ى
چیدیكه ئیَمه خوا وه‌ك خواى ده‌ره‌وه نه‌بینین وه‌ك له‌ناو
شیعردا هه‌یه،
چیدى خودا به‌و ره‌نگ و شیَوه و شه‌مایله نه‌بینین كه له كتیَبه‌كانى
خۆیدا هه‌یه، چیدى خودا به‌و هۆشمه‌ندییه‌وه نه‌بینین كه له خه‌یاڵى
مرۆڤه‌كاندا هه‌یه، ئیدى خوا چیدى ئه‌و خوایه نیه كه ئه‌یناسین.
لیَره‌شه‌وه كه
شیعر به‌و وزه‌ى زمانییه‌وه خۆى نمایش ئه‌كات و شیَوه‌یه‌كى
دیكه به خوا ئه‌به‌خشیَت، ئه‌و نمایشه ئه‌بیَته نمایشى شه‌رِى خوا
و شیعر له‌سه‌ر ماهییه‌ت و جیهان و نه‌خشه‌كان و هۆشمه‌ندییه‌كان و
ویَناى هه‌ردووكیان بۆ ده‌سه‌لاَت و هه‌بوون به گشتى.
خودا چیه؟
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندىَ له قسه‌كانى پیَشووم دووباره نه‌كه‌مه‌وه سه‌باره‌ت
به زه‌برى میتۆد له‌به‌رامبه‌ر
شیعر و خوادا، باش ئه‌بیَت كه به‌وه
ده‌ست پىَ بكه‌ین، خودا خۆى وه‌ك (خالقیَك) نمایش ئه‌كات، كه ده‌سهه‌لاَتى
به‌سه‌ر كۆى هه‌بوون و شته‌كاندا هه‌یه،
شیعر ئه‌گه‌ر تا ئیَستا خۆى له‌باره‌ى
خۆیه‌وه قسه‌ى نه‌كردبیَت و زۆر جار بۆ باسى
شیعر میتۆد ببیَته گیَره‌رِه‌وه‌ى
هه‌كایه‌ته‌كانى
شیعر، ئه‌وه خودا خۆى گیَرِه‌ره‌وه‌ى حه‌كایه‌ت و
ماهییه‌تى خۆیه‌تى، له زمانى خۆیه‌وه خۆى پیَناسه ئه‌كات و وه‌ك
بوونیَكى سه‌روه‌ر و ره‌ها خۆى پیَشكه‌ش ئه‌كا، وه‌ك هۆشمه‌ندییه‌ك كه
ده‌ستى له دروستكردنى بچووكترین شت و گه‌وره‌ترین شتى ئه‌م گه‌ردونه‌دا
هه‌یه، خودا خۆى له كۆى ئه‌و شتانه‌ى ئیَمه‌وه پیَناسه ئه‌كات، له
خودى ئیَمه‌وه كه ئه‌و دروسته‌كه‌رمانه، له خۆیدا هه‌بوونى خۆى جه‌غد
ئه‌كاته‌وه، ئه‌و باس له بوونى خۆى ناكات له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیَمه‌دا ،
ریَگه‌ش نادات ئیَمه بپرسین ئه‌و له كویَوه هاتووه و له چى دروست
بووه، ئه‌و ئه‌ڵىَ من ئیَوه‌م دروست كردووه، من گه‌ردوونم دروست
كردووه، من چیام درووست كردووه ده‌ریا و زه‌ریا و به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌مم
بۆ داناون. ئه‌و باس له كرده‌وه و هیَز و ده‌سه‌لاَته‌كانى خۆى ئه‌كات
به‌لاَم باس له درووستبوونى خۆیه‌وه ناكات. باس له هه‌ر هه‌موو شته‌كان
ئه‌كات و به خۆیه‌وه ئه‌یانبه‌ستیَته‌وه، له په‌یوه‌ندى خۆیه‌وه
به ئیَمه و به هه‌بوونه‌وه خۆیمان پیَئه‌ناسیَنىَ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
زمان و وشه به‌كارئه‌هیَنىَ. وه‌ك
شیعر چۆن زمان كه‌ره‌سه‌یه‌تى بۆ
دروستكردنى ئاماژه‌كانى خۆى، خودا‌ش به زمانه‌وه ماناكانى خۆى و ئیَمه
و هه‌بوون و گه‌ردوونمان ئه‌داتىَ. لیَره‌وه‌یه
شیعر و خودا هه‌ردووكیان
خاوه‌ن زمانن، به‌لاَم دوو زمانى جیاواز، خودا به‌و زمانه‌ى كۆمه‌ڵىَ
مانا و ده‌لاله‌تمان ئه‌داتىَ بۆ ئه‌وه‌ى تیَمان بگه‌ینىَ و هۆشمه‌ندییه‌كى
دیاریكراومان پىَ ببه‌خشیَت به‌رامبه‌ر به خۆى و دونیا و هه‌بوون و
شیَوه‌ى ئه‌و هه‌بوونه‌ى ئه‌و خوازیاریه‌تى بۆ خۆى و بۆ ئیَمه، كه‌چى
شیعر دیَت و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوونه خوازراوه‌ى خوا بۆ خۆى و بۆ مرۆڤه‌كان
كۆمه‌ڵیَك ئاماژه‌مان ئه‌داتىَ تا ئه‌و دونیا خوازراوه تیَك و پیَك
بشكیَنیَت.
خوا له ریَى زمانى خۆیه‌وه سنوورى حه‌ز و ویست و ئاره‌زووه‌كانى
ئیَمه به‌ئیَمه ئه‌ڵیَته‌وه، سنوورى ماناكان و حه‌رام و حه‌لاَڵه‌كانمان
نیشان ئه‌دات،
شیعریش به جیاواز له‌و دیَت و ئه‌و سنوور و ئه‌و
مانایانه ته‌فروتونا ئه‌كات.
خوا سنووره‌كانى ئازادى ئیَمه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ره‌هایى خۆیدا ده‌ست
نیشان ئه‌كات، ئه‌وه‌مان فیَر ئه‌كات كه جیاوازى هۆشمه‌ندى ئیَمه و
ئه‌و چه‌ند جیاوازن،
شیعریش دیَت و قسه له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییانه ئه‌كات
و نه‌فییان ئه‌كاته‌وه،
شیعر و خوا ئه‌كریَت وا سه‌یریان بكه‌ین كه دوو جیهانبینى دژ به‌یه‌كن
كه یه‌كیان ئه‌ویدیكه‌یان به‌و شیَوه‌یه‌ى ئیَستا قه‌بوڵ نیه، نه
خوا شیعرى قبوڵه و نه‌شیعر قبوڵى جیهانى خوا ئه‌كات، هه‌ردووكیشیان
بیَده‌نگ نین له‌به‌رامبه‌ر تیَگه‌یشتن و جیهانبینى یه‌كدى، به‌ڵكو شه‌رِیانه
له‌سه‌ر ئه‌و ویَنانه‌ى جیهانه‌وه،
خودا هه‌میشه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى دروستكردنى دونیایه‌كى دیار و
ئاشكرایه له جیهاندا،
شیعریش به‌رده‌وام له هه‌وڵى ویَرانكردنى ئه‌و
جیهانانه‌یه، خودا هه‌میشه خه‌ریكى ریَكخستنه‌وه‌ى جیهانه له
فۆرمیَكى وادا كه ئه‌و پیَى باش و موباره‌ك بیَت،
شیعریش به‌رده‌وام له
هه‌وڵى تیَكشكاندنى ئه‌و جیهانانه‌یه كه خوا دروستیان ئه‌كات، خودا
كه جیهانیَك تیَك ئه‌چیَت چاكى ئه‌كاته‌وه له فۆرمیَكى دیكه‌ى ریَك
و پیَكدا، كه‌چى
شیعر ئه‌و جیهانانه پرِ ئه‌كات له ناریَكى و فه‌وزا و
بىَ سه‌ر و بنى،
شیعر هه‌میشه له دژى سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان ئاماژه ده‌رئه‌دات و
ئه‌مانخاته دڵه راوكىَ و گومانه‌وه، خودا‌ش به پیَچه‌وانه‌وه هه‌میشه
له هه‌وڵى دڵنیایى به‌خشین و مژده به‌خشینه‌وه‌یه بۆ سه‌ره‌تاى چاكه
و كۆتایى به به‌هه‌شت، سه‌ره‌تاى خراپه و كۆتایى جه‌هه‌نه‌م.
به كورتى له‌و گه‌مه‌یه‌دا
شیعر و خوا زمان، كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌كییانه،
خوا به هۆشمه‌ندى خۆیه‌وه مانا دروست ئه‌كات و ماناى یه‌قینى و ره‌ها
به مرۆڤه‌كان ئه‌به‌خشیَت.
شیعریش ئاماژه دروست ئه‌كات و ئه‌و
مانایانه له لاى مرۆڤه‌كاندا تیَك و پیَك ئه‌دات. لیَره‌دا وزه‌ى
خواوه‌ند به‌و میتۆده‌ى زمان به‌كار ئه‌بات ناتوانیَت
شیعرى پىَ بكاته
فانتازیا. كه‌چى
شیعر به پیَچه‌وانه‌وه ئه‌توانیَت له ریَى ئاماژه‌كانه‌وه
خوا بكات به فانتازیا.
خاڵى جه‌وهه‌رى جیاوازى خوا و
شیعر له به‌كارهیَنانى زماندایه، له
لاى خوا زمان كارگه‌ى ماناكانى خۆیه‌تى، له لاى
شیعریش زمان دونیاى
ئاماژه‌كانى خۆیه‌تى، خودا به مانا دونیا داگیر ئه‌كات
شیعریش به
ئاماژه جیهان داگیر ئه‌كات، خودا به مانا
شیعر گه‌مارۆ ئه‌دات، به‌لاَم
شیعر به ئاماژه‌كانى خوا ئه‌كاته فانتازیا. لیَره‌دا شه‌رِى خوا و
شیعر
به‌لاى شیعردا ئه‌شكیَته‌وه چونكه ئه‌توانىَ له ریَى ئاماژه‌كانییه‌وه
ده‌ستكارى ماناكانى خوا بكات و تیَكیان بدات و چاكیشیان نه‌كاته‌وه،
خوا هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌شدایه كه هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ى
شیعر
تیَكیان ئه‌دات چاكیان بكاته‌وه، له ناو ئه‌و مانایانه‌دا خودى ماناى
شیعریشه، به‌لاَم
شیعر هه‌میشه ماناكانى خۆیشى تیَك و پیَك ئه‌دات و به
ئاماژه‌كانییه‌وه گه‌مارۆیان ئه‌دات. ئیدى خودا هه‌میشه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه
ماهییه‌تیَك به
شیعر ببه‌خشیَت و مانایه‌كى بۆ دروست كات و بیخاته
فۆرمیَكى ره‌هاوه، كه‌چى
شیعر به پیَچه‌وانه‌وه هه‌میشه ئه‌و
فۆرِمانه‌ى خۆى ویَران ئه‌كات و خراپیان ئه‌كات و خه‌مى چاككردنه‌وه‌شیانى
نیه،
خه‌مه‌كانى خوا و خه‌مى
شیعر لیَره‌وه له‌سه‌ر خودى یه‌كدیشدا جیاوازن
، خوا خه‌مخۆرى ماناى هه‌مووشته‌كانه، خه‌مى فۆرم و هۆشمه‌ندى شته‌كانه،
به پیَچه‌وانه‌ى
شیعره‌وه كه له سه‌رتاوه خه‌مى ئه‌وه‌یه وه‌ك خوا
خه‌م له خۆى و خوا نه‌خوات. به‌ڵكو به‌رده‌وام له سه‌ر تیَكشكاندنى
ئه‌و خه‌مانه‌وه ئیش ئه‌كات.
له لایه‌كى دیكه‌وه خودا هه‌میشه له هیَرشدایه بۆ سه‌ر ماڵه‌كانى
دیكه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى درووستیكردوون بمیَننه‌وه و نه‌گۆرِیَن،
هه‌میشه ئه‌و له حاڵه‌تى هیَرِشبردن دایه، به پیَچه‌وانه‌ى
شیعره‌وه
كه ئه‌و خۆى هیَرِشى كایه‌كانى دیكه ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه كایه‌كانى
دیكه‌ن كه هیَرِشى
شیعر ئه‌كه‌ن.
خودا كه هیَرِشى
شیعر ئه‌كات ئه‌چیَت له‌ماڵى فانتازیاى
شیعردا شه‌رِ ئه‌كات،
له‌ویَوه‌ش كه خوا پىَ ئه‌نیَته ماڵى
شیعر ئه‌بیَته خوایه‌كى فانتازى
و شه‌رِه‌كه‌ى پیَناكریَت، چونكه كه بووه فانتازیا ئیدى زمان و
ماناكانى خۆى له‌ده‌ست ئه‌دات، ناچاره له نیَو ئاماژه‌كانى
شیعردا
مه‌له‌بكات، كه مه‌له‌شى كرد له بن زه‌برى فانتازیاى
شیعردا ئه‌وه
ئه‌بیَته خوایه‌كى دیكه كه
شیعر شووناسى ئه‌داتىَ نه‌وه‌ك خۆى.
شیعر ئاراسته‌كانى بۆ دیارى ئه‌كات نه‌وه‌ك خۆى، ئیدى ئه‌و له
شیعردا
خوا نیه.
شیعر و خوا و ئه‌قلانییه‌ت:
بالیَره‌دابپرسین چیه دیسانه‌وه وا ئه‌كات خوا له مانا بگه‌رِیَت و
شیعر له ئاماژه؟
دیاره شیعر وه‌ك كاركردن له‌ناو فه‌زایه‌كى فانتازیدا كه ئه‌قڵ و هزر
و هۆشمه‌ندییه‌كى ئاقلاَنه كۆنترۆلى ناكات، ئه‌توانیَت به‌و بىَ
سه‌روبه‌رییه‌ى خۆیه‌وه ئه‌و ئاماژانه خه‌لق بكات كه له ئه‌نجامى
ئه‌و فه‌وزایه دروست ئه‌بن بىَ ئه‌وه‌ى خۆى ده‌سه‌لاَتیَكى ئه‌قلاَنى
به‌سه‌ر ئاماژه‌كاندا بسه‌پیَنیَت، یان زووتر به‌سه‌ر زمانى دا
بسه‌پیَنیَت پیَش ئه‌وه‌ى ئاماژه‌كان دروست بن، به پیَچه‌وانه‌ى
خوداوه كه به‌و په‌رِى ئه‌قلاَنییه‌وه هه‌موو ماناكانى
به‌رهه‌میهیَناون و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مانایه‌كدا ده‌سه‌لاَت و هیَزى
خۆى ئاماده‌یه،
شیعر رىَ له هیچ ئاماژه‌یه‌ك ناگریَت بۆ ئه‌وه‌ى
له‌سه‌ر هیچ ده‌لاله‌تیَكدا نه‌كه‌ویَت ، به پیَچه‌وانه‌ى خواوه، كه
به ده‌سه‌لاَتیَكى ئه‌قلاَنیانه‌وه ئاراسته‌ى شته‌كان دیارى ئه‌كات و
له‌هه‌ر لادانیَكیش سزاى خۆى بۆ داناوه و له‌هه‌ر گه‌یشتیَنكیَ به‌و
مانایه‌ى ئه‌و مه‌به‌ستییه‌تى پاداشتى خۆى بۆ داناوه، فه‌وزاى
ئاماژه‌كان له
شیعردا به‌شیَك له ماهییه‌تى
شیعر نیشان ئه‌ده‌ن كه
له‌بن زه‌برى میتۆده‌كانه‌وه چوونه‌ته ده‌ر و به ئازادى و
به‌رِه‌للاَیى خۆیانه‌وه گه‌رِانه‌كانى خۆیان ده‌ست پیَئه‌كه‌ن و به
هه‌وه‌سى خۆشیان ئاراسته‌كانییان دیارى ئه‌كه‌ن، هۆشمه‌ندییه‌ك له پشت
ئه‌و زمانانه‌وه نه‌وه‌ستاوه تا سنوورى ماناكانى بۆ دیار بكات، وه‌ك
ئه‌وه‌ى له وته‌كانى خوداوه ئه‌بینریَت.
تیَكستى شیعرى جیاوازه له قورئان چونكه نه‌خشه‌یه‌كى ئه‌قلاَنى پىَ
نیه بۆ ژیانكردن و مردن و زیندووبوونه‌وه و پاداشت و سزا، هه‌ر
بۆیه‌شه هه‌موو چه‌مكه‌كان له
شیعردا له‌ناو ئاماژه‌كاندا له غیابى
ئه‌قلاَنییه‌ت و سه‌روه‌ربوونى فه‌وزادا خۆیان نمایش ئه‌كه‌ن.
ئانه‌كو ئیَستا له‌وه ئه‌گه‌ین كه دوو بیركردنه‌وه‌ى جیاواز دوو
گووتارى جیاوازى مانا و ئاماژه و شیَوه‌ى جیهان له پشت
شیعر و خوداوه
وه‌ستاون، یه‌كه‌میان كه هى خوایه و ئه‌قلاَنییه، دووه‌میشیان كه‌هى
شیعره و ته‌واو نائه‌قلاَنییه.
یه‌كه‌میان گووتاریَكه ئه‌چیَته ناو خانه‌ى لیَكدانه‌وه و
ئه‌رگومیَنت و زانین و دیتنى ئاراسته‌كانى. ئه‌وه‌ى دووه‌میان كه هى
شیعره ته‌واو فانتازى و بىَ ئه‌رگومیَنته. بىَ زانین و بىَ نه‌خشه‌ى
ئه‌قلانییه.
خوا به‌و ئه‌قلاَنییه‌ته‌ى هه‌میشه له خه‌مى دروستكردنى سسته‌م و
ته‌واوترین فۆرمى جیهانیَكه،
شیعریش به‌به‌ره‌واژى هه‌میشه له ناو
بىَ سسته‌مى و نائه‌قلانییه‌تدا دژى هه‌موو فۆرمه‌مكان ئاماژه‌كانى خۆى
په‌خشان ئه‌كات.
ئه‌و ئازادییه‌ى له
شیعرد هه‌یه له شویَنه‌كانى دیكه جیَى
نابیَته‌وه، چونكه له
شیعردا بیركردنه‌وه ئه‌گاته پله‌ى سفر،
بیرنه‌كردنه‌وه كلیلى شكاندندنى ته‌وقه‌كانى هزر و نه‌خشه و
پلانه‌كانى ئه‌قڵه بۆ دونیا و ژیان و جیهان، كه ئه‌وه‌یان له
ده‌سه‌لاَتى خودادا نیه، خوا ناتوانىَ بیر نه‌كاته‌وه، ناكریَت شتیَك
بىَ هۆ و ئامانج دروست بكات ، قسه‌یه‌ك بكات كه حیكمه‌تیَكى تیَدا
نه‌بیَت. ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ى نیه وه‌ك
شیعر فه‌وزا خه‌لق كات،له
نیَوان بیركردنه‌وه به ئازادى و بیرنه‌كردنه‌وه‌دا ره‌نگه پیَویست
بكات وه‌ستانیَك بكه‌ین، بیرنه‌كردنه‌وه به‌ره‌و ئازادیمان ئه‌بات،
ئیَمه تا ئه‌وكاته ئازادین كه
شیعر یان خودا یان هه‌ر بابه‌ت و
چه‌مكیَكى دیكه ناناسین، هه‌ر بابه‌تیَك كه ناسیمان به شیَوه‌یه‌ك
له شیَوه‌كان گیرۆده‌مان ئه‌كات، یان ئه‌وه‌تا دڵمان ئه‌بات و عاشقى
ئه‌بین یان ئه‌بینه دوژمنى و شه‌رِى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین یان هه‌ر
فۆرمیَكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندى له نیَوانماندا دروست ئه‌بیَت كه ره‌نگه
له نیَوان ره‌تكردنه‌وه و وه‌رگرتندا بیَت. یان له‌و فه‌زایه‌دا
بسورِیَته‌وه كه هۆشمه‌ندى ئیَمه ئه‌یه‌ویَت له ناو خۆیدا ده‌ریكات
یان بیسه‌لمیَنیَت. هه‌ر چۆنیَك بیَت بیركردنه‌وه به ئازادى ئازادبون
نیه له‌و بابه‌ته، خه‌لاس بوون نیه له‌و تیَگه‌یشتنانه‌ى ئیَمه
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته په‌یداى ئه‌كه‌ین، به‌ڵكو زیاتر دروستكردنى
تیَگه‌یشتنیَكه به هۆشمه‌ندییه‌كى جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى
دیكه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت و چه‌مك له لاى خۆمان دروستى ئه‌كه‌ین.
ئازادى له بابه‌ته‌كان ته‌نیا به بیرنه‌كردنه‌وه له‌و شتانه دیَت
كه ئه‌توان گیرۆده‌مان كه‌ن.

له شیعردا هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌شق وه‌ك فه‌لسه‌فه وه‌ك
سوسیۆلۆگیا وه‌ك ئه‌نترۆپۆلۆگى یا بۆنموونه به‌ره‌و گیرۆده‌بونیَكمان
ئه‌بات، ته‌نیا بیرنه‌كردنه‌وه له عه‌شق وه‌ك بابه‌تیَك كه ئه‌و
كایه‌یانه ئه‌توانن خویَندنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت و جیاوازى بۆ بكه‌ن
ئه‌انباته به‌ر گیرۆده‌بوون، چا چ برِوا به‌و خویَندنه‌وانه بكه‌ین
یان ره‌تیان بكه‌ینه‌وه. ته‌نیا
شیعر ئه‌توانیَت له‌و گیرۆده‌بوونه‌مان
رزگار كات چونكه
شیعر ئه‌توانیَت بگاته پنتیَك بىَ بیركردنه‌وه له
عه‌شق به میتۆدیَكى دیاریكرا و عه‌شق وه‌ك
شیعر پیَشكه‌ش بكات. به‌و
مانایه‌ى شیعر هیچ پیَناسه و شوناسیَكى نیه له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆى بۆ
عه‌شق یان هه‌ر بابه‌تیَكى دیكه، نایناسیَت و هه‌وڵیش نادات بیناسیَت.
به‌ڵكو ئه‌وه‌ى
شیعر ئه‌یكات بیرنه‌كردنه‌وه‌یه له عه‌شق وه‌ك ئه‌وه‌ى
عه‌شق بابه‌تیَك بیَت له خۆیدا و ماهییه‌ت و شووناسیَكى هه‌بیَت و
كه‌شفى كات.
شیعر ئازادبوونه له عه‌شق ، له بیركردنه‌وه له عه‌شق،
واته شیعر به ئازادى بیر له عه‌شق ناكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى
كایه‌كانى دیكه ئه‌توانن له پیَشبه‌رییه‌كانى خۆیاندا عه‌شق وه‌ك
بابه‌تیَك پیَشكه‌ش بكه‌ن كه ناكریَت وه‌ك هه‌قیقه‌تى ره‌هاو راستى
كۆتایى ته‌ماشاى بكریَت، به‌ڵكو هه‌میشه ئاسۆیه‌ك بۆ تیَگه‌یشتن له
عه‌شق به كراوه‌یى ئه‌هیَڵنه‌وه، به‌لاَم له
شیعردا وانیه،
شیعر هیچ
ئاسۆیه‌كى كراوه بۆ عه‌شق پیَشكه‌ش ناكات، یان راستى ریَژه‌یى ته‌رح
ناكات، به‌ڵكو له
شیعردا هیچ ویَنه‌یه‌ك بۆ عه‌شق و بۆ بابه‌تیَكى
دیكه نابینینه‌وه كه
شیعر گیرۆده‌ى بیَت، ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌موو
بابه‌ته‌كان ئه‌بن به چه‌ندین ئاماژه‌وه له ریَى زماندا كه
بابه‌ته‌كان له بیركردنه‌وه‌دا ده‌رئه‌كات، ره‌نگیشه مرۆڤ نه‌توانیَت
له كایه‌كانى دیكه و شویَنى دیكه‌دا ئه‌وكاره بكات، ته‌نیا له
شیعردا نه‌بیَت، چونكه
شیعر ئه‌و بونه‌وه‌ره‌یه كه خۆى ته‌سلیمى خۆیشى
نابیَت، شیعر به جیا له كایه‌كانى دیكه و به جیا له خودا گیرۆده‌ى
بوونى خۆیشى نیه. ئیدى
شیعر كه ئازاده له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه
له‌ویَدا ئه‌توانین به ئازادى بیر بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه
ئیَمه له‌ویَدا ئیَمه نین و له
شیعردا بیر ناكه‌ینه‌وه، نه‌وه‌ك به
ئازادى بیر ئه‌كه‌ینه‌وه.له ویَدا عه‌قڵ ئه‌سرِیَته‌وه نه‌وه‌ك خۆى
به ویَنه‌یه‌كى دیكه‌ى جیاواز نمایش بكات.
14/11/2007
هه‌ولێر
|