په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٦\٢٠٢٦

   شیعرێکی باش. ١

سۆران محەمەد

بۆ گیانی شاعیری مەلەکۆچەرییەکان (ڕینییە نیکۆڵ گود). ٢


ڕۆژێك
لە لێواری یۆتۆپیاوە
تەماشای باڵندە کۆچەرییەکانت دەکرد
بێ سنوور و بێ پاسەوان
هەموو ساڵێ بۆ چەند ڕۆژێ دەهاتنەوە و
لەسەر شەپۆلی شیعرێکا لەنگەریان دەگرت
شیعریش دەبووە باڵندەیەك
لە ئاسمانا سەمای هارمۆنیایان دەکرد.

     *     *     *
لە ناکاوێ
ڕۆژ بووە شەو و یۆتۆپیا بوو بە دیستۆپیا
نەتزانی ئەوەی واوەهات، دێوەزمە بوو یان راستیی؟
پێش ئەوەی لەگەڵ مەلە کۆچەرییەکانا
بە یەکجاریی لە چاوانا ئاوا ببی
شیعرێکی (باش)ی سوورت نووسی
٣
هەموو ئیزگەکانی دنیا خوێندیانەوە...

__________________________________________________

١- هەمان شیعر بە زمانی عەرەبی: alketaba.com/عندما-يصبح-موت-الشاعرة-شعرا-جيدا

٢- (گود - باش): ئاماژەی ناوی خانەوادەی شاعیرە.

٣- هەمان شیعر بە زمانی ئینگلیزی: www.poemhunter.com/poem/good-poetry-1
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک