شیعری نوێی کوردی.
ئاراس قه‌ره‌داغی
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له‌م نووسینه‌مدا ده‌ری بخه‌م ئه‌وه‌یه که تائێستا هیچ نه‌بێ به ڕێگه‌یه‌کی وورد و هێمن و بابه‌تیانه، ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای شیعری نوێ ی کوردیمان و باروگۆڕین و چۆنیه‌تی پێشکه‌وتن و هه‌ڵگێڕ و داگێڕی ڕێگای داهێنان و ناوه‌ڕۆک و شێوه‌و شێواز و هه‌وێن و وێنه و ڕواڵه‌ته هونه‌ری واتاییه‌کانی شیعری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی کورد له کوردستاندا له‌نیوه‌چه‌رخی ئه‌م دوایی یه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌م لاوه شتێکی ئه‌وتۆ ناکه‌وێته به‌رچاو که‌مایه‌ی دڵنیایی و متمانه و پشت پێبه‌ستن بێت و تاڕاده‌یه‌کی نزیک له‌ڕاستی و دروستی ئه‌و قوتابخانه و ڕێباز و ته‌ووژم و شه‌پۆله شیعریانه ده‌ستن ینشان بکات و که‌مێک ئه‌م ته‌م و مژ و هه‌وروهاڵاوی پاشاگه‌ردانی و به‌هه‌ڵه‌داچوون و دانپیانه‌نان و خۆبردنه‌پێشه‌وه و بێبایه‌خی و خۆنه‌ناسین و ئه‌وئاژاوه‌یه‌ی له دنیای شیعری کوردی‌دا هه‌یه بڕه‌وێته‌وه‌و هیچ نه‌بێ تۆزێک به‌رپێی خۆمان ببینین به‌ووردی وبێلایه‌نی و به‌ویژدانه‌وه له‌به‌رهه‌می یه‌کتر بگه‌ین و چێژیان لێوه‌رگرین و لێیان بکۆڵینه‌وه.
ئاشکرایه ئێمه‌ی کورد شاعیرمان یه‌کجار زۆره،هه‌رچی لاوێک ده‌ستی قه‌ڵه‌می گرت،که‌م و زۆر خۆی به‌هونه‌ری شیعر تاقی ده‌کاته‌وه،سایته کوردیه‌کانیش که‌م ته‌رخه‌من له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی زۆر و بۆر.
ده‌بێ هۆی ئه‌م ڕواڵه‌ته چی بێت؟
من پێم وابێ هۆی هه‌ره‌بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه که شیعر لقی یه‌که‌م و سه‌ره‌تای ئه‌ده‌به،زۆری شیعر و شاعیر نیشانه‌ی ڕۆشنبیری و خوێنده‌واری و شارستانێتی و پێسکه‌وتنی ژیانی ئه‌ده‌بی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نی یه،مرۆڤ له‌زۆر کۆنه‌وه زمانی به شیعر و گۆرانی و ئاواز بژاوه،له ڕووی شیعره‌وه کورد سامانێکی ڕه‌نگینی زۆری هه‌یه،به‌ڵام زۆرتر پێویستی به لقه گرنگه‌کانی تری ئه‌ده‌ب هه‌یه،به تایبه‌تی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه.
لێدوان و لێکۆڵینه‌وه‌ی شیعری نوێمان وانه‌بێ هه‌روا شتێکی ئاسان بێت، جیهانی شیعر دارستانێکی چڕ و ته‌واو به‌یه‌کدا ئاڵا‌و وئاڵۆزکاوی ئه‌وتۆیه که لێ نزیک بونه‌وه‌و به‌ناودا گه‌ڕان و سه‌رلێده‌رکردن ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه‌دان خۆی له خۆیدا مایه‌ی تاس بردنه‌وه و سه‌رسامی و واقوڕمانه،بته‌وێ و نه‌ته‌وێ چه‌شنه پڕکێشی و سه‌رچڵی و به‌خۆدا ڕاپه‌رمونێکی وه‌خته بڵێم حه‌ئه‌ندازه‌ی پێویست به‌ده‌ر و چاوقایمی ده‌گه‌یه‌نێ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک هه‌ست پێکردنێکی ئه‌م چه‌شنه ئه‌رکه ئه‌ده‌بی یه و به‌شداربونێکی ئه‌م لایه‌نه پێویست و گرنگه‌ی ژیانی شیعری نویی سه‌رده‌ممان و به‌شبه‌حاڵی خۆم بۆ گرتنی که‌لێنێک له که‌لێنه‌کانی ئه‌م مه‌یدانه دڵگیره مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی ووشه و مه‌به‌ست و واتای کۆن و نوێ و هاوچه‌رخ و سه‌رده‌م و ڕابوردو و ئومڕۆ و دوێنێ.........هتد.
له‌ئه‌ده‌بی کوردیماندا زۆر به‌داخه‌وه، به‌ووردی و له‌شوێن و جێگای پێویستی خۆیدا به‌کارناهێنرێت،کۆن کامه‌یه و نوێ کامه‌یه؟؟چی هاوچه‌رخه و چی هی سه‌رده‌م نی یه؟؟ ئایا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دره‌ختی شیعری نوێمان له زه‌مینه‌ی شیعری کۆنه‌وه نه‌هاتووه؟؟ ئایا شیعر به‌ته‌مه‌ن و ساڵ کۆن و نوێ ده‌بێ یان به‌واتا ؟؟
نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردیمان له‌که‌یه‌وه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی کێ و کێ ده‌ستی پێکردووه و هاتووه؟؟
ڕواڵه‌تی درێژه‌پێدان و شه‌قڵ لێدان و سیمای جیاوازی یانه هه‌ر له ڕووی شێوه‌وه بوون یان ناواڕۆکیشیان گرتۆته‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
جا بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه پرس و ڕوونکردنه‌وه‌ی گۆشه‌ی ئه‌م لایه‌نانه ئه‌م شاعیرانه‌م به‌نموونه هه‌ڵبژارد و که‌وتمه لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان و چه‌شنی قوتابخانه و ڕێباز و ڕێگای هونه‌ری شیعره‌کانیان و هه‌وڵێکی زۆرم داوه که‌بێ لایه‌نانه بجوڵێمه‌وه و له‌به‌ر ڕۆشنایی زانستی و به‌پێی ویژدان و قه‌ناعه‌تی ئه‌ده‌بی بنا‌وان هه‌ڵبگرم و به‌م هه‌ورازه سه‌خته‌دا هه‌ڵبگه‌ڕێم..
مه‌سه‌له‌ی نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردی و کاروانی شیعری نوێی کوردیمان له مامۆستا (گۆران) ه‌وه ده‌ست پێده‌کات، ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌تای نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردی دوور نی یه، زۆرکه‌س له ڕه‌خنه‌گران ونووسه‌ران و شاعیران (پیره‌مێرد) و (شێخ نوری شێخ ساڵح) یان به‌بیردانایه‌ت و له‌وباوه‌ڕه‌دابن که ئه‌م دوو شاعیره گه‌وره‌یه ده‌ستێکی باڵایان هه‌بێت و له‌مه‌سه‌له‌ی نوێکردنه‌وه‌دا ئه‌رکێکی زۆریان کێشا بێت، به‌لای منه‌وه پیره‌مێرد ئه‌گه‌ر چی شاعیرێکی دیار و زۆر ناسراوه،به‌ڵام خاوه‌نی خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌کی دیاری کراو نه‌بوو،گه‌ر چی به‌رهه‌می زۆری هه‌یه، به‌ڵام شه‌قڵی هه‌ڕه‌مه‌یی زۆر به‌زه‌قی پێوه دیار بوو، به‌بیر و بڕوا‌و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی چێژ و به‌هره و سه‌لیقه زۆرتر پابه‌ند و به‌خێوکراوی بابه‌تی کلاسیکی بوو، بابه‌تی ژیری و ئامۆژگاری و فه‌لسه‌فه و حیکمه‌ت و.....هتد، گه‌رچی له‌شێوه‌دا به‌تایبه‌تی له ڕوی زمانی کوردی په‌تی و کێشی خۆماڵی یه‌وه گیانێکی گۆڕین و نویکردنه‌وه‌ی تیا‌بوو، چه‌شنه‌پێزێکیش له خایاڵیدابوو، شێخ نوری شێخ ساڵح یش، وه‌ک له‌باسه‌که‌ی ده‌ستێکی باڵای له نوێکردنه‌وه‌دا هه‌بوو، ئه‌ویش ته‌نها به په‌یڕه‌وکردن و لاسایی کردنه‌وه‌ی شیعری نوێی تورکه‌کان و له‌وه‌به‌ملاوه له‌هه‌ناسه و به‌رهه‌م که‌وت و به‌داخه‌وه کشایه دواوه و پاش ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێکی هه‌بووایه له‌سه‌رتان و پۆی عه‌روزی عه‌ره‌بی و شێوه‌ی کلاسیکی ده‌یچنی و چێژی لێوه‌رده‌گرێت و......هتد.
ئه‌وه‌ی که‌به‌لای منه‌وه به‌ردی بنچینه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی شیعری کوردی دانا و له‌مه‌ڵبه‌ندی تێگه‌یشتن و قۆڵێ و خوێندنه‌وه و زانینه‌وه که‌وته داهێنان و به‌رهه‌می نوێ ی (گۆران) ی پێشه‌وا و بلیمه‌ت بووه که‌سایه و سێبه‌ری کارلێکردن و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر دنیای شیعری کوردی هه‌رماوه‌و و هه‌ر هه‌یه. گۆران له شه‌سته‌کانه‌وه به‌جێی هێشتین و به‌ڕۆیشتنی ئه‌و بۆشایی یه‌کی زۆر که‌وته دنیای شیعری کوردی یه‌وه،
به‌ختیار زێوه‌ر و دڵداریش زۆر ده‌مێکه به‌هۆی وونبوونی ڕه‌نگ و ده‌نگیانه‌وه بێبه‌رهه‌من و نه‌ماون، هه‌ردی له ساڵی 1957 و ( ڕازی ته‌نیایی) یه‌وه، خۆی وه‌ته‌نی له‌شاعیری که‌وتووه، ع ح ب و مه‌دهۆش و کاکه‌ی فه‌لاح و دیلان و کامه‌رانیش مان هیچیان دیار نیه یان شتێکی ئه‌وه‌نده زۆریان نی یه که‌بۆشایی پڕبکاته‌وه و تاسه‌ی ئه‌وه بمرکێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش که چه‌پکێک لاوی هونه‌رمه‌ند و به‌هره‌داری به‌توانا، به پێی یاسای گۆڕین و سروشتی ژیان و دروست بوون و درێژه‌پێدان و داهێنان،سه‌ریان له ئاسۆی ڕوناکی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردییه‌وه ده‌رهێنا و هاتنه‌کایه‌وه،ڕێگای کاروانه‌که‌یان گرته‌به‌ر و خۆیان له ئاگری سوری ژان و پێچ و ئازار و خولیاکه‌دا دی و به‌پێی پله‌ی به‌هره‌و ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و خه‌ریک بوون و خۆماندوکردن و تاقیکردنه‌وه به‌گه‌رمی هه‌ورازی هونه‌ری شیعر وئه‌رکی داهێنان و به‌رده‌وامی و دانانی به‌رهه‌میان گرته‌به‌ر و هاتن.......هاتن، ده‌رکه‌وتنی ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر چی به‌لای ژیانه‌وه دیارده‌یه‌کی ئاسایی و ته‌واو سروشتی بو، به‌ڵام وه‌ک هه‌موو له‌دایک بونێکی تر، بێ ئازار و په‌ژاره و مه‌ینه‌تی و مه‌ترست نه‌بووه و نی یه، ئه‌وه بوو به‌گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م گوڵ و خونچانه.
مه‌سه‌له‌ی ناکۆکی نێوان (کۆن و نوێ) هاته پێشه‌وه،ئه‌وانه‌ی خۆیان به پێشوو دایه قه‌ڵه‌م، به‌رهه‌م وناوه‌ڕۆک و شێوه‌و بابه‌تی ئه‌م لاوانه‌یان به‌وه‌رگرتن و چاولێکه‌ری و لاساییکردنه‌وه و هه‌ڵپه‌ی ناوبانگ ده‌زڕاند و هیچ چه‌شنه پارسه‌نگێکی به‌هره و هونه‌ری شیعری ڕه‌سه‌نی کوردی‌یان پێڕه‌وانه‌ده‌دین و سته‌میان لێده‌کردن، لاوه‌کانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خونچه و چرۆی گه‌شاوه‌ی دیاری دره‌خت و باخچه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌می کوردین، له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و گه‌رمی و سه‌لماندنی که‌سایه‌تی دا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی متمانه و لێهاتن وتوانای به‌هره و هونه‌ری دانان و داهێنان بوون، زۆر که‌متر له‌کرده‌وه‌دا دانیان به‌و هه‌موو سامان و سه‌رمایه ئه‌ده‌بیه گه‌وره‌یه داده‌نا که شاعیرانی پێش خۆیان ، به‌تایبه‌تی گۆرانی پێشه‌وا بنیاتیان نابوو، هیچ به‌لای ئه‌وه‌دا نه‌ده‌چوون که به‌رهه‌می خۆیشیان له هه‌موو قۆناغێکدا ، به‌رده‌وامی و له‌سه‌ر ڕۆیشتن و درێژه پێدانی ئه‌و سامانه نه‌مره‌یه، ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند ڕواڵه‌تێکی وه‌ک به‌هیچ یان به‌که‌م زانین و نرخی زیاد بۆ دانان و توند و تیژی و گرژی خسته ناوه‌وه ئه‌گه‌ر چی وه‌ک شه‌پۆل و لافاو چه‌ند ته‌وژمێکی به‌تینی به بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی دا، باڵآم زۆرتر که‌ف و کوڵ و بێ ئارامی و هاڵچوون و داچونێکی ئه‌وتۆی هێنا که وای ده‌گه‌یاند له‌سه‌رجه‌م شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا دابچڕان و لێک دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وهی هه‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ده‌بیش بێت.....
وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته منیش لێره‌دا شاعیری هێژا عه‌بوڵڵا په‌شێو م هه‌ڵبژارد که شیعره‌کانی نمونه‌ی شیعری نوێ ی کوردییه‌وه ، شیعره‌کانی کاری گرنگی هه‌یه له ئه‌ده‌بی شیعری نوێ دا وه له‌ئه‌ده‌بی کوردی نوێ دا، له‌م کاته‌دا شیعری نوێ خولێکی باڵای هه‌یه له‌ئه‌ده‌بی جیهاندا وله‌ئه‌ده‌بی کوردی نوێ‌دا. هه‌ڵبه‌ستی (سه‌ربازی وون) به تایبه‌تی کامانایه‌کی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئێستای ووڵاته‌که‌ی بۆیه منیش هه‌ڵمبژاردووه،لێره‌دا نموونه‌یه‌کی ته‌واو و سه‌رکه‌وتووی شیعری نوێ ی کوردی یه.
په‌شێو له یه‌کێک له گونده‌کانی نزیك شاری هه‌ولێری دێرین له‌دایک بووه که ناوی (بیرکۆت) ه . له به‌ر زه‌بر و زه‌نگ له شوێنی ژیانی دا نه‌یتوانیوه نیشته‌جێ بیت بۆیه ڕووی کردۆته هه‌نده‌ران. دووری نیشتمانی وای لێکردووه که ئه‌م هه‌ڵبه‌سته بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه به ئاسانی..... ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێمه‌وه ئه‌ی دایه گیان له یادمه که مناڵ بووم ئه‌شقی تامی تفت و تاڵ بووم گڵم ده‌خوارد قوڕم ده‌خوارد تۆش زلله‌یه‌کت لێ ده‌دام هه‌مووت پێ توڕ فڕێ ده‌دام ئه‌ی دایه گیان ئێستا ،گه‌وره‌م و مناڵ نیم ئه‌شقی تامی تفت و تاڵ نیم که‌چی ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌شیان ڕێم بکه‌وێته ( بێرکۆت) لێشم بده‌ی لێشم حه‌رام که‌ی شیری خۆت من به ته‌شیه‌که‌ی مناڵی ده‌ڕێسمه‌وه دار،به‌رد،گڵ،قوڕ چیم بێته ڕێ ده‌یلێسمه‌وه مۆسکۆ 1975
کاتێک مرۆڤ له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک له ووڵاته‌که‌ی جێده‌هێڵێت، ئه‌و دورکه‌وتنه‌وه‌یه هه‌ر به جه‌سته ده‌بێت چونکه ئه‌و که‌سه هه‌موو بیره‌وه‌ری یه‌کی بست به بستی ووڵاته‌که‌ی،چیا ودۆڵ و ڕووباری خۆشی و ناخۆشی، په‌ستی و گه‌شی، له هه‌گبه‌یه‌کدا ده‌پێچێته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیدایه‌تی، که چاوی به چیایه‌ک بکه‌وێت ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێک له چیاکانی ووڵاتی خۆیدا به‌راوردی ده‌کات، که شادی یه‌ک، زه‌ماوه‌ندێک،به‌سه‌رهاتێک ده‌بینێت،له‌گه‌ڵ هه‌مان شادی و زه‌ماوه‌ند و به‌سه‌رهاتدا به‌راوردی ده‌کات.
بۆیه په‌شێو له کاتێکدا لا ووڵاتێکی وه‌ک یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دا ده‌ژی و
ده‌خوێنێت که‌له‌گه‌ڵ براده‌ره‌کانیا ده‌یان به‌نه سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی
وون ( که‌ئه‌مه خۆی له خۆیدا نیشانه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له
پێناوی ووڵاته‌که‌یان دا ژیانیان به‌خشیوه) جا کاتێک ده‌گه‌نه ئه‌وێ
ڕاسته‌وخۆ ووڵاته پڕ له کاره‌ساته‌که‌ی خۆی بیردێته‌وه، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک
له‌شێوه‌ی وه‌فدێکدا بێت بۆلای ئێمه ده‌بێت کوێ‌یان نیشان بده‌ین که
جێگه‌ی ئه‌م گۆڕه بگرێته‌وه؟؟؟؟؟ ئه‌مجاره ڕوو ده‌کاته میوانه‌که و پێی ده‌ڵێ گه‌وره‌م له‌که‌ناری هه‌ر جۆگه‌یه له‌سه‌ر سه‌کۆی هه‌ر مزگه‌وتێ له‌به‌ر ده‌رگای هه‌ر ماڵێ هه‌ر کڵێسه‌یه هه‌ر ئه‌شکه‌وتێ له‌سه‌ر گابه‌ردی هه‌ر شاخێ له‌سه‌ر دره‌ختی هه‌ر باخێ له‌م ووڵاته له‌سه‌ر هه‌ر بسته زه‌مینێ، له‌ژێر هه‌ر گه‌زه ئاسمانێ مه‌ترسه! که‌مێک سه‌رداخه و تاجه گوڵینه‌که‌ت دانێ!....
که‌ده‌ڵیت که‌مێک سه‌ر داخه و تاجه گوڵینه‌که‌ت دانێ،واته سه‌ری ڕێز له‌و جێگایانه‌دا دانه‌وێنه بۆ سه‌ربازه وون بووه‌کانمان و ئه‌و تاجه گوڵینه‌یه بخه‌یته سه‌ر گۆڕی سه‌ربازێکی وونبوی ووڵاته‌که‌مان. هه‌ر له‌م شیعره‌دا به شێوه‌یه‌کی زۆر جوان وه‌سفی کوردستان ده‌کات که ووڵاتێکی شاخاوی یه و دار و دره‌ختی زۆری تیایه، له‌هه‌مان کاتیش نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر ئاینیشی تیایه وه‌ک مه‌سیح و ئیسلام، ئه‌ویش به‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی په‌رستگاکان ده‌کات که کڵێسه و مزگه‌وته........
2007 سوید
|