١٩\١٠\٢٠١٠ شیعرى جاهیلی له قورئاندا.
ئارام جەلال
ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ر كراوه، چه‌نده‌ها ئه‌دیبى عه‌ره‌بی ئه‌مه‌یان ئاشكرا كردووه، كه شیعرى عه‌ره‌بی و وێنه‌ى شیعره جاهیلییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو له قورئاندا دووباره بۆته‌وه.
بۆیه منیش ئه‌م بابه‌ته زۆر به گرنگ ده‌زانم كه قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، زۆرێك له‌و ئایه‌ت و ده‌قه شیعرییانه به‌راورد بكه‌ین و ناوى خاوه‌نی شیعره‌كان دیاری بكه‌ین، به وردبوونه‌وه له‌و شیعر‌و ئایه‌تانه شیعر گه‌لێك ده‌بینی له قورئاندا دووباره بوونه‌ته‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و برِوایه‌ى هه‌مان قسه‌ى رِاگرى ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی (طه حسین) بكه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت: ( یان قورئان بوونى نییه یاخود شیعرى جاهیلی).
لێره‌دا پشتیوان به خودا، هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆرێك له‌و شیعرانه‌ى له قورئاندا دووباره بونه‌ته‌وه بیان نوسمه‌وه و به‌راوردیان بكه‌م به ئایه‌ته‌كان.
1- أمرؤ القيس:
أمرؤ القيس شاعیرێكی مه‌سیحیی سه‌رده‌می جاهیلییه، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی قه‌سیده‌كانیه‌تى كه له قورئاندا به‌كارهێنراوه‌ته‌وه:
أمرؤ القيس 30 ساڵ پێش بوون به پێغه‌مبه‌رێتی محه‌ممه‌د مردووه، هیچ گومانى تیادانیه ئه‌م شیعره ده‌ماوده‌م له‌ناو عه‌ره‌بدا ماوه‌ته‌وه، با ئێستا ئەم قەسیدەیە بەراورد بکەین بە قورئان. (دنت الساعةُ وانشقَّ القمر) له قورئانا بووه به ((اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ))[2] واته: ئه‌وه قیامه‌ت نزیك بۆوه‌و مانگیش له‌ت بوو. (فتعاطى فعقر) له قورئانا بووه به ((فنادوا صاحبهم فتعاطى فعقر))[3]
((كهشيمِ المُحتظِر)) له قورئاندا وه‌ك خۆى به‌كارهێنراوه‌ته‌وه. ((كهشيمِ المُحتظِر))[4] واته وه‌ك گژو گیای وشك له‌ناومان بردن. ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین ئه‌م قه‌سیده‌یه له 3 شوێنى جیادا ته‌نیا له سوره‌تى قمر دا دووباره بۆته‌وه ((بالضحى والليلِ)) له قورئانا بووه به (( والضحى واليل إذا سجى))[5] واته: سوێند به چێشته‌نگا و سوێند به شه‌و كاتێك كه تاریك دادێت هه‌روه‌ها قورئان له قه‌سیده‌یه‌كی تر‌ى ڕمرۆ القیس، ئایه‌تى دروستكردووه، ئه‌مه قه‌سیده‌كه‌یه‌تى
أقبل والعشاق من خلفه ((كل حدب ينسلون) له قورئاندا به‌م جۆره هاتووه‌و رِسته‌كانى بۆ باسێكی تر به‌كارهێناوه‌ته‌وه. ((حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ))[6] واته: تا كاتێك یه‌ئجوج و مه‌ئجوج به‌ربه‌سته‌كه ده‌كه‌نه‌وه‌و له هه‌موو به‌رزاییه‌كه‌وه داده‌به‌زن. (لمثل ذا فليعمل العاملون) بووه به ((لِمِثْلِ هَذَا فَلْيَعْمَلْ الْعَامِلُونَ))[7] واته: بۆ ئه‌م نموونه‌یه كه (به‌هه‌شته) ئه‌وانه‌ى كار‌و كرده‌وه‌ى چاكه ده‌كه‌ن، با بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له قه‌سیده‌یه‌كى تری‌دا ده‌ڵێت:
إذا زلزلت الأرض زلزالها وأخرجت الأرض أثقالها
يان
يتمنى المر‌ء في الصيف الشتاء حتى إذا جا‌ء الشتاء أنكره
له قورئاندا ئه‌م شیعره دووباره بۆته‌وه به‌م شێوه‌یه: (إذا زلزلت الأرض زلزالها وأخرجت الأرض أثقالها) بووه به (إذا زلزلت الأرض زلزالها * وأخرجت الأرض أثقالها)[9] واته:كاتێك زه‌وی كه‌وته له‌رزه‌و بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توشبوو، ئه‌وه‌ى له ناو زه‌ویدایه له شتومه‌كه به نرخه‌كانى هێنایه ده‌ره‌وه. . (قتل الإنسان ما أكفره) ) له قورئاندا دووباره بۆته‌وه له‌م ئایه‌ته‌دا: (قُتِلَ الْإِنسَانُ مَا أَكْفَرَهُ) [10] واته: مرۆڤ به مردن چێت، چى وایلێكردووه كه كافربێت.
2- أمية بن أبي الصلت:
یه‌كێك بووه له شاعیره كۆنه‌كانى سه‌رده‌می جاهیلی، هه‌ندێك له ته‌مه‌نى كۆتایی كه‌وتۆته كاتى هاتنی محه‌ممه‌ده‌وه، به‌ڵام برِواى به محه‌ممه‌دو به قورئان نه‌هێناوه. ئومه‌ییه خوشكێكی هه‌بووه ناوى (فارعه) بووه، ئه‌م هه‌واڵ و شیعره‌كانی ئوممه‌یه‌ى بۆ محه‌ممه‌د باسكردووه[11] ئه‌م شاعیره شاره‌زاییه‌كی باشى هه‌بووه له زمانى سریانیدا[12] له‌سه‌ر ئایینى جوله‌كه بووه، شاره‌زایی زۆرى له كتێبه ئاسمانییه‌كاندا هه‌بووه و ده‌یزانى له كتێبه‌كانى تردا باس له‌وه كراوه، پێغه‌مبه‌رێك له‌ناو عه‌ره‌بدا دروست ده‌بێت بۆیه مه‌ى خواردنه‌وه‌ى له‌خۆى حه‌رامكردبوو، وه بته‌كانى نه‌ده‌په‌رست به‌نیازى ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بكات.[13] یه‌كێك بووه له‌و شاعیرانه‌ى محه‌ممه‌د باش ئاگاى له شیعره‌كانى بووه، یه‌كه‌م كه‌س بوو (باسمك اللهم)ى نووسیوه پێش هاتنی محه‌ممه‌د، پاشان دواى ئه‌مه ئیسلام كردی به (بسم الله الرحمن الرحيم)[14] ئه‌مه یه‌كێكه له‌و قه‌سیدانه‌ى كه قورئان وشه‌و گوزارشته‌كانى لێ وه‌رگرتووه:
إلـهُ العالمين وكلِّ أرضٍ ورب الراسيات من الجبال بناها وابتنى سبعاً شداداً بلا عَمدٍ يُرَيْنَ ولا رجال وسوَّاها وزيَّنها بنورٍ من الشمس المضيئةِ والـهلالِ[15] ئه‌مه یه‌كێكه له‌و قه‌سیدانه‌ى كه قورئان وشه و گوزارشته‌كانى لێ وه‌رگرتووه: ((خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَابَّةٍ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ))[16] واته: به‌چاوى خۆتان ده‌یبینن ئاسمانه‌كان به‌بێ رِاگر دروستكراون، وه له زه‌ویشدا چیاكانمان بۆكردوون به رِاگرو رِه‌گ داكوتاو، وه چه‌نده‌ها گیانله‌به‌ریشى تێدا بڵاو بۆته‌وه، له ئاسمانیشه‌وه ئاومان بۆ داباراندون هه‌تا گژو گیای جووتی پێ برِوێت. وة نيوة بةيتى (بناها وابتنى سبعاً شداداً) له قورئاندا بووه به: {وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعاً شِدَاداً }[17] واته: له‌سه‌روتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانی پته‌و و به‌هێزمان له‌سه‌رتانه‌وه دروستكردووه.
(هه‌روه‌ها ئه‌م شاعیره له باسى رِووداوه‌كه‌ى ئیبراهیمدا، كه ویستى ئیسماعیلی كورِى سه‌ر ببرِێت و له باسى (یونس)، كاتێك له ناو سكى (حوت)ه كه دایه‌و باسى ( عیسا و مریم) ى دایكی، هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ى له شیعره‌كانیدا باسكردووه، قورئانیش ته‌واو ئه‌م رِووداوانه‌ى وه‌ك ئه‌و دووباره كردۆته‌وه)[18]
هه‌روه‌ها له یه‌كێكى تر له‌و شیعرانه‌یدا كه قورئان وه‌ریگرتووه ده‌ڵێت:
عند ذي العرش تعرضون عليه يعلم الجهر والسرار الخفيا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، دێرِی یه‌كه‌می شیعره‌كه، قورئان وه‌ریگرتووه و كردویه‌تى به: ((إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ مِنَ الْقَوْلِ وَيَعْلَمُ مَا تَكْتُمُونَ))[20] واته: خودا قسه‌ى ئاشكرا‌و شاراوه‌كانتان ده‌زانێت و به ئاگایه لێی. هه‌روه‌ها كراوه به ئایه‌تێكى تریش ((إِلَّا مَا شَاء اللَّهُ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَى))[21] واته: مه‌گه‌ر شتێك ویستى خوداى له‌سه‌ر بێت، به‌رِاستى خودا ئاگاى له هه‌موو شته شاراوه‌و ئاشكراكانتانه.
هه‌روه‌ها له‌م شیعره‌دا ده‌ڵێت:
من الحـقد نيران العداوة بيننا * لئن قال ربي للملائكة اسجدوا ئه‌م قه‌سیده‌یه له قورئاندا دوو ئایه‌تى لێ دروستكراوه: ((وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ))[23] كه به فریشته‌مان وت كرِنوش به‌رن بۆ (ئاده‌م)، كرنوشیان بۆ برد ته‌نها (ئیبلیس) نه‌بێ، رِه‌تى كرده‌وه‌و بوو به یه‌كێك له كافران. هەروا ئایه‌تى: ((وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلآئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ))[24]
واته: ئێوه‌مان دروستكرد‌و وێنه‌مان كێشان، پاشان به فریشته‌كانمان وت كرِنوش به‌رن بۆ ئاده‌م و كرِنوشیان برد، ته‌نیا ئیبلس نه‌بێ یه‌كێك بوو له كرِنوش نه‌به‌ران.
یاخود له دێرِه شیعرێكى تردا ده‌ڵێت: وقام القسط بالميزان عدلًا **** كما بان الخصيم من الجدال[25] كراوه به‌م ئایه‌ته: " ونضع الموازين بالقسط ليوم القيامة "[26] واته: پێوه‌رو ته‌رازووه‌كانى داتپه‌روه‌رى له قیامه‌تدا داده‌نێین یان ده‌ڵێت: وأعطى كل إنسان كتابًا **** مبينا باليمين وبالشمال ليقرأ ما تقارف ثم يكفا **** حسابًا نفسه قبل السؤال[27] كراوه به‌م دوو ئایه‌ته: " فأما من أوتي كتابه بيمينه فيقول هاؤم إقرءوا كتابيا "[28] واته: ئه‌وه‌ى كه نامه‌ى كرده‌وه‌كانى درایه ده‌ستى رِاستى، ده‌ڵێت ئه‌وه‌تا بیخوێننه‌وه " وأما من أوتي كتابه بشماله فيقول ياليتني لم أوت كتابيا "[29][29] واته: ئه‌وه‌ى نامه‌ى كرده‌وه‌كانى ده‌درێته ده‌ستى چه‌پی ده‌ڵێت خۆزگه نامه‌ى كرده‌وه‌كانم پێنه‌درایه. یان له دێرِه شیعرێكى تردا ده‌ڵێت: إلى نارٍ تحش بصم صخر *** وما الأوصال من أهل الضلال إذا نضجت جلودهم أعيدت *كما كانت وعادوا في سفال بووه به: " كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلوداً غيرها ليذوقوا العذاب "[30] له قه‌سیده‌یه‌كى تردا ئومه‌ییه ده‌كه‌وێته باسى به‌هه‌شت و وه‌سفى ده‌كات و زۆر پێش قورئان باسى كردووه، كه قورئان وه‌ێفه‌كانى خۆى به موعجیزه داده‌نێت،له‌كاتێكدا ئه‌و موعجیزانه هیچ نین، ته‌نیا كۆمه‌ڵێك ئایه‌تى وه‌رگیراو نه‌بێت له شاعیرانی جاهیلیه‌وه. با بزانین كه ئومه‌ییه چۆن باسى به‌هه‌شت ده‌كات و ئه‌و ئایه‌تانه‌ش چۆنن كه باسى به‌هه‌شت ده‌كه‌ن كه به‌هیچ جۆرێك جیاوازى نابینرێت له نێوانیاندا، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌له قورئاندا كه‌مێك وشه‌كارى ساده‌ى تێدا كراوه:
ومن خدم بها
يسقون منها **** كدر خالص الألوان غالي
ئه‌م قه‌سیده‌یه بووه به‌م ئایه‌تانه:
واته: وێنه‌ى ئه‌و به‌هه‌شته‌ى به‌ڵێندراوه به له‌خواترسان
ئه‌مه‌یه، چه‌نده‌ها رِووبارى له ئاوى سازگارى تێدایه، هه‌روه‌ها
چه‌نده‌ها رِووبارى شیر كه تامیان ناگۆرِێ، چه‌نده‌ها رِووبارى مه‌ى
كه تاموچێژى هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى كه ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها
رِووبارى هه‌نگوینى پاڵفته.
به په‌رداخى تایبه‌تى شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌را ده‌گێرِن،
شه‌رابێكی سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ده‌یخۆنه‌وه،
نه‌ده‌بێته هۆى سه‌ر ئێشه‌و نه ده‌بێته هۆى سه‌رخۆشبوون. له‌سه‌ر كورسى نه‌خشراو به ئاڵتون دانیشتوون، به‌رامبه‌ر به یه‌ك شانیان داداوه. كورِانی گه‌نج و جوان، كه قه‌ت پیر نابن، ده‌وریان داون و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن. یاخود له شیعرێكى تردا ده‌ڵێت: مِزاجُها سلسبيلٌ ماؤها غَدَق عَذْبُ المذاقةِ لا مِلْحٌ ولا كدرٌ [35] به هه‌مان شێوه له قورئاندا بووه‌به " عيناً فيها تُسمى سلسبيلا "[36] واته: سه‌رچاوه‌یه‌كه ناوى (سه‌لسه‌بیل یان له شیعرێكى تری‌دا ده‌ڵێت: فار تنورهم وجاش بماءٍ **** صار فوق الجبال حتى علاها[37] له قورئاندا به‌م شێوه‌یه‌ى لێهاتووه " حتى إذا جا‌ء أمرنا وفار التنور قلنا احمل فيها من كل زوجين اثنين"[38] واته: هه‌تا ئه‌وكاته‌ى برِیارماندا و له ته‌نوره پرش ئاگره‌كانه‌وه ئاو هاته ده‌ره‌وه، پاشان وتمان ئه‌ى نوح له هه‌ر نێر و مێیه‌ك دووان هه‌ڵبگره. یاخود ده‌ڵێت: وليس بها إلا الرقيم مجاوراً وصيدهم والقوم في الكهف همدُ[39] له قورئاندا به‌م شێوه‌یه‌ى لێهاتووه: ( أم حسبت أن أصحاب الكهف والرقيم كانوا من آياتنا عجباً)[40] واته:ئایا به‌رِاستى وا دانانێن كه هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت و تابلۆكه‌ى، كه ناویان له‌سه‌ر نووسرابوو، له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی ئێمه‌ن.
3- رؤبة بن العجاج:
ئه‌م شاعیره خاوه‌نی ئه‌و قه‌سیده‌یه‌یه، كه باس له ئه‌بره‌هه‌و رِووداوه‌كه‌ى رِوخاندنى مه‌ككه‌ى پر له بت ده‌كات، له لایه‌ن ئه‌بره‌هه‌وه كه له‌وكاته‌دا مه‌ككه سه‌رچاوه‌ى بێباوه‌رِى و بت په‌رستى بوو. بۆیه به‌م قه‌سیده‌یه باس له رِووداوه‌كه ده‌كات. ومسهم ما مس أصحاب الفيل ترميهم حجار من سجيل ولعبت طير به‌م أبابيل دواى چه‌ند ساڵێك له وتنی ئه‌م قه‌سیده‌یه، قورئان هاتوو به‌م ئایه‌ته هه‌مان قه‌سیده‌ى دووباره كرده‌وه: ((أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ{1} أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ{2} وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْراً أَبَابِيلَ{3} تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ{4} فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُول))[42] واته: ئایا نه‌تزانیوه كه په‌روه‌ردگارت چیكرد به خاوه‌ن فیله‌كان، ئایا پیلانه‌كانی پوچه‌ڵ نه‌كردنه‌وه، پۆل پۆل باڵنده‌ى نه‌نارده سه‌ریان، تا به به‌ردی وه‌ك خشتى سوره‌وه‌كراو به‌رد بارانیان بكه‌ن، سه‌رئه‌نجام وه‌ك كاى خوراوى لێ‌كردن*.
4- زيد بن عمرو بن نفيل:
یه‌كێكه له شاعیرانی هاوچه‌رخى محه‌ممه‌د، ئه‌و بنه‌مایانه‌ى ئیسلام به تازه‌گه‌رى داده‌نا و عه‌ره‌بی كۆنى به جه‌هاله‌ت ناوده‌برد له‌سه‌رى و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، كه داهێنه‌رى یه‌كتا په‌رستییه، ئه‌م شاعیره پێش محه‌ممه‌د هه‌موو ئه‌م سیفاتانه‌ى تیدا هه‌بووه، بگره زۆر پێش محه‌ممه‌د بانگه‌شه‌ى بۆ په‌رستنی یه‌ك خودا كردووه. وه‌ك (إبن كثیر) له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (ئه‌و خۆى به‌دوور گرتبوو له پیسى و بت په‌رستى و دوور ئه‌كه‌وته‌وه له هه‌موو دینێك، ته‌نها دینی(حه‌نیفه) نه‌بێت كه دینی ئیبراهیمه و خوداى به تاك و ته‌نها داده‌نا)[43]. هه‌روه‌ها ئه‌م شاعیره زۆر پێش محه‌ممه‌د ئامۆژگارى قوره‌یشیه‌كانى كردووه، كه دوور بكه‌ونه‌وه له به‌دره‌وشتى و ده‌ڵێت ( ئه‌ى خه‌ڵكى قوره‌یشى ئاگاداربن به‌دره‌وشتى (زینا) نه‌كه‌ن چونكه سه‌رچاوه‌ى هه‌ژارییه))[44] هه‌روه‌ها له‌م قه‌سیده‌یه‌دا ده‌ڵێت::
وأسلمت وجهي لمن أسلمت له الأرض تحمل صخرا ثقالا ئه‌گه‌ر سه‌یرى وشه‌كان و گوزارشته‌كانى ناو ئه‌و قه‌سیده‌یه بكه‌ین، ئه‌وا زۆرێك له وشه‌كارییه‌كانى له‌ناو قورئاندا ده‌دۆزینه‌وه، وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌یبینین: ((وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا))[46] واته: دواتر زه‌ویشى رِاخست له زۆر رِاڤه‌ى قورئاندا (دحاها)، به واتاى هێلكه‌یی هاتووه، به‌ڵام له هیچ فه‌رهه‌نگێكی عه‌ره‌بیدا ئه‌م واتایه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به واتاى رِاخستن دێت. ئه‌م شاعیره باس له له‌دایكبوونى مه‌سیح ده‌كات به قه‌سیده‌ى:
فقالت : أني يكون ولم أكن قورئان هه‌مان قه‌سیده‌ى دووباره كردۆته‌وه، له‌ناو ئایه‌ته‌كانیدا وه‌ك لێره‌دا ده‌یبینین: ((قالتْ أنى يكون لي غلام ولم يمسسني بشر ولم أك بغيا {20} قَالَ كَذَلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِّنَّا وَكَانَ أَمْراً مَّقْضِيّاً{21} فَحَمَلَتْهُ فَانتَبَذَتْ بِهِ مَكَاناً قَصِيّاً))[48] واته: مه‌ریه‌م وتى جا چۆن مناڵم ده‌بێت، له كاتێكدا هیچ كه‌سێك ده‌ستى لێوه نه‌داوم و داوێنپیسیش نه‌بووم، جوبره‌ئیل وتى ئه‌و قسانه‌ى تۆ رِاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه برِیارى په‌روه‌ردگاره و ده‌ڵێت: ئه‌و كاره لاى من ئاسانه، بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی، وه رِه‌حمه‌تێكی تایبه‌تیش بێ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئه‌و كاره‌ش برِیارى له‌سه‌ر دراوه، ده‌ستبه‌جێ مه‌ریه‌م سكى پرِبوو، به‌ره‌و شوێنێكى دوور رِۆیشت. وقولا له آأنت رفعت هذه بلا عمد أرفق - إذا - بك بانيا[49] هه‌مان دێرِ له قورئاندا دووباره بۆته‌وه و بووه به: ((اللّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا)[50] واته: خودا ئاسمانه‌كانى به‌رزكردۆته‌وه، به‌بێ كۆڵه‌كه‌و رِاگر رِایگرتوه‌و ده‌یبینن. بۆ ئه‌م شیعرانه‌ى زید كۆمه‌ڵێك قسه هه‌یه كه گوایه ئه‌مانه قه‌سیده‌ى (لامیه)ى (ابن صلت) ن و دراونه‌ته پاڵ زید [51] له كاتێكدا ئه‌م قه‌سیده‌یه خاوه‌نه‌كه‌ى ابن ێلت بێ یان زید، هیچ جیاوازییه‌كی نییه بۆ باسه‌كه‌ى ئێمه، چونكه هه‌ردووكیان شاعیرى جاهیلین و برِوایان به قورئان نه‌بووه، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌مێكی كه‌می ده‌سه‌ڵاتى محه‌ممه‌د دا ژیاون.
5- النابغة الذبياني:
ئه‌م شاعیره‌ش یه‌كێكه له شاعیره جاهیلییه‌كان و له قورئاندا شیعرى ئه‌م دووباره بۆته‌وه، وه‌ك له‌م دێرِه شیعره‌دا ده‌یبینین: الخالق الباري المصور في **** الأرحامِ ماءً حتى يصير دماً[52] له قورئاندا بووه به‌م ئایه‌ته: ((هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الْأَسْمَاء الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ))[53] واته: الله ئه‌و خودایه‌یه كه به‌دیهێنه‌ر و وێنه‌كێشه، وه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌كان شایسته‌ى ئه‌ون. یان له ئایه‌تێكى تردا ده‌ڵێت: (( هُوَ الذي يُصورُكُمْ مافي الأَرحامِ كَيفَ يَشاءُ))[54] واته: خودا ئه‌وه‌یه كه له منداڵداندا نه‌خشه‌و وێنه‌تان ده‌كێشێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆى ده‌یه‌وێت.
6- الأعشى:
الأعشى مه‌به‌ستمان ئه‌عشاى گه‌وره‌یه، شاعیرێكى كۆنى جاهیلی بووه و یه‌كێك بووه له‌شاعیرانی حه‌وت موعه‌له‌قاته‌كه، ئه‌میش به هه‌مان شێوه كه‌م تا زۆر شیعره‌كانى له قورئاندا به‌دی ده‌كرێت. وفي ذاك للمؤتسي أسوة ومارب عفى عليها العرم رخام بنته له‌م حمير إذا جا‌ء مواره لم يرم فأروى الزروع وأعنابها على سعة ماؤهم إذ قسم فصاروا أيادى ما يقدرو ن منه على شرب طفل فطم[55]
ئه‌م شیعره له قورئاندا له‌م ئایه‌ته‌دا دووباره بۆته‌وه: ((فَأَعْرَضُوا فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ الْعَرِمِ وَبَدَّلْنَاهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَى أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وَشَيْءٍ مِّن سِدْرٍ قَلِيلٍ))[56]
واته: له‌جیاتى شوكرانه بژێرى و خودا په‌رستى پشتیان هه‌ڵكرد، بۆیه ئێمه‌ش لافاوێكی وێرانكه‌رمان به‌سه‌ردا به‌ره‌ڵا كردن، ئه‌وسا له‌جیاتى ئه‌و دوو باغه گه‌وره‌یه دوو باغى درِكاوى به‌روبووم تاڵ و دره‌ختى بێبه‌رى وه‌ك، دار گه‌زۆ و كه‌مێك (سدر)یش كه به‌روبوومێكى كه‌می هه‌یه پێمان به‌خشین.
7-قس بن سعادة الأيادي:
یه‌كێكه له هه‌ره رِه‌وانبێژو حه‌كیمه‌كانى عه‌ره‌ب، له ساڵى 600 م كۆچى دوایی كردووه، زۆربه‌ى په‌خشان و شیعره‌كانى له بازارِى عكاظ خوێندۆته‌وه، محه‌ممه‌د زۆرى به‌دڵ بووه و كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌رى[57]، ئه‌گه‌ر سه‌یرى وتاره‌كانى بكه‌ین ده‌بینین سه‌جع و به‌لاغه‌كانى زۆر له قورئان جوانترن، به‌ڵام باسه‌كانى ئێمه به‌راوردی به‌هێزی نییه، به‌ڵكو باسكردنى ئه‌و ده‌قه كۆنانه‌ى سه‌رده‌می جاهیلییه كه له قورئاندا دووباره بونه‌ته‌وه. (قس بن سعاده) ش یه‌كێكه له‌و ئه‌دیبانه‌ى پشكى هه‌یه له قورئاندا و وه‌ك نموونه ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌هێنینه‌وه: ((كلا بل هو إله واحد، ليس بمولود ولا والد، أعاد وأبدى، وإليه المآب غدا))[58] كه لێره‌دا باس له بوونى خودا ده‌كات و وه‌سفى ده‌كات، كه له كه‌س نه‌بووه و مناڵى نییه، ئه‌م گوزارشته‌ى (قس) زۆر به‌هێزتره له گوزارشته‌كه‌ى قورئان كه‌له‌و وه‌رگیراوه و ده‌ڵێت: ((قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ{1} اللَّهُ الصَّمَدُ{2} لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَد))[59] واته: بڵێ خودا تاك و ته‌نهایه ، خودا زاتێكی ده‌سه‌ڵاتداره، كارى به‌كه‌س نییه و هه‌مووان پێویستیان به‌وه، هیچ كه‌سى لێنه‌بووه و خۆشى له‌كه‌س نه‌بووه. __________________________________________
[1] فيض القدير شرح جامع الصغير/2/187 يان مصادر الإسلام/ د.سنكلير تسدل [2] القمر 1 [3] القمر 29 [4] القمر 31 [5] الضحى 1-2 [6] الأنبياء 96 [7] الصافات 61 [8] (فيض القدير شرح الجامع الصغير ) 2 / 187 [9] الزلزلة 1-2 [10] عبس 17 [11] الاستعاب 4/379 [12] جمهرة اللغة 2/339 [13] برِوانة أمية بن أبي الصلت حياته و شعره لا57 [14] الاغاني 4/126 – مروج الذهب 1/138 [15] لويس شيخو : شعراء النصرانية ، ج2 ، ص 226 [16] لقمان 10 [17] النبأ12 [18] ابن كثير البداية والنهاية ج2/205 [19] امية بن ابي الصلت حياته و شعره 314 [20] الأنبياء 110 [21]الأعلى 7 [22] شعراء النصرانية قبل الإسلام/ ط2/ دار المشرق/ بيروت/219 [23]البقرة 34 [24] الأعراف 11 [25] المنتظم في التاريخ أبو الفرج عبد الرحمن بن علي بن الجوزي الجز‌ء الثالث باب غزوة بني قينقاع [26] الأنبياء، 47 [27] المنتظم في التاريخ أبو الفرج عبد الرحمن بن علي بن الجوزي الجز‌ء الثالث باب غزوة بني قينقاع [28] الحاقة، 19 [29] الحاقة، 25 [30] النساء، 56 [31] الدكتور النجار نماذج اخرى من شعر امية بن ابي الصلت/مقالة من النترنيت [32] محمد، 15 [33] الصافات ، 45-47 [34] الواقعة، 15-18 [35] امية بن ابي الصلت حياته و شعره 227 [36] الإنسان 18 [37]امية بن ابي الصلت حياته و شعره312 - البدء والتاريخ للمطهر بن طاهر المقدسي الجز‌ء الثالث الفصل العاشر [38] هود، 40 [39] امية بن ابي الصلت حياته و شعره --181تفسير البيضاوي/الصفحة 2150 [40] كهف /9 [41] السيرة النبوية لأبن هشام باب شعر طالب بن أبي طالب في وقعة الفيل [42] سورة الفيل *ئەوەى دەزانرێت لە مێژوودا کە ئەبرەهە خەڵکی حەبەشە بووە و یەکتا پەرست بووە، وە ئاشکرایە کەعبە ژمارەیەکى زۆر بتى تێدا بووە و قوڕەیشەکان بت پەرست بوون و ئەو بتانەیان پەرستووە کە هەر کۆمەڵە بت و هۆزێک خاوەنی بووە، ئایا لاى خوداکەى ئیسلام بت پەرستەکان سەربکەون گرنگترە، یاخود یەکتاپەرستێکى مەسیحى، کە لەم ئایەتدا کەوتۆتە پیاهەڵدان بە بت پەرستەکاندا؟؟ [43] ابن كثير البداية والنهاية ج2/221 [44] هةمان سةرضاوةى ثيَشوو [45] الجامع لأحكام القرآ‌ن للقرطبي تفسير سورة النازعات الآية 27-33. سيرة ابن هشام : 1/153 [46] النازعات 30 [47] جواد علي : المفصل ، ج5 ، ص 384 و385 [48] مريم 21-22 [49] سيرة ابن هشام ص 229 [50] الرعد 2 [51] تفسير ابن كثير ج3 /162 يان سيرة ابن هشام ج1/149 [52] تفسير القرطبي ج2/48 [53] الحشر 24 [54] ال عمران 6 [55] عبد الملك بن هشام بن أيوب الحميري السيرة النبوية ابن هشام/ مؤسسة علوم القرآ‌ن ج1/14 [56] سبأ 16 [57] الجاحظ : البيان تحقيق عبد السلام هارون ، القاهرة 1948 ، ج1 ص 309 [58] الأوائل ، لأبي هلال العسكري ، ص44 [59] الإخلاص 1-3
|