٦\١\٢٠١٦
شکان.

فه‌رهاد مازێ
هه‌یه حه‌زی له گووکردنه
له ئاوده‌ست نا له نیشتمان
هه‌شه حه‌زی له گانکردنه
خاک گێیه و جوانی ژیان
هه‌یه حه‌زی له گۆرانییه
دایک ئاو ئاسمان
هه‌شه حه‌زی له گوڵه
بۆن هه‌ناسه باوه‌شی ئارام
حه‌زم له گوڵ و گان و گۆرانی و گووه، له زه‌وی نا له ئاسمان
گێم لێبووه ده‌ڵێن خۆشه ئاسمان..
زووتر هاوڕێیه‌کم هه‌بوو له با ده‌چوو، ناخی پڕ له وشه و پەرتووک
بوو، له جوانییدا هه‌نار بوو، له وه‌ڵامدا پایز بوو، له باره‌ی
پەرتووک و نووسه‌ردا خۆی بوو، گه‌ر ناسیبای ده‌یگۆت گاومه، نه‌یناسیبا
ده‌یگۆت نه‌مگاوه، زه‌وقی قسه‌کردن و فشه‌فشی نه‌بوو، به ده‌ست ژیانه‌وه
سکراب بوو و راڕا و وێران بوو، گوزه‌ران تێکیشکاندبوو، هه‌ندێ جار وه‌ک
ئاین قۆڕ بوو، هه‌ندێ جاریش خوا بوو، پێکه‌نینیشی وه‌ک جه‌ڕه‌ی ئاو بوو،
له هزردا له یه‌ک ده‌چووین و باوه‌ڕمان به گووش نه‌بوو، ئه‌و زوو
شکا و له تڕی سه‌ی چوو، ...
ژیان بۆ من ئاوێنه بوو
ژیان بۆ من مه‌ستیی بوو.
ففففففففففففڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕ
خخخخخخخخننننننننننننن
ششششششششڤڤڤڤڤڤڤڤڤڤ
ڤڤڤڤڤڤڤڤڤڤڤڤپپپپپپپپپپپپ
چچچوووچچچچچچچچچچچ
ززززززززززڕڕڕڕڕڕڕتتتتت
ووووووووووووووووخخخخخ
نننن لللل ۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ.
سه‌ری مرۆڤ له ئاسمانه
له زه‌ویدا پێی
له ناوه‌ندی ئاسمان و زه‌وی قوونی
له یه‌ک کاتدا ده‌توانێ ده‌ست له ئاسمان و زه‌وی دا
گوو له زه‌مین کا، له ئاسمان نا
زه‌وی بگێ، ئاسمان نا
له ئاسمان گۆرانی بڵێ له زه‌وی نا
نازانێ بوونه‌وه‌ری ئاسمانییه زه‌وی نا
ئاسمان گوڵدانیه‌تی زه‌وی نا،
گوو ده‌کا زه‌وی ده‌گێ ئاسمان نا.
ماوه‌یه‌که له قۆناغی که‌ڕبوون نزیک بو‌ویمه‌وه نه‌ک که‌ربوون، ئێستا
تێگه‌یشتم مازێی داکم زۆر جار به بابمی ده‌گۆت ئه‌و زه‌ڕین و هاتوهاوا‌ره‌ت
له چیه. خۆ که‌ڕ نیمه، داکیشم نه‌یده‌زانی بابم چۆته قۆناغی که‌ڕبوون
نه‌ک که‌ربوون،، ئێستا منیش هاژوهوژه‌ک له بیستنم په‌یدابووه، هه‌ور
بێ فڕۆکه له ناو سه‌رمه، برووسکه و هه‌ور و تریشقه بێ، جه‌نگه
ناو سه‌رم، باران بێ، مانتۆڕوزه‌نگی پایسکل، هاوار به حاڵم تا جه‌نگی
سێیه‌م ده‌ستی پێ نه‌کردوه و نه‌زه‌ڕیوم و لووشکه‌م نه‌هاویشتیه خۆت
بگره دکتۆر هاتم:
دکتۆر پشکنینێکی گشتییم بۆ بکه و ته‌نها و ته‌نها قوونم نا
چونکه قوونم له ناوه‌ندی زه‌وی و ئاسمانه.
مرۆڤ که چووه ناو ته‌مه‌نه‌وه سکراب ده‌بێ
هه‌روه‌کو که‌شتی فرۆکه
پایسکل قه‌مه‌ره شمشێر قه‌نه‌فه
ده‌مانچه ئاین کورتان خوا.
مرۆڤ ده‌شکێ وه‌ک په‌رداخ
مرۆڤ له ناو په‌رداخ ده‌شکێ
له ناو په‌رداخ ده‌شکێ ژیان
ژیان له ناو په‌رداخ ده‌شکێ
ده‌شکێ نیشتمان له ناو په‌رداخ
نیشتمان له ناو په‌رداخ ده‌شکێ
ئاین ناگاته په‌رداخ ده‌شکێ
باوه‌ر له سێبه‌ری په‌رداخ ده‌شکێ
مرۆڤ ژیان نیشتمان ده‌شکێ له ناو په‌رداخ
په‌رداخ ئاین ژیان نیشتمان باوه‌ڕ
له شکانی مرۆڤ له ناو مرۆڤ ده‌شکێ
له ئایندا سه‌یری تووکه به‌ری نیشتمان ده‌کا و ده‌یگێ
وه‌ک شکانی به‌رد نیشتمان ده‌شکێ
له باوه‌ڕدا سه‌یری پاش و پێشی نیشمان ده‌کا و ده‌یگێ
وه‌ک رمانی شاخ نیشتمان ده‌شکێ
خودا پێش دروستبوونی ئاین شکا
ئاین پێش دروستبوونی مرۆڤ شکا
مرۆڤ پێش دروستبوونی جوانیی شکا
جوانیی پێش دروستبوونی ئه‌شق شکا
ئه‌شق پێش دروستبوونی
خودا ئاین
مرۆڤ جوانیی
شکا
سه‌رم پڕه له شکان
شکانی خودا جوانه
جوانه شکانی ئاین
تاریکه شکانی جوانیی
قێزه‌ونه مرۆڤ شکانی
کاره‌ساته شکانی ئه‌شق.
مازێی دایکم ئه‌و رۆژه به ته‌له‌فۆن پێیگۆتم: ''تازه هاتبوومه لای
بابت، به واتای ببووه هاوسه‌ری بابم، بابت گۆتی دۆڵمه‌کمان لۆ لێنێ،
ئه‌منیش یه‌کەم جار بوو دۆڵمه‌ی لێنێم، له کاتی کوڵانی دۆڵمه‌که‌م
تێکوه‌ردا، بووه دۆڵمه‌مز، مزهورهی دۆڵمه ده‌رچوو.. ئێستاش که وه‌بیرم
دێته‌وه پێکه‌نینم به مزهورهی دۆڵمه و خۆم دێته‌وه، ئه‌و‌سا هیچم
نه‌ده‌زانی لێنێم کوڕم''..
ئه‌و زه‌مینه‌ی ئێمه‌ش نه دۆڵمه‌یه نه‌مزه‌وره دایه
شکانه شکان شششککککاااااااننننننن ش/
ک/
ا/
ن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|