په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٤\٢٠١٢

شیکاری وتووێژەکەی نێوان ١+٥ و ئێران لە ئەستەمبوڵ.


ھێمن


دوای ١٥ مانگ ھەرەشەکردن و لێکڕاسانی دەسەڵاتانی ١+٥ و ئێران لە ڕێکەوتی ١٤/٠٥/٢٠١٢ دانوستانیان لە ئەستەمبوڵ دەستپێکردوە.


ھەرچەندە ھیچ یەک لەلایەنەکان شتیکی ئەوتۆیان سەربارەت بە ناوەرۆکی دانیشتنەکەی ئەوڕۆ نەدەرکاندوە، بەڵام لە دواھەمین قسەکانی کاترین ئەشتۆن و مارک مان، و دەزگای ھەوڵگری ئێران ھەست بەوە دەکرێت، کەشوھەی ئەو دانوستانە ئەومێدوارتر بووە بەبەراووردکردن لە گەل جارەکانی پێشوو، و دانوستانی داھاتو لە بەغدا دەگیرێت.


ھەڵبەت جەلیلی سەرۆک نوێنەری لێژنەی ووتوێژکاری ئێرانی پێشتر ڕاگەیاندبوو کە ئێران ئەمجارە شتی نوێ پێشکەش بە لایەنەکانی رۆژئاوا و ئەمریکا دەکا، ھەرچەند جەلیلی ئاشکرای نەکردبوو، ئەو نوێکاریە چەن، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکرا کە ئێران نەرمتر و ھێمنتر بێت لە جارەکانی پێشوو.


ھۆریکاری ئەو ھەڵوێستەی ئێران ئەوەیە، لەلایەک ئێران ھەستی بەوە کردوە کە ئۆباما و رۆژئاوا لە ژێر گۆشاری ئیسرائیل و لوبیەکارانی جوولەکە لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی ناچار بوون ھوشداریی بده‌نه‌ ئێران، کە ماوەو دەرگای دانوستان بەرەوە داخستن دەچی، ئەگەر ئێران بەتەمای دڕێژکردنەوە ماوە بێت، کەوابوو ئێران دەبوا بەکردەوە نیشان بەدا کە ئامادەیی دانوستان و درووست بوونی متمانەی تتێیدایە.


لەلایەکی دیەکەوە ئێران ھەستی بەوەکردوە کە لە ژێر گۆشاری ئابلوقەی سیاسیو ئابووری، و بڕینی ئیمکاناتی پەێوەندیکردن بە نیزامی گوازتنەوەی دراو، سویڤت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەکیی و ھاوکاریکردنی دۆستان تیجاری ئەمریکا لە نەکڕینی نەوت لە ئێران، بادرۆخێکی دژواری بۆ ئێران درووست کردوە، و ئێرانیش بەناچار دەبوا ھەڵوێستێکی نوێ لە خۆ بەنوێنێو ئیمتیازاتێک بەداتە رۆژئاوا و ئەمریکا.


ڕاستە ھەردوو لایەنی دانوستانەکەی ئەوڕۆی ئەستەمبوڵ دەڵێین کەشوھەوای ووتووێژەکان موسبەت بووە، و پێشبینی دەکرا دانوستانی تری لە داھاتودا سەربارەت بە کێشەی ناوەکی ئێران لێبکەوێتەوە، بەڵام دیسان زۆر زۆوە ئەو ئاکامە وەرگرین،ووتووێژەکانی نێوان دەسەڵاتانی ١+٥ و ئێران لە داھاتوو دەرئەنجامێکی جیددی بۆ دوولایەن دەبێت.


ھەڵبەت پێویستە بەوەش ئاماژە بەکرێت، ئێران بەھۆی داسپانی ئابلوقەی سیاسی و ئابووری رۆژئاوا و ئەمریکا، و ڕووبەرووبونەوە لەگەڵ کەمی دراوی دەرەکی واتە دۆڵار لە قۆناغێکی دژواری ئابووری دایە، ھەرچەندە مەحمود ئەحمدی نژاد لە سەردانەکەی لە پارێزگای ھۆرموزگان ووتویەتی کە ئێمە کەمی دروای دەرەکیمان نییە.


لە لایەکی تر، گۆایا ئەمریکا داوای دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ لێژنەی ئێرانی لە ئەستەمبوڵ کردوە، و بەپێی ژۆژنامەکانەی ئێرانیی جەلیلی وەڵامی ڕەدی داوەتەوە شەرمین نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانی ئەورۆی ئەستەمبول.


بەڵام ئەو داوایەی شەرمین نونێەری ئەمریکا لە لێژنەی ئێرانیی پشتڕاستکەرەوەی قسەکانی جەلیلی، و ووتارەکەی ھاشمی ڕەفسنجانیین کە گۆبووی ئەگەر ئێران قەراروابێت لە گەڵ رۆژئاوا ووتووێژ بەکا، بۆی ھەیە لەگەڵ ئەمریکایش دانیشتنی بێت، ئەو، ڕەفسەنجانی دەڵێ کە ئیسلام قەدەغەی نەکردوە، وڵاتێکی ئیسلامی لەگەڵ دەسەڵاتێکی غەیر ئیسلام پەێوەندی بەکا.


لەوانەش دەرکاندنەکەی پێشوەختی جەلیلی، کەووتبۆیی ئێران ئەو جارە شتی نوێی پێیە، ھەرئەوە بوو بێت، کە ئێران ئامادەیە ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی بێت.


بەھەرحاڵ بەبەراووردی دەرکاندنەکانی نوێنەرانی وڵاتانی ١+٥ و ئێران، دانوستانەکەی ئەوڕۆی ئەستەمبول سوودبەخش بووە، و دانوستانی داھاتوود لە بەغدا دەبێت.


بێگومان ئێران غەیر لە داوای سرینەوەی بەشێکی گرنگ لە ئابلوقەی سیاسیو ئابووری داسپەوا لە کورت ماوەدا، داواکاریی ڕاپرسیی پێکردن لە گۆرانکاریەکانی سوریە و ئیراق وئەفغانستانیشی دەبێت و رۆژئاوا و ئەمریکاش دەمێکە ھەستیان بەوەکردوە.


بەھەرحاڵ ئەگەر ئەو دانوستانەی ئەوڕۆی ئەستەمبول، و ووتووێژەکانی داھاتو نێوان ١+٥ و ئێران لە بەغدا دەرئەنجامەکە ئەوەبێت کە ئێران دەتوانێ بەبێتەخاوەنی وزەی ناوکیی بۆ مەبەستەکانی مەدەنی و شارەستانی، سەرکەوتنێک پڕ گرنگە بۆئێران و پاشەگشەیەکە بۆ ئەمریکاو رۆژئاوا لە ھەڵوێستی پێشوویان.


ئاکام ێکی تری ئەو دەرئەنجامە ئەوە دەبێت، کە ئێران دەبێتە یەکێک لە بەشدارەکانی گێرانی سیاسەتی جیھان و بەتایبەت ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، و دەورێکی پڕرەنگ بەڵام بەمشروعیەتەوە لە لایەن دەسەڵاتانی ١+٥ وە پێدەدربێت ، و وکو کارگێرویاریکەری نوێی سیاسی بەشداریی گەمەی زلھێزەکان دەکا،و لە نەھایەتدا ئێران بڕاوەو سەرکەوتوی سیاسیی ئەوگەمەیە.


١٤\٤\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی هێمن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک