په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٧\٢٠١٢

شکستی دانوسان و ھەڵکشانی ھەرەشەی جەنگ!
- سەبارەت بە ئاکامی دانوسان و گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەسەر چەکی ئەتۆمیی -


موزەفەر عەبدوڵا   


لەدوای شەڕو داگیرکاری عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ وەلەلایەن ئەمەریکاو ھاوپەیمانەکانیەوە،‌تاکو ئەمڕۆ کێشەو ململانێی نێوان ئەو وولاتانەو ئێران، بۆتەیەکێک لەگەورەترین قەیرانەسیاسییەکانی جیھان. ئەمەش بەبەھانەی ھەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتومی، کەبەپێی قسەی میدیاکانی ئەمەریکاو دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیھانی پێکھێناوە. ھەر بۆیەدانوسانەکان لەگەڵ کار بەدەستانی ئێراندا، بەئا‌ڕاستەی، دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک وھەوڵدان بۆ ڕازی کردنی کاربەدەستانی ئێران تادەست لەھەوڵەکانی بۆ بەدەست ھێنانی چەکی ناوەکی ھەڵگرێ، یەکێک لەو بابەتانەبووەکەتائێستا سەدان کۆبوونەوەی جۆراوجۆری لەبارەوەلەسەر بەستراوە. تەنانەت بەڵێنی دانی کۆمەک بەئێران وبەخشینی ووزەوسەرمایەو ئیمکاناتی جۆراوجۆر، گۆشەیەکی ئاشکرای نێو ئەو کۆبونەوانەبووە. بەڵام تائێستا ئەم کێشیە نەک ھەر ھەنگاوێک لەچارەسەر کردنی نزیک نەبۆ‌تەوە،‌بەڵکو ڕۆژبەڕۆژ ئاڵۆزتر وبارگرژی وبگرەئاکامی زیانبار لێکەوتۆتەوە. بەتایبەتی بۆ خەڵکی ئێران لەھەمو ڕوویەکەوە، زیانی بەدواوەبووە.بەدیاری کراویش دانانی گەمارۆی ئابووریو بازرگانی لەسەر ئێران، ھەرلەسەرەتای خۆیدا، ھەژاریو گرانیو بێکاری وکەمبونەوەی مەوادی خۆراکی وخزمەت گوزاریەکانی ڕووبەڕووی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش لەئێراندا، کردۆتەوەولەولاشەوە، دەستی کۆماری ئیسلامی ئاوەڵاکردووەتاھێرشەکانی خۆی بۆسەر ھاوڵاتیانو ھەڵخستنی فەزای جەنگو توندکردنەوەی سەرکوتو داسەپاندنی فەزای میلیتاریزمەکردنی ناوخۆی ئێرانو ناوچەکە، بەرینو فراوان بکاتەوە.


ھەڵبەت دوا ھەنگاو ھەڵگرتن لەبارەی کێشەی ئەتۆمی ئێرانەوە، سازدانی ئەو دانوسانو گفتوگۆیانەبوو کەبەمیانجی گەری عێراق و ڕوسیا، لەیەک دوو مانگی ڕابردودا، بەڕێوەچوون. دوو کۆبونەوەی دوایی کەیەکێکیان لەبەغداو ئەستامبوڵ سازدارو ئەوەی دواھەمینیشیان لەموسکو بەڕیخرا، کەنوێنەرانی گروپی ٥+١ ونوێنەرانی ئێران تاییدا بەشداریانکرد. بەڵام سەرەڕای ھەوڵی ڕوسیاو چین وەک دوو دەوڵەتی زلھێز لەگروپی ٥ وجۆرێک لایەنگریان ‌بەلای ئێراندا، بەحوکمی ململانێی توندی ئەم دوو‌دەوڵەتە، یانی ڕوسیاو چین، لەگەڵ دەوڵاتانی زلھێزی وەک ئەمەریکا وڕۆژئاوادا، لەسەر کۆمەڵەمەسەلەیەکی سیاسی وئابووری وکێشەلەسەر ناوچەکانی نفوزیان، لەوانەش لایەنگیری و کۆمەکی جدی ئێران بۆ ڕژێمی سوریا، ڕێگای نەدا ئەم گفتوگۆ ودانوسانانەبەئەنجامێک بگات وتەنگژەکان بەرەو خاوبونەوەبەرێت. لەئاکامیشدا ئەمەریکاو وولاتەزلھێزەکانی ناوچەی یۆرو، بەتایبەتی فەڕەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیا، گیرڤی ھەڕەشەیان ھەڵکشاو داوای داسەپاندنی زیاتری سزا وئابڵوقەی ئابوریان لەسەر نەوت ودارایی ئێران ڕاگەیاند وبڕیاریاندا کەلەسەرەتای مانگی تەموزەوەبەکردەوەئابڵوقەکەداسەپێنن وھاوکات سزای ھەر وووڵاتێک بدەن کەھەر مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بەڕیوە ‌ببات. دیارەئەم ھەڕەشەیەش وای کرد کەزورێک لەو ووڵاتانەی کەپەیوەندی بازرگانیان ھەیەلەگەڵ ئێراندا، پابەند بونی خۆیان بەم بڕیارەوەڕابگەیەنن وخۆیان بەسیاسەتی دانانی ئابلوقەی زیاتر لەسەر ئێران، گرێ بدەنەوە.بێگومان‌ھەڕەشەکانی ئەمەریکاو ڕۆژئاوا تەنھا بەسەپاندنی ئابڵوقەی ئابورییەوەناوەستێتەوە،‌بەڵکو ھاوکات ھەڕەشەی ھێرشی سەربازی و جەنگێکی بەکردەوەش، دەرگای لەبەردەمدا کراوەیە.


بەپێی پێشبینی چاودێران ولێکدانەوەسیاسییەکان، تەنانەت بەپێی لێدوانی سەرانی ئەو ووڵاتانەو تادەگاتەسەران و بەرپرسانی ڕوسیاو چین، ئەگەری ئەوەھەیەکەئەمەریکاو ئیسرائیل بەبێ گەڕانەوەبۆ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتوەکان دەست لەسەرچاوەو دامەزراوەئەتومییەکانی ئێران بوەشێنن تا لانی کەم دەس ڕاگەیشنی ئێران بەچەکی ناوەکی بۆ ماوەیەکی تر دور خەنەوە. بۆیەلەدوای شکستی گفتوگۆی موسکۆوەھەڕەشەکان وئابڵوقەکان تادێت ڕوو ھەڵکشانەولەولاشەوەفەزای جەنگو میلیتاریستی ئەمەریکاو ھاوپەیمانەکانی ڕوو لەزیاد بونە.


بەلام دەبی ئەوەش بوترێت کەئەم دەورانەئەوەندەی فەرەنساو بەریتانیا وئەلمانیا، شوڵیان لەئێران ھەڵکێشاوەکەمتر ئەمەریکا. ئەمەریکا بەپێی جێگەو ڕێگەی سیاسی وسەربازی وئابوری ئەم دەورانەی کەتێی کەوتووە، ئەو ڕۆڵەسەنتەرەناگێڕی کەجاران ھەیبوو، چونکەھاتنەدەرەوەی لەدوو جەنگی ماڵوێرانکەری ئەفغانستان وعێراق وھاوکات قەیرانێکی ئابوری قوڵ، کەلە٤ ساڵی ڕابرددا یەخەی بانکەکان وسەرمایەی ئەمەریکای گرتووە، ئەو توانایەی لێسەندووەکەبتوانێ ئەو ڕۆڵەی کەجاران ھەیبوو ئێستا بیگێڕێ. بەتایبەتیش ‌بەدوای شکستێکی ستراتیژیەوەکەئەمەریکا لەدەورانی نەزمی نویی جیھانیدا، چنیویەتیەوە. بەڵام ئێستا ناوەڕۆکی پرسیارەکەلەوەدایەکەئاخۆ ئەم کێشەو ململانێیەی ئەمەریکاو فەڕەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیا..ھتد لەسەر مەسەلەی پیتاندنی یۆرانیوم وھەوڵی ئێران‌بۆ دەس ڕاگەیشتنی بەچەکی کۆکژی وئەتومی، مەترسی تێکدانی ئاساییشی جیھانی ھەیە؟! ئایا ئەم دەوڵەتانەلەخەم خۆریانەوەیەبۆئاسایشی جیھانی یان مەرامی سیاسیان لەم کەیسەدا بەدەستەوە ‌گرتووە؟


لەڕاستیدا ئەوەی ئەمڕۆ ئەمەریکاو ڕۆژئاوا، ناویان ناوەقەیرانی ئەتۆمی ئێران، جگەلەپێکھێنانی قەیران وئاژاوەگێڕی لەئاستی جیھان وناوچەکەشتێکی زیاتر نییە. ھاوکات ئەو ڕاستییەش کەڕژێمی ئێران، ڕژێمێکی تا مۆخ کونەپەرست و سەرکوتگەرو شەڕەنگێزە، ھیچ کەس ولایەنێکی ئازادیخواز نکوڵی لەو ڕاستییەناکات.بەڵام تەنانەت بەم ڕاستییانەشەوە، ئەوەئەمەریکاو دەوڵەتانی ڕۆژئاوان، کەچەکی ئەتۆمیان کردۆتەبەھانەیەک، بۆ تەسفیەی حساباتی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتانی زلھێزی ‌وەک ڕوسیاو چێنو چۆک پێدانانیان. بەواتایەکیتر مەسەلەی چەکی ئەتۆمی ئێران بابەتێکەبۆ یەکلاکردنەوەی کێشمەکێشەئابوریو سیاسیەکانی نێوخۆی بلۆکەسیاسی وئابوریەجیھانیەکان وگێرانەوەی رۆڵی تاقانەی ئەمەریکاو ھاوپەیمانانیەتی لەڕۆژئاوا بەسەر دونیای ئەمڕۆدا ودەرکردنی حەریفەکانیانەلەمونەفەسای دوبارە ‌سازدانەوەی جیھانو دابەش کردنەوەی ناوچەکانی نفوز. پاساوەکانیش لەم کێشمە ‌کێسانەدا شتێکی زیاتر نییە، لەو‌بیانوانەی کەبۆشەر کردن لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا، ھێنرانەوە. ئەگەر مەسەلەکەباسی ئاسایشی جیھانیە، ئەوا دەبێ ھەموئەو وڵاتانەی وەک ئەمەریکاو رۆژئاوا، ئیسرائیل، ڕوسیاو چین، تورکیاو پاکستان.. کەخاوەنی چەکی کۆکژین، لەچەکەکانیان دابماڵڕێن. قسەلەسەر نەکردنی ئەمەریکا وڕۆژئاوا، لەسەر ئەم دەوڵەتانە، کاتێک دەم لەپاراستنی ئاسایشی جیھانەوەدەدەن، بەسەبۆئەوەی پاساوەکان بەدرۆیەکی شاخدار بزانرێو ئامانجەسیاسیەشاراوەکانی پشتی کێشەی ئەتۆمی ئێران بەڕۆشنی ببینرێت. بۆیەناوەرۆکی کێشەو ململانێی ئەوان لەگەڵ ئێراندا لەسەر چەکی ئەتومی و تەنانەت ئازادی و مافەکانی مرۆڤیش نییە، بەڵکو ھەمو ئەمانەلەبەر ئەوەیەکەچۆک بەڕژێمی ئیسلامی ئیران بدرێ وبەپێی ستراتیژەسیاسیەکانی ئەمەریکا وخواستەکانیان لەجیھانو ناوچەکەدا، جڵەوی بکەن. خاڵێکی تر کەپێویستەئاماژەی پێبکرێ لەبۆتەی ئەم کێشەو ململانێ و قەیرانەی ئەمڕۆدا، دیاردەی ناڕەزایەتی وڕاپەڕین و شۆڕشەکانی باکوری ئەفریکاو ڕۆژھەلاتی ناوەڕاستە.‌بەتایبەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەتونس و میسر وڕووخانی دوو ڕژێمی جێگیرو ھاوپەیمانو ھاوکاری ئەمەریکاو ڕۆژئاوا، کەبێگومان سەرەرای ناکام مانەوەی ئەو شۆڕشانەو تەنانەت بەلاڕیدابردنیان، بەلام ھێشتا کاریگەریان ھەیەلەسەر وەرچەرخانی ھێزھاوسەنگی کێشەو ململانێکانی ئەمەریکاو ڕۆژئاوا لەبەرامبەر ئێراندا.


تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوەبەئیرانەوەئەوەیەکەتەواوی ھیزگەلو دەستەو تاقمەقەومی و لیبرالی و تەنانەت رەوتەبەناو چەپەکانیش خۆشیان بەشکستی دانیشتن وگفتوگۆکان و ھەڵکشانی ھەرەشەکانی جەنگ و ئابڵوقەی ئابوریدا دیتەوەو ھەمیشەدەس بەپشتی ئەمەریکادا دەھینن بۆ سەپاندنی ئابڵوقەو بریاردانی جەنگ، بەڵام ئەوەی کەلەم نیوەدا زەرەرمەندەجەماوەری کریکاران و زەحمەتکیشانو زۆربەی خەلکی ئیرانەکەدەبیت باجی ئابڵوقەی ئابوری و جەنگ بدەن. تەنانەت ئەوەی کەگومانی تیا نییەئەوەیەکەبەھەر پلەیەک زیاتر ئابلوقەی ئابوری بسەپینن یاخود فەزای جەنگ گەرم تر بیتەوەبەوڕادەیەش تەمەنی جمھوری ئیسلامی ئێران درێژتر دەبێتەوەوپاساوی زیاتریش بۆ سەرکوتی کۆمەڵگا وپاشەکشەپێکردنی خەباتی کڕیکاران وخەڵکی ئێران دەگرێتەبەر. ھەربۆیەئەرکی کریکاران و خەڵکی ئازادیخوازەبەگشتی و کۆمۆنسیتەکانەبەتایبەتی، چ لەکوردستان وچ لەئێران بەڕووی سیاسەتی ئابڵوقەو توندکردنەوەی فەزای جەنگ لەناوچەکادا ڕاوەستن، کە ئەمەریکاو رۆژئاوا بەدەستیانەوەگرتووە. ھاوکات پێویستەکریکاران و خەڵکی ئازادیخوازی ناوچەکە، ھەرچی زیاترە، ھێزو توانای خۆیان یەکگرتوو ڕێکخراو بکەن وبۆ کۆتایی ھێنان بەدەسەڵاتەکانی ئەمڕۆ لەئیران و عیراق کوردستاندا، بێنەمەیدانەوە.


١٥\٧\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک